هاوڵاتی وەزیرێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئەوە ئاشكرادەكات كەوەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و دوای روونبوونەوەی پشكی هەرێم پرسی موچە یەكلادەكرێتەوەو دەشڵێت:» ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم بۆ موچەیەو هەموو تیمی حكومەت لەگەڵ ئەوەدان پارەكەی بەغدا بەشی موچە بكات، بێ لێبڕین دابەش دەكرێت». لەیاسای بودجەی عێراقدا پشكی هەرێم بەڕێژەی لەسەدا (12.67) دانراوەو بەپێی نووسراوی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش پشكی هەرێم بەپێی ژمارەی دانیشتوان (13.9) دیاری كراوە. حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبوونەوەی داهاتەكانی لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی ئەنجامدا بەڕێژەی لەسەدا (21%) بۆ فەرمانبەران و بۆ پلەباڵاكان بەڕێژەی لەسەدا پەنجا، ئەوەش بازاڕی هەرێمی لەجووڵە خست، بەڵام پاش رێكکەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر بودجەو داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان هاووڵاتیان چاوەڕێی ئەوە دەكەن لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێندرێت. دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد ئەو بڕیارە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، بڕیاری هەموو كوتلە وەزارییەكان بووە، وەكو حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراقی رێككەوتبوون میزانییەی 2021 بەچ ئاراستەیەك بڕوات، وتیشی:» حكومەتی عێراق داواكارییەكانی حكومەتی هەرێمی لەیاسای بودجە جێكردووەتەوە، بەداخەوە كەچووە پەرلەمانی عێراق كەمێك گۆڕانكاری تێدا كرا‌و لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم پێی رازیی بووە، ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم بەهەموو پێكهێنەرەكانییەوە ئامادەین رەزامەندیمان دەربڕیوەو یاساكە وەكو خۆی جێبەجێ بكەین». ناوبراو وتیشی:» ئەو بودجەیەی كە پشكی هەرێمە بێت بەشی موچە بكات بەدڵنیاییەوە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت». دانا عەبدولكەریم پێشیوابوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم و عێراق لەم نزیكانە كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن بۆ میكانیزمی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، «بەدڵنیایی بەشی ئەوەندە بودجە بێت لێبرینی موچەی پێ پڕبكەینەوە، لێبڕینی موچە نامێنێت، ئەوە تەنها بۆچوونی ئێمە نییەو بۆچوونی هەموو كوتلە وەزارییەكانە». ئەو وەزیرە
هاوڵاتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له وه‌ڵامى سزاکانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌مریکادا، چه‌ند هه‌نگاوێکى گرتوه‌ته‌به‌ر یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌کانیش ده‌رکردنى دیپلۆماتکاره‌کانیان و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر هه‌شت گه‌وره به‌رپرسى ئه‌و وڵاته‌دا له‌نێویاندا به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا. سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند:" له تواناماندایه له‌به‌رامبه‌ر سزاکانى ئه‌مه‌ریکا به‌رگرى له‌خۆمان بکه‌ین و وه‌ڵامى پێویستیشمان هه‌بێت". ناوبراو راشیگه‌یاند وه‌ک وه‌ڵامێکیش 10 دیپلۆماتکارى ئه‌مریکا ره‌وانه‌ى وڵاته‌که‌یان ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها سزایان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌شت به‌رپرسى باڵاى کارگێڕى ئه‌مریکادا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئامۆژگارى جۆن سولیڤان باڵیۆزى ئه‌مریکا له مۆسکۆ ده‌کات بگه‌ڕێته‌وه بۆ واشنتن. هاوکات سزاکانى روسیا په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی، چونه ناو روسیا له ژماره‌یه‌ک به‌رپرسى ئیداره‌ى کۆشکى سپى قه‌ده‌غه ده‌کرێت، که له ناویاندا کریستۆفه‌ر راى به‌ڕێوه‌به‌رى FBI، هه‌روه‌ها ئاڤریل هاینس به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى ئه‌مریکا، مێریک گارلاند وه‌زیرى داد، ئه‌لیخاندرۆ مایۆرکاس وه‌زیرى ئاسایشى ناوخۆى ئه‌مریکاى تێدایه. سزاکانى روسیا بۆسه‌ر ئه‌مریکا، میشال کارفاخاڵ به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى فیدڕاڵى زیندانیکراوان، سوزان ڕایس، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى سیاسه‌تى ناوخۆیی، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکارى پێشوى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، رۆبه‌رت جایمس ویڵسلى سه‌رۆکى پێشوى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا ده‌گرێته‌وه. سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى سیاسى روسیا بکات، چالاکى داموده‌زگاکانیان له مۆسکۆ راده‌گرن و به‌جۆرێک بیر له "سزاى ئازاربه‌خش" بۆ ئه‌مریکا ده‌که‌نه‌وه. پێشتر ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر 32 که‌سایه‌تى روسى به تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تیى 2020 و شه‌ش کۆمپانیاى ئه‌و وڵاته سه‌پاندوه به تۆمه‌تى هاوکارییکردنى هێرشه ئه‌لیکترۆنییه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌مریکا. جۆ بایدن، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ک هه‌نگاویان په‌سه‌ندکردوه بۆ ده‌رکردنى چه‌ند به‌رپرسێکى روسى له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کانیان.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی عێراق پێشنیازێکی خستوەتەر بەردەم ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران دابنرێت و ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە. وەزارەتی دارایی عێراق لەدواین نوسراویدا کەواژۆی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی لەسەرە پێشنیاز کراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕێنمایی دارایی ژمارە (1) ی ساڵی 2007 کارابکرێتەوە و لێبڕین لەسەر باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی مووچە لەم مانگەوە بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە. باس لەوەشکراوە، پێشنیاز دەکەن دانانی باج لەسەر سەرجەم داهاتی موچە بێت لەوانەش (مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتی مانگانە، ساڵانە، پاداشت، ئیفاد و هەر داهاتێكی دیکە) و بڕیارەکەش لەم مانگەوە بچێتەبواری جێبەجێکردەوە. چاوەڕێ دەکرێت پێشنیازەکەی وەزارەتی دارایی کاردانەوەی ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ، شەقام و هێزە سیاسییەکانی لێبکەوێتەوە، بەتایبەت کە عێراق بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت هەنگاو دەنێت و زۆرێک لەهاوڵاتیان بەهۆی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لەکڕینی کاڵا و مامەڵەکانیان زیانمەند بوون و لایەنەکان نایانەوێت لەوەزیاتر رێکار بگیرێتەبەر کەزیان لە پێگەی جەماوەرییان بدات.
