ئێران رایگەیاند بانکی ناوەندیی هەوڵەکانی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەست پێدەکات و وەک دراوی قاچاخ مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆلارانە دەکرێت کە بە نرخێکی بەرزتر لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئێران بۆ راگرتنی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار ناوەندێکی بە ناوی (ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) راگەیاند و داوای لە کاسبکاران و بازرگانەکان کرد تەنها پشت بە نرخە دیارییکراوەکانی ئەو ناوەندە ببەسترێت بۆ بەهای دۆلار و دراوەکان لە وڵاتەکەدا. محەمەدڕەزا فەرزین, پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران لەگەڵ بەرزبونەوەی بەهای یەک دۆلار بۆ 50 هەزار و 200 تمەن رایگەیاند؛ بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی دەستەوەستان نابێت و لە سبەینێ سێشەممەوە بە چالاککردنی ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو هێرشی پێچەوانە دژی نرخی ناڕاستی دۆلار بەرامبەر تمەن دەست پێدەکات. بە وتەی فەرزین تەنها ئەو ناوەندە بەهای راستەقینەی دراوەکان و زێڕ لە ئێران دیاریی دەکات و بانکی ناوەندیی پابەند دەبێت بە دابینکردنی دۆلار بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی وڵاتەکە. پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەو بانکە بە بەهای 28 هەزار و 500 تمەن بۆ هەر دۆلارێک هاوکاریی کڕین و هاوردەکردنی 68 کاڵا و پێدوایستیی سەرەکیی وەک خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکی و دەرمان و خۆراک دەکات.   فەرزین ئاشکرای کردوە نرخی زۆربەی ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی بە دۆلار لە دەرەوە بۆ ئێران هاوردە دەکرێت بەراورد بە ساڵی رابردو زیاتر لە 47%  نرخەکانیان بەرز بوەتەوە لە کاتێکدا بە پێی ئەو نرخانەی  حکومەت دیاریی کردوە ئەو کاڵایانە تەنها بە رێژەی 17% نرخەکانیان بەرزبونەتەوە و ئەوەش وا دەکات وردتر چاودێریی بازاڕەکانی وڵاتەکە بکرێت.  ئاماژەی بەوە کردوە کە 600 نوسینگەی ئاڵوگۆڕ و 150 لقی بانکەکان بەرپرسیار دەبن لە دابینکردنی دراوی پێویست بۆ بازرگانەکان و خەڵکی وڵاتەکە و لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە بە فەرمی بەهای دراوەکان و نرخی زێر بۆ ئەو نوسینگە و بانکانە دیاریی دەکرێت. بڕیارە سبەینی کاژمێر 11:00 بە کاتی تاران (ناوەندی ئاڵوگۆڕی زیڕ و دراو) لە ئێران بەفەرمی دەست بەکارەکانی بکات و بانکی ناوەندیی وڵاتەکە نرخی دراوەکان و زێڕ بە فەرمی رابگەیەنێت.  

فوئاد حسێن: دراوی عێراقی بەهێزه و یەدەگی دراو زیاتر له 100ملیار دۆلارە. فوئادحسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کونفراسێکی ڕۆژنامەنیدا لە بەغدا ڕایگەیاند، دراوی عێراق بەهێزە و یەدەگی دراو زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە، بۆیە بەمەبەست جۆرێک لە دودڵی سەبارەت بە بەهای دۆلار بڵاودەکرێتەوە کە بنەمای نییە، بەتایبەت دوای ئەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی دەکەوێتەکار کە دەبێتەهۆیەکی بەهێز بۆ دیاریکردنی ئەوانەی سودمەند دەبن لە دۆلار و رێگریش دەکات لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات. فوئاد حسێن، لەبەشێکی تری قسەکانی رایگەیاند، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو وڵاتە هیچ مەرجێکی نەبو لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە عێراق بەڵکو لێکتێگەیشتن هەبو لەسەر چۆنیەتی رێکخستنەوەی دراوی بیانی، بەتایبەت دانانی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کە بەهۆیەوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە. وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ئەمڕۆ لەکۆنفرانسکە وتیشی، لەکۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا دۆسییە سیاسییەکان کەمتر سەرنجیان خرایەسەر و زۆرینەی کاتی گفتوگۆکانیان تایبەت بو بە پرسی ئابوری، سیاسەتی دارایی، روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی شانە نوستوەکانی داعش.

بەهۆ دۆخی خراپی ئابورییەوە بەکارهێنان و خواردنی گۆشتی سور و مریشک لە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکات و زۆربەی ماسیی ئەو وڵاتە رەوانەی دەرەوە دەکرێت. مەسعود رەسوڵی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی گۆشت و ماددە پڕۆتینییەکانی ئێران ئاشکرای کرد؛ لە یەک ساڵی رابردودا خواست لەسەر گۆشتی سور بە رێژەی 50% کەمی کردوە و هاوکات خواست بۆ گۆشتی مریشک بە رێژەی 30% کەمی کردوە. ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ساڵی رابردودا کە 700 کارگەی لەقتو نان و پێچانەوەی گۆشت و مریشک و ماسی لە ئێران هەبوە تەنها 120 کارگەیان لە ئێستادا کار دەکەن و بەهۆی کەمبونەوەی خواست و کڕینی ئەو ماددە خۆراکییانە 20%ی کارگەکان بە تەواوەتی داخراون و نەماون. بە وتەی ئەو جگە لە کەمبونەوەی خواست لەسەر گۆشتی سور و مریشک، بەهۆی ئەوە نرخی ماسی لە ئێران زۆر بەرز بوەتەوە و توانای کڕینی خەڵک زۆر کەمی کردوە زۆربەی گۆشتی ماسی رەوانەی دەرەوەی وڵاتەکە دەکرێت. بە پێی ئەو نرخانەی بڵاو کراونەتەوە یەک کیلۆ گۆشتی سور لە ئێران دەگاتەوە 500 هەزار تمەن و نرخی گۆشتی بەرخ 870 هەزار تمەن بەڵام دەسەڵاتی وڵاتەکە نرخی رەسمی گۆشتی بە 277 هەزار تمەن راگەیاندوە. هەر کرێکارێک لە ئێران رەنگە لە مانگێکدا شەش ملیۆن تەمەن داهاتی هەبێ کە دەتوانێت 12 کیلۆ گۆشتی پێبکرێت لە کاتێکدا بە پێی راپۆرتی تەندورستیی خوراکی ئەو وڵاتە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە لە ساڵێکدا توانای کڕین و بەکارهێنانی 12 کیلۆ گۆشتیان نییە. دابەزینی بەهای تمەن و سزا نێودەوڵەتییەکان بوەتە هۆی قوڵبونەوەی قەیرانە ئابورییەکان و ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 49 هەزار تمەن.

