هاوڵاتى لەچین جۆرە ڤایرۆسێكی نوێ سەریهەڵدا و لە باڵندەوە بۆ مرۆڤ گوازرایەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند " " تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە و، هیچ توشبووێکی دیکەیش تۆمارنەکراوە. هەروەها تاوەکو ئێستا دیار نییە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە". ئەو پیاوە چینییە تەمەنی 41 ساڵە و لە 28ـی نیسانەوە لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای ژیانگسو خەوێنراوە، دوای لێکۆڵینەوە لە هۆکاری نەخۆشکەوتنی دەرکەوت کە تووشی جۆرێکی نوێی ئەنفلوەنزا بووە، بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین ئەوە یەکەمجارە کە ڤایرۆسی H10N3 بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. لەنێوان ساڵانی 2013 و 2017 ئەنفلوەنزایەکی دیکەی باڵندە بەناوی H7N9 زیاتر لە هەزار و 500 کەسی لە چین تووش کرد کە لە مریشکەوە بۆ مرۆڤ گوازرابووەوە. بەو هۆیەشەوە بەرپرسانی چین زۆر تووشی سەرسوڕمان نەبوون بە دەرکەوتنی جۆرە نوێیەکانی ئەنفلوەنزای باڵندە. لە 28-05-2021 دەرکەوتووە کە پیاوە چینییەکە تووشی جۆرێکی نوێی ئەنفلوەنزا بووە، بەڵام دوای پێنج رۆژ هەواڵەکەی لە میدیاکان بڵاوبووەوە، تەندروستیی نیشتمانیی چین دەڵێت، "دۆخی تەندروستیی تووشبووەکە ئێستا جێگیرە و، بەزوویی رەوانەی ماڵەوەی دەکرێت". رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤایرۆسەکە دەڵێت، " تاوەکو ئێستا سەرچاوەی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە و، هیچ تووشبووێکی دیکەیش تۆمارنەکراوە. هەروەها تاوەکو ئێستا دیار نییە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە". فیلیپ کلایس، پسپۆرێکی نەخۆشییە گوازراوەکانی ئاژەڵان دەڵێت، "ئەو جۆرە ئەنفلوەنزایە زۆر باو نییە"، لە ماوەی 40 ساڵدا نزیکەی 160 جۆری ڤایرۆسی گوازراوە بۆ مرۆڤ تۆمارکراوە کە زۆربەیان لە باڵندەوە بوون. لە تشرینی دووەمی 2020 جۆرێکی دیکەی ئەنفلوەنزا سەری هەڵدا لە ئەوروپا کە بووە هۆی لەنێوبردنی هەزاران باڵندە، یەکەم تووشبووی ئەنفلوەنزا نوێیەکە -H5N8- لە شوباتی ئەمساڵ لە رووسیا تۆمارکرا. دواتر حەوت کەسی دیکە تووشی هەمان جۆری ئەنفلوەنزا بوون کە پاش ماوەیەک چاکبوونەوە. نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبووەوە، دوای ماوەیەکی کەم بووە پەتایەکی جیهانی. جیاوازیی نێوان ئەو دوو ڤایرۆسە ئەوەیە کە لایەنە تەندروستییە جیهانییەکان باشتر ئامادەی رێگری لە ئەنفلوەنزان.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى برێت له‌سه‌رو 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ئۆپێکیش بریاریدا مانگى ئاینده نه‌وتى زیاتر هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بکات. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه یه‌کى حوزه‌یرانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 70 دۆلار‌و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 67 دۆلار‌و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 68 دۆلار‌و 76 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. ئه‌م نرخانه‌ى نه‌وتى خاو له کاتێکدایه که وڵاتانى ئه‌ندام له رێکخراوى ئۆپێک بریاریاندا بۆ مانگى داهاتوو(ته‌موز) یه‌ک بۆ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو زیاتر به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى بکه‌ن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ سێشه‌ممه 1ی حوزەیرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 8 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 67 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەگەڵ پێشبینی بازارە پیشەسازییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەچەند مانگی داهاتوودا لەئەنجامی بوژانەوەی ئابوری وڵاتان و نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی ناسراو بە (ئۆپیک پڵەس)، ئەمڕۆ بەهای نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند.
هاوڵاتى ئەمڕۆ دووشه‌ممه 31ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 9 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ یەکشه‌ممه 30ی ئایاری 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 72 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکا پنتاگۆن، بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022دا داواى 715 ملیار دۆلارى کردووه، که برى 522 ملیۆن دۆلارى بۆ "پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش" له عێراق و سووریا ته‌رخانکردووه، بۆ هه‌سه‌ده‌و و پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌کان. له‌سه‌ر داواکاریى سه‌رۆکى ئه‌مریکا، جۆ بایدن پرۆژه‌ى بودجه‌ى فیدڕاڵى ئه‌مڕۆ پێشکه‌شى کۆنگرێس کرا و ئیداره‌ى بایدن بۆ خه‌رجییه‌کانى به‌رگریى له ساڵى دارایى 2022 داواى 715 ملیار دۆلایان کردووه. دابینکردنى بودجه بۆ پرۆگرامى مه‌شق-پڕچه‌ککردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى داعش، که له ساڵى ٢٠١٧ له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆکى پێشووترى ئه‌مریکا باراک ئۆبامادا خرایه نێو بودجه‌ى به‌رگرییه‌وه. به‌پێى بودجه پێشکه‌شکراوه‌که، 177 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) و 345 ملیۆن دۆلارى بۆ هێزه عێراقییه‌کانه به پێشمه‌رگه‌شه‌وه که کۆى گشتى ده‌گاته 522 ملیۆن دۆلار. هاوکات بڕى 370 ملیۆن دۆلار له ژێر ناوى پاڵپشتیکردنى ئاسایشى سنوورى وڵاتانى دراوسێى سووریا داواکراوه، که 150 ملیۆن دۆلارى بۆ ئوردنه و 220 ملیۆن دۆلاریش بۆ وڵاتانى دیکه دابینکراوه. هاوکات، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به سه‌رکردایه‌تى ئه‌مریکا مانگانه نزیکه‌ى 30 ملیار دیناریان بۆ دابین کراوه‌و که به‌کۆى گشتى ساڵى 2021 ده‌گاته 360 ملیار دینار.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى عیراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت" تووڕه‌ین له‌وه‌ى که خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌وه". ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: " هه‌ست به توڕه‌یى ده‌که‌ین، خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازى عێراقى داواى چاکسازى ده‌که‌ن، روبه‌ڕوى توندوتیژى دڕندانه ده‌بنه‌و، پێشێڵکردنى یاسا له‌لایه‌ن چه‌کداره میلیشیاکانه‌وه زیان به هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌گه‌یه‌نێت". ڕۆژى سێشه‌ممه 25ى ئایار خۆپیشاندانێکى فراوان له شارى به‌غدا به‌دروشمى (کێ منى کوشت) ده‌ستى پێ‌کرد، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان خۆپیشانده‌ر چوونه مه‌یدانى ته‌حریر. خۆپیشانده‌ران داواى لێپرسینه‌وه‌یان له بکوژانى خۆپیشانده‌ران و جێبه‌جێکردنى داواکاریى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵانى 2019 و 2020 یان کرد، هاوکات له‌ئه‌نجامى ته‌قه‌کردنى هێزه ئه‌منییه‌کان خۆپیشانده‌رێک کوژراو چوارى دیکه بریندارکران.
هاوڵاتى ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند:" پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لەڕاگەیاندراوێکدا رایگه‌یاند:" بەهێزەوە پاڵپشتی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و حکومەتەکەی دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و ڕێگەخۆشکردن بۆ هەڵبژاردنێکی پاک‌و ئازاد لەعێراق". ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە، پاڵپشتییەکی "بەهێز"ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، بۆ سەپاندنی یاسا‌و شکۆی دەوڵەت لەعێراقدا. دوو ڕۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی له‌شارى به‌غدا ڕویدا ئه‌وه‌ش بەتایبەت دوێنێ چوارشەممە ده‌ستگیركردنى فه‌رمانده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى‌و دواتریش كاردانه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره توندتر بۆوه تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ى خودى كازمى بڕیارى ئازادكردنى فه‌رمانده‌كه بدات.
هاوڵاتى بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 68 دۆلار‌و 46 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە. لەكاتێكدا دوێنێ بە 68 دۆلار‌و 68 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. هاوكات نرخی بەرمبیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 65 دۆلار‌و 85 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت. لەكاتێكدا دوێنێ بە 65 دۆلار‌و 98 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو. سەرەتای هەفتەی رابردوو یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیكەی 70 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام تاوەكو كۆتایی هەفتە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دابەزی بۆ 66 دۆلار و 44 سەنت. لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا، سەرقاڵی دانوستاندن و زۆربەی وەبەرهێنەران و ناوەندە داراییەكانی جیهان پێشبینیدەكەن دوولایەن بگەنە رێككەوتن. دوای رێككەوتنیش بەشێك لە سزا ئابوورییەكان لەسەر ئێران هەڵدەگیرێت و پێشبینیی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ نێو بازاڕەكان نرخەكانی نەوتی دابەزاندووە.
هاوڵاتى کۆشکى سپى رایگه‌یاند، مانگى داهاتوو له شارى ژنێفى وڵاتى سویسرا، هه‌ریه‌که له سه‌رۆکى ئه‌مریکا و سه‌رۆکى روسیا کۆده‌بنه‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، کۆشکى سپى له راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کرد، له رۆژى ١٦ى مانگى داهاتوودا، هه‌ریه‌که له جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا و ڤلادمێر پوتین سه‌رۆکى روسیا له شارى ژنێف له وڵاتى سویسرا کۆده‌بنه‌وه و باس له چه‌ندین پرسى هه‌ستیارى نێوانیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که پێشبینییه‌کان و سه‌قامگیرییه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان روسیا و ئه‌مریکا تاوتوێ ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌فته‌یه جه‌یک سولیڤان راوێژکارى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌مریکا و نیکۆلاى پاتریشیوى راوێژکارى ئاسایشى روسیا کۆبوونه‌وه. په‌یوه‌ندییه‌کانى مۆسکۆو واشنتن ماوه‌یه‌که گرژى تێدایه‌و هه‌ر وڵاته‌و ئه‌وى دیکه تۆمه‌تبار ده‌کات به ده‌ستتێوه‌ردان له‌وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست.
شاناز حەسەن ئەمڕۆ سێشه‌ممه لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دینار بە بەراورد بە ڕۆژانی رابردوو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. نەوزاد جەلال، لە نوسینگەی دراو بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە لێدوانێکدا بەهاوڵاتی وت: "ئەمڕۆ نرخی دینار کەمێکی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی بە بەراورد بە ڕۆژانی رابردوو، چاوەڕێ دەکرێت زیاتریش دابەزێت". ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دراوەکان لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەمجۆرەیە: 100 دۆلار به‌رامبەر 149 هەزار و 100 دیناره. 100 پاوەن بەرامبەر 210 ھەزار دینارە. 100 یۆرۆ بەرامبەر 181 ھەزار و 500 دینارە. 100 لیرەی تورکی بەرامبەر 18 ھەزار دینارە. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر 6 ھەزار و 750 دینارە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 60 سەنتە. لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 66 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی ئێران بۆ ئەگەری کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، زیادبونی خواست لەسەر ئەو وزەیە لەبازارەکانی ئەمریکا و بەردەوامی هەوڵەکانی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبووەوە. ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه به‌جۆرێك له سه‌رو 60 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
پ.دهۆك كەسوكاری رۆژنامەنووس و چالاكوانانی سزادراوی بادینان داوا لەنوێنەرانی وڵاتەكانی دەرەوە لەكوردستان دەكەن فشاری زیاتر لەسەر حكومەتی هەرێم بكەن بۆ ئازادكردنیان ، داواش لەسەرۆكی هەرێم دەكەن هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت تابڕیاری ئازادكردنیان بۆ دەربكات، لەگەڵ ئەوەشدا دڵیان بەفشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان خۆشە. زێدان محەمەد، برای رۆژنامەنووس گۆهدار محەمەد لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت :» دواینجار كە گوهدار پەیوەندی بەئێمەوە كرد هەفتەیەك پێش جەژنی رەمەزان بوو بۆ ماوەی خولەكێك و (30) چركە قسەی لەگەڵ ئێمە كرد، وتی خەمی من نەخۆن لەخوا بەزیاد بێت من باشم و دۆخی تەندروستی منیش باشە، دواتر ئەو پرسیاری ئەحواڵ و دۆخی ئێمەی كرد وتمان دڵمان هەر لای تۆیەو حەزدەكەین بەزووترین كات بگەڕێیتەوە بۆ ماڵەكەی خۆت «. هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد زۆر كات نەبوو قسەی تر بكەین، تەلەفونەكەی داخست ، زۆر حەزیان دەكرد لە رۆژی جەژن جارێكی تر تەلەفونی بكردایە بۆ ئەوەی بەلایەنی كەم جەژنی رەمەزانیان لێی پیرۆز بكردایە، وتیشی:»زۆركەس و لایەن هەوڵی ئازادكردنی ئەوانیان داوە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامی نەبووە ، ئێمەش ناتوانین هیچ شتێك بكەین ، هەموو كەس دەزانێت دۆسیەكەی ئەوان چییە، چاوەرێی وڵاتانی ئەمریكاو فەرەنسا و یوئێن و وڵاتەكانی تر دەكەین فشاری زیاتر لەسەر حكومەت بكەن ، داواش لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت و بڕیارێكی دڵخۆشكەر بۆ هەموو خەڵكی كوردستان دەربكات «. رۆژی 6ی ئایاری 2021 دەستەی سزای دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەكەی بادینان پەسەندكرد، لەبڕیارەكەی دادگادا هاتووە: ئەو كەسانە پەیوەندییان بەكونسوڵخانەی ئەمریكاو ئەڵمانیا هەبووە و پارەیان لەوان وەرگرتووە. بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە لە 28ی نیسانی 2021 بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی دەستەی سزای دادگاكە دەركراوەو تێیدا جەخت لەدروستی بڕیاری دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر لەسەر ئەو چالاكوان و رۆژنامەنووسانە كراوەتەوەو سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ هەر یەكێكیان پەسندكراوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونەكانی بڕیارە دادگای پێداچوونەوەی گشتی كە لە (15) دادوەر پێكدێن پێداچوونەوەی تێدا بكەن. ئەو پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسە حوكمدراوە كەبریتین لە ( ئەیاز كەرەم، گۆهدار محەمەد، شێروان شێروانی، هاریوان عیسا، شڤان سەعید )، ئەم پێنج كەسە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمیان درایەپاڵ . بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دۆسیەكە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: « 19ی ئایار تیمی خۆبەخشی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان دوا تانەیان لەبارەی دۆسیەی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانە دەستگیرکراوەكەی بادینانەوە لەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دا، بەپێی یاسای (اصول محاكمات) كومەڵێك رێگا هەیە بۆ تانە لێدان لەبڕیار، بۆ نموونە یەكێك لەو بڕیارانە ( تەممیزە ) ئینجا دوای ئەوەی بڕیارەكە لەدادگای ( جینائات) دەردەچێت، ئێمە (تەممیز )مان كرد،، دوا تانەی ئێمە لەیاسادا پێی دەڵێن راستكردنەوەی بڕیاری بەدواداچوون». «سادەترین مافی سزادراوان ئەوەیە كە لەزیندان كەسوكاری خۆیان و پارێزەرەكانیان ببینن، بەڵام تائێستا نە پارێزەرەكان، نە كەسوكاریان ئەو پێنج سزادراوانەیان نەبینیوە». «ئەو پێنج سزادراوە ئێستا لەزیندانی ئاسایشدان، بەپێی یاسا سزادراوەكان دەبێت بگوزارێنەوە بۆ نزیكترین شوێنی كەسوكاریان، دەبوایە بگوازرێنەوە بۆ چاكسازی پیاوان لەدهۆك» بەشدار حەسەن وای وت . بەشدار حەسەن وتیشی: «خەڵك هەیە لە بەعاج و فەلووجە و رومادی و موسڵ دێت و كەسوكاری خۆیان لەزیندان دەبینن، لەكاتێكدا ئەوانە پێشتر چەكداری داعش بوون، باشە بۆ ئەو هەژارانە ناتوانن كەسوكاری خۆیان ببینن». «سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری بەڵێنیدا خۆی لەنزیكەوە چاودێری دۆسیەكە بكات و خۆشی پێداچوونەوە بەدۆسیەكە بكات، كەئەمەش هەنگاوێكی دڵخۆشكەرە، هەست دەكەین ئەمجارە جیاوازییەك هەبێت بەتایبەت دوای فشارەكانی یۆئێن و چەند وڵاتێكی تر، هیوایەكی باش هەیە بۆ گوڕانكاری لەدۆسیەكە» بەشدار حەسەن وای وت.
هاوڵاتى ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 44 سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 63 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەئەمریکا و لێدوانی بەرپرسانی ئێران بۆ نزیکبوونەوە لەرێککەوتنی ئەتۆمی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە. بەگوێرەی شیکەرەوەکانی بازاری وزە لە ئەمریکا بەهۆی زیادبونی خواست و بەنزمی هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی برێنت لەنێوان 70 بۆ 80 دۆلاردا جێگیربێت