- تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. - هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی یەكێتی و گۆڕان تاوتوێی پەیوەندییەکانيان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەكەن. بەپێی بەیاننامەیەكی ڕەسمی پاش کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەمە لەگەڵ دانای ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تاوتوێی پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە بکرێت لەگەڵ دۆخی ئێستا و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە لەپێناو خزمەتکردنی باشتری هاوڵاتییان. ئامادەییشیان دەربڕی کە بەیەکەوە کار لەسەر هێنانەکایەی ژینگەیەکی ئارامی سیاسی بکەن لەپێناو گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی ئاستی گوزەرانی هاوڵاتییان.
- تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. - ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراو‌و 160 بریندار. ئامادەکردنی: هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند ژمارەی كوژراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەكە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە 3823 كەس. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لەسەرەتای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تاكو ئێستا 3823 لوبنانی كوژراون و 15859 تریش برینداربون. رونیشیكردەوە ئاماری رۆژی دووشەمەی ڕابردوو لەگەڵ جێبەجێكردنی ڕاگرتنی شەڕ گەیشتە 55 كوژراو‌و 160 بریندار. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە حزبوڵا 4000 چەكداری كوژراوە لەو هێرشانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان. جێگای باسە دوێنێ چوارشەممە ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی جۆیە بواری جێبەجێكردنەوە.

- بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە. - ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئامادەکردنی: هاوڵاتی عوسمان کاروانی کارگێڕى ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند ناچنە هیچ گفتوگۆیەکەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. عوسمان کاروانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو، بەشداریی حکومەت ناکەین و ئەم بابەتە بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە و لەوبارەوە ناچینە هیچ گفتوگۆیەکەوە. وتيشى: بەشداریی یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان و و پرسی سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەکەین و رۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنمان هەیە، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەدا هەموو شتێک تاوتوێ بکرێن. رونیشیكردەوە ئێمە دەرگەمان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە مەبەستی کۆبوونەوە لە ژێر چەترێکی هاوبەش کراوەیە و پێویستە کارکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت.'' هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیپێکردووە، لەو چوارچێوەیەدا دوێنی چوارشەممە، پارتی و یەکێتی بەجیا لە هەولێر و سلێمانی دەستیان بە کۆبوونەوەکان کرد؛ پارتی لە سلێمانی چوونە لای نەوەی نوێ و گۆڕان، یەکێتیش لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد.

- مه‌سرور بارزانی پێشوازیی لە وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. - وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر. مەسرور بارزانى سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوه‌وه و هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشوازیی لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا کردووه و پەرەپێدانی پەیوەندیی دولایەنە و هەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستاندا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیژیی وڵاتەکەی لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان. رونیشیكردەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.
-له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد. -باسمان له هه‌ماهه‌نگییه‌كان كرد بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد. پارێزگاری هه‌ولێر له په‌راوێزی به‌شدارییكردنی له پیشانگایەك له ئیستانبوڵ، له‌گه‌ڵ داود گوڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ كۆبۆوه و دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئیستانبوڵ باسی خه‌ڵكی كوردستان‌مان كرد كه بۆ چاره‌ی ته‌ندروستی و بازرگانی و كاته‌كانی خۆشی سه‌ردانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه دووچاری كێشه ده‌بنه‌وه، داوامان كرد ڕۆڵی هه‌بێت له چاره‌كردنی ئه‌و گرفته‌ی گه‌شتیارانی كورد له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه دوچاری ده‌بنه‌وه. وتیشی به سوپاسه‌وه داود گوڵ بانگهێشتی ئێمه‌ی قه‌بوڵ كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات. هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا داود گوڵ وتی، له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئیستانبوڵ كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ هاوكاریی كردنی گه‌شتیاران له‌نێوان هه‌ردولادا، ئه‌و كێشانه‌شی له‌به‌رده‌م گه‌شتیاراندا هه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. رۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری بازرگانی وڵاتی توركیا، شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان كرد له كردنه‌وه‌ی پیشانگای MUSIAD EXPO 2024 ـی تایبه‌ت به بازرگانی و پیشه‌سازیی له‌شاری ئیستانبۆڵ كه به ئاماده‌بونی جێگری سه‌رۆككۆمار و ژماره‌یه‌كی دیكه له وه‌زیری و به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌چو.
- ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە بە 2700 دینارە. - نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە. - سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن. ئامادەکردنی: هاوڵاتی رابەر محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە وەزری سەرمادا نرخی مریشکی زیندوو بەرزدەبێتەوە. رابەر محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا بەخێوکردنی مریشک پێویستی بە سووتەمەنی و خەرجیی زیاترە، هەندێک لە پەلەوەرخانەکان لە وەرزی زستاندا مریشک بەخێو ناکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمیی خستنەڕوو و نرخەکەی بەرز دەکاتەوە. وتيشى: ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە (لە 3 کیلۆ زیاتر) بە 2700 دینارە، نرخی کیلۆیەک مریشکی بچووک (لە 3 کیلۆ کەمتر) بە 2250 دینارە، بە نزیکەی 3 هەزار یان زیاتر دەگاتە دەستی خەڵک. باسی لەوەشكرد نەخۆشیی نیوکاسڵ لەنێو بەشێک لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی مرداربوونی مریشک و زۆربوونی نەخۆشیی نیوکاسڵ، بووەتە هۆی ئەوەی خاوەن پەلەوەرخانەکان زووتر لە کاتی خۆی مریشکەکانیان بفرۆشن، پێش ئەوەی گەورە بن تاوەکو زەرەر نەکەن. رونیشیكردەوە سەرپەرشتیار و خاوەنی پەلەوەرخانەکان بە شێوەیەکی زانستی مریشکەکان بەخێو ناکەن، لە کاتی سەردانیان بۆ پەلەوەرخانەکان جلی تایبەت ناپۆشن، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت تەعقیمی مریشکەکان ناکەن.
- حەوت كورد لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومان‌لێکراو دەستبەسەركراون. - پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی. - بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە. ئامادەکردنی: كاوە ڕەش/ بەریتانیا پۆلیسی شاری لەندەن ڕایگەیاندوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە حەوت کەس لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە لە لەندەن، بەتۆمەتی چالاکی گومان‌لێکراو کەپەیوەندییان بەپارتی كرێكارانی كوردستانەوە هەیە، دەستبەسەركراون. بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، پارتی كرێكارانی كوردستان، لە وڵاتی بەریتانیا پارتێكی قەدەغەکراوە. پۆلیسی لەندەن وتيشى: دەستگیركراوەكان پێكهاتوون لەحەوت كەس، كەدوو ژن تەمەنیان ٥٩ و ٣١ ساڵ و چوار پیاو، تەمەنیان ٢٧ و ٦٢ و ٥٦ و ٢٣ ساڵە، لەچەند ناونیشانێكی جیاواز دەستگیرکراون و هەموویان بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەستبەسەرن. پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێناچێت دەستگیركراوەكان هیچ هەڕەشەیەکی دوور‌و نزیکیان بۆ سەرخەڵک و ئاسایشی بەریتانیا هەبێت، بەڵكو ئەوان ئێستا پەیوەست بەچەند بابەتێك لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو كەسانە دەكەن. تۆری هەواڵی بی،بی،سی، بڵاوی كردۆتەوە، پۆلیس تادرەنگانی شەوی چوارشەممە، سەنتەری ڕەوەندی كوردیی لە(هێرنگی) لەندەن داخستوە لەچوارچێوەی گەڕان ولێكۆڵینەوەكانی. لەبەرامبەردا بەسەدان كورد له لەندەنی پایتەخت و لەنزیك سەنتەری ڕەوەندی كوردیی گردبونەوە و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر گەمارۆدانی سەنتەرەكە و دەسگیركردنی ئەو حەوت چالاكوانە دەربڕی. بەپێی وێنەو گرتە ڤیدیۆكان، گرژی لەنێوان خۆپێشاندەرانی كورد و هێزەكانی پۆلیس، تادرانگانی شەو بەردەوام بووە، بەو هۆیەشەوە پۆلیس چوار خۆپیشاندەری دەست بەسەركردوە. بەپێی لێدوانی پۆلیسی سكۆتلاند یارد، گەڕان و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتبارن بەچالاكوان و ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. لەلێدوانێكدا بۆ ڕاگەیاندنەكان،ئحسام میلانی، ئەندامی سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی لەلەندەن دەڵێ، هەڵكوتانە سەر سەنتەری ڕەوەندی كوردیی ناڕەوا و نایاساییە و بەتەنها دەستدرێژی شەڕەنگێزی كردن نیە بۆ سەر گەلی كورد، لەو ووڵاتە، بەڵكو سووکایەتیکردنە بەبنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەریی و مافەکانی مرۆڤ، کە بەریتانیا بانگەشەی بەرزڕاگرتنی دەکات. لەوەڵامی ناڕەزایی ڕەوەندی كوردیی ، پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاندوە، ئەمە هەڵمەتێكی دەستگیرکردنی ئامانجدارە بۆ ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت، دەستیان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا هەبێت کەپەیوەندییان بەو گروپەوە هەییە. هێلین فلاناگان، ئەفەسەری پۆلیس دەڵێ، ئێمە تێدەگەین کەئەم دەستگیرکردنانە هەندێک نیگەرانی لەنێو هەندێک ڕەوەندی ناوخۆییدا دروستکردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕەوەندو کۆمەڵگەی کوردەكاندان، بەڵام