دیمه‌ن ئیسماعیل ئازاد بۆ گەڕانەوەی خۆشه‌ویسته‌که‌ى دوای جیابونه‌وه‌یان، چەندین جار سه‌ردانى فاڵچی و جادووگەرەکانی کرد، له‌ماوه‌ى دو ساڵدا برى نۆ هەزار و هەشتسەد دۆلاری بەبهنوشته داوه. کە دەکات نزیکەی یەک دەفتەر دۆلار، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وەی له‌ده‌ستیدا ئیشه‌که‌ى بۆجێبه‌جێ نه‌کرا. ئازاد، ته‌مه‌ن 25 سال، پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه، گه‌نجێکى دانیشتوى گەرمیانە، له‌باره‌ى سه‌ردانیکردنى بۆئه‌و شوێنانه بۆ هاوڵاتی وتى "خۆشه‌ویسته‌که‌م لێم جیابویه‌وه، هاورێیه‌کم پێى وتم سه‌ردانى جادوگه‌ره‌کان بکه‌م بۆگه‌رانه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌که‌م". لەگەڵ ئەوەشدا ئازاد بە دەستی بەتاڵ دەرچوو هیچی بۆ نەکرا، هەم پارەکەشی چوو هەم خۆشەیستەکەی. ئازاد بەردەوام بوو، وتى "نوشته‌م کرد‌و هێنامه‌وه له‌ژێر خۆل دا شاردمه‌وه، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان بوم گۆرانکاریه‌ک روبدات به‌ڵام بێ‌سود بوو" ئازاد هه‌رجاره‌و دوعایه‌کی ده‌کرد و ٦٠٠ دۆلاری داوە بە جادووگەرو فالچیەکان، لەوێ پێیان وتووە ئەگەر کارەکە سەری گرت دەبێت ئەوەندەی تر بدات. ئەگەرچی رۆشیتن بۆلای جادوگەرو فاڵچیەکان شتێکی تازە نیەو لە چەند دەیەی رابردوودا خەلکانیک بروایان وابووە دەتوانن لەو رێگەیەوە خەوەناکانیان بەدەست بێنین و کاریان بۆ ئاسان بکەن، بەلام لەگەڵ کرانەوەی پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگا ئەم دیارردەیە کۆتایی پێنەهاتوە، هێشتا خەڵکانێک هەن بروایان بەو کارانە هەیە تا ئەوکاتەی هەست دەکەن کە قۆلیان براوە. ئەوانەی زیاتر سەردانی فالچی و جادوگەرەکان دەکەن بە مەبەستی فاڵگرتنەوە یان نووشتە، زیاتر ئەو گەنجانەن لە کوڕ و لە کچ، کە کیشەی سۆزداییان هەیە. سارا، ته‌مه‌ن 30 سال، ئافره‌تێکى دانیشتوى که‌لاره، پیشه‌ى فه‌رمانبه‌ره نمونه‌ى یه‌کێکه له‌و ژنانه‌ى نوشته‌ى کردوه، ئەو بۆ هاولآتى وتى "به‌هۆى نهگونجانم له گه‌ل مێرده‌که‌م لێى جیابومه‌وه، ناره‌حه‌تى و نه‌هامه‌تى زۆرم دی، بریارم دا نوشته بکه‌م بۆئه‌وه‌ى شه‌نسى دوه‌م بکرم". سارا سه‌ردانى یه‌کێک له فالچیهکانى که‌لارى کرد به‌بره پاره‌یه‌ک نوشتەیەکی بۆ کرا. سارا وتی "دوجار نوشته‌م کرد، جارێک 120 هه‌زارم دا جارى دوه‌م 500 هه‌زار، سارا نه‌ک پاره‌که‌ى له‌ده‌ست دا، به‌ڵکو ئیشهکهشى سه‌رى نه‌گرت، ئەو لەو ماوەیەدا به‌رده‌وام له‌ژێر فشارى ده‌رونیدا بووە، که ئیشه‌که‌ى ئاخۆ سه‌رده‌گرێت؟ ئه‌و ژنه سه‌باره‌ت بهسهردانیکردنى وتى "ساحیره‌که یان داواى وێنه‌ى ئه‌و که‌سه‌ت لێ دەکات، یان پارچه قوماشێکى که‌سه‌که، یاخود داواى مه‌ڕێک دەکەن کە به خوێنه‌که‌ى له‌سه‌ر وهرهقهیەک نووشتەکە دەنوسن". کاتێک سارا ئەمەی کردوە پییان وتتوە کە دوعاکه له ناو خۆڵ دا بشاریته‌وه یان به‌به‌کارهێنانى ده‌رزیه‌ک به‌خۆیه‌وه هەڵیواسێ. فاڵچی و جادوگەرەکان بە کڕیارەکانیان دەلێن کە ئەو نوشتەیە، ته‌نیا بۆ خۆشه‌ویست بون و هۆگربوون لاى که‌سى به‌رامبه‌ر ناکەن، بەڵکو دەشتوانن بۆ رقلێبونەوەش بیکەن، هەربۆیە هەندیک لەوانەی کشێەی کۆمەڵایەتیانەی هەیەو دەکەونە ژیر کاری قسەی فالچی و جادوگەرەکانەوە بۆ هەڵشرشتنی رقی خۆیان بەسەر ئەو کەسەی کە کیشەیان لەگەڵ هەیە، پەنا بۆ ئەم کارە دەبەن. سارا وتی "هه‌ندێک جار دژى که‌سێک به‌کارده‌هێنرێت بۆ تێکدانى ژیانى تایبه‌تى که‌سێک". ئامینه ژنێکى ته‌مه‌ن 50 ساڵە که مال و سامانێکى زۆرى هه‌یه وه‌کو خۆى ده‌لێت هه‌ر نوشته‌یه‌ک کردویەتی له دوو هەزار دۆلار که‌متر نه‌بوه. ئامینه وتی "بۆجیابونهوهى براکه‌م لهبراژنم نوشته‌م کردوه، هه‌ندێ جار ده‌فته‌رێکم به نوشته داوه، به‌لام براژنم به ئیشه‌که‌ى زانیوه نوشته‌ى لە دژم کردوەو کردوه به‌تالى کردۆته‌وه". ئامینه نه‌یشارده‌وه بۆتێکدانى ژیانى زۆر که‌سێکى تر چه‌ندین نوشته‌ی به نرخێکى زۆر گران کردوه "گرنگ کاره‌که‌م سه‌ر بگرێت پاره هیچ گرنگ نه‌بوه به لامه‌وه". ئه‌و که‌سانه‌ى بونه‌ته قوربانى ده‌ستى ئه‌م نوشته‌یه به‌ده‌ست چه‌ندین کێشه‌و گرفت ده‌نالێنن، بەتایبەتی کاتێک شتەکە ئاشکرا دەبێت کیشەکە گەورەتر دەبێت. ئاڤان ته‌مه‌ن24 سال، دانیشتوى که‌لاره، ژنى ماله‌وه‌یه دەلێت له‌لایه‌ن خزمێکى نزیکى نوشته‌ى لێکراوه، به‌ده‌م گریانه‌وه بۆ هاوڵاتی وتی"ماوه‌ى 7 ساڵه هاوسه‌رگیریم کردوه، به‌رده‌وام کێشه‌م هه‌بوه له‌گه‌ل مێرده‌که‌م، هه‌میشه دلم ته‌نگه". وتی "کچێک داواى خۆشه‌ویستى له‌مێرده‌که‌م کردوه، گومان ده‌که‌م ئه‌و منى له‌پێش چاو مێرده‌که‌م خستبێت". له روى ئاینیشه‌وه سه‌ردانى ساحیر‌و فالچیکردن رێگه پێنه‌دراوه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکانیک وەکو دوا هیوایەک پەنای بۆ دەبەن ئەگەرچی هیچیشیان دەست ناکەوێت. ئه‌حمه‌د وهرتى، مامۆستاى ئاینیه بۆ هاولآتى وتی "ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ردانى ساحیره‌کان ده‌که‌ن 40 رۆژ روژ و نوێژیان قبول نیه". وتیشی "ته‌نیا ئه‌و دوعا رێگه‌پێدراوه ئەویش تەنها ئەبی خۆت بۆخۆتى بکه‌ى نه‌ک له رێگه‌ى ساحیر‌و مه‌لاو فالچیهکانهوه بکرێت". وتیشی "ئه‌و کاره‌ى ساحیره‌کان ده‌یکه‌ن فریودانى خه‌لک و تێکدانى ژیانى خه‌لکه". لە چەند مانگی رابردوودا هەریەکە لە بەریوەبەرایەتیەکانی پۆلیسی گەرمیان و سلێمانی دژی ئەو فاڵچی و جادوگەرانە بریاری قورسیاه دەکرد. پۆلیسی سلیامنی لە نوسراوێکدا داوای لە هاولاتیان کرد کە هه‌ر جێگایه‌ک گومانى ئه‌و کارانه‌ى لێبکرێت با هاوڵاتیان ئاگاداریان بکەنەوە. عەلى جه‌مال، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ هاولآتى وتى "تاوه‌ک و ئێستا یه‌ک سکالا هاتۆته لامان بۆ داخستنى شوێنى فالچى و ساحیره‌کان". وته‌بێژه‌که‌ى پۆلیسى گه‌رمیان، ئاگادارى خه‌لک ده‌کاته‌وه له‌هه‌ر جێگایه‌ک گومان هه‌بێت بهئاگاداکردنهوهى ده‌زگاکانى پۆلیس شوێنه‌که داده‌خرێت. جگە لە روە یاسایی و ئاینیەکەی کە رێگەپینەدراوە، هاوکات پسپۆرانی دەروونی دەلین نوشتەو جادو هیچ بنەمایەکی زانستی نەو تەنها بۆ هەڵخەلەتاندنی خەلکانی ساویلکەیە. سامان سیوه‌یلی پسپۆڕی ده‌رونى بۆ هاولآتى وتى "ئه‌و که‌سانه‌ى په‌نا بۆئه‌و حاله‌ته ده‌به‌ن له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کى توند ده‌ژین و هاوسه‌نگى ده‌رونیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیچ واقیعیهک ناگۆرێت بۆ ئه‌وه‌ى به ئامانجه‌که‌ى بگات هه‌روه‌ها پاره‌که‌شى له‌ده‌ست ده‌دات" وتیشی "کەسەکە دواى ئه‌وه‌ش زیاتر هه‌ست به روخان ده‌کات، به‌هۆى نه‌گه‌شتن به‌و ئامانجه‌ى که‌سه‌که ده‌یه‌ویست، بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌م کێشانه‌ش پێویسته خه‌لک هۆشیار بکرێته‌وه‌و دام‌و ده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌م کاره هه‌ستن هه‌ر جێگایه‌ک ئه‌م کارانه‌ى تێدا ده‌کرێت دابخرێت". ئەگەرچی جادوگەرو فالجیەکان نەیانتوانی خۆشەویستیەکەی ئازاد بگەڕیننەوە، بەلام تووشی حاڵەتێکی دەرنیشیان کردوە، دوای بەفیرۆدانی پارەیەکی زۆریشی. ئازاد هه‌رکاتێک نوشتهکهى سه‌رى نه‌ده‌گرت، جادوگەرو فاڵچیەکانی دەگۆڕی و ده‌رۆشت بۆلاى جادوگهرێکى تر، بەلام وەکو خۆی وتی "هه‌ر جاره‌و یه‌کێکیان به قسه هه‌ڵیان دەخەڵەتاندم".
شاناز حه‌سه‌ن یۆگا وشه‌یه‌کى سانسکرێتیه به‌ماناى یه‌کبون دێت، پێکدێت له کۆمه‌ڵه ڕاهێنانێکى جه‌سته‌یى و ده‌رونى و زهنى بۆ گه‌شه‌کردنى روح که له هندستانه‌وه بڵاوبۆته‌وه مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ5000ساڵ لهمهوپێش له‌گه‌ڵ بونى هه‌زاره‌ها ئاین له هندستان، به‌ڵام یۆگا په‌یوه‌ندى به هیچ ئاینێک نیه، وه هه‌موو که‌سێک خاوه‌نى هه‌ر دینێک بێت ده‌توانێت یۆگا بکات. هیوا عه‌بدوڵڵا، مامۆستای یۆگایه، له سه‌نته‌رى هه‌ژان بۆ ڕ‌ۆشنبیرى یۆگا، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى "یۆگا ڕێگه‌یه‌کى خود ناسییه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خودى خۆت، هه‌وڵدانه بۆ ژیانێکى باشتر له ڕێى ته‌ندروستى ئه‌قڵى و زهنى". وتیشى "یۆگا له‌و کاته‌وه دروست بووه که مرۆڤ هه‌ستى به نامۆى کرد‌و گه‌ڕا به شوێن ئه‌وه‌ى که جارێکى ترخۆى بدۆزێته‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌دا وه‌رزش یۆگا نیه وه‌رزش منداڵى یۆگایهو له یۆگاوه وه‌رزش ده‌رکه‌وتووه و وتى هه‌موو که‌س ده‌توانیت یۆگا بکات و به خودى خۆى بگاته‌وه، تاکه ڕێگایه ته‌مه‌ن دیارى کراو نیه بۆى، چونکه له ناوه‌وه‌ى مرۆڤ ڕوده‌دات و په‌یوه‌ندى به جه‌سته‌وه نیه. ئه‌م مامۆستایه باسى له‌وه‌کرد به‌هۆى شه‌کرى زۆره‌وه جه‌سته ژه‌هراوى ده‌بێت باشترین رێگایه بۆ کردنه ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هر و پاکردنه‌وه‌ى جه‌سته وتى"ئه‌مانه هه‌مووى ژه‌هره و به یۆگا دێنه ده‌ره‌وه‌ى له جه‌سته ده‌رده‌کرێن". ته‌کنیکى یۆگا زۆرن، نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن ته‌کنیکه، هه‌ر یه‌که‌ى سودى بۆ شتێک هه‌یه بۆنمونه ته‌کنیکى دره‌خت بۆ ئه‌و که‌سانه زۆر باشه که بنى پێیان فلات فوته واده‌کات ورده ورده دروست بێت و جێگیریهکى زۆرت پێده‌دات و بۆ که‌مخه‌وی و باشترکردنى ته‌رکیز و ستونى فه‌قه‌رات زۆر باشه. له‌وه‌ش دوا ته‌رکیزى مرۆڤ له‌ڕێگه‌ى پێنج هه‌سته‌وه‌ره‌کانیه‌وه ده‌ڕوات، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه که‌مکه‌یته‌وه و سنورى بۆ دابنێت و وتى"ته‌مرینه‌کان ئیشى خۆى ناکات هه‌ستت بڕوات، بۆیه پێویسته فێڵ له ئه‌قڵت بکه‌یت و ڕێ له هه‌سته‌کان بگریت و که‌سه‌که بچێته‌وه ناو خۆى". جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که‌سى یۆگى له‌شى پێویستى به هه‌ر شتێک بێت داواى ده‌کات و هیواش هیواش خۆى له‌وه دورده‌که‌ویته‌وه که پیویستى نیه، بۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌وه سیسته‌مى خۆراکى رێک ده‌خرێت و ئه‌و خۆراکه زیاده‌ى خواردویه‌تى له‌رێگه‌ى یۆگاوه وه‌ک ژه‌هر وایه و ده‌یکاته ده‌ره‌وه. یۆگا ماوه‌ى دوو کاتژمێر ده‌خایه‌نێت و به‌چه‌ند ئاستێک‌دا ده‌ڕوات بۆ کشانى ماسولکه و خاوبونه‌وه و ته‌مرینى هه‌ناسه و چاودێرى و تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌یه. هیوا وتیشى"که‌سى یۆگى نه‌رم و نیان پر خۆشه‌ویستى ده‌بێت و له‌کاتێکدا وه‌رزش نیه و بنکه‌ى ته‌ندروستیش نیه، به‌ڵام قه‌له‌قى و ڕوداوه‌کانى چوارده‌ور هیچ کاریگه‌رى له‌سه‌رى نابێت". له‌باره‌ى نه‌خواردنى گۆشته‌وه وتى "لایه‌نى میهره‌بانى و سۆز زیاد ده‌کات له‌و که‌سانه‌دا بۆیه که به‌مه گه‌یشت نایه‌ویت روح له‌به‌ره‌کانى تر بخوات". ئه‌م سه‌نته‌ره له ساڵى 2013دا دامه‌زراوه و چه‌نده‌ها که‌س سودیان لێوه‌رگرتووه و تائیستا که‌مترین ڕیکلام بۆ سه‌نته‌ره‌که کراوه، ئه‌و که‌سانه‌ى سه‌ردان ده‌که‌ن سودى زۆریان لێبینوه و رۆژ به رۆژ به‌شداربونى تازه دێنه سه‌نته‌ره‌که. گله‌یى ئه‌م مامۆستایه له خه‌ڵک ئه‌وه بوو دوا ڕێگه چاره بۆ نه‌خۆشى، بیر له یۆگا ده‌کرێته‌وه و وتى" زۆربه‌ى که‌س بۆ لایه‌نه ته‌ندروستیه‌که دێن، بۆ ئه‌وه‌ش بیستویانه و کۆتا ڕێگه بیرى یۆگاى دێته‌وه و به خۆشحاڵیه‌وه لێره چاک ده‌بێته‌وه". په‌رژین محه‌مه‌د، 32ساڵ، یه‌کێکه له ئه‌نجامده‌رانى یۆگا، سێ منداڵى هه‌یه و له‌کاتێکدا که سه‌رقاڵى یۆگا بوو وتى" من بۆ ئارام بونه‌وه‌ى لایه‌نى ده‌رونى هاتم و سه‌ردانم کرد، به‌ڵام له هه‌ر دوو لایه‌نه‌که‌وه سودم لى بینیوه هه‌م ته‌ندروستیه‌که بۆ گرژبونى ماسولکه‌کانم و هه‌م بۆ ئارامى جه‌سته و مێشکم". ئه‌م خانمه ماوه‌ى ساڵێکه یۆگا ده‌کات باسى له‌وه‌کرد پێشتر به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوکێدا بووه و بارى ده‌رونى زۆر ناجێگیر بووه، زۆر بیرى له قسه کردۆته‌وه و وتیشى" زۆر بیرم له شت ده‌کرده‌وه و من له‌و که‌سانه بوم زوو شت کارى تێدهکردمو ئێستا له سه‌دا هه‌شتا گۆڕانکارى له‌خۆمدا به‌دیده‌که‌م چوار دهورهکهشم هه‌ستم پێده‌که‌ن". سه‌ره‌نج ئیسماعیل، 62ساڵ، ماوه‌ى 3ساڵه نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه‌و باس له‌وه ده‌کات زۆر وه‌رزشى تاقى کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌یدا زاڵ بێت و وتى" هیچ وه‌رزشێک ناگات به یۆگا بۆ ته‌مه‌نى من و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌که‌م". باسى له‌وه‌کرد له ئه‌مریکا به‌رده‌وام وه‌رزشى کردووه و وتیشى" بۆ ژنان و بۆ ته‌مه‌نى ئێمه‌ش زۆر پێویسته بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌ژنۆ و جومگه‌کان، به‌ڵام له هه‌مووى باشتر و کاریگه‌رتر یۆگایه که زۆر باشه بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک". کامه‌ران ئه‌حمه‌د، 50ساڵ، ماوه‌ى سێ ساڵه به‌رده‌وام یۆگا ده‌کات و وتى" گۆڕانکارى زۆر له خۆمدا به‌دى ده‌که‌م ئارامم و دڵخۆشم توره بم ده‌توانم بڵێَم توڕه‌م، چێژ له خواردن ده‌بینم و له‌مردن ناترسم". وتیشى" 17ساڵ له ئه‌وروپا ژیام، ئه‌چوم بۆ لاى پزیشک بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رم بکات، پێویستم به پشوو بوو بۆ ئه‌وه‌ى خۆم بناسم و خواردنم ده‌خوارد چێژم لێنهدهبینى، هه‌میشه په‌له‌م بوو ماندوو بوم، به‌ڵام چاره‌سه‌رم نه‌دۆزییه‌وه". باسى له‌وه‌شکرد بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ى جه‌سته و زهن زۆر پێویسته و وتى" وات لێ دێت چیت حه‌ز لێیه و چیت پێویسته هه‌ستى پێده‌که‌یت و هه‌ست به بونى خۆت ده‌که‌یت". شه‌ماڵ فوئاد شاڵى، پزیشکى نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى، له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى" من خۆم ماوه‌یه‌ک یۆگام کردووه و ئه‌زمونم هه‌یه، سودى زۆره، به‌ڵام ناتوانین بڵین له ڕ‌وى ته‌ندروستیه‌وه له سه‌دا سه‌د چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ده‌کات". باسى له‌وه‌کرد زۆر لایه‌ن هه‌یه له له‌شدا سودى لێده‌بینێت، ڕێکخستنه‌وه‌ى کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وزه ناوهکیهى له مرۆڤ دا هه‌یه". وتیشى" ئیشه‌کانى یۆگا قوڵه و که‌سه‌که خۆى یۆگاى کرد هه‌ست به‌و گۆرانکاریه ده‌کات". ریکخستنهوهى هه‌ناسه و نهرمکردنهوهى ماسولکه‌کان و بههیزکردنهوهیان و باشتر کردنى جومگه و کڕکڕگاگان به جوڵه‌یه‌کى نه‌رم و هێواش. سیسته‌مى به‌رگى له‌ش و هه‌زمى له‌ش چالاک ده‌کاته‌وه و له‌کاتى به‌رده‌وام بونیدا فشارى خوێن که‌مده‌کاته‌وه و شه‌کریش داده‌به‌زێنێت له له‌شدا. ئه‌م پزیشکه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى که‌ره‌سته‌ى ده‌رمان ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌کانى ده‌کات له‌پاڵ ده‌رمان خواردندا یۆگا بکه‌ن و وتى" له‌هه‌موو دنیادا کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى که‌ره‌سته‌ى ده‌رمانى ده‌کرێت، بۆئه‌وه‌ى وه‌رزش بتوانێت له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌که‌دا ببێته به‌شێک له چاره‌سه‌ر". میران شیروان، 27ساڵ، باسى له‌وه‌کرد له منداڵیه‌وه که‌سێکى بێده‌نگ و به‌هه‌ست بووه به‌رده‌وام به‌دواى خودى مرۆڤه‌کاندا گه‌ڕاوه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکیشه هیچ به‌رهه‌مێکى ئاژهڵىیش ناخوات، و وتى" سه‌ره‌تا هه‌موو رێگاکانى یۆگام تاقى کرده‌وه و ئیستا یۆگا بووه به به‌شێک له‌من". وتیشى" یۆگا زه‌برێکى به‌هێز بوو بۆ له‌ناو بردنى خۆپه‌رستى، که ئێمه به گشتى به ده‌ست ئه‌م منه‌وه ده‌ناڵێنین، زۆربه‌مان پیمان وایه من جیاوازم من تایبه‌تم، له راستیدا هیچ منێک بونى نیه، ئیمه‌ى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و سروشت یه‌کین". میران ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ى خۆى پێی گه‌یشتووه بیگه‌یه‌نێت به که‌سانى تر‌و وه‌کو خۆى وتى له‌و رێگه‌یه‌وه "خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تى" بکات.