هاوڵاتى کۆشکى سپى ئاشکرایکرد، به‌هۆى کرداره‌کانى روسیاوه، جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا بارى نائاسایى له‌روى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى نیسانى 2021، کۆشکى سپى له راگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، " ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه جۆ بایدن نامه‌یه‌کى ئاراسته‌ى کۆنگرێسى ئه‌مریکا کردوه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌کانى روسیاوه، کرده‌وه زیانبه‌خشه‌کانى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئابورى ئه‌مریکا خستوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها فه‌رمانیشیکردوه به راگه‌یاندنى بارى نائاسایى نیشتمانی". هه‌روه‌ها راگه‌یاندنى بارى نائاسایى له ئاسایشى نشتیمانى ئه‌مریکادا هۆکارى سه‌ره‌کى سه‌پاندنى سزاکانه به‌سه‌ر روسیادا، چونکه ئه‌و وڵاته بوه‌ته پێگه‌یه‌کى مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشى ئه‌مریکا. پێشتر جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر 32 که‌س و کۆمپانیاى روسى بسه‌پێنێت، له‌وانه‌ش شه‌ش کۆمپانیاى بوارى ته‌کنه‌لۆجیا که ده‌زگاى هه‌واڵگرى روسیا پشتگیریان ده‌کات، به مه‌به‌ستى ده‌ستتێوه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکادا. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کۆشکى سپى رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیارى جۆ بایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا 10 دیپلۆماتکارى روسیا له‌وڵاته‌که‌یان ده‌رکراون.
هاوڵاتى ئیداره‌ى جۆو بایدن به به‌هاى 23 ملیار دۆلار، فڕۆکه‌ى ئێف 35 و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به ئیمارات ده‌فرۆشێت. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى نیسانى 2021، ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له زارى راوێژکارانى باڵاى کۆشکى سپییه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئیداره‌ى جۆو بایدن کۆنگرێسى ئه‌مریکاى له رێککه‌وتننامه‌یه‌کى فرۆشتنى چه‌ک و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى به ئیمارات ئاگادارکردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له پاکێجێکى سه‌ربازى فرۆشتنى چه‌کدا به‌پێى رێکه‌وتنه‌که‌یان به‌رهه‌مه‌کانى جه‌نه‌راڵ ئۆتۆمیکس، ته‌کنۆلۆژیاى رایتۆن و لۆکهید مارتن به ئیمارات ده‌فرۆشێت. هاوکات، 50 فڕۆکه‌ى ئێف 35 و 18 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان له جۆرى MQ-9B و فڕۆکه‌ى ئاسمان به ئاسمان و ئاسمان به زه‌ویش له‌خۆده‌گرێت. لاى خۆیه‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که وڵاته‌که‌ى پێشبینى دیالۆگێکى جددى و گرنگ له نێوان ئه‌مریکا و ئیماراتدا ده‌کات، تایبه‌ت به کارى هاوبه‌شێتى و سه‌قامگیرییه‌تى ئه‌منی.
كاوە ڕەش کۆشکی شاهانەی بوکینگهام ڕایگەیاندوو، کە شازادە فیلیپ، هاوسەری شاژن ئێلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. شازادە فیلیپ، لەساڵی 1947 هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە ئیلیزابێس کردوە، پێنج ساڵ پێش ئەوەی بێت بەشاژن، كەئەوەش درێژترین خزمی پاشایەتییە لەمێژووی ئەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیادا. ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی چوار منداڵ و هەشت نەوەو 10 نەوەی نەوەكانیان. لە بەیاننامەیەکی کۆشکی بەکینگهام-ەوە هاتووە: «بەخەمێکی قوڵەوە ڕایدەگەیەنین، کەهاوسەری خاوەن شکۆ شاژن، مردنی مێردە خۆشەویستەکەی شازادە فیلیپی، شازادەی دوک لەئەدینبۆرگ بڵاو دەكاتەوە. كەخاوەن شکۆ ئەم بەیانییە، بەئارامی کۆچی دوایی کردوە لە كۆشكی ویندسۆر" شازاده فیلیپ، هاوژینى شاژنى به‌ریتانیا کۆچى دواییکرد، دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرا، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نى 99 ساڵى کۆچى دواییکرد. شازاده فیلیپ له ساڵى 1921 له یۆنان له‌دایکبووه، له ساڵى 1939 په‌یوه‌ندى به هێزى ده‌ریایى به‌ریتانیاوه کردووه و له ساڵى 1951 وازى له هێزى ده‌ریایى هێناوه و یارمه‌تى شاژنه ئێلیزابێزى داوه له کاره‌کانیدا.