لە ئەنجامی وردبینیکردنی ئەو داتایانەی کە کۆمپانیای دیلۆیت لەساڵی رابروو بڵاویکردۆتەوە دەردەکەوێت، داھاتی ئەو نەوتە خاوەی بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ بەناو بۆ پاڵاوگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابینکراوە لە راپۆرتەکان ئاماژەی پێنەکراوە. بەپێی هەواڵێکی میدیای یەکێتی، زیاتر لە 520 هەزار بەرمیل نەوت كراوە بەخەوش! چارەیەکی یەکەم: کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی چارەکی یەکەمی بڕی ھەناردەکراو و داھاتی فرۆشراوی نەوتی ھەرێمی ئاشکرا کرد، وەک راپۆرتەکانی پێشووتر بەھەدەردان لە داھاتی نەوت وبڕی نەوتی بەرھەمھێنراوی ھەرێمدا ھەیە بەم شێوەیە:- ١- بڕی ٣٦،٤٥٣،٥٩٠ ملیۆن بەرمیل بە بۆری لە رۆژی ١-١ تا ٣١-٣-٢٠٢٢ ھەناردەکراوە، بەڵام لەم بڕە رێژەی ٤٪‏  کۆی ھەناردەکراو بە بۆری کراوە بە نیزاح بەم شێوەیە: - بڕی١،٠١٠،٢٧٤ ملیۆن  بەرمیل کراوە بە کەمبون بەھۆی وەرزی سەرماوە - ٥٢٠،١٤٨  ھەزار بەرمیل کراوە بە خەوش و ئاو، واتە بەھەردوو بڕگەکە ١،٥٣٠،٤٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوت فەوتاوە ، بڕی ٣٤،٩٢٣،١٦٨ ملیۆن بەرمیل گەیشتوە بە کڕیارەکان، بەم شێوەیە رێژەی ھەناردەی رۆژانەی ھەرێم ٣٨٨ ھەزار بەرمیل بووە. ۲- بڕی ٢،٢٢٦،٠٨٣ ملیۆن بەرمیل نەوت دراوە بە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان  بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، واتە رۆژانە ٢٤،٧٣ ھەزار بەرمیل لە بەرامبەردا بڕی ٩،٠٦٤،٣٨٤ ملیۆن دۆلار  لە داھاتی نەوت بردراوە و دراوە بە کرێی پاڵاوتنی.  ٣- تێکرای فرۆشتنی نەوت ٨٦،٧٣ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، بەڵام تێکڕای فرۆشتنی نەوتی  برێنت لەو چارەکەی سال ٩٩،٥٠ دۆلار بووە، واتە ھەرێم بە بڕی ١٢،٧٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک کەمتر نەوتەکەی فرۆشتووە. ٤- بڕی ١٧٥،١١٤،٢٢٠ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بردراوە بۆ زیانی ئالوگۆڕی دراو لە نێوان یۆرۆ و دۆلار دا ، چونکە پێشتر حکومەتی ھەرێم نەوتی بە پێشوەخت فرۆشتوە و پارەی وەرگرتوە و نەوتی نەبووە بیدات، کە ئەم قەرزە چەند ساڵێکە بەردەوام تەدویر دەکرێت ، حکومەتی ھەرێم بەردەوام  باجی لەسەر ئەدات ٥- بڕی ٥٣،٥٤٨،٠٠٠ ملیۆن دۆلار دراوە بە سوودی رسومات و دیار نیە بۆ کێ و چی روسوماتێک ئەو پارەیە دراوە. ٦- بڕی ١،٢٢١،٧٨٨ ملیۆن دۆلار دراوە بە کرێی فەحسی نەوتی ھەرێم. ٧- بڕی ٤٣٩ ھەزار دۆلار دراوە بە قەرەبووی دواکەوتنی پێدانی نەوت بە کڕیارەکان.  ٨- بڕی ١،٠٢٢،٩٣٥،٠٧ ملیار دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی نەوت ٩- بڕی  ١٢٧،٤٥٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای ووزەی تورکی  ١٠- بڕی ١٢٢،١٦٥،١٣٥ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیای کار و رۆس نەفت بۆ كرێی گواستنەوەی نەوت لە ناو ھەرێم. ١١- بڕی ٦٨٣،٤٧٧ ھەزار دۆلار دراوە بە خزمەتگوزاری یاسایی و پارێزەرایەتی لەگەل ئەوەی نەبیستراوە کە حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر بوبێت. ١٢- بڕی ٢٨ ھەزار دۆلار دراوە بە کڕێی سۆفتوێر. ١٣- تا ئێستا بڕی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی پارەی نەوتی ھەرێم لە لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە. رێژەی ٥٧٪‏ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت رۆیشتوە بۆ خەرجییەکان و ٤٣٪‏ گەراوەتەوە بۆ حکومەتی ھەرێم. هەر لەو لێکۆڵینەوەدا، باس له کەمبونەوەی داهات دەکات ،رێژەی داهاتی نەوت لە جییاتی زیادكردن، كەمیكردووە! چارەکی دووەم:  حکومەتی ھەرێم راپۆرتی فرۆشتن و داھاتی نەوتی بۆ چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە ئەم سەرنجانەمان لەسەر راپۆرتەکە ھەیە:- ١- راپۆرتەکە زۆر بەکورتی نوسراوە و خەرجی پرۆسە نەوتییەکان ھەمووی بەیەک بڕ دیاری کراوە و ھیچ وردەکاریەکی بۆ نەکراوە ٢- رێژەی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەبڕی ئەوەی زیاد بکات کەمیکردوە و دابەزیوە بۆ ٤١٪‏ کۆی داھاتی فرۆشتنی نەوت لەو سێ مانگە ١،٥٧١،٩٨٥،٢٧٥ ملیار دۆلار بووە، قازانجی کۆمپانیاکان لەگەڵ خەرجیەکان بڕی ٢،٢١٧،٣٠٥،٠٠٠ ملیار دۆلار بووە. ٣- رۆژانە ھەرێمی کوردستان بڕی ٤١٣ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بە تێکرای چارەکی دووەمی ئەمساڵ. ٤- لەژێر کاریگەری بڕیاری دادگای فیدراڵی و فشارەکانی حکومەتی ئیتحادی رێژەی ھەرزانی نرخی نەوتی زیاد کردوە، واتە نەوتی ھەرزانتر  فرۆشتوە لەچاو چارەکی یەکەم بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت نزیکەی ١٤ دۆلار کەمتری فرۆشتوە لە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت کە پێشتر نزیکەی ١١ دۆلار کەمتر دەیفرۆشت. ٥- حکومەتی ھەرێم لەماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵ تەنھا ٢٣٧،٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بەناوخۆ کە ئەم بڕەش زۆر کەمە بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ ٦- بەھیچ شێوەیەک ئاماژە نەدراوە بە نرخی کۆندێسیت  ٧- ئەم راپۆرتە تەواو پێچەوانەی شێوازی دابەشکاری داھاتی نەوت وەک لە گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا بیانیەکان ئیمزا کراوە.  