هاولآتى فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەنگ نین لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، زۆربەیان لەگەڵ ئەنجامدانیدان، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەنجامدانیدا نییە. ماوەی چەند مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بەلام هێشتا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە نادیارە و دیارینەکراوە. پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانە، ئەوەش بەربەستی بەردەم دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکەیە، چونکە هێشتا کارەکانی پەرلەمان لەو بارەیەوە تەواونەبوون و کۆمسیۆن چاوەڕوانە بە پێی یاسا هەموارکراوەکە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببات. لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان کۆبوونەوە، هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانیش بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا هەڵوێستێکی یەکگرتوویان نییە لەو بارەیەوە. ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و زۆربەی فراکسیۆنەکانی دیکە جگە لە فراکسیۆنی پارتی جەخت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکەنەوە لەو ناوچانە، بەڵام فراکسیۆنی پارتی بە پاساوی ئاسایی نەبوونی دۆخی کەرکوک لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەدا نییە. شیروان میرزا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە هاولآتى راگەیاند، کورد لە موسڵ و کەرکوک کێشەی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە، بەڵام ئەوان پێیان وایە دەبێت هەڵبژاردنەکە لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو پێکهاتەکاندا تەنها تورکمان کێشەی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکە، لەناو کوردیش‌دا پارتی پێیوایە دەبێت رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە پاشان هەڵبژاردن بکرێت، بەلام لەرووی واقیعییەوە کەمێک زەحمەتە، چونکە دەکرێت هەڵبژاردن بکرێت و پاش بردنەوەی کورد هەوڵی ئاساییکردنەوەی رەوشەکە بدرێت. بەوتەی شیروان میرزا، هەرچەندە رەوشی ئەو ناوچانە وەک ئەوکاتە نییە کە بەدەست کوردەوە بوو، بەڵام ناکرێت هەروا دەستبەرداریی چارەنوسی ئەو ناوچانە بن. ماوەی ١٤ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک ئەنجامنەدراوە، بەهۆی ناکۆکی پێکهاتەکانی پارێزگاکەوە لەسەر تۆماری دەنگدەران و دۆخی پارێزگاکە. دوایین هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەساڵی ٢٠١٣ لە عێراق ئەنجامدرا، بەڵام هەڵبژاردنەکە لە کەرکوک بەڕێوەنەچوو. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 41 ئەندام پێکهاتووە، ٢٦ ئەندامیان لە لیستی برایەتین (کورد) عەرەبەکانیش شەش ئەندام و تورکمانەکانیش نۆ ئەندامیان لەو ئەنجومەنە هەیە، کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کارەکانی رووی لە سستی کردووە. غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکەرکوکیش بکرێت و دۆخی تایبەتی پێنەدرێت، بۆ ئەوەی خەڵک ئەنجومەنێکی نوێ هەڵبژێرێت، چونکە ساڵانێکی زۆرە ئەو هەڵبژاردنە لەکەرکوک نەکراوە و ئەنجومەنی ئێستاش کارا نییە. وتیشی «هەڵبژاردن بکرێت باشترە وەک لەوەی نەکرێت، چونکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو ناوچانەش کرا و خەڵک دەنگی خۆیدا، هەرچەندە ساختەکاریش کرا، ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکەرکوک و ناوچەکانی دیکەی وەکو خانەقین و شنگال و دوزخورماتوو بکرێت». غالب محەمەد پێیوایە کورد سودمەند دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەتایبەتی کە ئێستا کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەدەست ململانێی حزبییەوە دەناڵێنن و رەوشی ناوچەکان باش نییە. دوشەممەی رابردوو لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی کۆمسیۆنی کرد بۆ قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کەرکوک و داواکرا لەسەر دۆسیەی تۆماری دەنگدەران و وردبینیکردنی گفتوگۆی زیاتر بکرێت بە ئامادەبوونی ئیدارەی پارێزگاکە. بەپێی ماددەی ٣٥ی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، پێویستە پێش هەڵبژاردن یان شەش مانگ دوای هەڵبژاردنەکە پێداچونەوە بە تۆماری دەنگدەراندا بکرێت، بەڵام بەوتەی کۆمسیۆن بەشی زۆری تۆماری دەنگدەران کێشەی نییە چونکە زیاتر لە نیوەیان ناویان لە سیستمی بایۆمەتری دەنگداندا تۆمارکردووە. لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و کشانەوەی پێشمەرگە و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، رەوشی ئەو ناوچانە لەرووی ئەمنییەوە ناجێگیرە، ئەوەش پاساوی ئەو لایەنانەیە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا نین. رێبوار هادی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە تا بارودۆخی کەرکوک لە رووی سیاسیی و ئەمنییەوە ئاسایی نەکرێتەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکەن، ئەو هەڵوێستەشیان لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردییەکاندا راگەیاندووە. وتیشی «هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ ئەوەدان دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، هەڵبژاردن پەیڕەوکردنی دیموکراسییە ناکرێت لە شارێکدا بکرێت کە ئیدارەی مەدەنی بەڕێوەی نەبات و ئیدارەی سەربازیی بەڕێوەی ببات». ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەکرد، لایەنەکان بەتایبەتی لایەنە کوردییەکان پێویستیان بەوەیە دۆخێکی ئاسایی هەبێت تا بانگەشەی تێدا بکەن، بەڵام دۆخی ئێستای کەرکوک ئاسایی نییە، بۆیە بەشداری هەر هەڵبژاردنێکی پارێزگاکان ناکەن لەم کاتەدا. جگە لە لایەنە کوردییەکان، پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوکیش وەکو عەرەب و تورکمان هەڵوێستی جیاجیان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابەشکردنی پۆستە باڵاکانیان کردووەتە مەرج بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکە. تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەر سێ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و حکومەت و پەرلەمانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر تا یەکی مانگی داهاتوو یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکرێتەوە، دەتوانن لەمانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجام بدەن. رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن بە هاوڵاتی راگەیاند، کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراقە تا یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکاتەوە. وتیشی‌ی «دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن، ئەگەر تا یەکی مانگی داهاتوو یاساکە هەمواربکرێتەوە دەتوانین لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببەین». وتیشی کەرکوک وەکو هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت، لەسەدا ٦٤ی دەنگدەرانی کەرکوک بایۆمەتریان کردووە و کێشەیان نییە. جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن ئەوەی خستەڕوو، کۆمسیۆن بۆ هەموو هەڵبژاردنێک و بۆ تەواوکردنی هەموو ئامادەکارییەکان پێویستی بە ٢٢٠ رۆژە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو رۆژانە پشوو بێت، ئەگەر یاساکە تا سەرەتای مانگی داهاتوو هەمواربکرێتەوە ئەو کاتەیان لەبەردەستدایە، بەڵام ئەگەر تا ئەوکاتە هەموارنەکرێتەوە ئەو کاتەیان لەبەردەستدا نابێت.
هاوڵاتى فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەنگ نین لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، زۆربەیان لەگەڵ ئەنجامدانیدان، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەنجامدانیدا نییە. ماوەی چەند مانگێکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بەلام هێشتا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە نادیارە و دیارینەکراوە. پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا سەرقاڵی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکانە، ئەوەش بەربەستی بەردەم دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکەیە، چونکە هێشتا کارەکانی پەرلەمان لەو بارەیەوە تەواونەبوون و کۆمسیۆن چاوەڕوانە بە پێی یاسا هەموارکراوەکە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببات. لەچەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان کۆبوونەوە، هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانیش بۆ هەمان مەبەست کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا هەڵوێستێکی یەکگرتوویان نییە لەو بارەیەوە. ناکۆکی نێوان فراکسیۆنەکان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و زۆربەی فراکسیۆنەکانی دیکە جگە لە فراکسیۆنی پارتی جەخت لەئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە دەکەنەوە لەو ناوچانە، بەڵام فراکسیۆنی پارتی بە پاساوی ئاسایی نەبوونی دۆخی کەرکوک لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەدا نییە. شیروان میرزا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە هاوڵاتى راگەیاند، کورد لە موسڵ و کەرکوک کێشەی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەیە، بەڵام ئەوان پێیان وایە دەبێت هەڵبژاردنەکە لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەبچێت. ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو پێکهاتەکاندا تەنها تورکمان کێشەی هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکە، لەناو کوردیش‌دا پارتی پێیوایە دەبێت رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە پاشان هەڵبژاردن بکرێت، بەلام لەرووی واقیعییەوە کەمێک زەحمەتە، چونکە دەکرێت هەڵبژاردن بکرێت و پاش بردنەوەی کورد هەوڵی ئاساییکردنەوەی رەوشەکە بدرێت. بەوتەی شیروان میرزا، هەرچەندە رەوشی ئەو ناوچانە وەک ئەوکاتە نییە کە بەدەست کوردەوە بوو، بەڵام ناکرێت هەروا دەستبەرداریی چارەنوسی ئەو ناوچانە بن. ماوەی ١٤ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک ئەنجامنەدراوە، بەهۆی ناکۆکی پێکهاتەکانی پارێزگاکەوە لەسەر تۆماری دەنگدەران و دۆخی پارێزگاکە. دوایین هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەساڵی ٢٠١٣ لە عێراق ئەنجامدرا، بەڵام هەڵبژاردنەکە لە کەرکوک بەڕێوەنەچوو. ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە 41 ئەندام پێکهاتووە، ٢٦ ئەندامیان لە لیستی برایەتین (کورد) عەرەبەکانیش شەش ئەندام و تورکمانەکانیش نۆ ئەندامیان لەو ئەنجومەنە هەیە، کە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کارەکانی رووی لە سستی کردووە. غالب محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکەرکوکیش بکرێت و دۆخی تایبەتی پێنەدرێت، بۆ ئەوەی خەڵک ئەنجومەنێکی نوێ هەڵبژێرێت، چونکە ساڵانێکی زۆرە ئەو هەڵبژاردنە لەکەرکوک نەکراوە و ئەنجومەنی ئێستاش کارا نییە. وتیشی «هەڵبژاردن بکرێت باشترە وەک لەوەی نەکرێت، چونکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەو ناوچانەش کرا و خەڵک دەنگی خۆیدا، هەرچەندە ساختەکاریش کرا، ئێمە شەڕ دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکەرکوک و ناوچەکانی دیکەی وەکو خانەقین و شنگال و دوزخورماتوو بکرێت». غالب محەمەد پێیوایە کورد سودمەند دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەتایبەتی کە ئێستا کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەدەست ململانێی حزبییەوە دەناڵێنن و رەوشی ناوچەکان باش نییە. دوشەممەی رابردوو لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی کۆمسیۆنی کرد بۆ قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کەرکوک و داواکرا لەسەر دۆسیەی تۆماری دەنگدەران و وردبینیکردنی گفتوگۆی زیاتر بکرێت بە ئامادەبوونی ئیدارەی پارێزگاکە. بەپێی ماددەی ٣٥ی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، پێویستە پێش هەڵبژاردن یان شەش مانگ دوای هەڵبژاردنەکە پێداچونەوە بە تۆماری دەنگدەراندا بکرێت، بەڵام بەوتەی کۆمسیۆن بەشی زۆری تۆماری دەنگدەران کێشەی نییە چونکە زیاتر لە نیوەیان ناویان لە سیستمی بایۆمەتری دەنگداندا تۆمارکردووە. لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و کشانەوەی پێشمەرگە و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، رەوشی ئەو ناوچانە لەرووی ئەمنییەوە ناجێگیرە، ئەوەش پاساوی ئەو لایەنانەیە کە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا نین. رێبوار هادی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە تا بارودۆخی کەرکوک لە رووی سیاسیی و ئەمنییەوە ئاسایی نەکرێتەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناکەن، ئەو هەڵوێستەشیان لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردییەکاندا راگەیاندووە. وتیشی «هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ ئەوەدان دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، هەڵبژاردن پەیڕەوکردنی دیموکراسییە ناکرێت لە شارێکدا بکرێت کە ئیدارەی مەدەنی بەڕێوەی نەبات و ئیدارەی سەربازیی بەڕێوەی ببات». ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەکرد، لایەنەکان بەتایبەتی لایەنە کوردییەکان پێویستیان بەوەیە دۆخێکی ئاسایی هەبێت تا بانگەشەی تێدا بکەن، بەڵام دۆخی ئێستای کەرکوک ئاسایی نییە، بۆیە بەشداری هەر هەڵبژاردنێکی پارێزگاکان ناکەن لەم کاتەدا. جگە لە لایەنە کوردییەکان، پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوکیش وەکو عەرەب و تورکمان هەڵوێستی جیاجیان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابەشکردنی پۆستە باڵاکانیان کردووەتە مەرج بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکە. تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەر سێ سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و حکومەت و پەرلەمانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەر تا یەکی مانگی داهاتوو یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکرێتەوە، دەتوانن لەمانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجام بدەن. رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن بە هاوڵاتی راگەیاند، کۆمسیۆن هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و چاوەڕوانی پەرلەمانی عێراقە تا یاسای هەڵبژاردنەکان هەمواربکاتەوە. وتیشی‌ی «دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن، ئەگەر تا یەکی مانگی داهاتوو یاساکە هەمواربکرێتەوە دەتوانین لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنەکە بەڕێوەببەین». وتیشی کەرکوک وەکو هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەڵبژاردنی تێدا دەکرێت، لەسەدا ٦٤ی دەنگدەرانی کەرکوک بایۆمەتریان کردووە و کێشەیان نییە. جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن ئەوەی خستەڕوو، کۆمسیۆن بۆ هەموو هەڵبژاردنێک و بۆ تەواوکردنی هەموو ئامادەکارییەکان پێویستی بە ٢٢٠ رۆژە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لەو رۆژانە پشوو بێت، ئەگەر یاساکە تا سەرەتای مانگی داهاتوو هەمواربکرێتەوە ئەو کاتەیان لەبەردەستدایە، بەڵام ئەگەر تا ئەوکاتە هەموارنەکرێتەوە ئەو کاتەیان لەبەردەستدا نابێت.
هاوڵاتى هەفتەنامەی گرین لفت-ی ئۆسترالی دەڵێت هۆکاری بێدەنگی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە، ڕازی بوونە بەو هێرشانە. دەشلێت ئامانجی هیرشەکانی تورکیا «داگیرکاریە». سوپای تورکیا چەند هەفتەیەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ سەر هیزەکانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە سنوری هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە. بەلام هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق بێدەنگیان هەڵبژاردووە. ئۆپەراسیۆنەکە لە ٢٧ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەدەیان فڕۆکەی جەنگی و هەزاران سەرباز رەوانەی سنورەکە کراون بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لەو ناوچە سنورییە کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنوری هەرێم و تورکیا و ئێران. هەفتەنامەی گرین لفت-ی ئۆسترالیای لە ڕاپۆرتێکدا وێڕای ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی حزبی دەسەڵاتداری تورکیا لەبەرامبەر کوردەکانی ئەو وڵاتە، حکوومەتی ئێستای تورکیا بە سەرکردایەتی ئاک‌پارتی وەکو حکومەتێکی دژبە کورد وەسف دەکات و دەنووسێت دەوڵەتی ئێستای تورکیا لە باکوری سوریا چەندین هەڵمەتی دژ بە کوردەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام داوە و هەڕەشەی چەندین ئۆپەراسیۆنی دیکە دەکات بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان. ئەم گۆڤارە دەشڵێت «سیاسەتە دژە کوردییەکانی تورکیا تەنها لەناوخۆی وڵاتەکە نییە بەڵکو تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی لە باکووری عێراق دژ بە پەکەکە دەست پێکردووە کە تەنگی بە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە هەڵچنیوە». ئۆپەراسیۆنەکە کە ناوی «چنگ» ی لێنراوە، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی خولوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە بوونی پەکەکە لەو ناوچە سنورییە شاخاوییە کە پێگەیەکی سەرەکی پەکەکەیە. هەفتەنامەی گرین لفت-ی ئۆسترالیا هەروەها ڕەخنە لە بێدەنگی حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا دەگرێت. گرین لفت، حکومەتەکانی بەغداو هەولێر تۆمەتبار دەکات بەوەی کە «خۆشحاڵن» لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە پەکەکە هەربۆیە بێدەنگییان هەمبەر هێرشەکان هەڵبژاردووە. لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە تورکیا بانگەشەی کوشتنی دەیان گەریلای پەکەکە دەکات، پەکەکەش بەهەمان شێوە دەڵێت بەدەیان سەربازی تورکیایان کوشتووە، بەڵام هێشتا چاودێرێکی بێلایەن ژمارەی قوربانیانی لەهەردوولا بڵاونەکردووەتەوە. ئەمە چەندەمین جارە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکاتە سەر پەکەکە لەو کاتەوەی لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە شەڕی خوێناوی لەنێوانیان سەریهەڵداوە کە بەهۆیەوە بەسەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا تا ئێستا نەبوونەتە هۆی کۆتایی هێنان بە پەکەکە، کە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە بووە. تا ئێستا دیار نییە ئۆپەراسیۆنەکەی ئێستا هەمان ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووی دەبێت یان نا، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشوو پێناچێت ئەم ئۆپەراسیۆنەش سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە توندی روبەڕووی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بووەتەوەو بە پێی میدیاکانی پەکەکە، گەریلا شێواز‌و تاکتیکی نوێی بۆ بەرەنگاربونەوەیان بەکارهێناوە. موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە میدیاکانی پەکەکەی راگەیاندووە، ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە خواکورک دەیکات ئۆپەراسیۆن نییە، بەڵکوو داگیرکارییە. ئەم داگیرکارییەش کاتی نییە، داگیرکارییەکی هەمیشەییە. ئەمە ڕاستییە و پێویستە هەموو کەس بیزانێت.
