هاوڵاتی بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرماوە سبەی لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمی راگەیەندرا. دوای ئەوەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لە هەشت پارێزگای عێراق سبەی پێجشەممە 11ی تەموزی 2024 کرایە پشووی فەرمی. ئەو پارێزگایانەی كە تا ئێستا بەفەرمی پشوویان راگەیاندووە بریتین لە بەسڕە، میسان، دیوانییە، زیقاڕ، واسیت، موسەننا، نەینەوا و بابل. پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت ناگرێتەوە، لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنی و تەندروستییەكان دەوامی ئاسایی دەبێت.
هاوڵاتی بەغدا داوای زیاتر لە ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە حكومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئەگەر ئەو پارەیە رەوانە نەکات، دەبێت بەرپرسیارێتیی یاسایی لە ئەستۆ بگرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق، بە واژۆى تەیف سامی، وەزیری دارایی، نووسراوێکى ئاڕاستەی نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کردووە و رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 85 ملیار و 199 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتیی خستووەتە سەر هەژمارى 70018 لە بانکى ناوەندیی و داوا دەکات روونکردنەوە بدات ئەو داهاتە بۆ چ مانگێک دەگەڕێتەوە. دەشڵێت، نەناردنى ئەو داهاتە بەرپرسیارێتیی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئااماژەی بەوەشکردووە، داهاتى نانەوتى تاوەکو مانگى نیسان، بەگوێرەى خشتەى داهاتەکان کە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق نێردراوە، بڕەکەى ترلیۆنێک و 646 ملیار و 444 ملیۆن دینار بووە و پێویستە بڕى ماوە لە داهاتى ساڵى 2024 رەوانە بکەن، بە رەچاوکردنى چوارچێوەى کارى پەیڕەوکراو لە ساڵى 2023 و ساڵەکانى دواتر. جێگەی ئاماژەیە، رۆژی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، حکومەتی هەرێم رایگەیاند بڕى 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک. ئەمەش لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبچێت و تێیدا سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگار دەستنیشان بکرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ساز دەکرێت. سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد بە رێککەوتنەکانەوە پابەند بن، بێ ئەوەی چۆنێتی رێککەوتنی ئەو لایەنانە لەسەر پۆستەکان روون بکاتەوە
هاوڵاتی لە عێراق 133 حاڵەتى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون و 14 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، سامر حەبیب خەفاجى، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى ڤێتێرنەرى لە وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتى کارگێڕى پارێزگاکان و هەردوو مەزارگەى عەباسى و حوسەینى، رێنمایی دراوەتە گۆشتفرۆش و خاوەن ئاژەڵەکان لە مانگى موحەرەمدا رەچاوى رێنماییەکان بکەن و لە دەرەوەى گوشتارگە فەرمییەکان ئاژەڵەکانیان سەرنەبڕن. دەشڵێت، ئەو ئاژەڵانەشى دەرمانکراون دەبێت دواى 14 رۆژ لە دەرمانکردنیان سەرببڕێن. وەزارەتى کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ رێگرى لە تەشەنەکردنى زیاترى تاى خوێنبەربوون لە مانگى موحەرەمدا، رێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانى چڕکردووەتەوە، بە گوێرەى ئامارەکانیش لە ئەمساڵدا 133 کەس توشبوون و 14یان گیانیانلەدەستداوە. لەبارەی ئامارەکانى تاى خوێنبەربوون، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ڤێتێرنەرى راگەیاند، زۆرترین حاڵەتەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاى زیقارن بە 31 توشبوون و چوار گیان لەدەستدان. ئەوەشی خستۆتەڕوو، کەمترین حاڵەتیی توشبوون لە پارێزگاى هەولێرە، کە تەنیا دوو حاڵەت تۆمارکراوە.