لە بەشێکی تر بەدواداچونەکەی میدیای یەکێتی، باس له نەمانی داهاتی نەوتی پاڵاوگەکان دەکات ,داهاتی نەوتی پاڵاوگەكان دیارنییە! چارەکی سێیەم :  لە چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠٢٢ کۆی بەرھەمی نەوت ٣٨،٧٣٠،١٧٥ ملیۆن بەرمیل بووە بەم شێوەیە:- ١- بڕی ٣٥،٩٧٧،٥٧١ ملیۆن بەرمیل ھەناردەکراوە ، بەڵام بەھۆی ئەوەی بڵاونەکردنەوەی وردەکاری چارەکی سێیەم دیار نیە چەند کراوە بە نیزاح ھاوشێوەی چارەکەکانی تری ئەو ساڵە ٢- بڕی ٢،٣١٩،٠٨٨ ملیۆن بەرمیل دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان، داھاتی ئەم بڕە نەوتە نە بەنەوتی خاو و نە بەرھەمەکانی لە راپۆرتەکەدا دیار نیە و وونە ٣- بڕی ٤٣٣،٥١٩ ھەزار بەرمیل فرۆشراوە بە پاڵاوگەکانی ناوخۆ بە نرخێکی زۆر ھەرزان  ٤- رێژەی داھاتی ماوە بۆ حکومەتی ھەرێم  ٥١٪‏ لە کۆی داھاتی نەوت بۆ ھەرێم ماوەتەوە کە بڕەکەی ١،٦٠٣،٠٨٨،٢٩٦ ملیار دۆلار بووە، رێژەی خەرجی و کۆمپانیاکان   ٤٩٪‏ بووە کە بڕەکەی ١،٥١٣،٨٠١،٨٧٥ ملیار دۆلار بووە،  ٥- داھاتی ئەو برە نەوتەی کە دابینکراوە بۆ پاڵاوگەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان وونە ئاماژەی پێ نەکراوە، نە بە نرخی فرۆشتنی نەوتی خاوی ناوخۆی و نەبە بەرھەمەکانی دوای پاڵاوتنی ٦- کرێی بۆری لە دیوی تورکیا  ١٢٦،٣٣٥،٦٠٦ ملیۆن  دۆلار بووە، لە دیوی ھەرێم  ١٠٦،١٩٢،٣٨٥ ملیۆن دۆلار بووە. ٧- کرێی پارێزەرایەتی  ٥،٢٤٦،٦٦٤ ملیۆن  دۆلار بووە لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لەو ماوەیە ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە، بڕی ١٣،١٠٦،٨٥١ ملیۆن دۆلار  دراوە بە کرێ لە بەشێکی تر بەدواداچونەکە باس لەوە دەکات ، نەوت فرۆشراوه به کۆمپانیاکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان،نەوت تەنها دراوە بە پاڵاوگەکانی كار و لاناز! چارەکی چوارەم:  بەپێی راپۆرتەکە، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم کۆی بەرھەمی نەوتی ھەرێمی راگەیاندوە کە ئەمە خاڵێکی ئیجابیە، کۆی بەرھەمھێنانی کێڵگەکانی ھەرێم  ٤٠،١٧٥،١٨٦ ملیۆن بەرمیل بووە کە تێکڕای رۆژانە دەکاتە ٤٤٦،٣٩٠ ھەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیە ١- بڕی ٣٥،٨٧٦،٠٦٩ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە بە بۆری نەوت کە تێکرای رۆژانە دەکاتە٣٩٨،٦٢٢ ھەزار بەرمیل بووە بەڵام بەپێی راپۆرتەکە تەنھا ٣٤،٥٥٤،١٨٦ ملیۆن بەرمیل فرۆشراوە ٢-  بڕی ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل دراوە بە پاڵاوگە ناوخۆیەکان کە رۆژانە دەکاتە  ٤٣،٤٩٤ ھەزار بەرمیل نەوت کە تەنھا دراوە بە پاڵاوگەی لاناز و کار، ٣-  بڕی ٣٨٤،٥٥٤ ھەزار بەرمیل دراوە بە پاڵاوگەکانی تر کە رۆژانە دەکاتە ٤،٢٧٢ ھەزار بەرمیل نەوت ٤- بڕی ١،٣٢١،٩١٠ ملیۆن بەرمیل کراوە بە قور و لیتە و دەرکراوە لە کۆی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێم بۆ تورکیا ٥- بڕی  ٣،٩١٤،٥٣٦ ملیۆن بەرمیل کە وەک لە راپۆرتەکەدا ھاتووە دراوە بە پاڵاوگەکانی سامانەسروشتیەکان ھیچ بڕە داھاتێکی ئاماژەی پێنەکراوە لە راپۆرتەکەدا ونە. ٦- بڕی ٨،٣٣٤،٠٦٥ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوتی ھەرێم بڕدراوە و بەبیانووی کرێی پارێزەرایەتی پارێزەر لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم لە چارەکی چوارەم ھیچ داوایەکی لەسەر نەبووە ٧- بڕی ١٣،٣٠٦،٨٢٧ ملیۆن دۆلار  بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کرێی پاڵاوتن ٨-بڕی ١٣،٨٣٩،٥٠١ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ کڕینی سوتەمەنی بۆ وەزارەتی کارەبا ٩- بڕی ١٠٤،٢٣٧،٧٩٥ ملیۆن دۆلار بردراوە لە داھاتی نەوتی ھەرێم بۆ پشتیوانی کارەبای ھەرێم  ١٠- بڕی ١٤٩،٥٣٦،٠٩٧ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیا  ١١- بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەرج کراوە بۆ کرێی بۆری لە دیوی ھەرێم. لە لێکۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەوە کراوە ، نەوتی هەرێم بە نرخيكی هەرزان فرۆشراوه، نەوتی هەرێم هەرزانتر لە نرخی برێنت دەفرۆشرێت   تێکڕای فرۆشتنی نەوتی ھەناردەکراو لەو چارەکە ٦٩،٤٧٢ دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل، لە کاتێکدا تێکڕای فرۆشتنی نەوتی برێنت لەو چارەکە  ٨٨،٩٤ دۆلار بووە، واتە حکومەتی ھەرێم  ١٩،٤٧ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت نەوتی فرۆشتوە، نەوتی عێراق کە بەھەمان بۆری و بە ھەمان API بەڵام عێراق تێکڕای فرۆشتنی لەو چارەکە ٨١،٦٦ دۆلار بووە، واتە ھەرێم ١٢،١٩ دۆلار کەمتر لە عێراق نەوتی خۆی فرشتووە  سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی ناوخۆ، یەکەم جارە حکومەتی ھەرێم لەناوخۆ نەوت ھەرزانتر بفرۆشێیت بەراورد بە فرۆشتنی ھەناردەکراو، نرخی یەکەم بەرمیل نەوت ٦١،٢٩١ دۆلار بووە سەبارەت بەداھاتی نەوت ٢،٤٥٢،٧٢٣،٥٥٣ ملیار دۆلار بووە بەھەردوو ھەناردەکراو و ناوخۆ، لەم برە رێژەی ٤٨٪‏ بۆ ھەرێم بووە رێژەی ٥٢٪‏ بۆ کۆمپانیاکان و خەرجی نەوت بووە، لەم چارەکە رێژەی داھاتی نەوتی حکومەتی ھەرێم زیادی کردوە. لە کۆتایي بەدواداچونەکەدا ، باس لە داهاتي  نەوتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵێک کراوە، نزیكەی 6 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی ساڵێكە!   بەپێی راپۆرتەکان کۆی گشتی بەم شێوەیە بووە:-  ١- کۆی گشتی نەوتی خاوی بەرھەمھێنراو ١٥٤،٩٩٢،٥٠٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بووە ٢- کۆی گشتی داھاتی نەوتی ھەرێم ٥،٧٠٩،٧٠٤،٠٨٧ ملیار  دۆلار بووە  ٣- کۆی گشتی نیزاح کە نەوتی ھەرێم کراوە بە قور و لیتە لە بەندەری جەیھان  ٤،٥٩٦،١٤٠ ملیۆن بەرمیل  بڕی قازانجی حکومەت لە فرۆشتنی بەرھەمە نەوتیەکان لە گاز و بەنزین و نەوتی سپی  چەند بووە؟ ئاماژەی پێ نەکراوە.