شاناز حه‌سه‌ن ناکۆکی دەکەوێتە ناو بەرپرسان و ئەندامانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە شاری سلێمانی. بەرپرسێکی ئۆفیسی رەوتەکە دەستگیردەکرێت و هەوڵی گۆرینی بەرپرسی گشتی رەوتەکەش دەدریت لە هەرێمی کوردستان. به پێى به‌دواداچونى هاولآتى (ی.م) به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسی ره‌وتى حیکمه لە سلیمانی، زیاتر له مانگێگه به پێى مادده‌ى 456گیراوه و شه‌ش مانگ حوکم دراوه به‌تۆمه‌تى «قۆڵبرین» له‌ئیستادا له زیندانى چاکسازی گه‌ورانە، بەڵام بەرپرسانی حزبەکە لە سلێمانی لە سەرکردایەتیەکەی خۆیانیان شاردۆتەوە. به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ره‌وتى حیکمه، هه‌ر که‌سێک له تاوانێکه‌وه بگلێت و زیندانى بکرێت و تۆمه‌ته‌که‌ى به‌سه‌ردا ساغ بکرێته‌وه دورده‌خرێته‌وه له ره‌وتى حیکمه. سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو ره‌وتى حیکمه داوای کرد ناوی نەهێنرێت، بۆئەوەی دژایەتی نەکرێت لەسەر قسەکانی، به‌هاولآتى وت کە ئه‌و بهرێوبهرهى ئۆفیسه‌که‌یان لە سلێمانی ده‌ستگیرکراوه‌و ئێستا له‌زینداندایه، به‌ڵام به‌رپرسى ره‌وته‌که‌یان لە هه‌رێمى کوردستان ئەو پرسەی شاردۆتەوە له عه‌مار حه‌کیم سەرۆکی رەوتی حیکمەو سەرکردایەتی حزبیان و تا ئێستا هیچ که‌سێکیش له‌شوێنه‌که‌ى دانه‌نراوه. سه‌ید حه‌سه‌ن حه‌کیم، به‌رپرسى گشتی ره‌وتى حیکمه له هه‌رێمى کوردستان ره‌تیکرده‌وه ئه‌و که‌سه‌ى کە سزادراوه به‌رێوه‌به‌رى ئۆفیسى ره‌وتى حیکمه بوبێت لە سلێمانی، ئەگەرچی دانى نا به‌وه‌دا که له‌زینداندایه، به‌ڵام وتی ئەو کەسە ته‌نها خۆبه‌خشێکه. بەڵام کە ئەو پێشتر لە سۆشیال میدیای ڕەوتی حیکمە لە سلێمانی ئەو کەسە بە بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ناوهێنراوە. به‌پێى به‌دواداچوونى هاولآتى ره‌وتى حیکمه له به‌غدا بریاریان داوە سه‌ید حه‌سه‌ن حه‌کیم لابه‌رن له‌پۆسته‌که‌ى، بۆیه لایه‌نگرانى سه‌ید حه‌سه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکیان بردووه بۆ به‌غدا و به‌ڵێنى پاره‌یان پێداون کە ته‌نها پشگیریى له سه‌ید حه‌سه‌ن بکه‌ن و داواى مانه‌وه‌یان بکەن له پۆسته‌که‌یدا، لەبەرامبەر وەرگرتنی برێک پارەدا. یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى که چووه بۆ به‌غدا و به‌باشى نه‌زانى ناوى بهێندرێت به‌هاولآتى وت «په‌نجا که‌س ده‌بووین چووین بۆ به‌غدا که زۆربه‌مان گه‌نجى بێکارین، هەروەها15 ژنى تێدا بووه، پێیان وتین موچه‌ى مانگانه‌ى 600 هه‌زار دینارمان بۆ ده‌بڕنه‌وه‌و کارمان بۆ ده‌دۆزنه‌وه، لە بەغداش هه‌ر یه‌کێکمان به سه‌رۆکى عه‌شیره‌تێک و نوێنه‌رى کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ناسێندراین». هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له به‌غدا دروشمیان پێ بهرزکردونهتەوه که ئەگەر سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سلێمانى خۆپیشاندان ده‌که‌ن و نایانه‌وێت له شوێنى سه‌ید حه‌سه‌ن که‌سى دیکه دابنرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، (ی.م) پێش ئه‌وه‌ى سزابدرێت به‌ڵێنى پارهکەى پێداون، له‌ئێستادا ده‌چنه باره‌گاى ره‌وتى حیکمه که‌س پاره‌که‌یان پێ نادات و ته‌نها شه‌ش که‌سیان نه‌بێت که موچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه له‌و ژماره‌یه‌ى چونه‌ته به‌غداد. سه‌ید حه‌سه‌ن حه‌کیم لەوبارەیەوە وتى» ئێمه هیچ که‌سێکمان بۆ به‌غداد نه‌بردووه بێجگه له ئه‌ندامانى خۆمان، ئه‌وه‌ى وتراوه ئه‌سڵى نییه«. سەید حەسەن حەکیم ئامۆزای عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەیە. هاولآتى په‌یوه‌ندى کرد به عه‌بدوڵلا زه‌یدى وته‌بێژى ره‌وتى حیکمه له‌عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کرد که له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ لێدوانێک نادات.
ئارا ئیبراهیم دوو سه‌رکرده‌ى دیارى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که به‌هۆى ناڕهزاییهکانیانهوه له‌ئێستادا له‌ماڵه‌وه دانیشتوون جوڵه‌کانیان ده‌ستپێکردووه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نارازییهکانى گۆڕان و ده‌ره‌وه‌ى وڵات‌دا ده‌که‌ن بۆ پێکهێنانى پرۆژه‌یه‌کى نوێى سیاسی. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاولآتى هه‌ریه‌ک له قادر حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود وه‌ک دوو سه‌رکرده‌ى دیارى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌ک خستووه‌و زۆر لێکه‌وه نزیکن و هاوبۆچونن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که سه‌رکردایه‌تى نارازییهکانى گۆڕان بکه‌ن و ره‌وتێکى نوێى سیاسى پێکبهێنن و له ئێستادا له راوێژ‌و ئاڵوگۆرى بیروبۆچونهکاندان. کوڕه‌کانى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ ڕێگیرکردن لەو هەوڵە، له‌رێگه‌ى چه‌ند که‌سێکى ناو گۆڕانه‌وه که یه‌کێتیه کۆنه‌کان بوون هه‌وڵیانداوه‌و قسه‌یان له‌گه‌ڵ عوسمانى حاجى مه‌حمود کردووه تا بچێته‌وه ناو گۆڕان و ئاماده‌ییان نیشانداوه ته‌نانه‌ت رێکخه‌رى گشتیشى پێبدرێت، به‌ڵام بهعوسمانى حاجى مه‌حمود به‌ته‌واوى ره‌تیکردۆته‌وه‌و پێى راگه‌یاندوون جارێکى تر ئه‌و پرسه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌که‌نه‌وه. لەگەل هەولەکانی عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی بۆ پێکهینانی ڕەوتیکی نوێ، گروپى پرۆگۆڕان که چەند مانگیکە له‌ئه‌وروپا پێکهێنراوه‌و ماوه‌یه‌کى زۆره ره‌خنه له سیاسه‌ته‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌گرن و به‌رده‌وام به‌یاننامه‌ى نارازى بڵاوده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێن بۆچونه‌کانیان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ (عوسمانى حاجى مه‌حمود و قادر حاجى عه‌لى)دا. چیا عه‌باس، یه‌کێک له هه‌ڵسوراوانى پرۆگۆڕان له هۆڵه‌ندا له‌لێدوانێکدا به‌هاولآتى وت «کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود و کاک قادر حاجى عه‌لى دوو سه‌رکرده‌ى به‌هێز و کاریگه‌رن له هه‌رێمى کوردستاندا ئه‌گه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ چاکسازى پرۆگۆڕان پشتگیریان ده‌کات». ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که هه‌فته‌ى رابردوو قادر حاجى عه‌لى سه‌ردانى ئه‌وروپاى کردووه‌و له‌گه‌ڵیاندا کۆبۆته‌وه‌و گفتوگۆیه‌کى دۆستانه‌یان کردووه. ئه‌و ههڵسوراوهى پرۆگۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که نارازییهکانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئه‌وروپادا زۆرن و له‌هه‌موو وڵاته‌کان نوێنه‌ریان هه‌یه‌و چل که‌سایه‌تى سه‌رپه‌رشتى پرۆگۆڕان ده‌کەن «ناڕازییه‌کانى گۆڕان زۆر زیاترن له‌وانه‌ى که پشتیوانى ئێستاى گۆڕان ده‌که‌ن». هه‌ریه‌ک له قادر حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود به فه‌رمى رایانگه‌یاندووه که وازیان له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هێناوه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتوون، به‌ڵام به‌رده‌وام نارازییهکانى گۆڕان ده‌بینن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن. هاوڵاتى له زارى چه‌ندین هه‌ڵسوراوى دیارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه که له نزیکه‌وه ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌یان بینوه زانیارى به‌ده‌ست گه‌شتووه که جوڵەیهکى زۆر ده‌ستى پێکردووه بۆ پێکهێنانى ره‌وتێکى نوێى سیاسى «که پارتى و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش تێبپه‌رێنن». ئه‌حمه‌د عه‌زیز، ئه‌ندامى پێشووى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان که ده‌ستیله‌کارکێشاوه‌ته‌وه له‌لێدوانێکدا به وت «ئه‌وه‌ى راستى بێت ئه‌و براده‌رانه‌ى که شار‌و شوێنه جیاجیاکان ده‌ستمان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه له گۆڕان له گفتوگۆ‌و راوێژکردنداین له‌گه‌ڵ کاک عوسمان و کاک قادردا». وتیشى «عوسمانى حاجى مه‌حمود و قادر حاجى عه‌لى ئه‌و کاته‌ى له‌ناو یه‌کێتیش بوون هه‌ڵوێستى دیاریان هه‌بووه له‌به‌رانبه‌ر لادانهکانى یه‌کێتى و دوو ده‌نگى نارازى بوون، دواتر له چوارچێوه‌ى ریفۆرمدا خۆیان بینیوه و دواتریش که گۆڕان دروست بووه له‌گه‌ڵیدا بوون، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و گۆڕانه نه‌بوو که خه‌ڵک و ئه‌وانیش ده‌یانویست». ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند ئه‌و پرۆژه سیاسییه ده‌بێته هۆى لاواز کردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌حمه‌د عه‌زیز وتى «بێگومان کاک قادر و کاک عوسمان دوو که‌سن میسداقیهتێکى گه‌وره‌یان له‌ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که پێشتر له‌ناو یه‌کێتى بوون و چونه ناو گۆڕان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکێک هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان، گفتوگۆ‌و راوێژیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن». هەروەها وتی «ئێستا دابڕاوی سیاسى نین و له خه‌باتى سیاسی به‌رده‌وامن، پێشیوابوو ئێستا بۆشاییه‌کى گه‌وره‌ى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و پاوانخوازییه‌کى گه‌وره‌ى ده‌سه‌ڵاتیش هه‌یه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه له‌گفتوگۆو راوێژدان تا پرۆژه‌یه‌کیان هه‌بێت». «پرۆژه‌یه‌کى سیاسى سه‌رتاسه‌رى ده‌بێت، یه‌کێتى و گۆڕان و لایه‌نه‌کانى تریش تێپه‌رێنین، هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ى له‌ناو گۆڕان و یه‌کێتى و لایه‌نه‌کانى تر خۆیان نابیننه‌وه هه‌رکات گه‌ڵاڵه بوو پرۆژه‌که ده‌ستپێده‌که‌ین، ئه‌و که‌سه‌ى قیاده‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌که‌ن کاک قادر و کاک عوسمانن باشترین مورهشهحن بۆ ئه‌و کاره«، ئه‌حمه‌د عه‌زیز وایوت. ئه‌حمه‌د عه‌زیز که له نزیکه‌وه ئاگادارى پرۆژه سیاسیه نوێیه‌که‌یه جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌دا 60 ده‌نگه‌کانى که‌مى کردووه‌و له‌سه‌دا په‌نجا کورسییه‌کانى که‌مى کردووه، ئه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه نه‌ماوه. به‌وته‌ى ئه‌و «بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌وروپا هه‌ڵوه‌شاوه‌و له که‌رکوک نه‌ماوه و خورماتوو به‌گشتى ده‌ستیان له‌کارکێشاوه، بهدڵنایى گۆڕان ئه‌و گۆڕانه نامێنێت که له ساڵى 2018 و 2019 بووه، ئێستا شه‌پۆلێکى گه‌وره‌ى ناره‌زایى له‌ناو گۆڕان ده‌ستى پێکردووه که ناوه‌کانیش ده‌رده‌چن بۆ پۆسته‌کانى حکومه‌ت و به فلته‌رى ده‌ستورو پره‌نسیپى بزوتنه‌وه‌که‌دا ناروات، بۆیه خه‌ڵکێکى نارازى زۆر زیاتر دوورده‌که‌ونه‌وه له گۆڕان». هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که دیار نییه چ کاتێک پرۆژه نوێیه سیاسییه‌که ده‌ستپێده‌که‌ن که نازانرێت چه‌ند مانگى دیکه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ناڕازییه‌کان دواجار چاوه‌رێى پرۆژه‌یه‌کن له‌سه‌رى رێکبکه‌ون دژى قۆرغکارى و پاوانخوازى له کوردستان «کاک قادر و کاک عوسمان دوو پیاوى خه‌مخۆرو دڵسۆز‌و به په‌رۆشى پرۆژه‌یه‌کن تا چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزنه‌وه«. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا قادر حاجى عه‌لى، یه‌کێک له کاراکته‌ره سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که به که‌سى دووه‌مى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى ده‌هێندرا، له چاوپێکه‌وتنێکدا که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامى دابوو ره‌خنه‌ى «توند» ى له‌سیاسه‌تى به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانى گۆڕان گرت. قادر حاجى عه‌لى که ماوه‌یه‌کى زۆره دواى راگه‌یاندنى دانیشتنى و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ یه‌که‌مجاره قسه‌ى کردووه ده‌ڵێت «ناکۆکى جه‌وهه‌ریمان له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئێستا به بنه‌ماڵه‌یى کردنى بزوتنه‌وه‌که‌یه«. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچونى جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام «هه‌موومان له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له کۆک بووین هه‌میشه به‌ڕێزى دووپاتى ده‌کرده‌وه که خه‌باتى بۆ بکه‌ین: یه‌که‌میان دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌کوردستاندا، دووه‌میان ڕێگه نه‌دان به‌بنه‌ماڵه‌و به‌خێزان بوونى سیستم‌و سیاسه‌ت به‌گشتى له‌کوردستاندا، زۆر به‌داخه‌وه که‌ئێستا له‌هه‌موو حزبێک زیاتر ئه‌م دیاردانه به‌گۆڕانه‌وه دیاره، ئه‌مه‌ش ناکۆکى جه‌وهه‌ریمانه له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئێستا». قادر حاجى عه‌لى له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که نائاساییه بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراسى په‌رله‌مانى بکه‌یت، که‌چى ده‌نگ بۆ سیستمێکى سه‌رۆکایه‌تى بده‌یت، لهرهخنهیهکى روون‌دا له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان. یه‌کێکى دیکه له‌و که‌سانه‌ى که زۆر لەنزیکه‌وه ئاگادارى جوڵه سیاسییه‌کانى قادر حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حموده داوای‌کرد ناوى نەهێنریت لەبەر هستیاری بابەتەکە، به‌هاولآتى وت «کاک قادر و کاک عوسمان زۆر لێکه‌وه نزیکن و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌کى سیاسیان هه‌بێت پێکه‌وه ده‌یکه‌ن، جه‌ماعه‌تى گۆڕان و ئه‌وانه‌ى له بنه‌ماڵه‌وه نزیکن ده‌یانه‌وێت و زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن لێکیان داببڕن، ده‌چن سه‌ردانى کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود ده‌که‌ن و له‌نزیکه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و چیا و نماى نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌له‌فونى بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت واى پیشان بده‌ن هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ عوسمانى حاجى مه‌حمود دا نییه«. وتیشی «ئه‌و خه‌ڵک و ههڵسوراوانهى که ناڕازین ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌یان لاپه‌سه‌نده که شایانى ئه‌وه‌ن پرۆژه‌یه‌کى سیاسى دروست بکه‌ن و پشتیوانیان بکه‌ن، کاک عوسمانیش کاک قادر حاجى عه‌لى وه‌ک سه‌رکرده‌ى ئه‌م گروپه قبوڵکردووه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى نارازیین هێشتا خۆیان ئاشکرا نه‌کردووه، چونکه به فه‌رمى هێشتا ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه پرۆژه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردووه« ئه‌گه‌ر خۆیان رابگه‌یه‌نن له حزبه‌کانى دیکه‌ش خه‌ڵک دێته لایان، به‌ڵام ئه‌مان په‌له ناکه‌ن و نایانه‌وێت ئه‌زمونێکى لاواز پێشکه‌ش بکه‌ن». جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ئه‌گه‌ر قادر حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود پرۆژه سیاسییه‌که‌یان رابگه‌یه‌نن، نیوه‌ى زیاترى گۆڕان دێنه ده‌ره‌وه‌و دوور ده‌که‌ونه‌وه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان. هەروەها وتی «ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى گۆڕان خه‌ڵکێکى زۆر و هه‌ڵسوراوێکى زۆرن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه سیاسییه نوێیه‌دان که کاک قادر و کاک عوسمان سه‌رکردایه‌تى ده‌که‌ن». رۆژى 25ى ته‌مموزى 2017 بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌که‌ى هه‌ڵبژارد به ده‌نگدان له‌ناو جڤاتى نیشتمانیدا، له‌کۆى 54 ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان عوسمان حاجى مه‌حمود یه‌که‌مین ده‌نگى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌راندنى هێنا که 45 ده‌نگ بووه و ته‌نانه‌ت عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، که کرایه رێکخه‌رى گشتى 38 ده‌نگى خانه‌ى راپه‌راندنى به‌ده‌ستهێنابوو. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى رۆژنامه‌ى هاولآتى ده‌یان سه‌رکرده‌ى دیاری ناو بزوتنه‌وه‌که و چه‌ند په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا چاوه‌رێى ئه‌و پرۆژه سیاسیه نوێیه‌ى قادر حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حمود ده‌که‌ن.
شاناز حەسەن بزوتنەوەی ئیسلامی دەیەوێت بەشداری کابینەی نوێی حکومەت بکات و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی وەربگرێت، لەکاتێکدا کۆمەڵی ئیسلامی هاوشێوەی یەکگرتوو ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاندووەو دەیانەوێت هەماهەنگی لەنێوانیاندا بکەن. دوێنێ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمەوە یەکلاییکردەوەو ئاشکرایکرد کە حزبەکەی بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ناکات. بڕیارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی لەکاتێکدا بوو پێشتر بەرپرسانی ئەو حزبە خواستی خۆیان نەشاردبووەوە بۆ بەشدارییان لە حکومەت، بەڵام پارتی کە پێکهێنەری سەرەکی حکومەتە بەفەرمی داوای بەشداری حکومەتی لەو حزبە نەکرد. راگەیاندنی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی کۆمەڵ دوای سەردانێکی عەلی باپیر هات بۆ لای هەریەکە لە گۆڕان و یەکگرتوو، کە یەکەمیان بەشداری حکومەت دەکات و دووەمیشیان ئۆپۆزسیۆن بوونی هەڵبژاردووە. عەلی باپیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمنیداری یەکگرتوو وتی «ئەو کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکدەهێنرێت ئێمەی تێدا نابێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەو حکومەتە بەراستی حکومەت بێت بەشدارینەکردنمان مانای وانییە سەنگەر لە حکومەت بگرین». دوای بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی هەریەکە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو کە ماوەی چەند ساڵێکە ساردی کەوتوەتە پەیوەندییەکانیانەوە، بڕیارە هەماهەنگی لەنێوانیاندا بکەن و پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن. سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی «جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووەتەوە، ئەم سەردانە سەردانێکی ئاساییەو ئێمەو کۆمەڵ ئەم جۆرە سەردان و دیدارانەمان لە ڕابردوودا هەبوەو لەداهاتوشدا بەردەوامی دەبێت». هەریەکە لە کۆمەڵ و یەکگرتوو خاوەنی ١١ کورسی پەرلەمانی کوردستانن (کۆمەڵ شەش کورسی، یەکگرتوو پێنج کورسی)، لەخولی پێشووی پەرلەماندا کۆمەڵ زیاتر هاوهەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، بەڵام ئێستا گۆڕان بەشداری حکومەت دەکات، بۆیە پێدەچێت لەم خولەدا لەگەڵ یەکگرتوو هاوهەڵوێست بن لەسەر پرسەکان بەتایبەت کە هەردوکیان بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیان هەڵبژاردووە. فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتی «بەرای من لەناو کابینەی نوێ‌دا جێگەی کۆمەڵی ئیسلامی تیدا نەماوە کە شتێکی بەربکەوێت و قەناعەتی پێ‌بکات، تەواوی پێگەکان دابەشکراوە و چاوەروانیمان پێنەماوە بەشداری پێبکرێت». کۆمەڵ و یەکگرتوو پێشتر لەگەڵ بزوتنەوەدا لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی ئیسلامی‌دا بۆ پێکەوە کارکردن کۆبوونەوە، بەڵام پڕۆژەکە زۆری نەخایاند و بەهۆی ناکۆکییەکانی کۆمەڵ و یەکگرتووەوە نەچووە پێش. شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان بە هاوڵاتی وت «لەگەڵ برادەرانی کۆمەڵ لە کۆبونەوە بەردەوامین و پڕۆژەی ئیسلامی پڕۆژەیەکە هەر دولا پیکەوە دەتوانین جوان خزمەتی بکەین». لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو بڕیاری ئۆپۆزسیۆنیانداوە، بزوتنەوەی ئیسلامی دەیەوێـت بەشداری کابینەی نوێی حکومەت بکات و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانی دەستپێکردووە. بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ یەکگرتوو لیستی (بەرەو ئیسلاح) یان پێکهێنا و پێنج کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام هەموو ئەوانەی دەرچوون سەر بە یەکگرتوو بوون و بزوتنەوە کورسی بەدەستنەهێنا. بەپێی بەدواداچونی هاوڵاتى، بزوتنەوە لەهەوڵدایە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەکابینەی نۆیەمدا وەربگرێت و ئەوەشیان بە پارتی راگەیاندووە. وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەدات هێشتا حزبەکەی بەرچاوی روون نییە لەوەی چ پۆستێکیان پێ دەدرێت لە حکومەتدا. عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لەلێدوانێکدا بەهاوڵاتى وت «هێشتا وەفدی پارتی بەفەرمی سەردانی نەکردووین و جارێ بەرچاومان روون نییە». ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا کە بەشداری کابینەی نۆیەم بکەن دەبێت پێگەی بزوتنەوە بەتەواوی لەبەرچاو بگیرێت.
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن ژیان ئیبراهیم خه‌یات 39 ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات و به‌شدارى زیاتر له 40کارى شانۆیى و درامى و سینه‌مایى کردووه و 32ساڵه مامۆستاى هونه‌ره له باخچه‌ى ساوایان و به‌داخه‌وه باس له‌وه ده‌کات که به موچه‌ى مامۆستایهتیهکهى ده‌ژى نه‌ک هونه‌ر، چونکه هونه‌ر نه‌بۆته پیشه و بژێوى ژیان دابین ناکات بۆ هونه‌رمه‌ندان. هاوڵاتی: چى پاڵنه‌رت بوو بۆ چونه دنیاى هونه‌ره‌وه؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: ئێمه هه‌مومان منداڵ بوین، میوانى زۆرمان ده‌هات که‌شێکى هونه‌ریمان بۆ خوڵقابوو. له ماڵمان له ژورێکدا باوکم و هاوڕێکانى سه‌رقاڵى کارى هونه‌رى بوون، به به‌تانى دیواره‌که‌یان داپۆشیبوو، وه‌ک ستۆدیۆیهکیان لێده‌کرد و ئێمه‌ش منداڵ بوین بۆمان نه‌بوو بچینه چورهوه له‌به‌ر ده‌نگه‌ده‌نگ، بۆیه زۆرجار له درگاکه‌وه سه‌یرمان ده‌کردن و زۆر حه‌زمان له موسیقا و ئه‌و سیناریۆیه‌ى ده‌یان خوێنده‌وه وه‌ک چیرۆک لێى تیدهگهیشتین، هه‌موو ئه‌مانه پاڵنه‌رى من بوون که زیاتر حه‌زی هونەریم لا دروست بێت. هاوڵاتی: یاده‌وه‌رییه‌کى منداڵى خۆش به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌دا که ماڵه‌که‌تان وه‌ک ستۆدیۆیه‌ک کارى تێدا ده‌کرا؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: هه‌ندێک جار مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى له‌گه‌ڵ باوکم دا سه‌رقاڵى پرۆڤه بوون، که ئه‌وه‌نده سه‌یرمان ده‌کردن، ده‌یگوت وه‌رن گۆرانییه‌ک بڵێن بزانم ده‌نگتان بۆ کۆرس ده‌بێت، که ده‌چوین ده‌نگى ئێمه ئه‌وەنده به‌رز و تیژ بوو، خیرا به پیکه‌نینه‌وه ده‌رى ده‌کردین و ده‌یگوت به‌خوا ده‌نگتان باش نیه ئهیکردینهوه ده‌ره‌وه. یاده‌وه‌رییه‌کى تر که زۆر خۆش بوو به لامه‌وه و هه‌رگیز له‌یادم ناچێت، ئه‌وه‌نده‌م حه‌ز به کارى هونه‌رى تیکه‌ڵ بوون ده‌کرد که ماڵه‌که‌مان چۆڵ ده‌بوو، ئه‌چووم جلى دایکمم له‌به‌ر ده‌کرد و به‌ته‌نیا پرۆڤه‌م ده‌کرد، له‌وه‌وه خۆشه‌ویستیم بۆ کارى هونه‌رى بووه خولیام. هاوڵاتی: ئه‌و خولیایه پاڵنه‌رت بوو بچیته به‌شى هونه‌ره جوانه‌کان و له‌وێوه په‌ره به خه‌ونه‌کانت بده‌ى؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: له پۆلى سێى ناوه‌ندى که بڕیارم دا بچمه هونه‌ره جوانه‌کان سه‌ره‌تا زۆر قه‌له‌ق بوم، هاوڕێیه‌کم هه‌بوو ناوى دڵخۆش بوو که خۆشه‌ویستیم بۆى هه‌یه و له‌وکاته‌وه نه‌مبینیوه‌ته‌وه و هانیدام که بچم و وتى بچۆ ئه‌بیته کهسێى دیار و به‌شێکى خۆشه. بۆیه چومه هونه‌ره جوانه‌کان و له‌پاڵ حه‌زه‌که‌م به ئه‌کادیمى په‌ره‌م به خولیاکه‌م دا. هاوڵاتی: باوکت تاچه‌ند هاوکارتان بوو بۆ بۆ کارى هونه‌رى؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: نازناوى باوکم بۆ ئیمه زۆر گه‌وره بوو، شتێکى زۆر خۆشه کاتێک که ده‌چینه شوێنێکه‌وه، ریزگرتنیان له باوکم خۆشه‌ویستیان بۆ ئیمه زۆر هه‌یه. باوکم هه‌ر له منداڵیه‌وه به‌رده‌وام ده‌یبردین بۆ سه‌یرکردنى فیلمى سینه‌مایى و به‌رده‌وام هاوکارمان بووه بۆ به‌ره‌وپێشچون و سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام خۆشمان خۆمان به‌کاره‌کانمان ئه‌و رێزهمان له خه‌ڵکه‌وه وه‌رگرتووه، له‌و کاته‌شدا کۆمه‌ڵێک مامۆستاى باشمان هه‌بوو که زۆر هاوکارمان بون و هانیان ده‌داین بۆ کارى هونه‌رى. هاوڵاتی: یه‌که‌م کارى هونه‌ریت که‌ى بوو؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: یه‌که‌م کارى هونه‌ریم، قۆناغى یه‌کى په‌یمانگا بوو، کارێکى شانۆیى به‌ناوى ده‌رباره‌ى ره‌زامه‌ندى، ده‌ورى حیکایهتخوانم هه‌بوو، وه‌ک یه‌که‌م کار زۆر ده‌ترسام و شه‌رمم ده‌کرد، به‌ڵام توانیم وه‌ک یه‌که‌م کارى شانۆیم سه‌رکه‌وتوو بم و به‌رده‌وام بم. هاوڵاتی: سه‌ره‌تا به کارى شانۆیى ده‌ستت پێکردووه، ئه‌وه حه‌زى خۆت بووه، واته حه‌زت بۆ کارى شانۆیى زیاتره یان دراما و سینه‌ما؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: کارى شانۆى کارى زیاترت لێده‌بات و زه‌حمه‌تى زیاترى ده‌وێت، به‌ڵام کارى درامى و سینه‌ماى که‌ى خۆت مهشههدێکت هه‌بوو ئه‌وکات ده‌چیت و دوباره‌کردنه‌وه‌ى تێدایه و ده‌رفه‌ت زیاتره و به‌ڵام کارى شانۆیى زۆر خۆشه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بینه‌ردا دهبى. هاوڵاتی: هه‌موو ئه‌کته‌رێک ده‌توانێت کارى شانۆیى بکات؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: هه‌موو ئه‌کته‌رێک له‌وانه‌یه بتوانێت کارى شانۆیى بکات، به‌ڵام ره‌نگه هه‌موو ئه‌کته‌رێک نه‌توانێت سه‌رکه‌وتوو بێت، چونکه جه‌سته‌ى پێویسته و زۆر ماندوو ده‌بیت و تاقه و وزه‌یه‌کى زۆرى ده‌وێت و ده‌نگى باشى ده‌وێت. هاوڵاتی: بۆچى هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند ناوه ناوه ون ده‌بن و کاریان نابێت، ئایا ئه‌مه په‌یوه‌ندى به چییه‌وه هه‌یه؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: ئه‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌ى به‌سه‌رماندا هات زۆر کاریگه‌رى هه‌بووه و ده‌ستى هونه‌رمه‌ندى زۆر گرتووه بۆ کارى هونه‌رى، به‌ڵام من هه‌ر دانه‌بڕاوم به خۆبه‌خش به‌رده‌وام به‌پێى توانا کارم هه‌بووه. هاوڵاتی: کام کاره‌ت به تایبه‌ت زۆر خۆش ده‌وێت که کردوته و تائیستاش شانازى پیوه بکه‌یت؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: ئه‌توانم بڵێم هه‌موو کاره‌کانم، چونکه هه‌ر یه‌که‌یان رۆڵى خۆى هه‌بووه، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رده‌مى خۆى و هه‌موو رۆڵه‌کان پێوه‌ى ماندووبوم و به باش و خراپیه‌وه شانازى پێوه ده‌که‌م. هاوڵاتی: بۆچى زۆربه‌ى کات ڕۆڵى ژنى به‌ته‌مه‌ن و پیر ده‌بینى؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: رۆڵه‌کان ده‌رهێنه‌ر دیارى ده‌کات و من کاتێک رۆڵى دایک یان که‌سى به‌ته‌مه‌نم بینیوه که خۆم زۆر گه‌نج تر بون و له‌و ته‌مه‌نه‌دا نه‌ژیاوم، بۆیه ئه‌وه زۆر قورس‌تر ده‌بێت بۆمن، به‌ڵام ئه‌کته‌ر پێویسته بتوانێت هه‌موو ده‌ورێک ببینێت و زۆربه‌ى کات به میکیاژ و جل و به‌رگ گه‌وره‌یان کردوم به‌ڵام ههرتوانیومه پیاى سه‌رکه‌وم و جارى وا هه‌بووه ئه‌و ده‌وره دراوه به که‌سێک خۆشى له تهمهنهکهدا بووه، نه‌یتوانیوه به‌رجه‌سته‌ى بکات. هاوڵاتی: سه‌ماى ته‌رزه چۆن بوو که تۆ به‌شدار بوویت و چۆن وه‌ڵامى ڕه‌خنه‌کان ده‌ده‌یته‌وه؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: کاتێک داوایان لیکردم بۆ ئه‌م کاره وه‌ک کاره‌کانى تر سه‌یرى سیناریۆکه‌م کرد و به خۆشحاڵیه‌وه به‌شداریم کرد، بێگومان ره‌خنه‌کان زۆر ئاسایین و هه‌موو کارێک ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت یان به لایه‌نى باشه یان به‌لایه‌نى خراپ، خه‌ڵکیش مافى خۆیانه تۆ کار بۆ ئه‌و ده‌که‌یت ئه‌ویش ئازاده که ڕه‌خنه‌ى لێبگرێت. پێویسته ڕه‌خنه که‌سى ره‌خنه‌گر بیگرێت و به ئاراسته‌ى که‌سه‌کان نه‌بێت، وا گریمان ئه‌و کاره سفر بکرێته‌وه، نابێت قسه به ئه‌کته‌ر بوترێت. هاوڵاتی: لە درامای (سەمای تەرزە) مهشههدێکى تیدایه که ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌ى زۆرى لێ‌گیرا، ئەوەی ژن بۆ ساڵێک ده‌هینم؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: ئه‌مه حوجه‌یه‌ک بوو که شوانه ژن نه‌هێنێت و به‌ڵام بۆ شانسى ئه‌و، ته‌رزه له‌بارودۆخێکى ناخۆشدا بوو که خوشکێکى نه‌خۆش بوو و خوشکێکى تر‌ى بارى ده‌رونى تێکچوبوو، بۆیه ڕ‌ازى بوو بڕواناکه‌م هیچ ئافره‌تێک بۆ ساڵێک شوو بکات، ته‌رزه ڕاسته پاڵنه‌رێکى هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى شوانه رازى بکات خواستى باوکى بهێنێته دى و نه‌چێته‌وه ده‌ره‌وه، ئه‌وه بوو که لە کۆتایشدا ڕ‌ازى کرد. هاوڵاتی: چ شتێکى سیناریۆکه واى لێکردى که به‌شدارى بکه‌یت؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: خۆشه‌ویستى چاک و فیداکارى ئافره‌ت له‌پیناو کهسو کار و خیزانه‌که‌یدا و بار‌و زروفى خێزانه‌که‌ى ڕزگار بکات، په‌شیمانى، ئینسان شتێکى هه‌یه که قه‌درى ئه‌و شته نه‌زانێت تا له‌ده‌ستى نه‌چێت، وه له هه‌موو کارێ:دا حه‌زده‌که‌م کاتێک گه‌نجێک کارێک ده‌کات وه‌ک کاروان ئاوات کارى له‌گه‌ڵ بکه‌م و هاوکارى بم بۆ هه‌نگاونان و سه‌رکه‌وتن و ده‌رفه‌تى پیبدرێت بۆ به‌ره‌و پێشچون. هاوڵاتى: به‌شداریکردنت له‌کارى سینه‌ماى په‌یکه‌رى دڵ چۆن بوو؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: کاک شوان داواى کرد من به‌شداربم له‌گه‌ڵیان و خۆشى هه‌م ئه‌کته‌رى باش و هه‌م ده‌رهێنه‌رێکى سه‌رکه‌وتووه و ئه‌م کاره لاى ئێمه که‌مێک تازه‌یه و که کار به هونه‌رمه‌ندێکى گۆرانیبێژ بکات و بهخوشحالیهوه که به سێ رۆژ بیست هه‌زار بینه‌رى هه‌بوه. هاوڵاتى: کارى دراماى سه‌ماى ته‌رزه باشتر بوو یان کارى سینه‌ماى په‌یکه‌رى دڵ؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که بۆمن جێى خۆشحاڵیه، چونکه هه‌ر یه‌که‌یان گرنگى خۆى هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌بووه. هاوڵاتى: له‌ئێستادا کارى هونه‌رى له چ ئاستێکدایه؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: به‌داخه‌وه له ئیستادا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ى جێى خۆشحاڵى خۆمان بێت وه‌ک هونه‌رمه‌ند و بینه‌ر یش، له ئاستى پێویستدا نیه و خۆشمان لێى ڕ‌ازى نین، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بینه‌ر نازانێت تۆ چ زه‌حمه‌تیه‌ک ده‌بینى و مافى خۆشیه‌تى چاوه‌ڕێى کارى زۆر باشت لیبکات، چونکه ئه‌وه بینه‌ره و حه‌ز ده‌کات شتى جوان ببینێت و له‌هه‌مان کاتدا معاناتهکان بۆ ئێمه‌یه. هاوڵاتی: کارى شانۆیى که‌م تر بینه‌رى هه‌یه وه‌ک له کارێکى سینه‌مایى؟ بۆ؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: سینه‌ما ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى هه‌یه و زۆر جێگه‌ى خۆى ده‌کاته‌وه لاى خه‌ڵک و شانۆ کۆمه‌ڵێک بینه‌رى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه و که‌سى دیاریکراو که شانۆیان زۆر خۆشده‌وێت و به روح تێکه‌ڵى ده‌بن، وه له روى ریکلامه‌وه ده‌ورى زۆر ده‌بینێت که کارێکى شانۆیى که‌متر ڕیکلامى بۆ ده‌کرێت. هاوڵاتی: چ شتیک رێگره له‌به‌ر ده‌م کارى جوان له هه‌رێمى کوردستان؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: که‌م ده‌ستى واى لیکردون که کارى باش که‌م بێته‌وه، چونکه که پاره‌که‌ت له‌به‌ر ده‌ستدا بێت، ده‌توانى ده‌رهێنه‌رى باش و له روى ته‌کنیکه‌وه شتى پێشکه‌وتو و پرۆفیشناڵ به‌کاربهێنیت که کارێکى جوان و ناوازه ده‌رچێت و بێ که‌موکوڕیى بێت. هاوڵاتی: ئایا هونه‌ر لاى ژیان ئیبراهیم ده‌توانێت بژێوى ژیانى دابین کات؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: نه‌خێر به‌داخه‌وه هونه‌ر نه‌بووەته پیشه تا بتوانین له‌سه‌رى بژین، که ئێمه بێت و به هونه‌ر بژین ئه‌وا ئه‌مرین له برسا، چونکه به‌و شێوه‌یه نیه که بتوانى بیکه‌یته سه‌رچاوه‌ى دارایى خۆت، من مامۆستاى هونه‌رى باخچه‌ى ساوایانم و به پاره‌ى مامۆستاییه‌که‌م ده‌ژیم. هاوڵاتی: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان ده‌کات؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: هاوکارى ده‌که‌ن به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه، به‌ڵکو زۆربه‌ى کات که‌وتووەته سه‌ر که‌سه‌که خۆى تاچه‌ند هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات که کارى بۆ ئاسان بکه‌ن و هاوکارى بکه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌یه. هاوڵاتی: کارى تازه‌ت هه‌یه؟ ژیان ئیبراهیم خه‌یات: پێموایه له‌ئێستادا که‌مێک پێویستم به ئیسراحه‌ت هه‌بێت، چونکه ئه‌و کارانه‌ى که ئه‌م ماوه‌یه کردوم سه‌رمایه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌ن و پیویستیان به ماندوو بونى زۆر هه‌بوو، بۆیه هه‌وڵى کارى تازه ناده‌م ماوه‌یه‌ک.