هاوڵاتی سزای لە سێدارەدان بۆ هاوژینى سەرۆکی پێشووی داعش دەرکرا، کە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردبوو. ئەمڕۆ چورشەممە، 10ی تەمووزی 2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای لە سێدارەدانی بەسەر هاوسەرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی پێشوتری رێكخراوی داعشدا سەپاندووە، بە تاوانی كاركردنی لەگەڵ رێكخراوێكی توندڕەو و دەستبەسەركردنی ژنانی ئێزدی لەماڵەكەیدا. لەم بارەیەوە ئەنجوومەنی دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرخ سەبارەت بە سەپاندنى سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوژینى ئەبوبەکرد بەغدادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ دادگاکەمان بەپێی مادەی چواری تیرۆر و یاسایی ژمارە 13ەی ساڵی 2005 سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینى سەرۆکی پێشووی داعش دەرکرد، دەشڵێن، ئەو کەسە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردووە. ئەسما، كە هاوسەری یەكەمی بەغدادی بوو، لە ساڵی 2018دا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، لە پارێزگاری هاتای هاوسنوری سوریا دەستگیركرا، بەڵام تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 دەستگیركردنەكەی رانەگەیەندرا. جێگەی ئاماژەیە، لە ساڵى 2014 لە میانەی هێرشى رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆسەر شنگال هەزاران ژنى ئێزدى لەلایەن داعشەوە رفێندران.
هاوڵاتی عامر جابری دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50ی سیلیزی و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی گەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت. ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی گەرما رووی لە عێراق کردووە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، پلەی گەرمای پارێزگەکانیش لە نێوان 45 – 51ی سیلیزیدا دەبێت. بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بۆ رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە، گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی کە بریتین لە: واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسڕیە، سەماوە و بەسڕە و پلەی گەرمای بەغداش 49ی سیلیزی دەبێت. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە، گەرماکە کەمێک دابەزێت و پلەی گەرما بە گشتی لە نێوان 48-49ی سیلیزیدا دەبێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، بە پێی لیستی مووچەی دوێنێ بڵاو کرایەوە ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن. بەپێی ئەو خشتەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی، تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەشدەکرێت. هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ، مووچە وەردەگرن. جێگەی ئاماژەیە لە خشتەکەدا، لیستی مووچەکە وەزارەتی کارەبا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تێدا نییە.
هاوڵاتی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 9ی تەموزی 2024، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوو کەس کوژراون کە یەکێک لەوان "یاسر نمەر قرنبش" بەرپرسی گواستنەوەی درۆن و چەک و تەقەمەنی بووە لە سووریاوە بۆ لوبنان. بەپێی زانیارییەکانی ئەم رێکخراوەیە، لە ڕێگای دیمەشق- بەیرووت و نزیک ناوچەی یابووس ئۆتۆمبێلی ئەم دوو کەسە کراوەتە ئامانج. ئەم هێرشە کاتێک روویداوە کە ئۆتۆمبێلەکە لە بازگەیەکی سەربازی سەر بە لیوای 4ی هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە رەت دەبوو. یەکێک لە کوژراوەکان ئەندامی باڵای حزبوڵڵای لوبنانە، بەڵام ناسنامەی کەسی دووەەم دیار نییە و گومان دەکرێت ئێرانی یان سووری بێت، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش سووری بووە و بریندار بووە. سەرچاوەیەکی نزیک بە حزبوڵڵا بە دەنگی فەرەنسای راگەیاندووە " یاسر نمر قرنبش" پاسەوانی تایبەتی پێشتری حەسەن نەسروڵڵا رێبەری حەماس، لەم هێرشەدا کوژراوە.
هاوڵاتی کەشتی جەنگی سەهەند، کە بە پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی دروستکراوی ئێران ناوی لێدەبرا، دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە 7ی تەمووزی 2024 تووشی رووداوێک هات، دوای دوو رۆژ هەوڵدان بۆ رزگارکردنی، سەرەنجام بە تەواوەتی لە ئاودا نووقمبوو. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رۆژنامەی "اعتماد" ئەم کەشتییە سەرەنجام ئەمڕۆ سێ شەممە 9ی تەمووز بە تەواوەتی لە ئاودا نوقم بووە، ئەم ماڵپەڕە باسی لەوە باسی لەوە کردووە بە هۆی رووداوێکەوە، ئاو دزەی کردۆتە ناو کەشتییەکە و هاوسەنگی لە دەستداوە. سەرەنجام هەوڵەکان نەیتوانیوە ببێت بە هۆی رزگار کردنی و نوقم بووە. ماڵپەڕی فەرمی هێزی دەریایی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام لە هیچ کوێ ئاماژە بەوە نەدراوە بە هۆی چ رووداوێکەوە بووە.
هاولاتی گەریلاکانی یەژاستار لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ و حەفتانین و خواکورک چەند چالاکییەکی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، هەپەگە سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی گەریلا لە بەرامبەر سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی دا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا خراوەتە خوارەوە. دەشڵێت، سیستەمێکی کامێرای چادێری و دوو مۆڵگەی داگیرکەرانیش تێکشکێندراون. لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ئەو چالاکییانە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە و لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ، حەفتانین و خواکورک ئەنجام دراوە.
هاوڵاتی بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوڵاتی بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەرگای ناوتۆماركردنی بۆ كارمەندانی چاودێری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە. لە راگەیندراوەکەشدا هاتووە، ئارەزوومەندان دەتوانن تا رۆژی 23 ئەم مانگە ناوی خۆیان تۆمار بكەن. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی ناو تۆمار دەكەن دەبێت دانیشتووی هەرێمی كوردستان بن، هەروەها بڕوانامەی لە دبلۆم بەرەو سەرەوەیان هەبێت. جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بڕیارە كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە ببات. دەشڵێت،هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینگەی خوارەوە ناویان تۆمار بكەن. https://pcemp.ihec.iq/
مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سوپای تورکیا دەیان گوندی لە پارێزگای دهۆک داگیرکردووە و بە هۆیەوە سەدان خێزان ئاورە بوون. ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاوی کردەوە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا لەم چەند رۆژەی دوایدا بۆ پارێزگای دهۆک و بەتایبەتی ناوچەی دێکما و دواتر بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە ناوچەکەدا سەدان خێزانی ناوچەکە ئاوارەبوون. جێگەی ئاماژەیە، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا, هێزەكانی توركیا بەرەو ناوچانەكانی بالیتی و كانی ماسی و چیای مەتین و گوندەكانی ناوچەكە رۆیشتوون.
هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق بانگێشتی فهرمیی ئاراستهی سهرۆك كۆماری ههڵبژێردراوی ئێران كرد. ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی تەمووزی 2024، محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق لهپهیوهندیهكی تهلهفۆنیدا بانگهێشتی مهسعود پزیشكیان سهرۆك كۆماری نوێی ئێرانی كرد تاوهكو سهردانی عێراق بكات بهمهبهستی گفتوگۆكردن لهسهر ژمارهیهك دۆسیهی گرنگی ههردوو وڵات. هەر لەم بارەیەوە نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئهمڕۆ دووشهممه محهمهد شیاع سودانی پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ مهسعود پزیشكیان سهرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئهنجامدا و لهمیانهی پهیوهندیهكهدا، سودانی پیرۆزبایی وهرگرتنی پۆستی سهرۆك كۆماری ئێرانی لێكرد و ههروهها پیرۆزبایی سهركهوتنی كۆماری ئیسلامی له بهڕێوهبردنی ههڵبژاردنهكان له ماوهیهكی كورتدا و له قۆناغێكی گرینگدا كرد كه حكومهت و گهلی ئێران روداوی دڵتهزێنهكهی هێلیكۆپتهرهكهیان بهسهرهات كه لهئهنجامدا سهرۆك كۆماری ئێران وهزیری دهرهوه و یاوهرهكانیان گیانیان لهدهستدا. لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، جهختكرایهوه لهسهر بهردهوامی ههوڵهكانی هاوكاری هاوبهش له كهرته جیاوازهكان و دۆسیه ئابوری و ئهمنییهكان به شێوهیهك كه بهرژهوهندییهكانی ههردو وڵاتی دراوسێ و خۆشگوزهرانی گهلهكانیان بهرز بكاتهوه. لە بەشێکی تری راگەیندراوەکەشدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق، بانگێشتی فهرمیی ئاراستهی سهرۆك كۆماری ههڵبژێردراوی ئێران كرد بۆ سهردانیكردنی عێراق، بهمهبهستی چهسپاندنی پهیوهندییهكان و گفتوگۆكردن لهسهر كۆمهڵێك دۆسیهی گرنگ. لای خۆیهوه مهسعود پزیشكیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سودانی دهربڕی و جهختی لهسهر پهرۆشی وڵاتهكهی كردهوه بۆ فراوانكردنی هاوكارییهكان و پشتیوانیكردن له لێكتێگهیشتنه دولایهنهكان له زۆر بواردا به شێوهیهك كه ههوڵهكانی سهقامگیری ههردو وڵات و ناوچهكه بهرزبكهنهوه.