کاوه ڕه‌ش.به‌ریتانیا دواى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى به‌ربڵاو و چه‌ندین دانیشتنى داداگا له‌مه‌ر که‌یسى کوشتن و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ژنێکى ته‌مه‌ن 32ساڵ، ڕۆژى حه‌وتى نیسان، ده‌سته‌ى دادوه‌ران به‌کۆى ده‌نگ سزاى زیندانى هه‌تاهه‌تاى و لانى که‌م 20ساڵیان سه‌پاند، به‌سه‌ر ئه‌زام مه‌نگوڕى ته‌مه‌ن24ساڵ که کوردێکى باکورى عێراقه. ئه‌زام مه‌نگوڕى دواى ئه‌وه‌ى له‌شه‌وێکدا ده‌که‌وێته دواى (لۆرین کۆکس)ى ته‌مه‌ن ٣٢ساڵ، کاتێک له‌ده‌ره‌وه بووه بۆبه‌سه‌ر بردنى پشوى هه‌فته له‌سێپته‌مه‌رى ٢٠٢٠ دیارنامێنێت. له‌سه‌ر کوشتن و بێ سه‌روشوێن بونى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پۆلیس، له‌گه‌ڵ کوردێک ده‌ستى پێکردو دواتر ئاشکرا بوو، که‌کوژراوه‌و به‌شێک له جه‌سته‌ى له کۆڵانێکى نزیک ئه‌و ئه‌وشوقه‌ى تێدا کوژراوه خرابوه نێو ته‌نه‌که‌ى خۆڵه‌وه. پاشماوه‌ى پارچه‌کانى دیکه‌ى جه‌سته‌شی، له‌دوورى ٩کیلۆمه‌تر له‌شارى ئێکسێته‌ر و له‌ناوچه‌کى دارستان شاردرابۆوه. ئه‌زام مه‌نگوڕى که‌په‌ناخوازێکى شکستخواردوى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانه، نکۆڵى له‌کوشتنى ئه‌و ژنه کردوه، به‌ڵام دانى به‌وه‌دا ناوه که‌دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌کارهێناوه‌و بڕێکى زۆر کحولى خواردۆته‌وه، پاشان سێکسیان پێکه‌وه کردوه، دواتر ئه‌و ژنه که‌ناوى (لۆرین کۆکس)ه گیانى له‌ده‌ستداوه. به‌پێى گێڕانه‌وه‌کانى بۆ دادگا ده‌ڵێ; ته‌نها ئه‌وه‌م له‌یاده که‌وه‌ک کابوسێک وابوو، کاتێک بینیویه‌تى ئه‌و ژنه مردوه. ده‌ڵێ هه‌ستم کرد جه‌سته‌ى زۆر سارد بوو، بۆیه منیش ڕام کێشایه سه‌ر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌م، هه‌رچه‌نده ده‌مزانى گیانى له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام گوتم ڕه‌نگه به‌خه‌به‌ر بێیته‌وه. له‌درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌کانى ده‌ڵێ، توشى شۆک بوه نه‌یزانیوه چى بکات بۆیه چه‌ند ڕۆژیک لاشه‌که‌ى له‌ژوره‌که‌یدا هێشتۆته‌وه پاشان کردویه‌تى به حه‌وت پارچه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئاسانى پارچه‌کانى جه‌سته‌ى بشارێته‌وه له‌چه‌ند شوێنێک و ناو دارستانێکى نزیک شارى ئێکسێته‌ر. دۆکتۆرو پسپۆڕه‌کانى لێکۆڵینه‌وه‌ى جه‌سته، نه‌یان توانیوه هۆکارى مردنى ئه‌و ژنه پشت ڕاست بکه‌نه‌وه، به‌هۆى ئه‌و ماوه درێژه‌ى له‌نێوان مردن و دیارنه‌مانى ئه‌ندامه‌کانى جه‌سته‌یدا هه‌بوه مه‌نگوڕى که‌دانیشتوى دارتماوس، بووه له ستۆک ئۆن ترێنت، به‌کۆى بڕیارى ده‌سته‌ى سوێندخۆران، له دادگاى ئێکسته‌ر کراون، به تاوانى کوشتن و ده‌ستدرێژێژى و پارچه‌پارچه‌کردنى جه‌سته‌ى ئه‌و خانمه ئینگلیزه تاوانبار ناسێندرا، دواى ئه‌وه‌ى خۆى دانى نابه شاردنه‌وه‌ى پارچه‌کانى جه‌سته‌یى قوربانیه‌که‌و به‌خاکسپاردنى به‌شێوه‌یه‌کى نایاسا. دادوه‌ر گارنهام ده‌ڵێ: که‌پێویسته به‌لایه‌نى که‌مه‌وه 20 ساڵ له زیندان دا بمێنێته‌وه. مه‌نگوڕى پێش ئه‌وه‌ى لاشه‌ى خاتوو (کۆکس)له‌ت له‌ت بکات، جه‌سته‌که‌ى له‌ژێر ته‌خته‌ى نوستنه‌که‌ى بۆماوه‌ى یه‌ک هه‌فته هێشتبۆوه وه‌ک له‌کامێراکانى چاودێرى تۆمار کراوه، مه‌نگوڕى دواى هه‌فته‌یه‌ک له‌فرۆشگاکان، پێداویستى تایبه‌ت وه‌ده‌ست ده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت لاشه‌که‌ى پارچه‌پارچه بکات و به‌ئاسانى بیشارێته‌وه. له کاتى خوێندنه‌وه‌ى سزادانه‌که‌دا، دادوه‌ر، به‌مه‌نگوڕى گوت: تۆ کۆتاییت به‌ژیانى ژنێکى گه‌نج و چالاک و زیره‌ک هێناوه‌و هه‌موو ژیانت لێ سه‌ندۆته‌وه، ئه‌و وتی: تۆ که‌سێکى ترسنۆکیت له‌وه‌ی، نه‌ت ویستوه ڕاپۆرتى مردنى ئه‌و خانمه بده‌یت به‌پۆلیس و هه‌وڵت داوه بۆ شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوانه‌که‌ت، که‌ئه‌مه‌ش خزمه‌تى تۆى نه‌کردوه‌و بۆته هۆى ئازار‌و زیانى زۆر به‌خێزان و هاوڕێکانى خانمه کۆکس. خێزانى خاتوو کۆکس، هه‌شت ڕۆژ، به‌هیواى گه‌ڕانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانى بێ ئاکامیان چه‌شتوه، له‌کاتێکدا تۆ له‌سه‌ر جێگاکه‌ت دانشتبوییت و بڕیارت داوه، چۆن و به باشترین شێوه، خۆت ده‌ربازبکه‌یت له‌به‌رپرسیارێتى تاوانه‌که‌ت. به‌پێى ئاماژه پێدانى دادوه‌ره‌که ده‌ڵێ، ڤیدیۆیه‌ک که‌مه‌نگوڕى خۆى دروستى کردوه‌و بڵاوى کردۆته‌وه چه‌ندکاتژمێرێک دواى کوشتنه‌که وانیشان ده‌دات تاونبار گوێ بۆ مۆسیقا ده‌گرێت و دوکه‌ڵى نێرگه‌له به‌با ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ک هیچ ڕووى نه‌دابێت و زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆیه. ئیلیس فالۆ، هاوبه‌شى خاتوو کۆکس، له لێدوانێکیدا له‌دواى بڕیارى دادگا ووتى "دڵى شکاوه، هه‌رگیز چاک نابێته‌وه، ئه‌و