هاوڵاتی فەرماندەیی چالاکیە هاوبەشەکانی عێراق یەکشەممە (9 حوزەیران) رایگەیاند، خانەی میدیای ئه‌منییه‌که‌ی د‌رکی بەوە کردووە کە له‌سه‌دا 64 هەواڵە بڵاوکراوەکانی داعش لە ئایاردا ساختە بوون. به‌گوێره‌ی وەزارەتی بەرگریی عێراق، له شیکارییه‌کی وردی ئەو «هەواڵانه«ی لەلایەن ئاژانسی رۆژنامەوانی رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ه‌وه، ئەعماق، بڵاوکراونەته‌وە، دەرکەوتووە کە هیچ راستییەک لە زۆرینەی هەواڵەکانی گروپەکەدا نیە. فەرماندەیی چالاکییە هاوبەشەکانی عێراق یەکشەممە (9 حوزەیران) رایگەیاند خانەی میدیای ئه‌منی، د‌رکی بەوە کردووە کە له‌سه‌دا 64 ئه‌و هەواڵانه‌ی لەلایەن داعشەوە لە ئایاردا بڵاوکراونه‌ته‌وه ساختە بوون. خانەی میدیاکه رایگەیاند که لەنێوان 30 نیسان و 27 ئایاردا، داعش 114 هەواڵی بڵاوکردۆتەوە لەڕێی ئەعماقەوە، کە 73یان ناڕاست بوون و ئاماژەیکرد بەوەی ئەوانیدی «هیچ بەهایەکیان نەبووە و زیاتر ئامانجیان ئەوە بووە گروپەکە ئامادەییەکی رۆژنامەوانی هەبێت». وتەبێژی وەزارەت، عەمید تەحسین خەفاجی وتی «شیکارییەکە بەشێکە لە ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری کە پسپۆڕانی خانەکە ئەنجامی دەدەن لەسەر هەواڵی رۆژانە و پەیام و بەیاننامەکانی ئەعماق و بڵاوکراوە ئەلەکترۆنییەکانی دیکەی داعش.» بە دیارونای وت: «ئەنجامەکانی، دوایین شیکاری نمونەیەکن لەو درۆ و ساختەکارییانەی له‌لایه‌ن تیرۆریستانەوە بڵاودەکرێنەوە لە هەوڵیاندا بۆ فێڵکردن لە بیر و ڕای گشتی و وانیشاندان کە گروپەکە شکستی نەهێناوە و هێشتا چالاک و بەهێزە.» وتی داعش هەوڵی کەمکردنەوەی تاڵیی شکستەکەی دەدات بۆ شوێنکەوتوان و هاوسۆزانی، بەتایبەتی دوای ئەوەی شەڕی باغوز دوایین بنکەی لە سوریا تێکشکاند و بە هەزاران لە چەکدارانی ناچارکرد خۆیان رادەستبکەن. وتی دیمەنی خۆڕادەستکردنیان لە بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکانەوە نیشاندرا، «لە پێگەیەکی لاوازدا نیشانیدان، بەپێچەوانەی بانگەشەی ئەوانەوە کە تا دوا هەناسە شەڕدەکەن». خەفاجی وتی لەدوایین وتاری خۆیداکە لە 29 نیسان لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی تیشکی خستە سەر «رۆڵ و گرنگیی میدیا لە بەرزکردنەوەی ورەی پشتیوانانیدا» و برەودان بە ئایدۆلۆژیای گروپەکە. وتیشی «لەکاتی ئەو وتارەوە، ئاستی فێڵکردن بەرزبۆتەوە لە تەواوی بڵاوکراوە ئه‌لیکترۆنییه‌کانی گروپەکەدا و بەشێوەی ساختە بەرپرسیارێتی چەندین تاوان و رووداو دەگرنە ئەستۆ و بێ ڕووانە، زیاد دەنێن بە وردەکاری و ده‌رەنجامەکانەوە.» وتی خانەی میدیای ئەمنی و خانەی نیشتمانی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی شه‌ڕی دەروونی، ماوەیەکە چاودێریی ئەو پەیامانە دەکەن کە داعش لەسەر ئینتەرنێت بڵاویاندەکاتەوە و ئەندامانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایدەنێن، بەتایبەتی تەلەگرام. خەفاجی هەروەها وتی «هەموو ئەو شتانەی بڵاودەکرێنەوە یان تاوتوێ دەکرێن تەنیا چاودێریی ناکرێن، بەڵکو شیتەڵ و شیکار دەکرێن.» وتیشی «بە دەیان چالاکی تیرۆریستی شکستیان پێهێنراوە، بەهۆی چاودێریی رۆژنامەوانی و هەواڵگرییه‌وه لە کۆکردنەوەی گفتوگۆکانی تیرۆرستان و پەیوەندیی ئه‌لیکترۆنی و نامەکانیان.» هەروەها وتیشی بەشێکی زۆری بەهۆی هەوڵەکانی «هێزە ئەمنییەکانەوە، بەمدواییانە سەرکەوتووبوون لە بەئامانجکردنی ناوەندە رۆژنامەوانییە گرنگەکانی داعش». لە 11 نیسان، ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم دەستگایەکی تێکشکاند کە بەکاردەهێنرا بۆ بەرهەمهێنانی گۆڤاری پروپاگەندەی هەفتانەی داعش، النبأ، لەکاتی هەڵکوتانە سەرێکدا لە چیاکانی حەمرین. لە 26 ئایاریش، هێزە ئەمنییەکان بنکەیەکی داعشیان تێکشکاند لە وادی حوسەینیاتی بیابانی ئەنبار، لەگەڵ تۆڕێکی پەیوەندیگرتن و چەند مۆدمێکی ئینتەرنێت. عەمیدی کۆلێژی توێژینەوە رۆژنامەوانییەکانی زانکۆی بەغدا، هاشم حەسەن وتی: «داعش خاک و سەرچاوەی مرۆیی و سەربازیی لەدەستداوە و لەئێستادا تەنیا میدیای ماوە وەک چەکێک شەڕی پێ‌بکات.» بە دیارونای وت: «هەواڵی ساختە کە زیادپێوەنان و فێڵکردنی تێدایە دوایین پەناگەی گروپەکەیە تا بەرباس بمێنێتەوە و شکستە سەختەکەیان نه‌بێته کۆتای‌یان.» وتی گروپەکە هەوڵی بەهێزکردنی ورەی ئەندامان و راکێشانی ئەندامی نوێ دەدات، تا ناوماڵی خۆی رێکبخاتەوە. حەسەن وتی: «گروپەکە شارەزایە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە و پروپاگەندەدا و تەواو کارامەیە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ئه‌لیکترۆنیدا. سوود دەبینێت لە سەختی چاودێریی بڵاوکراوەی سەر ئینتەرنێت، هەربۆیە پێگەیەک لە دنیای ئینتەرنێت بەدەستدەهێنێت.» وتیشی توندکردنی ئاسایشی ئینتەرنێت یەکێکە لەو رێگایانەی پەیوەندیگرتن و پروپاگەندەی تیرۆریستانی پێ بوەستێنرێت. حەسەن وتی: «بەڵام لەوەش گرنگتر، دەبێت ژینگەیەکی دوژمنکارانە دروستبکەین بۆ تیرۆریستان و بیر و هەڵسوکەوتی توندڕەوانە بە گرتنه‌به‌ری چەردەیەک له چاکسازیی ئابوری و خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی.» ستراتیژی نوێی پروپاگەندەی داعش عیسام فەیلی کە وانەی زانستی سیاسەت دەڵیتەوە لە زانکۆی موستەنسریە، وتی: «ئەنجامەکانی چاودێریکردنی ئەو هەواڵانەی داعش بڵاویاندەکاتەوە پشتڕاستی دەکەنەوە کە گروپەکە هەوڵدەدات ستراتیژێکی نوێ لەخۆبگرێت لە ئۆپەراسیۆنە میدیایی و پروپاگەندەکانیدا.» بە دیارونای وت ئەمەش بێشەرمانە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە یان «بانگەشەی بەرپرسیارێتی بۆ رووداوەکان لەخۆدەگرێت، تا ئەوکاتەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی بکەن». فەیلی وتیشی ئامانجی گروپەکە «بەهێزکردنی چەکداران و شانە نوستووەکانێتی لەگەڵ فشاری دەروونی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، هه‌روه‌ها لاوازکردنی متمانەیان بە ئاژانسە ئەمنییەکان». وتی «کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لێدەکرێت هاریکاریی کاریگەرانەتری عێراق بکات» لە چاودێریکردنی چالاکییە میدیاییەکانی گروپە توندڕەوەکانی وەک داعشدا. وتی بەڵام دەشبێت «ستراتیژێکی میدیایی نیشتمانیی هەبێت کە رووبەڕووی ئایدۆلۆژیا و هەڵسوکەوتی تیرۆریستان دەبێتەوە» و ئاماژەیکرد بەوەی عێراق پسپۆڕیی بەپێی پێویست هەیە بۆ «دەرخستنی ماشێنی پروپاگەندەی داعش».
هاوڵاتی ئیدارەى رۆژئاواى کوردستان سورە لەسەر دادگاییکردنى چەکدارە بیانییە دەستگیرکراوەکانى داعش لەناوخۆى سوریا و لەناوچەکانى ژێر دەستیدا بەشێوەیەک کە لەژێر سەرپەرشتى لایەنى نێودەوڵەتى و نەتەوەیەکگرتووەکاندا پرۆسەکە بەرێوەبچێت، ئەوەش بۆ ئەوەى لەو رێگەیەوە دانپێدانانى نێودەوڵەتى بە بەڕێوەبەرایەتى خۆسەر بەدەستبهێنن. دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى دوایین پێگەى داعش لە باغۆزى سوریا لە ٢٣ى ئازارى رابردوودا، بەهەزاران چەکدارى بیانى داعش خۆیان رادەستى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کرد و لەو کاتەوە لە زیندانەکانى ئەو هێزانەدان. بەپیێی ئامارەکان، له‌شه‌ڕى کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ى باغۆزدا، نزیکه‌ى 70 هه‌زار چه‌کدارى داعش و خێزانه‌کانیان، خۆیان راده‌ستى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کردووه و زیندانى کراون، تائێستاش دیار نییه ئه‌و پرسه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ئەو چەکدارانە خەڵکى ٤٤ وڵاتى جیاجیان وەکو ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا و چەندین وڵاتى دیکە و لەسەرەتاى دەرکەوتنى داعش لەساڵى ٢٠١٤ەوە پەیوەندییان بەو رێکخراوەوە کردوە و چونەتە سوریا و عێراق و بەشدارییان لەشەڕ و روبەڕوونەوەکانى ئەو رێکخراوەدا کردووە. ئیدارەى باکور و رۆژئاواى سوریا چەندین جار داواى لەو وڵاتانە کردووە کە هاوڵاتییەکانیان بگەڕێننەوە، بەڵام بەشى زۆریان ئەوەیان رەتکردووەتەوە. هەروەها ئیدارەکە داواى دروستکردنى دادگایەکى نێودەوڵەتى کردوە لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتیدا بۆ دادگاییکردنى ئەو کەسانە، بەڵام هێشتا رەزامەندى لەسەر ئەو داوایە دەرنەبڕدراوە. مانەوەى ئەو هەزاران چەکدارە لەناو زیندانەکانى رۆژئاواى کوردستاندا بارێکى قورسى لەسەر شانى ئیدارەکە دروستکردووە، بەتایبەت کە ئەو چەکدارانە ژمارەیەکى زۆر ژن و منداڵیان لەگەڵدایە. بەپێی ئامارەکان، لەچەند کەمپێکى ژێر دەستى ئیدارەى باکور و رۆژئاواى کوردستاندا، کە دیارترینیان کەمپى هولە، ١٢ هەزار بیانى تێدایە، کە لە چوار هەزار ژن و هەشت هەزار منداڵ پێکهاتوون و لەژێر رێوشوێنى ئەمنى توندا هیڵراونەتەوە، جگە لەو عێراقیانەى لەو شوێنانە هێڵراونەتەوە هۆشەنگ دەروێش ئەندامى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات (مەسەدە) باڵى سیاسی هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) کە پێکهێنەرى سەرەکى ئیدارەى خۆبەرێوەبەرى رۆژئاواى کوردستانە لەلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی جەختیکردەوە کە ئیدارەى خۆسەر سورە لەسەر دادگاییکردنى چەکدارە بیانییەکانى داعش لەدادگایەکى نێودەوڵەتیدا بەسەرپەرشتى نەتەوەیەکگرتووەکان و لایەنى نێودەوڵەتى کە لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتیاندا دابمەزرێنرێت. ئیدارەى باکور و رۆژئاواى سوریا بۆ تاوتوێکردنى ئەو پرسە وەفدى رەوانەى چەند وڵاتێکى ئەوروپى کردووە تا رەزامەندى لەو بارەیەوە وەربگرێت و هاوکاربن بۆ دروستکردنى ئەو دادگایە، بەڵام تائێستا هیچ وڵاتێکى رەزامەندى لەو بارەیەوە نیشان نەداوە. هۆشەنگ دەروێش باسى لەوەکرد، شاندەکان لەکارەکانیان بەردەوامن و دانوستان لەو بارەیەوە دەکەن، یەکێک لە شانەکانیش لەگەڵ فەڕەسنا تاوتویی ئەو پرسەیان کردووە، بەڵام دروستکردنى ئەو دادگایە پێویستى بە رەزامەندى هەموو وڵاتان هەیە، بۆ ئەوەى شەرعیەتى نێودەوڵەتى هەبێت. تائیستا زۆربەى وڵاتان هەڵوێستى خۆیان لەو بارەیەوە نیشان نەداوە، بەڵام هەفتەى رابردوو وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا رایگەیاند، رەنگە دادگاى نێودەوڵەتى تایبەت بە دادگاییکردنى بیانییەکانى داعش لە عێراق دروستبکرێت نەک لە سوریا. نیکۆل بێلوبێت بە میدیاکانى وڵاتەکەى راگەیاندووە، لەگەڵ هەریەکە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا گفتوگۆ دەکەن لەبارەى دروستکردنى ئەو دادگایە، بەڵام بەربەستى زۆر هەیە لەو رووەوە. وتیشى پێویستە لەسەرەتادا رێوشوێنەکانى تایبەت بە قەدەغەکردنى سزاى لە سێدرەدان لە عێراق جێبەجێ بکرێت و پێویستە عێراق لەو بارەیەوە هەنگاو بنێت و دروستکردنی دادگایه‌کی لەو شێوەیە ماوەیەکی زۆرى پێویستە. به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تى، ئیداره‌ى باکورى سوریا لیژنه‌یه‌کى پێکهێناوه و داواکه‌یان خستووه‌ته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه. ئیدارەى باکور و رۆژئاواى سوریا دژى دروستکردنى ئەو دادگایەیە لەعێراق و هەر وڵاتێکى دیکە و جەختدەکاتەوە کە دەبێت لەناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى ئەو دروستبکرێت، بە پاساوى ئەوەى ئەو چەکدارانە لەو وڵاتە تاوانیان ئەنجامداوە و هەر لەوێ دەستگیرکراون یان خۆیان رادەست کردووە. هۆشەنگ دەروێش باسى لەوەکرد، بەپێی یاسا، ئەوانەى تاوانیان کردوە دەبێت لەو شوێنە دادگایی بکرێن کە تاوانیان لێکردوە، چەکدارە بیانییەکانى داعش‌یش لە سوریا تاوانیان کردوە، بۆیە دەبێت لەوێ دادگایی بکرێن و بە سزاى خۆیان بگەیەنرێن، نەک لە عێراق و هەر وڵاتێکى دیکە. لەپاڵ خواستى ئیدارەى خۆسەر بۆ دادگاییکردنى ئەو چەکدارە بیانییانە، ئیدارەکە دەیەوێت لەو رێگەیەوە جۆرێک لە شەرعیەتى نێودەوڵەتى بۆ ئیدارەکەى دەستبەر بکات کە لەدواى سەرهەڵدانى قەیرانى سوریاوە دامەزراوە و کۆنتڕۆڵى سێ یەکى خاکى سوریاى بەدەستەوەیە. بەرپرسەکەى مەسەدە وتى «دروستکردنى دادگاى نێودەوڵەتى بە رەزامەندى وڵاتان و سەرپەرشتى لایەنى نێودەوڵەتى و نەتەوەیەکگرتووەکان، جۆرێک لە دانپێدانان بە ئیدارەى خۆبەڕێوەبەریدا، ئەوەش بۆ ئێمە پرسێکى گرنگە». بەدریژایی شەڕى دژى داعش تا کۆنتڕۆڵکردنى دوایین پێگەى ئەو رێکخراوە لە باغۆز، هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەپاڵپشتى راستەوخۆى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش و ئەمریکا لەشەڕدا بوون دژى ئەو رێکخراوە و تا ئیستاش پەیوەندییەکانیان بەردەوامن، بەڵام دیار نییە بە دروستکردنى دادگایەکى نێودەوڵەتى لەژیر دەسەڵاتى ئەواندا رازى دەبن یان نا، تا ئیدارەکەیان جۆرێک لە شەرعیەت وەربگرێت. هۆشەنگ دەروێش نەیشاردەوە کە هەندێک وڵات رۆڵیان هەیە لەرێگریکردن لە دروستکردنى ئەو دادگایە، بەتایبەتى تورکیا کە دژى هەر هەوڵێک دەوەستێتەوە کە ببێتە هۆى شەرعییەتى نێودەوڵەتى بە ئیدارەى باکور و رۆژئاواى سوریادا. به‌رپرسانى ئیداره‌ى رۆژئاواى کوردستان، تائێستا چه‌ند جارێک داوایان له‌و وڵاتانه کردووه ئه‌و چه‌کداره بیانیانه وه‌ربگرنه‌وه که خه‌ڵکى ئه‌و وڵاتانه‌ن و چونه‌ته ریزه‌کانى داعشه‌وه و له ئێستادا له‌لاى ئه‌وان زیندانى کراون، به‌ڵام جگه له عێراق، هیچ وڵاتێک ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌کداره بیانییه‌کان ده‌رنه‌بڕیوه. پێشتر نورى مه‌حمود وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه) که پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هاوڵاتی رایگەیاندبوو «ئه‌و چەکدارانە ژماره‌یان به‌هه‌زاران ده‌بێت و به‌شێکى زۆریان چه‌کدارى بیانى داعشن و تیرۆریستى نێوده‌وڵه‌تین، بۆیه پێویسته له دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تیدا، دادگایی بکرێن و سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت» وتیشى «دادگاى ناوچه‌یی باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له‌و رووه‌وه کارى خۆی ده‌کات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش له‌چه‌ندین وڵات تاوانیان کردووه، پێویسته لهدادگایهکى نێوده‌وڵه‌تی دا سزا وه‌ربگرن». لەپاڵ رەتکردنەوەى وەرگرتنەوەى چەو چەکدارانەدا، بەشێک لە وڵاتان ئامادەییان نیشانداوە بۆ وەرگرتنەوەى منداڵانى داعش کە ژمارەیان هەزاران منداڵ دەبێت و لە کەمپیەکاندا دەمێننەوە. لەو چوارچێوەیەدا و رۆژى ١٠ى ئەم مانگە، ١٢ منداڵى فەرەنسى و دوو منداڵى هۆڵەتدى داعش لە ناوچەکانى ژیر دەستى هەسەدەوە گەڕێنرانەوە فەرەنسا. کۆتایی مانگى رابردوو وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا رایگەیاندبوو، نزیکەى ٤٥٠ فەرەنسى لەناوچەکانى ژێر دەستى هەدەسە زیندانى کراون. رۆژى سێی ئەم مانگەش ٨٠٠ ژن و منداڵى داعش کەمپى هولیان بەرەو ناوچەکانى رەقە و تەبقە بەجێهێشت، دواى ئەوەى لەلایەن کەسایەتى هۆزەکانەوە گرەنتى کراون، لەچوارچێوەى هەوڵێکى ئیدارەى خۆبەڕێوەریدا بۆ چۆڵکردنى کەمپەکان.