بەهای دراوی تمەن لە دابەزین بەردەوامە و بۆ یەکەمجار لە مێژودا بەهای یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 49 هەزار تمەن. لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران بەهای هەر دۆلارێک لە تاران گەیشتە 48 هەزار و 440 تمەن و ئەوەش بەرزترین بەهایە کە دراوی دۆلار لە وڵاتە تۆماری کردبێت. ژمارەیک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە یەک دۆلار بە 48 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەکراوە. لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی تایبەت بە ئابوریی لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ هەوڵەکانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە لە گەشتەکەی بۆ چین لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستی ئابوریی و بەرزکردنەوە بەهای دۆلار شکستی هێناوە. بەهای دۆلار تەنها یەک رۆژ دوای گەڕانەوەی رەئیسی لە گەشتە سێ رۆژەییەکەی لە چین دەستی بە بەرزبونەوە کردوە و بەهای ئەو درواوە لە 45 هەزارە بۆ زیاتر لە 48 هەزار تمەن بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. تمەن لە یەک ساڵدا زیاتر لە 76٪ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەست داوە و بە پێی نوێترین لێدوانی هاوبەشی بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا بەرامبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، پێشبینی دەکرێت بەهای تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت. جۆن کیربی، راێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی هەماهەنگیی زیاتر دەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ئێران و واشنتۆن بڕوای وایە تاران دەرەفەتی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەدەست داوە.

‎ ‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار 152,000 ‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار 162,000=€100 ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار 181,000=£100 ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار 1000=206,000 ‎نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار 1000=144,000 ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=144,000 ‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=4,780,000 ‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=107$ ‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار  £100=119$ ‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 1890=100$ ‎نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار 1000=136$ ‎نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار  1000=93$ ‎نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=95$ ‎

نیگار عومەر  لەسنوری ئیدارەی گەرمیان لەكۆی 144پرۆژە، كاركردن لە 64 پرۆژەدا راگیراوەو شەش پرۆژەیان بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوە كە بەزۆری پرۆژەی خزمەتگوزارو تەندروستی و پەروەردەو گەشتیارییە. یەكێك لەگرنگترین ئەو پرۆژانەی كەهەڵوەشاوەتەوە پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی سەد قەرەوێڵەییە لەقەزای كەلار كە لەساڵی 2013 بڕیاری دروستكردنی دراوە، هاووڵاتیانی سنورەكە بەپرۆژەیەكی گرنگ و پێویستی دەزانن بۆ ناوچەكەیان، بەڵام ئەم پرۆژەیە نەك كاركردنی تێیدا راگیراوە بەڵكو  حكومەت كاركردنی لەگەڵ كۆمپانیای جێبەجێكار هەڵوەشاندوەتەوەو بەدوور دەزانرێت كاری تێدا بكرێتەوە. لەنێو ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون نزیكەی  70لەسەدی دەكەوێتە قەزای كەلارەوەو بەشەكەی دیكە دەكەونە قەزای كفری و قەزای خانەقینەوە كە 15پرۆژەی شارەوانی گەرمیانی تێدایە كەڕاگیراون. ئەندازیار عومەر وەلی بەڕێوبەری پلاندانان لەئیدارەی گەرمیان بەهاوڵاتی راگەیاند:» لەسنوری گەرمیان لەكۆی 144پرۆژە، 64 پرۆژەیان راگیراوە و شەش پرۆژەیان گرێبەستی كاركردن تێیدا هەڵوەشاوەتەوە كەیەكێك لەو پرۆژانە پرۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەی سەد قەرەوێڵەییەكەی قەزای كەلارە كەبەیەكێک لەپرۆژە گرنگەكان دادەنرێت كەزۆربەی ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون دەكەوێتە قەزای كەلارەوە، كەنزیكەی 70لەسەد دەبێت و پرۆژەكانی تریش دەكەوێتە قەزاو ناحیەكانی سنوری كفری و خانەقین». وتیشی:» ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون زیاتر پرۆژەی خزمەتگوزراین و پرۆژەی پەروەردەو بینای زانكۆو رێگەوبان و قیرتاوكردنی كۆڵان و شۆستەكان و پرۆژەی گەشتیارو تەندروستی و دروستكردنی بەنداوە كەپێویستەكی سەرەكین بۆ سنورەكە». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:» كۆی تێچووی ئەم پرۆژانە كەڕاگیراون نزیكەی 438 ملیار دینار دەبێت و 95 ملیار دیناری وەرگیراوە، زیاتر ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون لەسەر بوجەی وەبەرهێنانن، ئێمەش وەك ئیدارەی گەرمیان هەمیشە داوامانكردووە كە ئەم پرۆژانە كاركردن تێدا دەستپێبكاتەوە، بەڵام زیاتر هۆكارەكەی بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێنەوە». هاوكات بەرزان فایەق بەڕێوبەری پرۆژەكان لەشارەوانیی گەرمیان بەهاوڵاتی وت:» ئەو پرۆژانەی كەڕاگیراون لەشارەوانییەكان 15پرۆژەیە، كە پێنج پرۆژەیان دەكەوێتە قەزای كەلارەوە، كە بەزۆری پرۆژەی قیرتاوو ئاوەڕۆ و شۆستەكانن، بۆ نموونە یەكێك لەم پرۆژانەی كەلار كەڕاگیراوە پرۆژەی ئاوەڕۆو رێگاسازیە لەنێوان گەرەكی بنگردو گردە گزینەوەو دوو لەو پرۆژانە دەكەونە ناحیەی رزگارییەوە وەك پرۆژەی رێگاسازی گەڕەكەكانی ناحیەی رزگاری كەزۆربەی گەڕەکەكانی رزگاری دەگرێتەوە، ئەم پرۆژەیە 51 لەسەدی تەواو بووە كە پرۆژەكە دەستبكاتەوە بەكاركردن، بەشێكی زۆری گەڕەکەكانی رزگاری دەگرێتەوە، لەئێستادا گەڕەکەكانی ناحیەی رزگاری زۆربەی رێگاسازی بۆ نەكراوە، دوو پرۆژەیان دەكەوێتە قەزای خانەقینەوە». راشیگەیاند:» ئەو پرۆژانەی كە لەشارەوانییەكان راگیراوە لەساڵی 2012 بڕیاری لەسەردراوەو لەسەر بوجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان كە بەپترۆدۆلار ناسرابوو، ئەم پرۆژەیەش نەماوە لەئێستاداو تائێستاش هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئەم پرۆژانە تەرخاننەكراوە هەموو پرۆژەكان پێداویستی خەڵكی ناوچەكەن». ئەوەشی وت:» تێچووی پرۆژەكانی شارەوانی گەرمیان 50 ملیۆن دۆلار دەبێت، راگرتنی ئەم پرۆژانە زیاتر پەیوەندی بەقەیرانی داراییەوە هەیە». هەروەها ئەیاد محەمەد، چالاكی مەدەنی دەڵێت:» لەگەرمیاندا چەندین پرۆژەی گرنگ هەیە كەپێویستە جێبەجێ بكرێن و كاری تێدابكرێتەوە وەك پرۆژەی رێگای كەلار بۆ سلێمانی و چەندڕۆژێك كاری تێدادەكرێت و دووبارە رادەگیرێتەوەو پرۆژەی بەنداوی باوەنورو نەخۆشخانەی سەد قەرەوێڵەییەكەی كەلارە كەپێویستە بۆ ناوچەكەو تەندروستی گەرمیان لەئێستادا پەكیكەوتووە ئەم پرۆژانەو چەندینی دیكە، بەڵام دەبینین لەشوێنەكانی دیكە پرۆژە جێبەجێدەكرێت و گەرمیان پشتگوێخراوە لەهەموو روویەكەوە، هۆكاری ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەحزب دەستی خستووەتە نێو هەموو كارەكانی حكومەتەوەو سنورەكە بووەتە قوربانی ململانێی حزبەكان». ئەیاد محەمەد بە هاوڵاتی وت:» لایەنی پەیوەندیدار باس لەقەیرانی دارایی دەكەن و لەئێستا بەجیاوازتر لەساڵاتی رابردوو قەیران كەمبووەتەوە دەشبینن پرۆژەكان بەزۆری كاری تێدا ناكرێت و ئەگەر هەر پرۆژەیەكیش هەڵبوەشێتەوە شەرمەزارییە بۆ حكومەت و بەرپرسانی ناوچەكە». ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: قەیرانی دارایی بیانویەكە بەدەست حكومەتەوە بۆ پەكخستنی كەرتی گشتی و بۆ ئەوەی هاووڵاتی هەمیشە لەكێشەدا بێت باسی پرۆژە گرنگەكان نەكرێت و حكومەت لەخەمی خەڵكدا نیەو نایانەوێ خزمەت بەسنورەكەش بكەن».

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=152،500 نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=4،700،000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار 1890=100$ ‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار 165،000=€100

مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆكی حکومەتی عێراق، له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دواكه‌وتنی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 بۆ په‌رله‌مان، به‌هۆی ناجێگیری نرخی دۆلاره‌وه‌یه‌ كه‌‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌داوه‌. ده‌شڵێت، له‌كاركردنی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ چه‌ند بڕگه‌ و به‌ندێكی پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌پێی نرخی نوێی دۆلار بكرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆرتری پێویسته‌ و ره‌نگه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌كان ته‌واو بكرێن. بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ، لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو، کە تائێستاش نرخەکە ناجێگیرە و بەرز و نزم دەکات و کاریگەرییەکەی ماوە، کێشەی زۆری دروست بۆ کارەکانی حکومەت و پەرلەمان بەگشتی و هاوڵاتیان بەتایبەت کە بارگرانییەکی زۆر کەوتە سەریان هاوڵاتیان، بەهۆی گرانبونی نرخی شتومەک و کاڵاکان، بۆئەو مەبەستەش بانکی ناوەندی عێراق و کابینەی محەمەد سودانی کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیاریان دەرکرد بۆ دابەزاندن و جێگرکردنی نرخی دۆلار

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبای عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای جەنەراڵ ئیلیكتریكی ئەمریكیدا ئیمزا كرد بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای عێراق،. وەزارەتی كارەبای عێراق لەبارەییەوە رایگەیاند، لێکتێگەیشتنەکە چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، دەبێتەهۆی پەرەپێدانی سیستەمی كارەبا لەبواری وەبەرهێنان‌و زیادكردنی تواناو گواستنەوە‌و نۆژەنكردنەوە‌. بەپێی ئەو یاداشتە، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكە توێژینەوە دەكات بۆ سودوەرگرتن لە غاز‌و دروستكردنی چەند وێستگەیەك، هەروەها گرێبەستی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

هاوڵاتی   بومەلەرزەكەی ٦ی شوبات، كەباكوری كوردستان و توركیاو رۆژئاوای كوردستان و سوریای بەشێوەیەكی زۆر بەهێز هەژاند، جگە لەوەی زیانێكی زۆری گیانی لێكەوتەوەو رۆژ بەڕۆژ، ژمارەی گیانلەدەستدان بەشێوەیەكی زۆر سامناك بەرزدەبێتەوە، هەروەها كاریگەریەكی زۆریشی لەسەر ئابوری، سیاسەت و كۆمەڵگای توركیا دروستكردووە، ئۆپۆزسیۆن رەخنە لەدەسەڵات دەگرێت كە بەدەم ناوچە كارەساتبارەكان و لێقەوماوانەوە نەرۆیشتووەو هەدەپە دەڵێت: ئەگەر شارەوانییەكانمان دەستیان بەسەردا نەگیرایە، دەمانتوانی زووتر لەو ئازارە كەمبكەینەوە، هاوكات ئەحمەد تورك رایگەیاند: خەڵك لەجیاتی دەسەڵات یارمەتی لێقەوماوان دەدەن. بەگوێرەی دوایین ئامارە فەرمیەكان لەباكوری كوردستان و توركیا زیاتر لە 35 هەزار و 418 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 105 هەزار كەسیش برینداربوون، تاوەكو ئێستاش هەڵمەتی گەڕان بەدوای ئەو هاووڵاتیانەی كەزیاتر لە ١٠ رۆژە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەو خانووە رووخاوەكاندان بەردەوامە، بۆیە پێشبینی دەكرێت، ئاماری گیانلەدەستدان زیاد بكات. زیانە ماددییەكان و كاریگەری لەسەر ئابوری توركیا وەزارەتی ژینگەو شارستانی توركیا رایگەیاندووە، زیاتر لەحەوت هەزار باڵەخانە كەزۆربەی زۆریان یەكەی نیشتەجێبوونن، رووخاون و زیان بە ١٢ هەزار باڵەخانەی دیكە گەیشتووە. هەروەها چەندین كارگەو شوێنكار رووخاون و زیانیان بەركەوتووە. بەتایبەتی لەپارێزگاكانی دیلۆك، هاتای و مەڕەش كە رێرەوێكی گەورەی بازرگانی ئاوی و شاری پیشەسازین. حكومەت بەفەرمی رایگەیاندووە كە بومەلەرزەكە لە ١٠ پارێزگای باكوری كوردستان و توركیا، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر نزیكەی ١٤ ملیۆن كەس داناوە كە زیاتر لە ١٥٪ی دانیشتووانی توركیا و باكوری كوردستان پێكدەهێنن و ئەمەش راستەوخۆ رێژەی هەڵاوسان بەرزدەكاتەوە كەپێشتر رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتەدا لە ٨٤٪ەوە بۆ ٥٨٪ دابەزیبوو. بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، قەبارەی زیانەكانی بومەلەرزەكە لە ١٠ پارێزگای توركیا بە ١٠٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی بازرگانی لەهەموو بوارێكدا لە ١٠ پارێزگاكە نزیكەی ٢١ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە. جگە لەوەش حكومەت باجێكی زۆری لەهاووڵاتیان و پیشەوەران و بازرگانەكانی ئەو ناوچەیە وەرگرتووە، بەڵام لەئێستادا یەكێك لەشادەمارەكانی ئابوری توركیا پەكیكەوتووەو ئەمەش دۆخی ئابوری ئەو وڵاتە دەخاتە مەترسیەوە. ئۆپۆزسیۆن: دەسەڵات پلانی بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیان نییە ئۆپۆزسیۆنی توركیا، دەسەڵات بەوە تۆمەتبار دەكات كەدوای بومەلەرزەكە دەستبەجێ نەیتوانیوە، بەهانای هاووڵاتیانەوە بچێت كەدوو رۆژی یەكەمی بومەلەرزە وەك «هەلی زێڕین» دادەنرێت و دەڵێن، دەسەڵاتی ئاكەپەو مەهەپە پێویست بوو بەهەموو هێزیەوە بەبەكارهێنانی سوپاو پۆلیس هەوڵی رزگاركردنی ئەو هاووڵاتیانەی بدایە كە كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەكاندا. بۆیە زۆربەی سەرۆك، بەرپرس و پەرلەمانتارانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان و تیمەكانی رزگاركردنیان لەو شارانەن كەبومەلەرزە تێیاندا روویداوە. لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان نزیكەی هەزار هاووڵاتیی شارەكە لەبومەلەرزەكەدا بوونەتە قوربانی، پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) و كەمال كلچدارئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهە) كۆنفڕانسێكی هاوبەشی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا. بوڵدان لەقسەكانیدا وتی، «دەسەڵات لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەكانی بوومەلەرزە‌كەدا ماوەتەوو هیچی لەدەست نایەت. هیوادارم بەزووترین كات پێكەوە ئەم برینانە ساڕێژ بكەین، ئەگەر شارەوانییەكانمان دەستیان بەسەردا نەگیرایە، دەمانتوانی زووتر لەو ئازارە كەمبكەینەوە.» كلچدار ئۆغلۆ-ش ئاماژەی بەوەكرد، «كەرتی بیناسازی لەتوركیاو خراپی بەڕێوەبەریی وەهای لەم وڵاتە كرد، باڵەخانەكان بەكوالێتیەكی باش دروست ناكرێن و هیچ چاودێریی و بەدواداچوونێكیش لەكاتی دروستكردنیاندا نییە، ئەمە پرسێكی گرنگە، بەڵام لەئێستادا كێشەكە بێپلانی حكومەتە بۆ رزگاركردنی هاووڵاتیان.» هەروەها ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی گەورە شارەوانی مێردین كە لەپۆستەكەی دوورخراوەتەوە سەردانی ناوەندی شاری مەرەشی كرد كە ١٧ كەس لەخزمەكانی لەبومەلەرزەكەدا گیانیان لەدەستداوە. ئەحمەد تورك دوای بەدواداچوون بۆ خزم و كەسوكارو هاووڵاتیان بۆ رۆژنامەنووسان قسەی كردو وتی: « ئێمە لەشارەكەدا گەڕاین، هەموو هاووڵاتیان دەڵێن، دەوڵەت لێرە نییە. دەیانەویت وەهای پیشان بدەن كەحكومەت هەوڵی رزگاركردنی هاووڵاتیان دەدات، بەڵام لەشارەكاندا هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هاوكاری یەكدی دەكەن، هاووڵاتیان لەهەموو جێگەیەكی باكوری كوردستان هاوكاری كۆدەكەنەوەو دەیگەیەننە دەستی زیانلێكەوتووان.» مەرال ئاكشەنەر سەرۆكی پارتی باش كەهاوپەیمانی جەهەپەیە سەردانی هاتای كردو زیانلێكەوتووانی بەمەلەرزەكەی بەسەركردەوە. مەڕال ئاكشەنەر وێڕای ئەوەی دەسەڵاتی بەپشتگوێخستنی زیانلێكەوتووان تۆمەتبار كرد، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، كەمەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسیدار هەیە. هاووڵاتیان پشتگوێخراون و جگە لەخواردن و پێداویستیەكانی دیكە، پێویستیان بەمادەی پاككەرەوە هەیە.  لێبوردن و دەستگیركردنی وەبەرهێنەرەكان پرسێكی دیكە كەدوای بومەلەرزەكە هاتووەتە ئاراوە، یاسای لێبوردنی وەبەرهێنانە. حكومەتی دادو گەشەپێندان لەمانگی شوباتی ٢٠١٧دا، واتە بەر لەهەڵبژاردنەكانی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٨، یاسای لێبوردنی وەبەرهێنانی لەژێر ناوی «ئاشتی وەبەرهێنان» پەسەندكرد. لەو چوارچێوەیەدا حكومەت مۆڵەتی بە ١٣ هەزار خانوو و باڵەخانە داوە كەكارەكانیان تەواو بكەن، لەكاتێكدا بەشێوەیەكی زیادەڕۆیی و بێمۆڵەت دروستیانكردبوو. ئەم پرسە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە جارێكی دیكە بووەتەوە یەكێك لەڕۆژەڤە سەرەكییەكانی توركیا. سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆكی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ و چەندین بەرپرسی دیكەی ئۆپۆزسیۆن لەم چەند رۆژەی دواییدا رایانگەیاند، حكومەت بۆ كۆكردنەوەی دەنگی هاووڵاتیان چاوپۆشی لەوەبەرهێنەرەكان كردووە كەباڵەخانەی ناتەندروست دروستبكەن و هۆكارێك كەئەمڕۆ باڵەخانەكان رووخاون و هاووڵاتیان گیانیان لەدەستداوە، ئەو یاسایەیە كەدەسەڵات پەسەندی كردووە.  لەلایەكی دیكەوە، بەفەرمانی دادوەر دەست بەئۆپراسیۆنێكی فراوان بۆ دەستگیركردنی ئەو وەبەرهێنەرانە كراوە كە پرۆژەكانیان لەبومەلەرزەكەدا رووخاون. بەكر بوزداغ وەزیری دادی توركیا لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كەفەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە ١٣٠ وەبەرهێنەر دەركراوەو ژمارەیەكیش دەستگیركراون. دەمیرتاش لەم بارەیەوە بەتویتێك باسی ئەوەی كرد، دەستگیركردنی وەبەرهێنەران بۆ پەردەپۆشكردنی تاوانەكانی دەسەڵاتە. لەبەرئەوەی دەسەڵاتی ئاكەپە رێگەی بەوەبەرهێنەران داوە باڵەخانەی ناتەندروست دروست بكەن. بۆیەش پێدەچێت، ئەم پرسە خراپ بەسەر حكومەتەكەی ئەردۆغاندا بشكێتەوە. رێگریكردن لەهاوكارییەكان و دەستگیركردنی خۆبەخشان لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، زیاتر لە ١٠٠ كەس لەناوەندی مەڕەش، سەمسور، دیلۆك و هاتای بەتۆمەتی دزی و تاڵانی دەستگیركراون. رۆژی ١٣ی ئەم مانگەش، ڤیدیۆی سێ گەنج لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكریەوە كە كوژرابوون و بەرپرسانی حكومەت بانگەشەی ئەوەیان كرد، گوایە دزییان كردووە. تاوەكو ئێستا نازانرێت كێ ئەو سێ گەنجەی كوشتووە. رووداوێكی دیكە لەمەڕەش روویدا. پێنج گەنجی خۆبەخشی شاری ئامەد كەهەوڵی رزگاكردنی هاووڵاتیانیان دەدا، بەئەشكەنجەو لێدان لەشاری مەڕەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و دواتر بەڕووتی لەكەشوهەوای ساردی ژێر سفرەوە لەچۆڵەوانیەكی دەرەوەی شارەكە فڕێدران. چەندین دیمەن و وێنەی دیكەی بەو شێوەیە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاوكرانەوە كەكاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا. كۆمسیۆنی یاسایی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەهۆی ئەو رووداوانەوە، سكاڵای تۆمار كردو رایگەیاند، لەكاتێكدا ئەگەر تاوانێكیش كرابێت، نابێت هیچ كەسێك بكوژرێت و دەستگیربكرێت، لەكاتێكدا كەدادگا تاوانەكەی ئاشكرا نەكردووە. پرسێكی دیكە كەئۆپۆزسیۆنی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تووڕە كردووە، راگەیاندنی دۆخی نائاساییە بۆ ماوەی سێ مانگ و رێگریكردنە لەگەیاندنی هاوكارییەكان بەلێقەوماوانی بومەلەرزەكە. لەكاتێكدا كە ئۆپۆزسیۆن رایگەیاندووە، حكومەت توانای هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی نییە، هەروەها رێگری لەهاوكاری پارتەكانی دیكە و رێكخراوەكان دەكرێت.  ١٣ی ئەم مانگە ناوەندی قەیرانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كەهێزەكانی حكومەت لە سەمسوور، دەستیان بەسەر ٥٠٠ چادر، ١٢٠ مۆلیدە، ٣٠ كۆنتێنەر، لەعوسمانیە و ناوچەی پاتنۆسی موش دەستیان بەسەر چەند بارهەڵگرێك هاوكاری وەك بەتانی و خواردەمەنیدا گرتووە.  بومەلەرزەو هەڵبژردن بوومەلەرزەكەی ٦ی شوبات لەكاتێكدا روویدا كەتوركیا لەنێو كەشی بەر هەڵبژاردندایە. بەشێوەیەكی فەرمی ١٤ی ئایار وەك رۆژی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا دیاریكرابوو. هەرچەندە تاوەكو ئێستا حكومەت بەفەرمی باسی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەكانی نەكردووە، بەڵام بە راگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ، پێدەچێت، هەڵبژاردنەكان ئەنجام نەدرێن. بولەند ئارنچ سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیاو یەكێك لەدامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكانەوە، نووسراوێكی لەتویتەرەكەیدا بڵاوكردەوە. ئارنچ ئاماژەی بەوەكرد كەدۆخی توركیا بەهۆی بومەلەرزەوە ناجێگیرەو پێویستە هەڵبژاردنەكان دوابخرێن. ئیدریس شاهین وتەبێژی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن (دەڤا) لەمبارەیەوە ناڕەزایەتی توندی دەربڕی و رایگەیاند، نابێت رێگەبدرێت، هەڵبژاردنەكان دوابخرێن. دەكرێت بەهۆی دۆخی نائاساییەوە هەڵبژاردن لەوادەی فەرمی خۆی كە ١٨ی حوزەیرانە ئەنجامبدرێن. لەلایەكی دیكەوە گولتەكین ئویساڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی رایگەیاند: كەئەردۆغان دەیەوێت هەڵبژاردنەكان بۆ ساڵی داهاتوو دوابخات و هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی شارەوانیدا ئەنجامبدرێن. پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەڕاگەیەندراوێكدا كە لەبارەی دۆخی بومەلەرزەوە بڵاویكردبووەوە، هوشداری ئەوەی دابوو كەدەسەڵاتی ئاكەپە - مەهەپە، دەیەوێت بومەلەرزەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنن و بەو شێوەیە تەمەنی دەسەڵاتەكەیان درێژ بكاتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاپۆرتێكدا ئاماری داهات و خەرجی نەوتی بۆ هەردوو چارەكی كۆتایی ساڵی 2022 بڵاوكردەوە كەتیایدا لەماوەی ئەو شەش مانگەدا زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوەو زیاتر لە 71 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە كەداهاتەكەی زیاتر لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە، خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتیش زیاتر لە دوو ملیارو 700 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ماوەش بۆ حكومەت بۆ موچە تەنیا دوو ملیارو 793 ملیۆن دۆلار بووە، شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی كوردستان-یش دەڵێت ئەو ژمارانە جێگەی متمانە نین. حكومەتی هەرێم لەڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەدەكات لەچوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی كەرتی نەوت و گاز، وەك بەشێك لەدەستپێشخەری تایبەت بەشەفافیەت لەبەرنامەی كاری ئەنجومەنی وەزیران، ئاماری شەش مانگی رابووردووی ساڵی 2022 بڵاوكردووەتەوەو لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی كردووەتەوە. بەپێی راپۆرتەكەی حكومەتی هەرێم لەچارەكی سێیەمی ساڵی رابردوودا (١ی تەمموز تاوەكو ٣٠ی ئەیلول ٢٠٢٢) ، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بە 45 دۆلار ئەژماركردووەو (3 ملیارو 116 ملیۆن‌و 890 هەزار و 171) دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە جا چ لەڕێگەی هەناردەكردنەوە بۆ دەرەوە بێت یاخود لەبەكارهێنانی ناوخۆدا. بەپێی راپۆرتەكە حكومەتی هەرێم لەو داهاتە تەنیا بڕی (یەک ملیار و 603 ملیۆن‌و 88 هەزار و 296) دۆلاری وەك داهات بۆ موچە تەرخانكردووە،  بڕی (یەک ملیارو 513 ملیۆن‌و 801 هەزار و 296) دۆلاری بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت تەرخانكردووە. هەر بەپێی راپۆرتەكە لەچارەكی چوارەمی ساڵی رابردوودا (1ی تشرینی یەكەمی تاوەكو 31ی كانوونی یەكەمی 2022)، تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بە 69 دۆلار ئەژماركردووەو (دوو ملیارو 452 ملیۆن‌و 723 هەزار و 553) دۆلار داهاتی نەوتی دەستكەوتووە جا چ لەڕێگەی هەناردەكردنەوە بۆ دەرەوە بێت یاخود لەڕێگەی بەكارهێنانی لەناوخۆدا بێت. لەو داهاتەش كەحكومەت لەنەوت دەستیكەوتووە، تەنیا بڕی (یەک ملیار و 190 ملیۆن‌و 789 هەزار و 284) دۆلاری وەكو داهات بۆ موچە تەرخانكراوە، بڕی (یەک ملیار و 261 ملیۆن‌و 934 هەزار و 269) دۆلاری بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت رۆیشتووە. شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە (هاوڵاتی) راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك ئەو ژمارانە جێگەی متمانە نین چونكە پڕۆسەی فرۆشتنی نەوت وردبینی پێویستی بۆ ناكرێت، ئەگەر وردبینی بكرێت ئەوا كۆمپانیای دیلۆیت لەسەر كاغەز دەیكات نەك لەكێڵگە نەوتییەكانەوە هەتا فرۆشتن و دابەشكردن، لەبەرئەوە پڕۆسەی وردبینی قبوڵكراو نییە، چونكە كۆمپانیای دیلۆیت گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا كردووە نەك ئەوەی كۆمپانیایەكی بێلایەن بێت، هەربۆیە كۆمپانیاكە وەك بەشێك لەحكومەت تەماشادەكرێت. دەربارەی گرێبەستە نەوتییەكانیش شێركۆ جەودەت دەڵێت: "بەداخەوە گرێبەستە نەوتییەكان كەموكورتی زۆری تێدایەو ئەو رێژە زۆرەش بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت وردبینی لەسەرناكرێت كەچۆن پرۆسەكە ئەنجامدراوە، كەسێك یان لایەنێك نییە وردبینی و لێكۆڵینەوە بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكان كەهاوپێچن بەكۆمپانیا بیانییەكان لەبواری نەوتدا بكات، ئەمەش وایكردووە كە تێچوو زۆر بەرزبێت و گەندەڵییەكی زۆری تێدابكرێت و ئەو گرێبەستانەشی كە لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكاندا كراوە كەموكورتی زۆری تێدایە بە شێوەیەك كەحكومەتی هەرێم تەنها ٤٣٪ی قازانجی دەستدەكەوێت و ٥٧٪ەكەی دەچێت بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان". جەختیش لەوەدەكاتەوە پرۆسەی فرۆشتنی نەوت هەتا لەدەستی یەكێتی و پارتیدا بێت هەر بەو شێوەیە دەبێت. لەساڵی 2015ەوە هەرێمی كوردستان سەربەخۆ نەوت دەفرۆشێت و ساڵانە راپۆرتێك دەربارەی داهات و خەرجی نەوتە فرۆشراوەكەی دەخاتە ڕوو كەچەندین شارەزاو ناوەندی رەخنە لەژمارەكانی دەگرن و پێیان وایە زۆر وردنین بەتایبەت ئەو خەرجییە زۆرەی لەبەرهەمهێنانی نەوتدا خەرجدەكرێت

ئێران ئاشکرای دەکات راکێشانی پارە و چونەدەرەوەی سەرمایە بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردوە. بانکی ناوەندیی ئێران ئامارەکانی شەش مانگی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە کە تەنها لەو ماوەیەدا بڕی 12 ملیارد و 850 هەزار دۆلار چوەتە دەرەوە. ئەو بانکە رونی کردوەتەوە؛ چونەدەرەوەی پارە و سەرمایە لەو شەش مانگەدا لە (21/3/2022) تا (22/9/2023) دوو هێندەی ئەو بڕەبوە بەراورد بە شەش مانگی رابردوی. لە ئامارەکانی بانکی ناوەندیدا دەرکەوتوە لە هاوینی ساڵی رابردوە بەشێوەیەکی خێرا، راکێشان و چونەدەرەوەی پارە لە بانکەکانی ئێران زۆر زیادی کردوە و تەنها لەو وەرزەدا نزیکەی 10 ملیارد دۆلار لە پارەی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە کەمی کردوە. پێشتر ژمارەیەک لە بەرێوبەرانی بانکەکانی ئێران دانیان بەوەدا نابو کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی و لە رێکەوتی (16/9/2023) چونەدەرەوەی پارە و سەرمایەی بیانی زۆر زیاتری کردوە بەڵام بانکی ناوەندیی ئامارەکانی پێنج مانگی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی ئاشکرا نەکردوە. لە ساڵی 2016 و تەنها یەک ساڵ دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 زیاتر لە 25 ملیارد دۆلار لە پارە و سەرمایەی بانکی ناوەندیی ئێران چوەتەدەرەوە کە ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژوی وڵاتەکەدا لەقەڵەم دەدرێت و بە گشتی قەیرانە ئابورییەکان لەو سەردەمەوە قوڵتر بونەتەوە. بە پێی ئەو ئامار و زانیارییانەی بانکی ناوەندیی لە ساڵی 2018 واتە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمیی بڵاوی کردوەتەوە، زیاتر لە 39 ملیارد دۆلار لە سەرمایەی بیانی و پارەی بانکی ناوەندیی ئێران کەمی کردوە کە ئەوەش دووەم ژمارەی پێوانەیی چونەدەرەوەی سەرمایە و پارە لە وڵاتەکە بوە. بڵاوبونەوەی ئامارەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە کاتێکدایە دراوی تمەن لە مێژوی دروستبونییەوە 95% بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا لەدەستداوە و بەهای یەک دۆلار بۆ زیاتر لە 45 هەزار تمەن بەرزبوەتەوە و هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکە گەیشتوەتە نزیکەی 70% بەڵام بەرپرسان و میدیا ئابورییەکانی سەر بە حکومەت رێژەی هەڵاوسانیان بە 54% راگەیاندوە. ئێران دەیەوێت بە توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و ئەنجامدانی گرێبەستی 25 ساڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە قەرەبوی کەمبونەوەی سەرمایە بیانییەکانی ناو وڵاتەکەی بکاتەوە بەڵام ئەمریکا پێشتر هۆشداریی داوەتە چین کە دەبێت پابەند بێت بەو سزا نێودەوڵەتییانەی لەسەر دەسەڵاتی تاران هەیە.

بە بڕیارێکی فەرمی حکومەت لە ئێران لە (20/2/2023) نابێت رێگە بە مۆبایلی (ئایفۆن 14) و مۆدێلەکانی دواتری ئایفۆن بدرێت بچێتە ناو وڵاتەکە. بە پێی بڕیارەکە تەنانەت گەشتیارانیش ناتوانن  (ئایفۆن 14) لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ئێران و چالاکی بکەنەوە چونکە سیستمی تۆڕەکانی مۆبایلی ئەو وڵاتە رێگا بە کارکردنی ئەو جۆرە لە مۆبایلانە نادات. لە بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە تەنانەت بە پۆست یان رەوانەکردنی لە وڵاتێکی دیکەوە نابێت ئەو مۆبایلە بگاتە ناو خاکی ئێران. پێشتر حکومەتی ئێران بڕیاری دابو ئەو جۆرە مۆبایلانەی کە نرخیان لە 600 دۆلار زیاترە نابێت بەشێوەی رەسمی لە رێگەی گومرگەوە بێتە ناو وڵاتەکەوە. بەهۆی سزا نێودەوڵەتییەکانەوە، ئێران روبەڕوی قەیرانی قوڵی ئابوریی بوەتەوە و داهاتی کرێکارێک کە سەرجەم 30 رۆژی مانگێک کاربکات ناگاتە 150 دۆلار و ئەوەش وای کردوە توانای کڕین بەشێوەی بەرچاو دابەزێت بۆیە حکومەت بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو کاڵا و کەلوپەل و ئامێرانە دەدات کە بە ناپێویست ناویان دەهێنێت.  

وه‌زیری دارایی عێراق: كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌ ئیراده‌ی حكومی و جه‌ماوه‌ری چاره‌سه‌ركرا، له‌ئێستاشدا حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ جێبه‌جێده‌كات كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت.   ته‌یف سامی وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی به‌رده‌وامیی دارایی كه‌ له‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌چو له‌ وتارێكدا وتی: حكومه‌تی عێراق به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئاستی ئابوری و دارایی جێبه‌جێده‌كات كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ و دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رده‌وامیی دارایی ده‌بێت. دەربارەی  به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار لەماوەی ڕابردوو، ته‌یف سامی ڕایگەیاند، كێشه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌ ئیراده‌ی حكومی و جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دیناری عێراقی چاره‌سه‌ر كرا. هەروەها دەربارەی ئامادەکارییەکانی بودجەی ساڵی نوێ، سامی ئاماژەی بەوەدا، حكومه‌ت له‌ لێواری ته‌واوكردنی كاره‌كانه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023.