ژنه ئه‌وه‌شى ووت: هیچ شتێک ئه‌و ئازاره ڕاناگریت که هه‌ست ده‌که‌م خۆشه‌ویسته‌که‌ى ژیانم له ته‌نیشت منه‌وه نییه. مه‌نگوڕى که‌کوردێکى عێڕاقییه‌و له‌دیسه‌مبه‌رى ٢٠١٨ شکستى هێناوه له‌دواکارى مافى په‌ناخوازییه‌که‌ى و بڕیار بووه دیپۆرتى ووڵاته‌که‌ى بکرابایه‌وه، داواکارى گشتى سیمۆن لاوس، مه‌نگوڕى به‌درۆزنێکى لێزان و فریووده‌ر ناوبردوه به‌وه‌ى له‌دواى کوشتنى خاتوو کۆکس، سیمکارتى له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌ى به‌کارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ها نیشاندانى بدات، که‌هێشتا ئه‌و کچه له ژیاندا ماوه، به‌هۆیه‌شه‌وه په‌یامى بۆ خێزان و هاوکار و هاوڕێکانى کۆکس ناردوه. وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌یسه ده‌ڵێن " ئه‌و که‌سانه‌ى بیانین و هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانى تاوانى پیس و ناپه‌سه‌ند، ئێمه میوانداریان ناکه‌ین و بێ هیچ گومانێک له‌سه‌ر ئێمه پێویسته دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه. وته‌بێژێک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت " ئه‌وله‌ویه‌تى له‌پێشینه‌یان هه‌میشه پاراستنى خه‌ڵکى گشتى به‌ریتانیا ده‌بێت و سه‌لامه‌تى ئه‌وان گرینگتره له‌هه‌موو شتێک. ووته‌بێژه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، که چاکسازى له‌سیسته‌مى په‌نابه‌ریدا ده‌کرێت و ئه‌وکات گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌ناخوازانى شکستخواردو بۆ ئه‌وان ئاسانتر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى که‌مافى مانه‌وه‌یان له‌به‌ریتانیا نییه.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌رمیلێک نه‌وتى خاو له‌بازاره‌کانى جیهاندا دابه‌زى و نه‌وتى برێنت گه‌یشته 62 دۆلار‌و 72 سه‌نت به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 62 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى ئه‌مریکا(ته‌کساس) له بازاڕه‌کانى جیهاندا به 59 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 60 دۆلار‌و 94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاڕه‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشته‌وه نزیکه‌ى 63 دۆلار. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى نیسانى 2021، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى برێنت به 63 دۆلار‌و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مریکا(ته‌کساس) به 59 دۆلار‌و 61 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هاوکات، به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئۆپێک پڵه‌س به 61 دۆلار‌و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هەڵۆ سەربەست مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو ئەوە بڵاوبووەوە كۆمپانیایەكی نوێ لەویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا كاری لەسەر دروستكردنی فڕۆكەیەكی سەروو دەنگیی دەكرد، لەوانەیە ببێتە فڕۆكەی یەكەمی ئەمریكاو سەرۆك و خانمی یەكەم و جێگری سەرۆك بۆ گەشتنی وڵاتان بكاریبهێنن. دوای ئەوەی كۆمپانیای ئێكسۆسۆنیك دەستیكرد بەكاركردن لەسەر فڕۆكەیەكی سەروو دەنگیی بێگرمە لەكاتی فڕین‌دا، بیرۆكەكە سەرنجی هێزی ئاسمانی ئەمریكای راكێشا‌و بەهۆیەوە گرێبەستێكیان پێشكەشی كۆمپانیاكە كرد. فڕۆكەی سەروو دەنگیی ئەو فڕۆكانەن لەكاتی فڕین‌دا خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنن، بەڵام گرمەیەكی ئێجگار گەورە بەردەدەنەوە كەزیانی بۆ باڵەخانەكانی سەر زەوی و ژینگەش هەیەو دەبێتە مایەی بێزاركردن و پشێوی نانەوە لەو شار‌و شارۆچكەو ناوچانەدا كە بەسەریدا دەفڕن، ئەوەش وایكرد لەساڵانی رابردوودا فڕۆكەی كۆنكۆرد كەتاكە فڕۆكەی سەروو دەنگی بوو لەكاربخرێت. ئەم نموونە نوێیەی كۆمپانیای ئێكسۆسۆنیك بەجۆرێك دیزاین كراوە كە ئەو گرمە گەورەیەی نەبێت و بەسەروو دەنگیی بێگرمە ناودەبرێت، خێرایی دەنگ بەماخ دەپێورێت و یەك ماخ واتە هەزارو (235) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا. هەرچەندە سەرەتای گۆڕین و نوێكردنەوەی فڕۆكەی یەكەمی ئەمریكا لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپەوە دەستیپێكرد، كە پلانی هەبوو دوای پەنجا ساڵ و (11) ئیدارەی جیاوازی ئەمریكا، رووكەشێكی جیاواز بەفڕۆكەكە ببەخشێت. لەئێستادا ئیدارەی ئەمریكا هەنگاوێكی گەورەتر دەهاوێژێت بۆ گۆڕین و نوێكردنەوەی فڕۆكەكەو هێنانی تەكنەلۆجیاو خێرایی نوێ و بەكارنەهاتوو بۆ ناوی. نەبوونی گرمەی دەنگیی لەنموونەكەی كۆمپانیای ئێكسۆسۆنیكدا وایكرد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكاری فڕینی سەرۆكایەتی ئەمریكاوە گرێبەستێكی پێشكەش بكرێت و لەئێستادا