دەستگیرکردنەکان لەسەر چەند "تۆمەتێكی زۆر جدیی” دێت، دوای لێکۆڵینەوەكانمان و ئەو هەڵمەت و بەدواداچوون و چالاکییە تایبەتە بەپاراستنی هەموو پێکهاتەکانمان لەبەریتانیا، بەتایبەتی ئەوانەی لەپێکهاتەی ڕەوەندی تورک و کوردەکاندان. هاوكات پۆلیس، ئاماژەی بەوەشكردوە، لەگەڵ لێكۆڵینەوەكاندا، ئەفسەرانی پۆلیس بەردەوام دەبن لەدانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ ئەندامانی ڕەوەندی كوردیی، هەروەها پۆلیس و هێزی زیاتریش لەنزیك سەنتەری كۆمەڵایەتی كوردی جێگیردەكرێت، بۆ ڕوونەدانی هیچ ڕەوشێكی نەخوازراو. جێی ئاماژەپێدانە بەشێكی زۆری ڕەوەندی كوردیی باكوری كوردستان، لەشاری لەندەن نیشتەجێین و خاوەنی كاری بازرگانی و چەندین پیشەی جیاوازن، لەگەڵ ئەوەش دەورو كاریگەری گرینگ و بەرچاویان هەیە لەناڕەزایەتی و چالاكیەكانی پەیوەست بەكوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان. بەهۆی باڵادەستی توركیا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەرژەوەندی ووڵاتە زلهێزەكان لەگەڵ دەسەڵتدارانی توركیا، هەریەكە لەبەریتانیاو ئەمەریكا، پارتی كرێكارانی كوردستان، وەك ڕێكخراوێكی قەدەغەكراو نایاسایی دەناسن و كار‌و چالاكی مەدەنی و سیاسیان لە ووڵاتەكانیان لێ قەدەغەكردون.
- وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پاڵپشتكردن و هاوكاریكردنى هه‌رێمی كوردستان. - له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتو تاوتوێ كران. ئێڤێت كوپه‌ر وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به پاڵپشتكردن و هاوكاریكردنى هه‌رێمی كوردستان. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له ئێڤێت كوپه‌ر وه‌زیری ناوخۆی بەریتانیا كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی یه‌كگرتو، به‌هێزكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له هه‌مو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی هاوكاریی ئه‌منی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانی ڕێكخراو، كۆچی نایاسایی، بازرگانی به مرۆڤ، سپیكردنه‌وه‌ی پاره و تاوانی ئه‌لیكترۆنی، تاوتوێ كران. نێچیرڤان بارزانی، گرنگیی به‌هێزكردنی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منی و مرۆییه‌كان و تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوپاتكرده‌وه و ستایشی ڕۆڵی شانشینی یه‌كگرتوی كرد له پشتگیریكردنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی و پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان له په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌منی و كارگێڕییه‌كانی. لای خۆیه‌وه، ئێڤێت كوپه‌ر وێڕای پیرۆزبایی بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاسی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی كرد وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی له به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌رێمی و ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامیی پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ پشتیوانی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه مرۆییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا. پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گرنگیی جێیه‌جێكردنی ده‌ستوری عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵات، مه‌ترسییه‌كانی داعش، دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
- پەیوەندیەكانی نوری مالكی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پەيوەستە بە دەستورەوە. - بەلای نوری مالكیەوە سەقامگیری هەولێر و سلێمانی و هەرێمی كوردستان بەواتاى سەقامگیری عێراقه ئامادەکردنی: هاوڵاتی پەیوەندیەكانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە پەيوەستە بە دەستورەوە. عەباس موسەوی راوێژكاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند حكومەتە خۆجیەكانی هەرێمی كوردستان و فڕاكسیۆنە سیاسیەكان چەند پابەند بن بە دەستورەوە و رێزی لێ‌بگرن زیاتر لە نوری مالكی نزیك دەبنەوە. وتیشی: زۆربونی رێكەوتنە سیاسیەكان و رێزگرتن لە دەستور و پێشێل نەكردنی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان، پەیوەندیەكان باشتر دەكەن. دووپاتیشیكردەوە كە بەلای نوری مالكیەوە سەقامگیری هەولێر و سلێمانی و هەرێمی كوردستان بەواتاى سەقامگیری عێراقه و هەرچ قەیرانێكی ناوخۆیی بێگومان رەنگدانەوەی دەبێت وەك لەسەردەمی داعش روویدا. رونیشیكردەوە پەیوەندیيەكانی مالكی پەیوەندیەكی مێژویی و بەهێزە لەگەڵ كورد، دەشبینین هەرچ سەركردەیەكی كورد سەردانی بەغدا بكات بەچاوپێكەوتن لەگەڵ مالكی دەست پێدەكەن.
- له رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین. - هیوامان ده‌خواست هه‌موان پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناوده‌ست یه‌كمانبگرتایه و نه‌سره‌وتینایه. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی شاره‌زور رایگەیاند له رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن دەكەن. ئەنجومەنەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێمه ده‌زانین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكدا یه‌كانگیربوین؛ داماڵراوه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تی و ویژدانیی و ئه‌خلاقیی، ده‌سه‌ڵاتێك، كه نه‌ك باكی به هیچ ڕه‌هه‌ندێكی ژیانی ئێمه نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه، بۆ ئه‌و ئه‌ركه هێڵدراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات؛ كه (ژیان، شكۆ، ئایین، بژێوی، په‌روه‌رده، مرۆڤبون، بیركردنه‌وه و هۆشیاری، ئازایه‌تی و هه‌ڵوێست، ته‌ندروستی، زمان، خۆشگوزه‌رانی)ی تاكبه‌تاكمان وردوخاش بكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هیوامان ده‌خواست؛ هه‌موان پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناوده‌ست (له‌پێناو دین و ژینمان)، یه‌كمانبگرتایه و نه‌سره‌وتینایه، تا یه‌ك به‌یه‌كی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانكارمان، دادگایی ده‌كرد له‌سه‌ر گشت كاره چه‌په‌ڵه‌كانیان و له كونجی زیندان ده‌مانڕزاندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سانی ناهۆشیار و به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست و ترسنۆك و كۆیله و بێده‌ماغ، ڕێگرن له به‌دیهاتنی ئه‌م هیواشادیهێنه‌ی ئێمه‌دا. ئه‌وه‌شیختۆته‌ڕو، ئێمه پێمانوایه ده‌نگ كردن دژ به سته‌م و نادادی و ده‌نگهه‌ڵبرین بۆ مافه‌كان ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا، یه‌ك ڕۆژیش بێت، باشتر و سه‌ربه‌رزانه‌تره، له‌وه‌ی ته‌واوی ساڵه‌كه، به بێده‌نگی و ملكه‌چی و زه‌لیلی به‌ڕێبكه‌ین. ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه 1ی (كانونی یه‌كه‌م)ی 2024ه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كه‌ین، هاوكات هانی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یش ده‌ده‌ین، كه له‌ژێر چه‌پۆكی پڕ له‌نه‌فره‌تی حوكمڕانیی ئه‌م دزانه‌دا ژیان ده‌كه‌ن، هاوهه‌ڵویستبن له‌گه‌ڵمان.
- شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد. - سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە. ئامادەکردنی: هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە دڵشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و پشتوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لەهەولێر وهۆشیار زێباری سەرۆکی دانوستکاری پارتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد. پەیامنێری هاوڵاتی ئاشكرای كرد شاندەكەی پارتی لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید پێشوازیان لێ‌کرا و سەردانەكە بۆ مەبەستی پێک هێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتى هەرێمی كوردستانە. ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی دانوستاندنی پارتی رایگەیاند دەست بە سەردانەکانیان دەکەن و بەبێ جیاوازی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن.
- ئەمریكا هەوڵدەدات بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه. - ئه‌مریكا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌وڵه نوێیه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێده‌كات. ئامادەکردنی: هاوڵاتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتن هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌سه‌ڵاتدا بێت. جۆ بایدن له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، له ڕۆژانی داهاتودا ئه‌مریكا هه‌وڵێكی دیكه ده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا و میسر و قه‌ته‌ر و ئیسرائیل و ئه‌وانی دیكه بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان و كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌سه‌ڵاتدا بێت. لای خۆیه‌وه جه‌یك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌وڵه نوێیه‌كانی بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێده‌كات. جه‌یك سولیڤان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی MSNBC ڕایگه‌یاند، سه‌رۆك بایدن به‌نیازه ده‌ست به ئه‌م كاره بكات له ڕێگه‌ی نێردراوانه‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له لوبنان كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، پابه‌ندن به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێكی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.