شاناز حەسەن دوای چەندین ساڵ لە بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە، حزبەکان لە دامەزراندنی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بێ هیوابوون و چاوەڕوانی هەڵبژاردنێکی دیکەی پارێزگاکانن تا ئەو ئەنجومەنە پێکبهێنرێت. مانگی ئازاری ٢٠١٧ لایەنە سیاسیەکانی هەڵەبجە، لەسەر دابەشکردنی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا و پۆستی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان رێککەوتن، بەڵام رێککەوتنەکە جێبەجێنەکرا و چەندین کۆبوونەوەی لایەنەکانیش لەو بارەیەوە هیچ ئەنجامێکیان لێنەکەوتەوە. ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەڵەبجە، لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی»گەیشتوینەتە ئەو قەناعەتەی شوێنێک کە دەسەڵاتی چاودێریکردنی نەبێت، بۆچی دروست بکرێت و ئەو بارە قورسە بکرێتە سەر هەڵەبجە». باسی لەوەشکرد «چەندین کۆبونەوەیان کردووە، بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران موافەقەتیان نەکردووە بەبێ پارتی پێکبهێنرێت، پارتی داوای چوار کورسییان دەکرد، لەکاتێکدا بە هەقی خۆیان سێ کورسییان بەر دەکەوت». بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاربوو کورسی لایەنەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بەمشێوەیە دابەشبکرانایە، یەکێتی شەش کورسی و گۆڕان پێنج کورسی و کۆمەڵ سێ کورسی و یەکگرتوو چوار کورسی و پارتی سێ کورسی و شیوعی یەک کورسی، بەڵام لایەنەکان لەسەر ئەو بەرکەوتانە رێکنەکەوتن. پێشتر هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ نوسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کرد، بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەر پێکهێنانی ئەنجومەنەکە، بەڵام ئەو هەوڵەش پێکهێنانی ئەنجومەنەکەی لێنەکەوتەوە. ئەحمەد قەدەفەری وتی «وەزارەتی ناوخۆ کتابێکی مەتاتی ناردووە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتویەتی ئەوە قایمەی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجەمان بۆ ناردن بەبێ پارتی، ئەمە خۆی لە خۆیدا واتە مەیکەن، چونکە ئەو کارە بێ پارتی ناکرێت و دەسەڵات لای پارتییە و پارتی لەم وڵاتە هەموو شتێکە». وتیشی «تازە دەبێت هەڵبژاردن بکرێتەوە، ئەو کاتە بکرێتە بازنەیەکی سەربەخۆ و لە هەڵبژاردندا بەشداربێت». بەپێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ هەڵەبجە بڕیاری بە پارێزگابوونی بۆ دەرکرا، لە ساڵی ٢٠١٥ ەشەوە هەڵەبجە بووەتە پارێزگا کە پێکهاتووە لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە و چوار ناحیەی بیارە و خورماڵ و سیروان و بەمۆ. ژمارەی دانیشتوەکەی ١٢٠ هەزار کەسە. نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە، وتی «بیگومان لەگەڵ دروستبوونی پارێزگای هەڵەبجە لایەنە سیاسیەکان ریکنەکەوتن و ریگری یاسایش هەبوو لە زۆر رووە و رەخنەی لێدەگیرا، بەڵام ئێمە بەردەوام هەر هەوڵی ئەوەمانداوە هاوکاربێت بۆ کاروباری پارێزگاکە و ئاسانکردنی کاروبارەکانی». وتیشی»وابڕیار بوو بەبەپێی دەنگی لایەنە سیاسییەکان کە لە هەڵەبجەدا هینابوو، یان رێکبکەون و ئەنجومەن پێکبهێنرێت، بەڵام رێکنەکەوتن». پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لەکاتێکدایە، لە نیسانی ساڵی ٢٠١٧ ئەنجومەنی وەزیران، شەش بڕیاری لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە دەرکرد و وەزارەتی ناوخۆی راسپارد بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنەکە و ناردنی ناوی کاندیدەکان. بەپێی بڕیارەکان، بەپێی مادەی دوو لەیاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان دەکرێن. نزار محەمەد بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت «دەبوو بەپێی دەنگی لایەنەکان لە هەڵەبجە کورسیەکان دابەش بکرێت و پارتی داوای چوار کورسی دەکرد بۆشی کرا هەر رازی نەبوو، بۆ دابەشکردنی پۆستە ئیداریەکانیش، سێ مودیر عامی بەردەکەوت بۆیان کردن بەچوار مودیر عامیش هەر رازی نەبوو». باسی لەوەشکرد، ویستویانە بە کۆی هەموو لایەنەکان پیکهێنانی ئەنجومەنەکە بدرێت بە ئەنجومەنی وەزیران و کورسییەکانی پارتی بە چۆڵی بهیڵدرێتەوە، «بەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران نەکراو بەبێ پارتی نەیان کرد، بەو پێیەی کە قوباد تاڵەبانی بە پارێزگابونی راگەیاند، بۆیە قسەمان لەگەڵ کرد، ئەویش وتی «نەخێر ناکرێت و یاسای نییە». جەختی لەوەشکردەوە، درووستبوونی ئەم ئەنجومەنە بۆ عێراق زۆر گرنگ بووە چونکە عێراق بودجە بۆ هیچ پارێزگایەک نانێردرێت کە ئەنجومەنی نەبێت. نزار محەمەد وتیشی «لە کابینەی نوێ‌دا هەوڵێ خۆمان ئەدەین کە هەموو کێشەکان چارەسەر بکەین». پارێزگاری هەڵەبجە جەخت لە پێویستی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکاتەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوان لایەنەکان. ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، وتی»هەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگا نوێیەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای هەبێت، بەڵام تاکو ئێستا هەڵبژاردن بۆ پارێزگاری هەڵەبجە بە جیا نەکراوە بۆیە پێویستە لایەنەکان لەنێوان خۆیاندا رێکەون و ئەنجومەنێکی پارێزگا دابنرێت» وتیشی»من لەو کاتەوەی چومە هەڵەبجە یاداشتمان هەبووە کە بریتی بووە لە داوای کۆمەڵانی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بۆ سێکتەرە جیاوازەکانی ئاوەدانکردنەوەو کشتوکاڵ و تەندروستی و پەروەردە و ئاوەدانی و شەهیدان و زۆر شتی تر». ئازاد تۆفیق پێیوایە، ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەست بەکاربێت بۆ کار ئاسانی بۆ پارێزگار و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان زۆر گرنگە. پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەشێک لەلایەنەکانی دیکە بە هۆکاری بەردەم پێکهنەهێنانی ئەنجومەنەکەی تۆمەتباردەکەن، رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی هەڵەبجە و سلێمانی بە رێگری بەردەم پێکهێنانی ئەنجومەنەکە دادەنێت. بەسام عەلی، بەرپرسی لقی١٢ی پارتی لە هەڵەبجە باسی لەوەکرد، بەپێی ئەو یاسایەی ئەنجومەنی پارێزگای پێ پێکدەهێنرێت، ئەنجومەن بەپێی ریکەوتنی لایەنە سیاسیەکان پێکدەهێنرێت، بەڵام لەکاتی خۆیدا لایەنە سیاسییەکان لەسەر پۆستە ئیداریەکان رێکنەکەوتن. وتیشی ئەو رێکەوتنەی کەلەلایەن یەکێتی و گۆڕان کرا لە سلێمانی بۆئەوەی کە دووساڵ بە دووساڵ پارێزگار ئاڵوگۆڕ بکرێت، واتە دوو ساڵ پارێزگای هەڵەبجە و لەبەرامبەردا دوو ساڵ پارێزگاری سلێمانی، بەشێک بوو لە رێگرییەکان، لەکاتێکدا پارتی دەرگای کراوە بووە بۆ گفتوگۆ. بەسام عەلی ئەوەشی خستەڕوو، کیشەکە تەنها دابەشکردنی کورسیەکان نیە بەڵکو پۆستە ئیدارییەکانی هەڵەبجەیە «ئەنجومەنی پارێزگا لە شارەکانی تریش وا تەواو بووە و دەبێت لایەنی پەیوەندیدار کار لەسەر ئەوە بکات، ساڵی داهاتوو هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاکانی تر بە هەڵبژاردن ئەنجومەنەکەی پێکبهینرێت یاخود بە دامەزراندن ئەنجومەنێک پێکبهێنرێت». باسی لەوەشکرد، بەڵێنیان پێداون قایمقامی هەڵەبجەیان پێبدەن دواتر پەشیمان بونەوە، پاشان وتیان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایان پێدەدەن یان جێگرەکەی، دواتر لەوەش پەشیمان بوونەوە، بۆیە رێکەوتنەکان نەکران. یەکگرتوو پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە ئەستۆی حکومەت، کۆمەڵیش پێیوایە تا هەڵبژاردن نەکرێت ئەنجومەن پێکناهێنرێت. حەسەن شێخ عەبدوڵا بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتوو لە هەڵەبجە لە لیدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی «پێکهینانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاری پەرلەمانە و حکومەت جێبەجێی نەکرد». وتیشی»بەرپرسیارێتییەکە زیاتر لەسەر وەزیری ناوخۆیە و خەمخۆری نەبوو بە دەمیەوە بێت و پەرلەمانیش هیچ لێی نەپرسییەوە، چونکە لە بەرژەوەندی دوو حزبەکە نەبوو». لای خۆیەوە، بەهادین خالید، کارگێڕی و پەیوەندییەکانی کۆمەڵ لە هەڵەبجە باسی لەوەکرد «هەر دوو لایەنی دەسەڵاتدار پێیان باش نەبوو ئەنجومەن دەستبەکاربێت و ئەو هەموو هەوڵانە بی ئاکام دەرچوو، ئیرادەی دروستبونیان نەبوو بۆیە پێکنەهات». وتیشی»باوەڕ ناکەم تازە تا هەڵبژاردن نەکرێت، ئەنجومەنەکە پێکناهێنرێت».
گەریلاکانی پەکەکە بە«شێوازی نوێ» رووبەڕووی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بوونەتەوە بۆ سەر سنووری خواکورک هاوڵاتی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکەی بۆ سەر ناوچەی خواکورک لە سنوری هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە، بۆ هێرشکردنەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، گەریلاش بە «شێوازی نوێ» روبەڕووی سوپا بووەتەوە. ئۆپەراسیۆنەکە لە ٢٧ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە، بەدەیان فڕۆکەی جەنگی و هەزاران سەرباز رەوانەی سنورەکە کراون، بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لەو ناوچە سنورییە کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنوری هەرێم و تورکیا و ئێران. ئۆپەراسیۆنەکە کە ناوی «چنگ» ی لێنراوە، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی خولوسی ئاکار سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە بوونی پەکەکە لەو ناوچە سنورییە شاخاوییە کە پێگەیەکی سەرەکی پەکەکەیە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا بەشدارن، هەروەها فڕۆکەی هێرشبەری پێشکەوتوو بەکاردەهێنرێن بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی پەکەکە. وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی چنگ بۆ سەر پەکەکە بەردەوامە و بۆردومانی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکان چەندین مۆڵگە و حەشارگەی پەکەکەیان تێکشکاندووە. لەو کاتەوەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکردووە، تورکیا بانگەشەی کوشتنی دەیان گەریلای پەکەکە دەکات، پەکەکەش بەهەمان شێوە دەڵێت بەدەیان سەربازی تورکیایان کوشتووە، بەڵام هێشتا چاودێرێکی بێلایەن ژمارەی قوربانیانی لەهەردوولا بڵاونەکردووەتەوە. ئەمە چەندەمین جارە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەکاتە سەر پەکەکە لەو کاتەوەی لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە شەڕی خوێناوی لەنێوانیان سەری هەڵداوە کە بەهۆیەوە بەسەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا تا ئێستا نەبوونەتە هۆی کۆتایی هێنان بە پەکەکە، کە ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە بووە. تا ئێستا دیار نییە ئۆپەراسیۆنەکەی ئێستا هەمان ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشووی دەبێت یان نا، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشوو پێناچێت ئەم ئۆپەراسیۆنەش سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە توندی روبەڕووی ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای تورکیا بووەتەوەو بە پێی میدیاکانی پەکەکە، گەریلا شێواز و تاکتیکی نوێی بۆ بەرەنگاربونەوەیان بەکارهێناوە. موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) و ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە میدیاکانی پەکەکەی راگەیاندووە، ئەوەی دەوڵەتی تورکیا لە خواکورک دەیکات ئۆپەراسیۆن نییە، بەڵکو داگیرکارییە. ئەم داگیرکارییەش کاتی نییە، داگیرکارییەکی هەمیشەییە. ئەمە ڕاستییە و پێویستە هەموو کەس بیزانێت. ئامانجی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکەی خواکورک، گەمارۆدانی تەواوەتی پەکەکە و دورخستنەوەیەتی لەسنورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، بەوپێیەی سنورەکە فراوانە و بە ناوچەیەکی ستراتیژی دادەنرێت. پێشتریش وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ ئێران بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەدژی پەکەکە. قەرەیلان وتی «ئەوەی ئێستا دەوڵەتی تورکیا هەڵدەسووڕێنێت و ئاراستەی دەکات، عەقڵیەتی مەهەپەیە. فکری ئەوان دەربارەی کوردان تەنیا کوشتن و لەناوبردنە. ئێستا دەیانەوێت ئێرانیش بکەنە هاوکاری ئەم سیاسەتە نەژادپەرست و شۆڤێنییە، بەڵام ڕێبەرانی ئێران بەشی ئەوەی نەکەونە نێو ئەو کەمینانە، خاوەنی ئەزموونن. لەبەرئەوەش، بە ڕای ئێمە کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ نرخێک بۆ ئەو داواکارییەی دەوڵەتی تورک دانانێت». بەپێی ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە، هێزەکانی گەریلا بە شێواز و تاکتیکی نوێ گورزی کوشندە لە سوپای تورکیا دەدەن. مەزڵوم رۆژهەڵات یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە باسی لەوەکردووە، لە شوێنێکی نەگونجا و سەخت چالاکییەکیان لەدژی تورکیا ئەنجامداوە «بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بە شێوەیەکی شاراوە هەڵسوکەوت بکات، پێیوستمان بە تاکتیکی باش هەبوو. بەڕاستی تاکتیکێکی باشە کە گەریلا لە دوژمن بدات و دواتریش لە چاوەڕوانی ئەوە بێت کە جارێکی تر لەو هێزانە بدات کە بە هاواری هێزەکانی دوژمن هاتوون». باسی لەوەشکردووە سەربازانی تورکیا لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکاندا لەناودەبرێن. لەناو هەر ئۆتۆمبیلێکدا لانیکەم ١٠ -١٥ سەرباز هەن. ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دواتر دێنە شوێنەکەش لێیان دەدرێت. ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر پەکەکە هاوکاتە لەگەڵ چەندین داوای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکرد و ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو. ساڵی ٢٠١٥ پڕۆسەی ئاشتی تورکیا و پەکەکە شکستی هێنا و جارێکی تر شەڕ دەستیپێکردەوە، لەو کاتەوە تا ئێستا شەڕ و روبەڕووبونەوەکانیان بەردەوامە و هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ وەستانی شەڕ و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ. بەرپرسانی پەکەکە جەختدەکەنەوە کە لە بارودوخێکی لەم شێوەیەدا ناکرێت گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا بکرێت، بەهەمان شێوە دەسەڵاتدارانی تورکیاش جەخت لە بەردەوامیدان بەشەڕ دەکەنەوە. مێژووی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی پەکەکە تورکیا لەساڵی ١٩٨٣ وە چەندین ئۆپەراسیۆنی لەناوخۆی تورکیا و دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووەتە سەر پەکەکە. لە ئایاری ١٩٨٣دا تورکیا یەکەم پڕۆسەی سەربازی لەدەرەوەی سنور بە رێککەوتن لەگەڵ عێراق و بەبەشداری هەزاران سەرباز بۆ سەر پەکەکە ئەنجامدا. لە تشرینی یەکەمی ١٩٨٤دا و ئابی ١٩٩١ تورکیا دوو ئۆپەراسیۆنی دیکەی کردە سەر پەکەکە، کە هیچ ئۆپەراسیۆنێکیان سەرکەوتنیان بەدەستنەهێنا. دوای ماوەیەک بێدەنگی، تورکیا چوارەم ئۆپەراسیۆنی لەساڵی ١٩٩١ بۆ سەر پەکەکە ئەنجامدا، لەو ساڵەەدا تورکیا چەندین بنکەی نوێی سەربازی لەسەر سنور و لەناو خاکی هەرێم دامەزراند. ساڵی ١٩٩٢ تۆرگوت ئۆزاڵ سەرۆک وەزیرنی ئەوکاتەی تورکیا، نامەیەکی ئاڕاستەی ئۆجەلان کرد و داوای لێکرد کردەوە سەربازییەکانیان لەدژی سوپای تورکیا کەمبکەمەوە بەمەبەستی رێگەخۆشکردن بۆ دانوستانی نێوان هەردوولا، بەڵام هەوڵەکان شکستی هێنا بۆ گەیشتن بە ئەنجام. تورکیا لەهەمانساڵدا پڕۆسەیەکی دیکەی سەربازی ئەنجامدا بەبەشداری ١٥ هەزار سەرباز و بەکارهێنانی تانک و تۆپی قورس و فڕۆکەی جەنگی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، دوای ٢٠ رۆژ لە دەستپێکردنی هێزەکانی کشاندەوە. لەساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤ و ١٩٩٥ تورکیا بە بەشداری هەزاران سەرباز چەند ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆنەکەی ١٩٩٥، ٣٠ هەزار سەرباز بەشداری تێدا کرد و ماوەی ٤٥ رۆژی خایاند بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی حەفتانین، بەڵام دیسان سوپا سەرکەوتوو نەبوو دوای مانگ و نیوێک کشانەوە. لەساڵی ١٩٩٩ ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم لەدژی پەکەکە گەیشتە ٢٤ ئۆپەراسیۆن، هەروەها لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی ئەنجامدا.
هاوڵاتى قادر حاجى عه‌لى، یه‌کێک له کاراکته‌ره سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که تا دوێنێ وه‌ک که‌سى دوومى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى ده‌هێندرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ى "توند" له‌سیاسه‌تى به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانى ده‌گرێت. قادر حاجى عه‌لى که ماوه‌یه‌کى زۆره دواى راگه‌یاندنى دانیشتنى و دوورکه‌وتنه‌وه‌ى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ یه‌که‌مجاره قسه ده‌کات و له چاوپێکه‌وتنێکدا که‌له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نوسێکدا ئه‌نجامیداوه کۆپیه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه و ده‌ڵێت:" ناکۆکى جه‌وهه‌ریمان له‌گه‌ڵ گۆرانى ئێستا به بنه‌ماڵه‌یى کردنى بزوتنه‌وه‌که‌یه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچونى جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگ هه‌بوو که "هه‌موومان له‌سه‌رى کۆک بووین هه‌میشه به‌ڕێزى دووپاتى ده‌کرده‌وه که خه‌باتى بۆ بکه‌ین: یه‌که‌میان دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌کوردستاندا، دووه‌میان ڕێگه نه‌دان به‌بنه‌ماڵه‌و به‌خێزان بوونى سیستم‌و سیاسه‌ت به‌گشتى له‌کوردستاندا، زۆر به‌داخه‌وه که‌ئێستا له‌هه‌موو حزبێک زیاتر ئه‌م دیاردانه به‌گۆڕانه‌وه دیاره. ئه‌مه‌ش ناکۆکى جه‌وهه‌ریمانه له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئێستا". من له‌مڕۆدا وه‌ک سیاسییه‌کى سه‌ربه‌خۆ دهژیمو سه‌ر به هیچ ئۆرگانێکى حیزبى نیم قادر حاجى عه‌لى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که نائاساییه بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراسى په‌رله‌مانى بکه‌یت، که‌چى ده‌نگ بۆ سیستمێکى سه‌رۆکایه‌تى بده‌یت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان هۆشیاربونهتهوهو پێیوایه بایکۆتکردنى سه‌روو له50% ى خهڵکو ده‌نگ نه‌دانیان به‌و حزبانه دوو دیارده‌ى پۆزه‌تیڤى لێده‌خوێنرێته‌وه، "یه‌که‌م: به‌بێ جیاوازى له‌نێوان حزبه‌کانى دهسهڵاتو ئۆپۆزسێۆندا خه‌ڵک به‌ده‌نگنه‌دانیان سزاى هه‌موو حزبه‌کانیان دا،پێیان ووتن که له‌ئێوه ناڕازین‌و حوکمى ئه‌م وڵاته‌تان پێ ناکرێت، دووه‌م: ئه‌وانه‌شى که بایکۆتیان کرد سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ده‌نگیان نه‌دا بهحزبهکانى خۆیان ده‌نگیشیان بۆ حزبه‌کانى تر نه‌بوو، واتا ته‌واو بێزار‌و نائومێدن له‌هه‌موو سیاسهتو سه‌رکرده‌کانى هه‌موو حزبه‌کان". ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا تیایدا ده‌ژین نسکۆیهکى سیاسى‌و ئیدارى‌و ئه‌خلاقیشه هاوکات لهمچاوپێکهوتنهدا بۆچونه‌کانى قادر حاجى عه‌لى که‌سایه‌تى سیاسى که راو سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر کێشه‌کان و کۆمه‌ڵێک پرسى تر‌ى تایبه‌ت به‌هۆکاره‌کانى چاره‌سه‌ر نه‌کردنى پرسى موچه‌و پاشه‌کشێى به‌رده‌وامى ژیان‌و گوزه‌رانى خه‌ڵکى کوردستان له‌سایه‌ى ئه‌م مۆدیله له‌ئیداره‌و حوکمڕانى له‌خۆگرتووه. پ: باسه‌ره‌تا به پرسیاره ده‌ست پێبکه‌ین، ناونیشانى ئێستاى سیاسى ئێوه چییه؟ قادر حاجى عه‌لى: من له‌مڕۆدا وه‌ک سیاسییه‌کى سه‌ربه‌خۆ دهژیمو سه‌ر به هیچ ئۆرگانێکى حیزبى نیم. گه‌رچى زۆربه‌ى ژیانى خۆم له خهباتو کارى سیاسیی‌دا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام هه‌رگیز سیاسه‌تکردن بۆ من نه‌بۆته پیشه، به‌ڵکو کهرهسیهک بووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگایه‌وه ژیانى گه‌له‌که‌مانى پێخۆشو باش بکه‌م. هه‌روه‌کو چۆن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمدا کاتێک له‌شاخ خه‌باتى چه‌کداریمان ده‌کرد، له‌پێناو چه‌ند پرنسیپێکدا تێدهکۆشاینو ئه‌وه‌نده‌ى بیرمان له شه‌هید بوون ده‌کرده‌وه هێنده بیرمان نه‌ده‌کرده‌وه ڕۆژێک له ڕۆژان ببین به سه‌رۆکى حکومهتو سه‌رۆکى پهرلهمانو وه‌زیر، ئاوهاش که بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانمان دامه‌زراند بیرمان لهدهستکهوتى شه‌خسى‌و به‌رژه‌وه‌ندى خێزانى نه‌ده‌کرده‌وه. ئێستاش ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامى به ژیانى من له سیاسه‌تدا ده‌دات ڕاستگۆیبوونه به‌رامبه‌ر به‌و ئایدیا‌و پرنسیپانه‌ى که کاتى خۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانمان له‌پێناویدا دامه‌زراند. پ: ئه‌م قۆناغه که هه‌ندێک به قۆناغى تاریک‌و نائومێدکه‌ر ناوى ده‌بات، ئێوه ناوى ده‌نێن چى؟ قادر حاجى عه‌لى: له‌مێژوى نزیکى ڕاپهڕینو شۆڕشه‌کانى کورددا شکستى کاتى‌و سه‌رکه‌وتنى کاتیش تۆمار کراوه. کاتێک له 1975 دا شۆڕش بڵاوه‌ى پێکرا، هه‌ندێک به ئاشبه‌تاڵ، هه‌ندێکى تر به نسکۆ له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دا. ئه‌م دۆخه‌ش سه‌ره‌نجام تێکشکان‌و بێئومێدییهکى گه‌وره‌ى له‌ناو کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا دروستکرد. چونکه هه‌م شکستێکى سیاسى‌و هه‌م شکستێکى چه‌کدارى بوو. له‌ساڵى 1988یشدا پاش پرۆسه‌ى ئه‌نفال،جارێکى تر رووبه‌ڕوى کاره‌ساتێکى مرۆیى‌و سیاسى گه‌وره‌تر بوینه‌وه، که هه‌ندێ که‌س بهئاشبهتاڵى چه‌کدارى ناویان ناوه، به‌ڵام چونکه ئیراده هه‌بوو، هێزى بهرگرىو شۆڕش له هه‌ردوو جاره‌که‌دا هه‌ستایه‌وه‌و ئه‌م ئه‌زمونه‌ى دروستکرد که ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه. له‌دواى فه‌شه‌لى حوکمڕانى یه‌کێتى‌و پارتى‌و نائومێدبوونى هاونیشتمانیان له‌م دوو ده‌سه‌ڵاته، کۆمه‌ڵگاى ئێمه هێزى به‌رگرى نوێى دروستکرد که له ڕووه سیاسیه‌که‌یه‌وه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا به‌رجه‌سته بوو. بێگومان له‌م قۆناغه‌شدا پاشه‌کشێى سیاسى گۆڕان نائومێدیهکى گه‌وره‌ى دروستکردوه، به‌ڵام بڕواى ته‌واوه‌تیمان به‌وه‌یه که ئه‌مه‌ش دوا قۆناغى مێژووى خهباتو به‌رگرى کۆمه‌ڵگاى ئێمه نابێت بۆ ئازادى‌و دادپه‌روه‌رى. نائاساییه بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراسى په‌رله‌مانى بکه‌یت، که‌چى ده‌نگ بۆ سیستمێکى سه‌رۆکایه‌تى بده‌یت به‌ڕاى من ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا تیایدا ده‌ژین نسکۆیهکى سیاسى‌و ئیدارى‌و ئه‌خلاقیشه. له باشترین حاڵه‌تدا ده‌توانیین بڵێین پاشه‌کشێیه‌کى ته‌واوه له دیموکراسى، گومان خستنه بۆ سه‌ر خه‌باتى په‌رله‌مانى بۆ دامه‌زراندنى سیستمێکى دیموکراسى، وه سهرکێشانێکه بۆ ناو قۆناغى سیستمێکى بنه‌ماڵه‌یى سوڵتانى. ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌کرێت دیارده‌ى نه‌مانى جیاوازییه له گوتارى سیاسى حیزبه‌کاندا. لاوازبوونى بڕوا‌و متمانه‌ى خه‌ڵکه به هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ره‌نجامه‌کانى. جێگاگرتنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کانه بهدهستکهوتى شه‌خسى‌و پۆست‌و پایه بۆ خێزانه سیاسییهکانو منداڵ‌و خزم‌و کهسو کاریان، وه بێئهرزشکردنى گرنگترین ده‌زگاى سیستمى دیموکراسییه که په‌رله‌مانه له‌ڕوى چۆنایه‌تى و چهندایهتىو ههیبهتو توانایه‌وه.وێرانکردنى ئینتیماى هاوڵاتیانه بۆ نیشتیمانه‌که‌یان. ڕۆچونى ڤایرۆسى گه‌نده‌ڵیه بۆ هه‌ناوى هه‌موو دامه‌زراوه‌کان له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه. زۆر شتى تریش. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م نههامهتیانهداههست ده‌که‌م خه‌ڵک وه‌ک شکسته‌کانى پێشوو ئیراده‌ى هه‌ستانه‌وه‌ى هه‌یه. بایکۆت‌و سزادانى حزبه‌کان له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌م ڕاستیه ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌مڕۆ به بایکۆتى ده‌نگ، سبه‌ینێش به‌یاسا یان به‌هه‌ر ئامرازێکى تر‌ى مه‌ده‌نى سزایان ده‌ده‌ن. پ: به‌به‌شدارى به‌شێک له‌هێزه سیاسیه‌کان له حکومه‌تدا، ئاینده‌ى حوکمڕانى له‌کوردستاندا چۆن ده‌بینیت؟ قادر حاجى عه‌لى: ئاساییه له‌وڵاتێکى دیموکراسیدا به‌تواناو بهرکهوتهیى ده‌نگى خۆت وهبهجێگیرکردنى به‌رنامه‌که‌ت یان به‌شێکى به‌رنامه‌که‌ت له‌حکومه‌تدا به‌شدارى بکه‌یت. به‌تایبه‌ت که به‌رنامه‌ى حکومه‌تى نوێ له‌گه‌ڵ پرنسیپى حزبهکهتو دروشمه‌کانى به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که‌تدا بگونجێ وه هه‌موو حزبێک که ده‌چێته پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌نیازى ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتى ههبێتو پرۆژه‌که‌ى یان به‌شێکى جێبه‌جێ بکات، ده‌نا ده‌بێته ئۆپۆزسێۆن. ئه‌مه له‌کاتێکدا ئاساییه‌و دروسته که پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوور له ساخته‌کارى به‌ڕێوه بچێت‌و سه‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌که لاى هه‌موان په‌سه‌ند بکرێت. ئه‌وه‌ى ئاسایى نییه له‌کوردستاندا هه‌ڵبژاردن جێگه‌ى ته‌واوى گومان بێت‌و سه‌رله‌به‌رى پرۆسه‌که بهساختهکارىو خۆسه‌پاندن به‌هێز بزانیت‌و پاشان له‌به‌ر دهستکهوتو پله‌و پۆست ڕ‌ازى کردنى نوخبه‌یه‌ک لهکادرى ههلپهرستو بێ ئیش گومان له‌سه‌ر ناڕه‌وایى پرۆسه‌که ههڵبگریتو ببیته شه‌ریکى ئه‌و حزبانه‌ى کهدهنگهکانیان خواردویتو هه‌زارو یه‌ک ڕه‌خنه‌ت لێیان هه‌بووه. ئه‌وه نائاساییه بانگه‌شه‌ى دامه‌زراندنى سیستمى دیموکراسى په‌رله‌مانى بکه‌یت، که‌چى ده‌نگ بۆ سیستمێکى سه‌رۆکایه‌تى بده‌یت. بانگه‌شه‌ى به‌دامه‌زراوه‌یى کردنى ده‌وڵه‌ت بکه‌یت، به‌ڵام له‌ناو ماڵه‌که‌ى خۆتدا به‌هایه‌ک بۆ دامه‌زراوه‌کانت نه‌هێڵیته‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وان بازنه‌ى بڕیارى سیاسى دروست بکه‌یت. ئه‌وه نائاساییه که ئه‌زمونێکى زۆر تاڵ‌و تفتت له‌کابینه‌ى پێشودا له‌گه‌ڵ هه‌مان حزبدا ههبێتو به‌ناشرینترین شێوه له‌حکومه‌تو په‌رله‌مان وهدهرى نابیت، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵێتیان قبوڵ بکه‌یت. ڕێکخه‌ره گشتیه‌که‌ت به تۆمه‌تى تیرۆر تا ئێستا له‌دادگا داوا کراو بێت، تۆش بچیته‌وه سه‌ر هه‌مان دام‌و ده‌زگاى ئه‌و حکومه‌ته. خه‌ڵکه‌که‌ى خۆت سزاى قورست بدات‌و ده‌نگت نه‌داتێ، به‌ڵام یه‌ک که‌س ته‌حه‌مولى ئه‌م شکسته نهکاتو ده‌ست له‌کار نه‌کێشێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌نگه ڕه‌خنه‌ییه ڕاستهقینهکانو ناڕازیه‌کانى خۆت سزا بده‌یت. ئه‌وه نائاساییه که سوور بزانیت موجامه‌له‌و پێدانى پۆست زیاد له‌قه‌باره‌و ئیستیحقاقى خۆت جۆرێکه له به‌رتیلى سیاسى بۆ پێ خزاندن، به‌ڵام بچیته ژێر بارى داواکاریه قهبهکانى ده‌سه‌ڵاته‌وه. پ: گۆڕان له کوێى ئه‌م هاوکێشانهى ئێستادایه، قسه‌تان له‌سه‌ر شوناسى سیاسى‌و وه‌زیفه‌ى مێژوویى چیه؟ قادر حاجى عه‌لى: گۆڕان ئێستا به‌شێکه له‌و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وه‌ى گۆڕان له‌پێناویدا دامه‌زراو خه‌ڵکێکى زۆریش قوربانى بۆدا چاککردنى بارودۆخى سیاسى‌و ئابورى‌و کۆمه‌ڵایه‌تى بوو، نه‌ک پله‌و پۆست‌و ئیمتیاز دۆزینه‌وه، ئێمه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌مان دروست نه‌کردوه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌واشه‌ى خه‌ڵک بکات، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو ڕاستگۆیانه خه‌ڵک له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئاشت بکاته‌وه، ببێته زمان حاڵى زوڵم لێکراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان. ئه‌مه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات پشتکردنه لهدهنگدهرانى گۆڕان‌و خه‌ڵکى ئه‌م هه‌رێمه، له‌وه‌ى که گۆڕان هه‌وڵێک بێت بۆ گۆڕانکارى ڕیشه‌یى ئێستا ڕێگره له گۆڕانکاریه‌کان. پ: ناکۆکیه جه‌وهه‌ریه‌کان له‌گۆڕاندا چین، ده‌کرا بزوتنهوهک به‌م دۆخه‌ى ئێستا نه‌گه‌یشتایه؟ قادر حاجى عه‌لى: به‌گشتى ناکۆکى له‌سه‌ر جۆرى ئیدارهدانو دیارى کردنى سیاسه‌تى بزووتنه‌وه‌که‌و ناڕوونى له‌جۆرى دروستکردنى بڕیارداندا له بزووتنه‌وه‌که‌دا. که‌موکوڕى له‌ده‌ستورى ناوخۆى بزوتنه‌وه‌که‌یه. وازنه‌هێنان لهتهکهتولو سه‌رکردن به‌یه‌کدا، سیاسه‌ت کردن بۆ سیاسه‌ت نه‌ک بۆ گۆڕانکارى، دروستکردنى هه‌ندێ که‌سى بێ ئیراده‌و ڕیاکهر له‌ده‌ورى سه‌رکرده‌کان. که‌رکوک هێنده کێشه‌ى ململانێى پارتى‌و یه‌کێتیه بۆ به‌تاڵان بردنى سامان‌و داهات هێنده کێشه‌ى سیاسى ههرێمو به‌غداد نییه کاتى دامه‌زراندنى کۆمپانیاى وشه‌و پاشان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕه‌نگه هه‌ندێک جیاوازى لاوه‌کى له‌بۆچونمان هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ خوا لێخۆش‌بوو کاک نه‌وشیرواندا، به‌ڵام دوو مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگ هه‌بوو که هه‌موومان له‌سه‌رى کۆک بووین هه‌میشه به‌ڕێزى دووپاتى ده‌کرده‌وه که خه‌باتى بۆ بکه‌ین: یه‌که‌میان دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌کوردستاندا، دووه‌میان ڕێگه نه‌دان به‌بنه‌ماڵه‌و به‌خێزان بوونى سیستم‌و سیاسه‌ت به‌گشتى له‌کوردستاندا، زۆر به‌داخه‌وه که‌ئێستا له‌هه‌موو حزبێک زیاتر ئه‌م دیاردانه به‌گۆڕانه‌وه دیاره. ئه‌مه‌ش ناکۆکى جه‌وهه‌ریمانه له‌گه‌ڵ گۆڕ‌انى ئێستا. له‌کۆتایشدا ڕێککه‌وتنى ژێربه ژێرى ده‌سته‌یه‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و پارتى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ زیاتر خۆسه‌پاندن، نه‌ک بۆ دژایه‌تى گهندهڵىو دروستکردنى حکومه‌تى هاوڵاتیان، جگه له‌وه‌ى ده‌ستکه‌وتى ئابورى نوخبه‌یه‌کى به‌رژه‌وه‌ندى خوازى ناو گۆڕانه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى پایه‌کانى ته‌وریسى سیاسى.ئه‌مه هه‌موى دوور له‌ئیراده‌و بڕیارى جڤاتهکانى گشتى‌و نیشتیمانى‌و هه‌تا خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنیش کراوه. پ: کێشه‌ى موچه بۆچى چاره‌سه‌ر ناکرێت، له‌کاتێکدا ئومێدێکى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنرا بوو دواى ناردنى پاره له به‌غداوه کۆتایى به‌م کێشه‌یه بێت؟ قادر حاجى عه‌لى: وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا که ئه‌و پاره‌یه‌ى له بودجه‌ى عێراق ته‌رخانکرابوو بۆ هه‌رێمى کوردستان کێشه‌ى موچه چاره‌سه‌ر بکات، دیاره به هیمه‌تى زۆرى په‌رله‌مانتارانى کورد له به‌غدا توانرا که ئه‌و به‌شه بودجه‌یه له‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراقدا جێگیر بکرێت له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستکردنى نه‌وتدا، که له ڕاستیدا حکومه‌تى عێراق ته‌نها داواى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى له ڕۆژێکدا کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ئێمه باشتر ئه‌زانن که به‌رهه‌م هێنان له‌کوردستاندا به‌ئاشکراو دزیهکانهوه زۆر له‌وه زیاتره. له‌سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه به‌غداد باپه‌ند بوونى خۆى به‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى کوردستان جێبه‌جێ کردوه، به‌ڵام لێره حکومه‌ت نه‌ده‌توانێ موچه خوراوه‌کان قه‌ره بوو بکاته‌وه، نهچارهنوسى پاشهکهوتهکانیش دیارى ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌و پاره‌یه‌ى که دێت وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ده‌درێته‌وه به‌قه‌رزى کۆمپانیاو وڵاته‌کان. به‌بێ جیاوازى له‌نێوان حزبه‌کانى دهسهڵاتو ئۆپۆزسێۆندا خه‌ڵک به‌ده‌نگنه‌دانیان سزاى هه‌موو حزبه‌کانیان دا به بۆچونى من خه‌له‌له‌که ئا لێره‌دایه، هه‌رگیز نه ئێمه‌ى خه‌ڵکى هه‌رێم نه حزبه‌کانیش نه به‌غدادیش نازانیین ئه‌م هه‌موو قه‌رزه چییه که ده‌بێت تا چه‌ندین ساڵى تریش گیرۆده‌ى دانه‌وه‌ى به‌ین، لێتان ناشارمه‌وه وه پێشتریش له‌چاوپێکه‌وتنێکدا پار ساڵ گوتومه گومانى ته‌واوم هه‌یه که ئه‌و قه‌رزانه‌ى باس ده‌کرێت که‌گوایه له‌و وڵات‌و کۆمپانیایاوبانکانه کراوه، نه‌ک هه‌ر ناشهفافو ناڕونه‌و دوور له‌هه‌موو چاودێریه‌کى په‌رله‌مان کراوه، به‌ڵکو ئه‌مڕۆش هیچ به‌رهه‌مێکى دیار نییه که بۆ خزمه‌تى هاووڵاتیانى کوردستان به‌کار برابێت، ته‌نها خۆیان‌و خوا ده‌زانێ که چونه‌ته حسابى کێو له‌چ که‌ناڵێکى تاریک‌دا وونکراوه، ئێستا ئێمه وه‌ک هاونیشتیمانیانى ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێت ئه‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا ئه‌م قه‌رزه نادیاره ته‌واو نهبێتو پڕنه‌کرێته‌وه نهپارهى ههرێمو نه هى عێراقیش ناچێته خزمه‌تى هاوڵاتیانه‌وه. جگه له‌وه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیله‌که‌ش نانێرن، جگه له‌ناشه‌فافى هه‌موو داهاته‌کانى تریش، جگه له‌هه‌موو مه‌سره‌فه قورسه‌کانى لێپرسراوان‌و ده‌زگاکان، جگه له تهخشانو په‌خشان کردن بۆ حزب‌و میدیا زهبهلاحو دامه‌زراوه‌کانى تر‌ى، جگه له مه‌سره‌فى حیمایه‌و میوان‌و سه‌فه‌ر که‌مانگانه ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. که‌واته چۆن موچه‌و خزمه‌تگوزارى دابین ده‌کرێت ؟!! پ: کێشه‌کانى نێوان ههرێمو به‌غداد بۆچى وه‌ک نه‌خۆشیه‌کى درێژخایه‌نى لێهاتوه‌و چاره‌سه‌ر ناکرێت؟ قادر حاجى عه‌لى: کێشه‌کانى ههرێمو به‌غداد زۆرن که‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگترینیان ساغکردنه‌وه‌ى کێشه‌ى ناوچه دابڕێنراوه‌کانه، به‌تایبه‌تى که‌رکوک، ئاشکرایه که‌سیاسه‌تى حکومه‌ته‌کانى عێراق پێش پرۆسه‌ى ئازادى ساسهتێکى نه‌ته‌وه په‌رستانه بووه ، ئه‌وه‌ى پێیان کرا کردیان بۆ گۆٍینى دیمۆگرافى که‌رکوک، به‌ڵام دواى 2004 بارودۆخێکى وا هاته پێش که‌ده‌کرا له‌هه‌ندێ قۆناغدا چاره‌سه‌ر بکرێت یان تا ڕاده‌یه‌کى باش ناکۆکیه‌کان که‌مبکرێته‌وه، وه‌ک له‌کاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو دامهزراندنهوهى حکومه‌تى عێراق که کورد باڵاده‌ست بوو خاوه‌ن پشتیوانیه‌کى نێونه‌ته‌وه‌یى گه‌وره بوو، یان له‌کاتى ده‌رکردنى داعش‌و که‌وتنه ده‌ستى ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر کۆنترۆڵى پێشمه‌رگه. له‌حاڵه‌تى یه‌که‌مدا به‌شێوه دبلۆماسیهکهى ده‌توانرا له‌ڕێگا یاساییه‌که‌یه‌وه فشار بکرێت که به‌ماده‌ى 140 له‌ده‌ستوردا دیارى کرابوو. له‌حاڵه‌تى دووه‌میشدا به بوونى سیاسه‌تێکى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌وناوچانه که وا‌بکات نه‌ک ته‌نها کورد به‌رگرى لهدهسکهوتنهکانى بکات، به‌ڵکو عهرهبو تورکمان‌و کلدانىو ئاشورى هه‌موو پێکهاته ناڕازیه‌کانى تر به‌موڵکى خۆیان بزانیایه‌و به‌رگریان لێبکردایه، نه‌ک ته‌نها موڵکى پارتى‌و یه‌کێتى بێت. به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا ناکۆکى نێوان هه‌ردوو حزبه فه‌رمانڕه‌واکه‌ى کوردستان له‌سه‌ر نفوز‌و دهسهڵاتو نه‌وت لهکهرکوکو ناوچه‌کانى تر نه‌ک ته‌نها پێگه‌ى هه‌رێمیان لاواز‌و بێبه‌ها کرد به‌ڵکو دانیشتوانى ئتنىو ئاینى جیاوازى ئه‌و ناوچانه‌شیان له‌سیاسه‌تى ئه‌م دوو حزبه نا‌ئومێد کرد، که وه‌ک سیاسه‌تى کورد ته‌ماشایان ده‌کرد. ڕاستیه‌ک هه‌یه ده‌مه‌وێت زۆر به ڕاشکاوانه بیڵێم کێشه‌ى که‌رکوک دواى پرۆسه‌ى ئازادى ئه‌وه‌نده‌ى کێشه‌ى نێوان پێکهاته سیاسیه‌کانى کورد خۆیه‌تى، هێنده کێشه‌ى ههرێمو پێکهاته نهتهوهیىو ئاینیه‌کان نییه، هێنده کێشه‌ى ململانێى پارتى‌و یه‌کێتیه بۆ به‌تاڵان بردنى سامان‌و داهات هێنده کێشه‌ى سیاسى ههرێمو به‌غداد نییه، دڵنیام گه‌ر ڕۆژێک پارتى‌و یه‌کێتى بهیهکگرتویىو یه‌ک ده‌نگى داواى چاره‌سه‌رى کێشه‌که‌یان بکردایه، زۆر باش ده‌یانتوانى له‌گه‌ڵ به‌غدادا یه‌کلاى بکه‌نه‌وه، تا ئێستا کهلهڕوى سه‌ربازیه‌وه له‌ده‌ستیشمان داوه شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتێکى ئاینده‌یى وههمىو خه‌یاڵى ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌موو جومگه‌کانى ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست به‌غدادایه که‌چى شه‌ڕ له‌سه‌ر دانانى پارێزگاره که خوا ده‌زانێت ئه‌گه‌ر داشبنرێت له‌م بار‌و دۆخه‌دا ده‌توانێ پارێزگارى شاره‌که بێت یان نا. بێ دوو دڵى ده‌ڵێم کێشه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌ره‌نجامى نه‌بوونى مۆدێلێکى سیاسى‌و ئابورى‌و کلتورى ئه‌م دوو حزبه بوو بۆ بنیادنانى پێکه‌وه ژیانێکى دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان پێکهاته نهتهوهیىو ئاینه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، که هیچ پێکهاته‌یه‌ک هه‌ست بهخۆکهمبینى چه‌وسانه‌وه‌و غوبن نه‌کات. بۆیه کێشه‌ى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى کهرکوکو ئه‌و ناوچانه به‌رهه‌مى ئه‌م شکسته سیاسى‌و ئیدارى‌و سه‌ربازیه‌یه که‌له‌پاش ریفراندۆم قوڵتر بۆته‌وه، نه‌ک ته‌نها کێشه‌ى ڕگهزپهرستىو تایفى، بێگومان هه‌ر ئه‌م ئیفلیجىو شکسته سیاسیه‌و ئیداریه‌ى یه‌کێتى‌و پارتى بوون که‌وایکرد وڵاتانى دراوسێ زیاتر بێنه ناو کێشه‌ى که‌رکوکه‌وه وه ببن به هۆکارێکى تێکدان‌و چاره‌سه‌ر نه‌کردن. پ: چ ئومێدێک ده‌بینن له‌و نائومێدیهى ئێستا باڵى کێشاوه به‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمدا؟ قادر حاجى عه‌لى: ڕاسته نائومێدیه‌ک باڵى کێشاوه به‌سه‌ر بارودۆخى هه‌رێمدا، خه‌ڵکى متمانه‌یان به هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مان، حکومه‌ت، دادگاکان، حزبه‌کان.....هتد، زۆر لاواز بوه، وا هه‌شت مانگ تێپه‌ڕى که‌چى له‌به‌ر ململانێى حزبى‌و تهکهتولاتى ناو حزبه‌کان خۆشیان له‌سه‌ر دابه‌شکردنى پۆست‌و ئیمتیازات ئه‌م حکومه‌ته دانامه‌زرێت. ئه‌گه‌ر له 28 ساڵى ڕابردوشدا ده‌سکه‌وتێک له‌ڕوى سیاسیه‌وه به‌دیهاتبێت وه‌چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت نرابێت، به‌ڵام ئێستا نه‌ک ته‌نها مه‌ترسى له‌ده‌ستدانى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه هه‌یه، به‌ڵکو مه‌ترسى پایهدارکردنى مۆدێلێکى نوێ بهدهسهڵاتگهرایى بنهماڵهیىو خێزانى له‌ئارادایه که له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور یه‌کلا بکرێته‌وه. هه‌ر چاودێرێکى سیاسى ڕخنه‌گر ته‌ماشاى مێژووى په‌رله‌مان بکات ئه‌و ڕاستیه ده‌بینێت که خول به‌خول په‌رله‌مانى هه‌رێم به‌ره‌و لاوازکردن‌و له‌ده‌ستدانى هه‌یبه‌تى ده‌برێت، له‌کاتێکدا په‌رله‌مان دڵى زیندوى سیستمى دیموکراسیه. سه‌یره له‌خولى یه‌که‌مى په‌رله‌ماندا که‌سانى زۆرى خاوه‌ن پسپۆرى یاسایى‌و ئابورىوههتا سیاسى ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌رۆک حزبهکانو مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانى تێدا بوو، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزێکم بۆ ژماره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانتاران، له ئێستادا ده‌زگاى په‌رله‌مان بوه به جێگه‌ى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کار بۆ بێئیشهکانى حزب کاتێک ئه‌مه ده‌ڵێم ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانم که‌هه‌ندێکى که‌میان شاره‌زایى باشیان هه‌یه‌و جێگه‌ى سوودو ڕێزن بۆ هه‌رێم.....زۆر شتى تر هه‌یه که جێگه‌ى به‌راورد کردن نه‌ماوه. به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌م که‌مو کوڕیانه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگاو حزبانه‌دا، هه‌ست به ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بۆ خه‌مخواردن له‌چاره‌نوسى ئه‌م هه‌رێمه. بایکۆتکردنى سه‌روو له50% ى خهڵکو ده‌نگ نه‌دانیان به‌و حزبانه دوو دیارده‌ى پۆزه‌تیڤى لێده‌خوێنرێته‌وه، یه‌که‌م: به‌بێ جیاوازى له‌نێوان حزبه‌کانى دهسهڵاتو ئۆپۆزسێۆندا خه‌ڵک به‌ده‌نگنه‌دانیان سزاى هه‌موو حزبه‌کانیان دا،پێیان ووتن که له‌ئێوه ناڕازین‌و حوکمى ئه‌م وڵاته‌تان پێ ناکرێت، دووه‌م: ئه‌وانه‌شى که بایکۆتیان کرد سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ده‌نگیان نه‌دا بهحزبهکانى خۆیان ده‌نگیشیان بۆ حزبه‌کانى تر نه‌بوو، واتا ته‌واو بێزار‌و نائومێدن له‌هه‌موو سیاسهتو سه‌رکرده‌کانى هه‌موو حزبه‌کان. ئێمه خۆمان به به‌شێک له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه و ئه‌و بارودۆخه ده‌زانین، ئیراده‌ی ئه‌وه‌مان ماوه کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌رشتێکی پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری و باشکردن به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌که‌ین . کۆى ئه‌مانه نیشانه‌ى ئه‌وه‌ن که وشیارى ده‌نگده‌ر به‌ره‌و سه‌ره‌وه چوه‌و چیتر ده‌نگى خۆى ناداته‌وه به‌حزبێک که نوێنه‌رایه‌تى نهکاتو له‌گه‌ڵ پرنسیپ‌و دروشمه‌کانى خۆشی‌دا ڕاستگۆ نه‌بێت.، چیتر دروشمى بریقه‌دارو کوردایه‌تى موزهیهفو قڕۆشتنهوهى خه‌باتى شۆڕشگێڕىوقودسیهتى هیچ کهسو بنه‌ماڵه‌یه‌ک نابێت ده‌نگده‌ر بگهمژێنێتو هه‌ڵخڵه‌تێنێ. بۆ من جێگه‌ى ئومێد‌و دڵخۆشیه که ئیراده‌یه‌کى پۆزه‌تیڤ ماوه، یاخى بوون له‌پێناو حه‌ق ماوه، وشیاریهکى ڕه‌خنه‌گرانه له‌بره‌ودایه که‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ى ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌ڵته‌رناتیڤێکى باشتر بدۆزێته‌وه‌و متمانه‌ى پێ‌بکات . خۆشبه‌ختانه هه‌م ویژدانى زیندوو له‌ناو هه‌موو چین‌و توێژهکانو هه‌تا له‌ناو حزب‌و ڕێکخراوه‌کانیشدا ماوه، هه‌روه‌ها ڕ‌ۆشنبیرى وشیارو به‌تواناو دڵسۆز ماوه که ده‌توانن کاریگه‌ریه‌کى باشیان له‌سه‌ر زهنیه‌تى خه‌ڵک ههبێتو ببنه به‌شێکى گرنگ له‌مانه‌وه‌ى ڕوحى بهرگرىو گۆڕانکاریدا.
دیمه‌ن ئیسماعیل ئارام ته‌مه‌نى ده‌ساڵه و ڕۆژانه ڕوده‌کاته بازاڕ بۆ په‌یداکردنى نانى ئێواره‌ى خۆى و خیزانه‌که‌ى له ڕێگه‌ى فرۆشتنى ئاوى خواردنه‌وه‌وه. به‌تایبه‌تى له پشوى هاویندا کارکردن به منداڵان ده‌ست پێده‌کات و ژماره‌ى ئه‌و مندالانهى له بازاره‌کانى گه‌رمیان دا کارده‌که‌ن زۆرترده‌بن. به‌شێک له‌و منداڵانه‌ى ئیش ده‌که‌ن به بیانوى فێربونى کار، له‌لایه‌ن خێزانه‌کانیانه‌وه ئیشیان پێده‌کرێت ئه‌مه‌ش له‌کاتێک دایه کهجارنامهکانى مافى مرۆڤ و یاساش رێگه به‌م کاره ناده‌ن. ئارام به‌و ته‌مه‌نه منداڵیه‌وه و به‌ده‌م ماندوبون و هیلاکیهکى زۆره‌وه، هاوارى ده‌کرد "ئاو ئاوى سارد..." وتى"ماوه‌ى دوو ساڵه کارده‌که‌م رۆژانه له بازاردا ئاو ده‌فرۆشم". وتیشى"ماڵه‌وه‌ش هانم ده‌ده‌ن بۆکارکردن چونکه ده‌یانه‌وێت هه‌رله‌منداڵیه‌وه فێرى ئه‌وه ببم بژێوى ژیانى خۆم دابین بکه‌م". به‌شێک له‌و مندالانهى کارده‌که‌ن قوتابین و له‌گه‌ل کارکردنیش دا ئه‌رکى قوتابخانه‌یان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش به‌هۆى دهتکورتى هه‌ندێک له خێزانه‌کان که ناچارن بۆ بژێوى پونا بۆ منداڵه‌کانیان ببه‌ن، به‌ڵام کارکردن به منداڵان به‌پێچه‌وانه‌ى یاساوه‌یه. رۆژى جیهانى مناڵان له 1ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێکدا ده‌کرێته‌وه‌و له‌و یاده‌دا چه‌ندین دروشمى و وته‌ى بریقه‌دار بۆ مناڵان ده‌خرێته‌روو، به‌ڵام هێشتا به‌هۆى خراپى دۆخى ئابوورى و گوزه‌رانى خێزانه‌کانه‌وه به‌شێک له مناڵانى خوار ته‌مه‌نى یاسایى کار ده‌که‌ن. شاهۆ قادر، ته‌مه‌ن 14 ساڵ، کارى فرۆشتنى کلینسک دهکاتو وتى"هه‌ندێک کار ده‌که‌م و هه‌میش ده‌خوێنم، زۆریش حه‌زم له خوێندنه، به‌ڵام له‌به‌ر که‌مى ده‌رامه‌تى خێزانه‌که‌م ناچارم کاربکه‌م ". به‌پێى جارنامهکانى تایبه‌ت به مافه‌کانى منداڵان، منال تاوه‌ک و ده‌گاته ته‌مه‌نى 18 ساڵ، ده‌بێت دایک و باوک وه‌ک و به‌رپرسى خێزانه‌که بژێوى دابینبکه‌ن. به‌ڵام به‌شێک له‌و مندالانهى کارده‌که‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن باوکان و خێزانه‌کانیانه‌وه ره‌وانه‌ى بازار‌و ئیش کردن کراون. سه‌یوان ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 13 ساڵ، که له‌سه‌ر جاده‌کان کارى ئاوفرۆشتنى ده‌کرد وتى "باوکم نه‌ماوه، له‌لاى مامم ژیان ده‌که‌م به‌زۆر ده‌منێرێ بۆئیش کردن منداله‌کانى خۆى له ماله‌وه داناوه ئیشیان پێناکات". هونه‌ر سۆران، ته‌مه‌ن 11 سال له گه‌ل باوکی‌دا ئیشى کرێکارى ده‌کرد خه‌ریک بو ته‌خته‌ى به‌ده‌ستى باوکى ده‌دا، وتى "ئه‌گه‌ر من ئیش نه‌که‌م کێ ماله‌وه خزمه‌ت بکات". باوکى هونه‌ر که له‌گه‌لى بو پێکه‌وه ئیشیان ده‌کرد وتى "بارى دارایمان باش نیه ، دو کورو دو کچم هه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌کى داهاتى ژیانمان نیه، گه‌ر بێت و کوره‌که‌م ئیشم له‌گه‌ل نه‌کات ناچارى به‌رده‌ستى خه‌لک ده‌بم". هاوار که‌ریم، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى هۆکارى ئیشکردنى ئه‌ومنداڵانه بۆناچارى و زۆرلێکردن ده‌گێرێته‌وه. ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى و نه‌بوونى سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بژێوى ژیانیان، زۆرلێکردن له‌لایه‌ن ماڵه‌وه‌و خێزانه‌کانیان کارده‌که‌ن. ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ده‌بێت له‌لایه‌ن حکومه‌ت و رێکخراوه‌کانه‌وه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌پێى جارنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ که له ساڵى 1948 ده‌رچووه، ئیش کردن به منداڵان قه‌ده‌غه‌کراوه، ئه‌گه‌ر خێزان نهیانگرێته خۆ ئه‌و کات خێزانى دوه‌میان که حکومه‌ته ئه‌رکى خزمه‌تکردن و دابینکردنى ژیانیان ده‌گرێته ئه‌ستۆ. خه‌بات ره‌شید، به‌رێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له گه‌رمیان وتى "کارکردن به مندالانى خوار ته‌مه‌ن 18 سال له روى یاساوه پێشێلکاریه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌چێته قالبى بازرگانیه‌وه که‌به‌زۆر ئیش به مندالان ده‌کرێت، جۆرێکه له سوالکردن به زۆر ده‌نێردرێنه سه‌رشه‌قامه‌کان خه‌لک لایان لێبکاته‌وه". ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که کارکردن به مندالان له ئێستادا به به‌راورد به ساڵانى تر زیادیکردوه. سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریه‌کانیش وتى "نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى بازرگانیکردن به مرۆڤ ده‌کرێته‌وه، به‌دواداچون بۆ حاله‌تى مندالانى ئیشکه‌ر ده‌که‌ین به‌زۆر ئیشیان پێده‌کرێت، یان به ویستى خۆیان". وتیشى "چه‌ندین سکاڵامان له‌رێگه‌ى داواکارى گشتى داوه‌ته دادگا به‌زۆر له‌لایان خێزانه‌کانیان مام یاخود باپیریانه‌وه ئیشیان پێکراوه". گوڵستان سه‌عید، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى کۆمه‌لایه‌تى مافى مرۆڤ و ژن له په‌رله‌مانى کوردستان وتى "به‌هۆى ئه‌و کێشانه‌ى روى له‌حکومه‌ت کردوه نه‌مانتوانیوه به‌پێى پێویست کاره‌کانمان ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام له ئێستادا پلانمان هه‌یه‌و له خولى داهاتو ده‌یخه‌ینه په‌رله‌مان". گوڵستان سه‌عید به هاوڵاتى وت "ئه‌و کارانه‌ى به‌نیازین بیکه‌ین کردنه‌وه‌ى نوسینگه‌یه‌که بۆبهدواداچون بۆ ئه‌و مندالانهى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان کار ده‌که‌ن ،به‌دواداچون بکه‌ین ئایا بۆچى کاریان پێده‌کرێت؟ هه‌روه‌ها دروستکردنى په‌ناگه‌یه‌ک بۆئه‌و مندالانهى که‌دواى ته‌مه‌نى 18 سالى بێ په‌ناگه‌ن و ئاواره‌ى جاده‌کان ده‌بن".