ماڵپەڕی CNNی ئەمریكی بە فۆتۆ وردەكاریی دیزانی ناوەوەو دەرەوەی فڕۆكەكەی ئاشكراكردووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەك باسی لەنرخی گرێبەستەكە نەكردووە. فڕۆكەكە قەبارەی فڕۆكەیەكی (70) سەرنشینی هەیە، بەڵام بەجۆرێك دروستكراوە (31) سەرنشین لەخۆی بگرێت تابوارێكی فراوانتر بۆ ئەو سویتانە بمێنێتەوە كە بۆ كار‌و چالاكییەكان و شوێنی حەوانەوە دروستكراون. هەروەها دەربارەی خێرایی فڕۆكەكە، نۆریس تای، یەكێك لەدامەزرێنەران و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێكسۆسۆنیك دەڵێت:»داهاتووی گواستنەوەی خێرای جیهان لەفڕینی سەروو دەنگی بێگرمەدا خۆی دەبینێتەوە. فڕین بەخێرایی سەروو دەنگی كەگرمەی نەبێت، رێگا بەگەشتیاران دەدات زۆر بەخێرایی بگەنە شوێنەكانیان و ئەوانەی سەر زەویش كێشەیان بۆ دروست نەبێت.» ئەم فڕۆكە نوێیەی لەئێستادا خەریكی دروستكردنین، خێراییەكەی دەگاتە (1.8) ماخ، واتە دوو هەزار و (٢٢٢) كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا، كە ئەوەش زیاتر لەدوو هێندەی خێرایی ئەو فڕۆكانەیە كە لەئێستادا بەكاردەهێندرێن و بڕیاریشە تاسەرەتای ساڵی 2025 ئەم جۆرەی فڕۆكەكە تەواوبكرێت. هاوكات كۆمپانیای هێمیوس كە لەویلایەتی ئەتڵانتای ئەمریكایە گرێبەستێكی لەهێزی ئاسمانیی ئەمریكاوە پێگەیشتووە لەبەرنامەیاندا تاناوەڕاستی ساڵی 2030، بزوێنەری فڕۆكەكە بگۆڕن بەجۆرێكی نوێ كە دەتوانێت بگاتە خێرایی پێنج ماخ، واتە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ، بۆ ئەو مەبەستەش، كۆمپانیای هێمیوس بەنیازە لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانیی ئەمریكا (ناسا)دا پێكەوە كار لەسەر ئەو بزوێنەرە بكەن. تەكنەلۆجیا و دیزاینی نوێ ئەو ماددانەی لەدیزاینی ناوەوەی فڕۆكەكەدا بەكارهاتوون بۆ دروستكردنی كەلوپەلەكانی لەكورسی و مێزو سیسەم و شتەكانی تر، بریتین لەچەرمی فاخرو داری بەڕوو كوارتز لەسویتە تایبەتەكانی كاركردن و حەوانەوەدا، بەدەر لەجوانیی و رازاندنەوەش، ستێفانی چاهان لێپرسراوی دیزاینی ناوەوەی فڕۆكەكانی كۆمپانیای ئێكسۆسۆنیك دەڵێت:»بەرنامەمان وایە تەكنەلۆجیای ئەوتۆ بەكاربهێنین كە لەئێستادا بوونیان نییە، یان هێشتا لەفڕۆكەكانی تردا بەكارنەهاتوون». فڕۆكەكە دوو سویت لەخۆدەگرێت، یەكەمیان شوێنی كۆبوونەوەیەكی سێ كەسییە، كە تێیدا ڤیدیۆ كۆنفرانسی پارێزراویش دەكرێت و ئامادەبووەكان دەتوانن لەوێوە هەموو كارەكانیان بكەن و بەستراوبن بە ئینتەرنێتەوەو تەنانەت كۆنگرەی رۆژنامەوانیش ببەستن. كورسییەكانی ئەو سویتە بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوەو شاشەیەكی ڤیدیۆیی و دەسكی تایبەتیان پێوەیە وەك تەپڵەك بەكاردیت و هەموویان لەچەرم دروستكراون و شاشەیەكی گەورەی تێدایە كە بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەكاردەهێندرێت. لەوبارەیەوە چاهان دەڵێت: »ئەگەر جێگری سەرۆك یان خانمی یەكەم یان خودی سەرۆك بگوێزینەوە، كورسییەكان بەجۆرێكن كەتوانای جووڵەو خۆگونجاندیان لەگەڵ هەموو پێداویستییەكدا هەیە». سویتی دووەم كە جێی هەشت سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، لەو جۆرە كورسییانەی تێدایە كە پاڵدەخرێن و مێزەكانیشی بەرزو نزم دەكرێن، بەوجۆرە ئەو ستافەی لەوێدا دەبێت دەتوانێت بۆ كاركردنیش و حەوانەوەش بەكاریبهێنێت. دوا بەدوای سویتەكانیش، كابینەی سەرەكی دێت كە (٢٠) كورسی تێدایە و لەسەر شێوازی بزنس كڵاسی فڕۆكە بازرگانییەكان دروستكراون لەگەڵ دوو شوێنی خواردن و چێشتخانەو دوو تەوالێت و بوارێكی زۆری هەڵگرتنی كەلوپەل. سەبارەت بەچۆنیەتی دیزاینكردنەكەی چاهان دەڵێت ئەوەی خستووەتەڕوو دیزاینی كابینەكە لەسەر بنەماو بیرۆكەی دەسەڵاتی جێبەجێكاری ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە وەرگیراوە تا لەگەڵ كار‌و چالاكییەكانیاندا بگونجێت و هاوكات لەگەڵ خێرایی فڕۆكەكەشدا بگونجێت، بەڵام بەبێ ئەوەی كار بكاتەسەر جوانییەكەی. سەبارەت بەجۆری ئەو تەكنەلۆجیایانەی بەكارهاتوون، راپۆرتەكەی CNN دەڵێت، بەدەر لەوەی كەئەوانە هەموو جۆرەكانی پەیوەندیكردن و بەستەنەوە بەتۆڕی ئینتەرنێت و توانای جێبەجێكردنی سەرجەم كارەكان دەستەبەردەكات و سەرجەمیان پارێزراون و هیچ بوارێكیان بۆ هاككردن و دەستوەردان نەهێشتووەتەوە، هیچی تری لەبارەوە نازانرێت، هەر بۆیە دەوترێت تەكنەلۆجیایەكە كە لەشوێنەكانی تر بوونی نییە، یان هێشتا بەكارنەهێندراوە. ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە بواری فڕینی فڕۆكەكە دەگاتە نۆ هەزارو (260) كیلۆمەتر، واتە فڕۆكەكە دەتوانێت ئەو ماوەیە ببڕێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە نیشتنەوە یان پڕكردنەوەی سووتەمەنی هەبێت، كەدەكاتە زیاتر لەئەوەندە و نیوی ماوەی نێوان واشنتن و لەندەن.
هاوڵاتى رێککەوتنی ستراتیژیی (25) ساڵەی نێوان ئێران و چین یەکێکە لەدورودرێژترین رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کەخۆی لەزیاتر لە (100) گرێبەستی ئابورییدا دەبینێتەوەو سەرمایەکەشی بە (400) ملیار دۆلار خەمڵێنراوەو پێدەچێت ئامانجەکەی پاشەکشێی ئابوریی و سیاسیی زلهێزەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەوروپا بێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ناوەندی ئەمەریکی بۆ چاودێریی سەرمایە لەجیهان (American Enterprise) بڵاویکردووەتەوە رێککەوتنە (25) ساڵەکە کە (100) بەڵگەنامەو گرێبەستی لەبوارەکانی (نەوت و غاز، پترۆ کیمیایی، پرد‌و هێڵی شەمەندەفەر، بیناسازی، دەریاوانی ، بانکیی، پەروەرەدە..هتد) بەبڕی (400) ملیار دۆلار سەرمایەی چینی لەئێران لەخۆ دەگرێت لەکاتێکدا ساڵی (2004) تا (2019) هەموو سەرمایەی چین لەئەمەریکا (182) ملیار دۆلار بووە کە ساڵانە دەکاتە نزیکەی (12) ملیار دۆلار، بەڵام چین دەیەوێت بەو رێککەوتنە ساڵانە (16) ملیار دۆلار سەرمایە لەئێران بخاتەگەڕ، بۆیە ئەمە گومانی زۆر دروستدەکات لەکاتێکدا ئاستی سەرمایە و ژمارەی دانیشتوان و پێگەی ئابوریی و سیاسیی ئەمەریکا بەراورد ناکرێت بەئێران. ئەو ناوەندە ئابورییەی ئەمەریکا رایگەیاندووە چین دەیەوێت لەڕێگەی ئەو سەرمایەیەوە ئێران بخاتەژێر باری قەرزێکی گەورەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکات و ئێران وەک بەنزینخانەیەک هەموو داهاتەکەی بڕژێنێتە گیرفانی چینەوە، چونکە ئەگەر تاران نەتوانێت ئەو قەرزە بداتەوە چین بۆی هەیە دەست بەسەر کۆمەڵێک سەرچاوەی داهات و دارایی ئێران لەناوخۆو دەرەوەدا بگرێت. پلانی چین بۆ ئێران و جیهان چین پلانێکی ستراتیژیی و درێژخایەنی ئابوریی بۆ پێگەو گرێدانەوەی کیشوەرەکانی (ئاسیا، ئەفەریقا، ئەوروپا) لەساڵی (2013) دەستپێکردوە کە بە (یەک بازنە و یەک رێگا) ناودەهێنرێت و لەکۆندا بە (رێگای ئاوریشم) ناوی هێنراوە، ئەم بازنەیە (70) وڵات لەخۆدەگرێت و ئێران دەکەوێتە چەقی ئەو بازنەیە کە بەدڵی بازنەکە ناوی دهێنرێت، بۆیە چین بە رێککەوتنێکی (25) ساڵە لەگەڵ ئێران دەیەوێت ستراتیژە گەورەکەی خۆی بەدیبهێنێت و ئێران ببێتە ناوەندێکی گواستنەوەو گەیاندن و بازرگانیی چین بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. پەکین لەساڵی دەستپێکی ئەو پلانە ستراتیژییەوە نزیکەی یەک ترلیۆن و (300) ملیار دۆلاری بە مەبەستی گەشەی ژێرخانی ئابوریی بۆ (60) وڵاتی نێو ئەو بازنەیە تەرخانکردووە و پێدەچێت بەم رێککەوتنە لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی جۆرێک لەبووژاندنەوەی ئابوریی لەو وڵاتە. ساڵی (2017) لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پلانە ستراتیژییە نزیکەی (31) وڵات جگە لەئەمەریکا بە رەسمی پشتیوانیی خۆیان بۆ (یەک بازنە و یەک رێگا) راگەیاند کە پێدەچێت ئەو ژمارەیە لەئێستادا زۆر زیاتری کردبێت، بەڵام وەک ئاماژەی پێدراوە پلانی بازنەکە (70) وڵات دەگرێتەوە کە روسیا‌و تورکیا بەگرنگترین پشتیوانی پلانەکەی چین لەناوچەکەدا لەقەڵەم دەدرێن. رێککەوتنەکە تەمەنی دەسەڵات لەئێران درێژ دەکاتەوە.. شارەزایان و شیکەرەوانی سیاسی پێیانوایە دۆخی ئابوریی و سیاسیی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران خراپەو رەنگە ئەمەش ببێتە هۆی تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە، بۆیە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ چین جۆرێکە لەبەهێزکردنی ئابوریی و پشتیوانێکی بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزا سیاسی و ئابورییەکانی ئەمەریکا و ئەمەش وادەکات تەمەنی دەسەڵات لەئێران درێژ بکرێتەوە. ئەوەی لەتێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە بەدیدەکرێت کە نزیکەی (10) ساڵی خایاندووەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە، ئەوەیە کە ئێران بەبەردەوامی نایەوێت بە تەنها رووی سیاسیی و ئابوریی لەڕۆژهەڵات یان رۆژئاوا بێت، چونکە مێژووی دەستپێکردنی قۆناغی واژۆکردنی رێککەوتنە (25) ساڵەکەی لەگەڵ چین دەگەڕێتەوە بۆ دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) لەساڵی (2015)، کەئەویش بە گەورەترین رێککەوتنێکی ستراتیژیی نێودەوڵەتیی نێوان تاران و رۆژئاوا لەقەڵەمدەدرا، بەڵام دۆخی ناوخۆیی و پێگەی نێودەوڵەتیی ئێران وای لەچینییەکان کرد کە واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە لەساڵی (2017) بۆ ئەمساڵ واتە رۆژی (27)ی مارسی (2021) دوابخەن و تەنانەت لەناوخۆی ئێران‌دا ئاماژە بەوە دەکرا کەچینییەکان دەیانەوێت رێککەوتنەکە لەگەڵ باڵی محافزکار لەحکومەتی داهاتوودا بکەن کەنزیکەی پێنج مانگی داهاتوو لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران یەکلایی دەبێتەوەو پێدەچێت حکومەت بکەوێتە دەست ئەوان، چونکە حکومەتی ئێستا بە ریفۆرمخواز پێناسە دەکرێت. ئەو رێککەوتنە لەناوخۆی ئێران‌دا ناکۆکییەکانی باڵی محافزکار بەڕێبەرایەتیی عەلی خامنەیی و باڵی ریفۆرمخواز بەپێشەنگیی حەسەن رۆحانی لەحکومەتی وڵاتەکەدا زەق کردەوەو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی عەلی لاریجانی وەک نوێنەری خامنەیی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا بەشداریی پێبکرێت، تەنانەت هەواڵەکە وا بڵاوکرایەوە کە چین پێشنیاری بەشداریی لاریجانی کردووە، بەڵام محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی رەتکردەوەو رایگەیاند کەئەو جۆرە هەواڵانە لەئاستی پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نییەو هیچ کاتێک چین لەو ئاستەدا دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەدا ناکات و تەنانەت پێشنیاری بەشداریی لاریجانی لەسەر داوای ئەو بووە. ساڵی (2016)ش جین پینگ، سەرۆکی چین چاوی بەعەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت و خامنەیی لەو دیدارەدا رایگەیاند کە خەڵک و حکومەتی ئێران بەبەردەوامی هەوڵی بەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین دەدەن و لەو سۆنگەیەوە رێککەوتنی ستراتیژیی (25) ساڵەی نێوان بەرپرسانی چین و ئێران زۆر دروست و باشە، بۆیە ئەم لێدوانەی خامنەیی ئاماژەیەکی گرنگ بوو بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێککەوتنەکە. ناکۆکییەکانی ئەو دوو باڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر رێککەوتنەکە ئاماژەیە بەگەورەیی و گرنگیی رێککەوتنەکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئێران لە رووی نێودەوڵەتیی و نێوخۆییەوە، بۆیە هەردوو باڵەکە هەوڵدەدەن خۆیان بکەن بەخاوەنی سەرەکیی رێککەوتنە (25) ساڵییەکە لەگەڵ چین و ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک ناڕەزایەتی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و رێککەوتنەکەیان بەداگیرکردنی خاکی ئێران لەلایەن چینەوە وەسف کردووە و تەنانەت نزیکەی پێنج هەزار ئیمزا لەدووتوێی نامەیەک بۆ چین رەوانە کرا، ئەو رێککەوتنەی پەکین لەگەڵ تارانیان بە ناشەرعی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەخاکفرۆش ناوهێنا، بەڵام چین هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەبووە لەبەرامبەر ئەو ناڕەزایەتییانەی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی ئێرانیی دژ بەو رێککەوتنە. چین ئامانجی ئابوریی لەئێران هەیە.. چین ژمارەی دنیشتوانی دەگاتە یەک ملیار‌و (400) هەزار کەس و ساڵانە بەبڕی چوار ترلیۆن و (700) ملیۆن دۆلار بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیەو ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بازرگانیی ساڵانەی لەئێستادا لەگەڵ چین دەگاتە (21) ملیار دۆلار، بەڵام ئەم ژمارەیە پێشتر زیاتر بووە لە (27) ملیار دۆلار، بۆیە چین دەیەوێت بەبیانوی رێککەوتنی (25) ساڵە ئاستی بازرگانییەکەی لەگەڵ ئێران بەرزبکاتەوە، یان لانی کەم وەک رابردووی لێبکاتەوە. پێگەو هەڵکەوتەی جوگرافیای ئێران بە بەردەوامی مایەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەکانە، چین یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاترین گرنگیی بەئێران دەدات، بۆیە ئەگەر سەرنج بدرێتە نەخشەی جیهان و ئەو بازنەیەی چین وەک (یەک بازنە و یەک رێگا) ناوی دەهێنێت، دەردەکەوێت وڵاتی ئێران دەکەوێتە ناوەندی ئەو بازنەیەوە، ئەمەش وا لەچین دەکات بەزۆر داواکاری ئێران رازی بێت و چاوپۆشیی لەدۆخی ناوخۆ‌و نێودەوڵەتیی بکات تەنها لەپێناو بەدەستهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچە ستراتیژییە، کەئەمەش لەهەڵسوکەتەکانی چەند ساڵی رابردووی چین بەرامبەر ئێران بەدیدەکرێت، چونکە لەساڵی (2017) کەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بڕیاریدا بەکشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) و بەسفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی ئێران، تەنها وڵاتێک زیاترین نەوتی لەئێران کڕیوەو رێگەی نەدا ئامانجەکەی ئەمەریکا بەدیبهێنرێت وڵاتی چین بوو، چونکە رۆژانە (480) هەزار بەرمیل نەوتی لەو وڵاتە دەکڕی و لەئێستاشدا سەرەڕای سزاکانی سەر ئێران، وڵاتی چین رۆژانە نزیکەی (850) هەزار بەرمیل نەوت لەئێران دەکرێت. چین لە رووی بازرگانییەوە یەکەم وڵاتە بۆ ئێران، چونکە زیاترین هەناردەو هاوردەی کاڵای هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتەداو بەپێی ئامارەکانی گومرگی ئێران لەساڵی (2020) زیاتر لە (25%)ی سەرجەم کاڵاو خۆراکی هەناردەی ئێران رەوانەی چین کراوە، کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی (10) ملیار دۆلار. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە بەجێبەجێکردنی رێککەوتنی (25) ساڵە لەگەڵ چین، ئاستی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە بۆ سێ هێندە بەرزدەبێتەوە، واتە ساڵانە بە بەهای (30) ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی رەوانەی چین دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین ئاشکرای کردووە کە ئاستی هەناردەی ئێران بۆ چین لە رابردوودا بەهای (27) ملیار دۆلاری ئەزموون کردووە، بەڵام دۆخی سیاسی و سزاکانی ئەمەریکاو بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ چین تا نۆ ملیار دۆلار دابەزاندووە. بەپێی یەکێک لە رێککەوتنەکان ئاستی هەناردەو هاوردە لەگەڵ چین دەبێت هاوشان بێت، واتە ئەگەر ئاستی هەناردە لەئێرانەوە بۆ چین گەیشتە (30) ملیار دۆلار، دەبێت لەبەرامبەردا ئێران ئاستی هاوردەو کڕینی کاڵا لەچینەوە بگەیەنێتە (30) ملیار. چین شەڕی ئەمەریکا بەئێران دەکات.. لەکاتی قوڵبوونەوەی ململانێی نێوان پەکین و واشنتۆن، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا وتی» ئەگەر ئێمە چین نەگۆڕین ئەوا ئەو هەموومان دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بەرەنگاری ببینەوە» ئەمە بە یەکێک لەدێڕە سەرنجڕاکێشەکانی بەرپرسێکی ئەمەریکی لە دوو دەیەی رابردوودا دژی چین لەقەڵەمدەدرێت، بۆیە ئەمەریکا بەهەموو شێویەک دەیەوێت بەرەنگاری چین ببێتەوەو هەمو کارتێکی فشاری سیاسی و ئابوریی بەکاردەهێنێت. جەنگی ئابوریی نێوان چین و ئەمەریکا لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لەساڵی (2017) دەستیپێکردو ساڵی (2018 و 2019) گەیشتە لوتکەی خۆی و کار گەیشتە ئەوەی ئەمەریکا سێ کەشتیگەلی ئەتۆمی و فڕۆکەهەڵگری رەوانەی باشوری دەریای چین لەزەریای هێمن بکات، چونکە چین خۆی بەخاوەنی ئەو بەشە لەئاوی زەریاکە دەزانێ و ئەو ئاوانە بەڕێڕەوێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیی لەقەڵەمدەدرێت و بەپێی ئامارەکان سێ ترلیۆن بازرگانیی هەموو جیهان لەو ئاوانەوە دەگوازرێتەوە، بۆیە چین لەبەرامبەر رێگرییە ئابورییەکانی ئەمەریکا دەیەوێت بەخێراترکردنی دروستکردنی (یەک بازنە و یەک رێگا) کەئێران دەکەوێتە ناوەندی ئەو بازنەیەوە ململانێی ئابورییەکانی دژی ئەمەریکا بەهێزتر بکات و ئێران وەک کارتێکی فشار بۆ زیادکردنی دەسەڵاتەکانی لەدەریای باشوری چین بەکاربهێنێت. چین نەوتی ئێرانی دەوێت.. بەپێی هەندێک راپۆرت کە لەڕێککەوتنی چین و ئێران بڵاوبووەتەوە، چین بەبێ گوێدانە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە بە (32%) کەمتر لەنرخی جیهانی دەکڕێت و دەتوانێت پێدانی پارەی نەوتەکە بەئێران تا دوو ساڵ دوابخات، ئەمەش بەو واتایە دێت چین چیتر گوێ بەسزاکانی ئەمەریکا لەدژی ئێران نادات، بەڵام نەوتی ئێران بەیەک لەسەر سێی نرخی جیهانی دەکرێت، کەئەمەش بەوەرچەرخانێکی سیاسیی چین وەسف دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردوەتەوە کەنەوتی وڵاتەکەی بەدابەزاندنی (32%) نرخەکەی رادەستی هیچ وڵاتێک تەنانەت چین بکرێت. رێککەوتنێکی نهێنی و نادیار.. ئەگەرچی رێککەوتنی (25) ساڵەی نێوان چین و ئێران واژۆ کراوە، بەڵام بەپێی دەستورو یاسای چین نابێت هیچ بەڵگەنامەیەکی هاوکاریی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی بڵاوبکرێتەوە و لەهەمان کاتێشدا بەپێی یاسا‌و دەستوری ئێران هەر بەڵگەنامەیەکی رێککەوتنی حکومەت کە پەیوەندیی بەدارایی و ئابورییەوە هەبوو، پێویست بەبڵاوکردنەوە ناکات و حکومەت ناچار نییە ئەو بەڵگانە بڵاوبکاتەوە، بۆیە هەردوو یاسای ئەو دو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو رێککەوتنە بەنهێنی و نادیاریی بمێننەوەو ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی زۆری زانیارییەکانی ناوەندی ئابوریی جیهانی کیل Kiel Institute for the World Economy (IfW Kiel) لەوڵاتی ئەڵمانیایەو تەنها شتێک کە لە رێککەوتنەکەدا زۆر روونە چین دەیەوێت جەمسەرێکی بەهێز بێت لەناوچەکەداو لەو چوارچێوەیەشدا پێویستی بەچەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ئێران هەیە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر که‌رتى پیشه‌سازیى به‌رگرى تورکیا (SSB) دا بسه‌پێنێت، به‌هۆى کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400 له روسیا. به‌پێى راسپارده‌یه‌ک که له تۆمارى فیدڕاڵى ئه‌مریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌سه‌ڵاتى پیشه‌سازى به‌رگرى تورکیا "مامه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌ی" له‌گه‌ڵ لایه‌نى روسیادا کردوه بۆ کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400. هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و راسپارده‌یه، سزاکان ده‌سته‌ى پیشه‌سازى سه‌ربازیى تورکیا و ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆکى ده‌زگاکه‌ى گرتوه‌ته‌وه، هاوکات سێ لێپرسراوى دیکه‌ى تورکیاش که په‌یوه‌ندییان به ئیسماعیل ده‌میره‌وه هه‌یه سزادراون. هاوکات رێگه به مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ که‌سانه‌ى که سزا خراوه‌ته سه‌ریان نادرێت و ئه‌و که‌سانه‌ى له لیسته‌که‌دان سه‌رمایه‌کانیان له ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێت و رێگه‌ى گه‌شتکردنیان بۆ ئه‌مریکا پێ‌نادرێت. حکومه‌تى تورکیا واژۆى کڕینى سیستیمى به‌رگرى موشه‌کى S-400 کرد، مانگى ته‌موزى 2019ش به چه‌ند قۆناغێک ده‌ستیکرد به گواستنه‌وه‌ى سیستمه‌که بۆ خاکى تورکیا و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاى لێکه‌وته‌وه‌و ده‌یان وا1ژۆى ئه‌ندامانى کۆنگرێس کۆکرایه‌وه بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره. له‌ماوه‌ى رابردوشدا، به‌رپرسانى ئه‌مریکا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه، حکومه‌تى تورکیا له‌پرۆگرامى فڕۆکه‌ى جه‌نگى F-35 ده‌رده‌که‌ن وه‌ک هه‌نگاوێکى سه‌ره‌تایى بۆ سزادانى ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌کى روسی.
هاوڵاتى نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک زیاتره له64 دۆلار. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برنت له ئێستادا به 64 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت. هه‌روه‌ها به‌رمیلێک نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکى(ته‌کساس) به 61 دۆلار و 29 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌و ٦ کۆڵبەر کوژراون‌و ٢٢ کەسیش خۆیان کوشتوە. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداردا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌م پێیه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون. له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌رو كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.
هاوڵاتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەستدا، سەرەخۆشی لەبنەماڵەکانیان دەکەن و لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی تەرمەکانیان دەگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان. نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە وڵاتی کرواتیا ، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان ، گیانیان لە دەستدا و چەند پەنابەرێکی دیکەش برینداربوون". ئەوەش هاتوە، "وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان ، لە سەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان و دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن".