هاوڵاتی وو ژۆنیۆ، بەرپرسی نەخۆشییەکانی سەنتەری چاودێری و نەهێشتنی نەخۆشی چین، ڕۆژی شەممە ،ئێوارەی ساڵی نوێی لونەر ڕایگەیاند، کە ئەم شەپۆلەی ئێستای کۆرۆنا نزیکەی 80٪ی دانیشتوانی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە. بەم شێوەیەش لە هەر 10 کەسێکدا لە چین هەشت کەس تووشی کۆڤید-19 بوون. ئەم قسانەی ئەو بەرپرسە لە کاتێکدایە کە لێشاوی گەشتکردن لەو وڵاتە بەبۆنەی پشوی ساڵی نوێی لونەر دەستیپێکردووە، کەهەندێک جار ناودەبرێت "گەورەترین کۆچی مرۆڤ' لە جیهاندا"،کە ئەمەش مەترسی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دروست دەکات. هاوکات وو ڕاشیگەیاند بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی توشی ڤایرۆسەکە بوون ئەگەری دوبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەو شێوازەی پێشوی کەمە. هەروەها وەزارەتی گواستنەوەی چین،سەبارەت بە گەشتەکان ڕایگەیاند بە پێی خەمڵاندنەکانیان نزیکەی دوو بلیۆن گەشت ئەنجام دەدرێت لە 40 ڕۆژی پشووکەدا،بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەرتاسەری چین دەگەڕێنەوە شارو شارۆچکەکانیان بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکانیاندا بمێننەوە بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی ڕێکارەکانی سنوردارکردن لەسەر گەشتە ناوخۆییەکان نەماون بۆ یەکەم جار دوای سێ ساڵ لە سەپاندنیان. باسی لەوەشکرد کە تەنها لە ئێوارەی سەری ساڵی لونەردا زیاتر لە 26 ملیۆن گەشت ئەنجام دراوە. هەروەها ڕۆژێک پێش ساڵی نوێ لونەر نزیکەی 4.1ملیۆن کەس بە شەمەندنەفەرو756هەزار کەس بە فڕۆکە گەشتیانکردووە.
ئێران لە بەرامبەر بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هەڕەشەی کشانەوە لە رێککەوتنی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمیی دەکات و وەزیری دەرەوە دەڵێت،ئەگەری کاردانەوەی چاوەڕوان نەکراو هەیە. ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تویتەر بڵاوی کردەوە؛ پەرلەمانی وڵاتەکەی ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوە دی سوپای ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران بڕیار دەدەن. عەبدوڵڵاهیان نوسیویەتی: ئەمڕۆ یەکشەممە بەشداریی لە دانیشتنی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە کە حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بوە و تاوتوێی کاردانەوەکانی وڵاتەکەمان کراوە بەرامبەر سوپای ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە دژی سوپای پاسداران هەڵوێستیان وەرگرتوە. هەر لە لێدوانێکی دیکەدا ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدوڵاهییان وتی: لەگەڵ جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قسەی کردوە و بۆڕێل رایگەیاندوە؛ مەرج نییە گەڵاڵەی پەسندکراوی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەش تەنها هەستێکی تایبەتی پەرلەمانتاران بوە. وەزیری درەوەی ئێران ئاشکرای کردوە کە ئەگەر ئەوروپا بڕیارەکە دژی سوپای پاسداران جێبەجێ بکات، دور نییە کۆماری ئیسلامی بڕیاری کشانەوە بدات لە پەیمانی ریگریی لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمیی (ئێن پی تی). عەبدوڵاهیان وتوشیەتی: جگە لە ژمارەیەکی کەم لە سەرکردەکانی ئەوروپا زۆرینەی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانە خاوەنی ئەزمون نین بۆیە پێشنیار دەکەین هەنگاوەکانیان ژیرانە بنێن و پێداچونەوە بە هەڵسوکەوتەکانیان بکەن چونکە بە پێچەوانە ئەگەر هەمو شتێکی چاوەڕوان نەکراو نییە.
کۆمپانیای بەناوبانگی تایبەت بە فیلم نێتفلێکس ئاماری هاوبەشانی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد بەپێی راپۆرتی چارەکی چوارەمی نێتفلێکس، ژمارەی هاوبەشانی لەو ماوەیەدا 7.7 ملیۆن هاوبەش زیادیکردووە کە زیاتر بوو لە ژمارەی پێشبینیکراو کە 4.6 ملیۆن هاوبەش بوو. بەوپێیەش ژمارەی هاوبەشەکانی نێتفلێکس بەرزبووەتەوە بۆ 230 ملیۆن و 750 هەزار هاوبەش. کۆمپانیایەکە، داهاتەکانی لە چارەکی چوارەمدا 7.82 ملیار دۆلار بووە کە بە رێژەی 2٪ زیاتر بووە لە داهاتەکانی چارەکی چوارەمی ساڵی 2021، لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی داهاتەکانی کەمتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان. نێتفلێکس لە 2022 نزیکی 5ملیار قەرزی داوەتەوە. هەرچەندە داهاتی پلاتفۆرمی نێتفلێکس زیادیکردووە، بەڵام داهاتی پوختە یان قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەم کەمیکردووە.
هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی هەینی لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید، سیاستەمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان کۆپیەکی لە قورئان سوتاند، ئەوەش ناڕەزایی تورکیای لێکەوتەوە وبەهۆیەوە سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە. خۆپیشاندانەکان دژی ناڕەزایی و بیانووەکانی تورکیا بۆ ڕێگریکردن لە بەئەندامبونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ بەڕێوەچوو.
هآوڵاتی جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گروپی سەربازی ڤاگنەر"ڕێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات. جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڤاگنەر کە لەلایەن یڤگنی پریگۆژین، بازرگانێکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پشتگیری ئەکرێت ، نزیکەی ٥٠ هەزار چەکداری لە ئۆکرانیا هەیە، کە لەسەدا ٨٠ی ئەو چەکدارانە لە زیندانەکانی ڕووسیا وەرگیراون، هەروەها وتیشی، ڤاگنەر "رێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات." هەروەها جۆن کێربی وتیشی، ئێمە بێ وەستان کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردن و تێکدان و ئاشکراکردن و ئامانجکردنی ئەو کەسانەی کە پشتگیری گروپی سەربازی ڤاگنەر دەکەن، هەروەها وێنەی هەواڵگریی ئەمریکای نیشان دا کە کۆریای باکوور چەک بۆ ڤاگنەر دابین دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکرانیا، هاوکات جۆن کێربی ئاماژەی بەوەدا، وێنەکان لە ١٨-١٩ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەشتی ڕووسیا دەردەخەن کە دەچنە ناو کۆریای باکوور و بارێکی موشەک و مووشەکی پیادە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا. وتەبێژی ئاسایشی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری خۆی سەبارەت بە کڕینی چەکی ڤاگنەر لە کۆریای باکوور پێشکەش بە یەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سزاکانی کۆریای باکوور کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی چەک لە کۆریای باکورەوە ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە. هاوکات گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی ڤاگنەر وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەستنیشان دەکات، بەمەش دەیخاتە لیستی گروپە مافیاییەکانی ئیتاڵیا و تاوانکارە ڕێکخراوەکانی ژاپۆن و ڕووسیا. ئەم بریارەی ئەمریکا لەسەر گروپی ڤاگنەری سەربە ڕوسیا ڕێگە بە جێبەجێکردنی فراوانتری سزاکان دەدات دژی گروپەکە، ناساندنی ڤاگنەر بە "رێکخراوی تاوانکاری نێودەوڵەتی" بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری ئەمریکا 13581 دەبێتە هۆی داخستنی هەر ڕێگەیەک بۆ هەر سەروەت و سامانێکی ئەمریکی لە ڤاگنەر و قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە دابینکردنی پارە، کاڵا یان خزمەتگوزاری بۆ گروپەکە.
هاوڵاتی بەرپرسان و پارێزەرانی نوێنەرانی هاوڵاتیانی کەنەدی ڕایانگەیاندووە ، بڕیارە کەنەدا ٢٣ هاوڵاتی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی کە ئێستا لە کەمپەکانی داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگیراون. وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە بڕیاری گەڕاندنەوەی شەش ژنی کەنەدی و ١٣ منداڵی ساوای داوە کە لە کەمپەکانی داعش دا دەژیان، دواتر دادگایەکی فیدراڵی بڕیاریدا کە چوار پیاو کە وەک بەشێک لەو گروپە کە داوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان کردووە، پێویستە ڕەوانەی کەنەدا بکرێنەوە. لە بڕیارەکەیدا لە ڕۆژی هەینی، دادوەری فیدراڵی هێنری براون ڕێنمایی ئۆتاوای کردووە بە زووترین کات داوای گەڕاندنەوەی ئەو پیاوانە بکات بۆ وڵاتەکەی و پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی گەشتی فریاگوزارییان پێبدات. پارێزەر باربارا جاکمان کە نوێنەرایەتی یەکێک لە پیاوەکان دەکات دەڵێت: "قسەم لەگەڵ دایک و باوکێک کردووە و بەڕاستی زۆر دڵخۆشن، هاوکات پارێزەرانی نوێنەرایەتی هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئۆتاوا پابەندە بە گەڕاندنەوەی ئەو گروپە بەپێی جاڕنامەی ماف و ئازادییەکانی کەنەدا. ئەمەش یەکەم گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیە کەنەدیانە دەبێت بەو ژمارە زۆرە ولەیەک کاتدا بڕیاری لەسەر درابێت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو ٢٣ کەسە کەی دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، یان ڕووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی دەبنەوە بەهۆی بوونی گومان کە ئایا پەیوەندییان لەگەڵ داعشدا هەیە یان نا. گرووپی داکۆکیکاری مافەکان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٢٠دا سەبارەت بە کەنەدییەکانی ناو کەمپەکان هۆشداریی داوە لەوەی کە" بێ تاوانەکان " دادەنرێن، وەک ئەو منداڵانەی کە لەوێ لەدایکبوون یان خۆیان لەژێر دەستی داعشدا ژیانیان هەڵنەبژاردووە، هیچ هیوایەکیان نییە کە ئەگەر جێبهێڵرێن، لەم دۆخەدا ئەگەر هەر دەستگیرکراوێکیش کە ئەگەری تێوەگلانی لە تاوانەکانی داعشدا هەبێت، ڕووبەڕووی دادگا دەبێتەوە. بەپێی ئامارەکانی هیومان ڕایتس وۆچ، لە دوای شکستی داعش لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، زیاتر لە ٤٢ هەزار و ٤٠٠ کەسی پێگەیشتوو و منداڵی بیانی کە گوایە پەیوەندییان بەو گروپەوە هەیە، لە کەمپەکانی سوریادا ڕاگیراون کە زۆربەیان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێن.
هاوڵاتی وەلی ئاغبابا یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت هۆکارێک بدۆزێتەوە کە جارێکی دیکە ئەردۆغان بکرێتەوە بە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی و وتی، " باشترین کاندی کە دژمان بوەستێتەوە ئەردۆگانە." ئاغبابا کە لە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری شاری مەلەتی باکوری کوردستانی جەهەپەیە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی لەو شارەدا، ئاماژەی بەوەکدا، ئەم دۆخەی کە تورکیا رووبەرووی بووەتەوە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانە کە سیاسەتێکی تاکڕەوی پەیڕەو کردووە. بۆیەش هاوڵاتیان ئەمە دەزانن و باشترین کاندید کە دژی ئۆپۆزسیۆن بووەستێتەوە ئەردۆغانە. ئاغبابا دەشڵێت، "دەسەڵات رێژەی هەواڵسانی بەگوێرەی خۆی، بۆ ٦٠٪ کەمکردووتەوە، بەڵام نرخی پێداویستیەکان رۆژ بە رۆژ گرانتر دەبن. ئەمەش نیشانمان دەدات کە پێویستە تورکیا لەم رژێمە تاکەکەسیە رزگار بکەین و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە دەسەڵات بهێنرێت و کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپەش بکرێتە سەرۆککۆماری تورکیا." دوێنێ بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بە مادەی ١٠١ی دەستووری تورکیا کرد کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و پرسی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەگوێرەی سیستمی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا هەموارکراوەتەوە و وتی، " مادەی ١٠١ی دەستوور هەموارکراوەتەوە، بەگوێرەی مادەکە کە هەموارکراوەتەوە، ئەردۆغان یەک جار خۆی هەڵبژاردووە و مادەکە رێگەی پێدەدات، جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە و ئەمەش هیچ گرفتێک لەبەردەمیدا دروست ناکات." بەو پێیە بێت پیدەچێت، دەسەڵات جارێکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە.
هاوڵاتی هاوڵاتی تورکیا سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی گروپێکی ڕاستڕەو لە ستۆکهۆڵم لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا و سوتاندنی قورئان لە لایەن سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان دژی ناڕەزایەتیەکان ومەرجەکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ. دوای ڕۆژێک لە بانگهێشتکردنی وەزیری بەرگری سوید، تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەردانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە بەهۆی ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دژی تورکیا، کە ئامانج لێی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیایە بەرامبەر بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ. تورکیا بەهۆی گڵۆپی سەوزی سویدەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید، ناڕەزایەتی دەربڕیوە وسەردانی وەزیری بەرگری هەڵوەشاندۆتەوە، لەکاتێکدا گرژییەکان بەردەوامن دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ. هەروەها خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەوبارەیەوە وتی، لەم کاتەدا سەردانەکەی پال جۆنسۆن، وەزیری بەرگری سوید بۆ تورکیا گرنگی و مانای خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، سوید نەیتوانیوە ڕێوشوێن لە دژی ناڕەزایەتیە نەخوازراوەکان بگرێتە بەر کە دژی تورکیا ئەنجام دەدرێن. گرژیەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری سوید دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگری سوید مۆڵەتی بە سیاسەتمەداری سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان داوە کە لە پارتی "سترام کورس "ی ڕاستڕەوی توندڕەوە، ڕۆژی شەممە گردبوونەوەکە ڕێکبخات.. هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ڕایانگەیاند، چاوەڕوان دەکرا نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس کۆببنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ کورد، لەگەڵ ئەوەشدا گروپەکانی لایەنگری تورکیا و لایەنگری کورد لە پایتەختی سویدیش پلانیان دانابوو بۆ خۆپیشاندان. دوا بەدوای ئەوەش، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئیدانەی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی کرد دژی وڵاتەکەی، هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارە دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگە نەدەن خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدرێت. تۆبیاس بیلسترۆم هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن ناڕەزایەتی پالودان کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ دەبێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا “هەموو شتێک کە پرۆسەکە بەپێی پێویست درێژ دەکاتەوە بێگومان شتێکە کە ئێمە زۆر بە جددی وەریدەگرین. ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی هەینی بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد بۆ شەرمەزارکردنی ناڕەزایەتییەکان و ڕایگەیاند، گردبوونەوەکانی گرووپەکانی لایەنگری کوردەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێشێلکردنی ئەو بەڵێننامە هاوبەشە دەبێت کە لە نێوان تورکیا و سوید و فینلاند واژۆ کراوە و ڕێگری لە ڤیتۆی تورکیا دەکات بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتانی باکوور لە ناتۆ. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکانی فینلاند وسوید بدات کە پێویستی بە واژۆکردنی هەموو وڵاتانی ئەندام هەیە، هەروەها دەنگی خۆی پەیوەست کردووە بە هەنگاوەکانی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتباریان دەکەن بە تیرۆر یان بەشدارییان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. هەروەها تورکیا باس لەوە دەکات کە سوید ئەوەندە کار ناکات بۆ سەرکوتکردنی ئەو گروپە کوردانەی کە ئەنقەرە وەک "تیرۆریست" لە قەڵەمی داون.
ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێران لە جیاتی رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاری داوە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوت بکات و هاوکاری روسیا بێت بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند؛ کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی بە خێرایی تێدەپەڕێت و بە هێچ شێویەک رێگە نادرێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی. ئەو لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک رێگە نادەن ئاستی توانای ئەتۆمیی ئێران بگاتە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی و ویلایەتەیەکگرتوەکان سورە لەسەر ئەو هەڵوێستەی. کیربی، وتی: سەرنج و ئامانجی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران نییە چونکە کۆماری ئیسلامی زۆر دڕندانە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندەران دەکات و هاوکات پشتیوانیی لە روسیا دەکات بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتیشی: ئەمریکا بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێران و روسیا رو دەدات هەمو سەرنجی لەسەر توانا و سەرچاوەکانی لە جیهانە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتەکەمان.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
بە ڤیدیۆ: بزانە چۆن پۆلیس منداڵێک لەمردن ڕزگار دەکات کە خەریکە لەناو ئۆتۆمبێلێکی داخراودا دەخنکێت...
هاوڵاتی لە ویلایەتی فلۆریدا ئۆتۆمبێڵێک کە دزراوە، منداڵیکی لەناودا بووە و بەمنداڵەکەوە ئۆتۆمبێلەکە فڕێندراوە، لەکاتێکدا پۆلیس ئۆتۆمبێلەکە دەدۆزێتەوە منداڵەکە خەریکە گیان لەدەست ئەدات بەهۆی مانەوە لە گەرمایەکی زۆردا ولەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە داخراوی. لە ئەنجامدا دوای فریاگوزاری سەرەتایی و فێنککردنەوەی منداڵەکە توانیان م ڕزگاری بکەن.
هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.
هاوڵاتی ئهمڕۆ شهممه 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومهتى فيدراڵى عێراق و حكوومهتى ههرێمى كوردستان بۆ چارهسهركردنى كێشه ههڵواسراوهكانى نێوانيان، تاوتوێ كران. ههردوولا جهختيان له گرنگيى چارهسهركردنى كێشهكان بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه و هاوڕا بوون كه چارهسهركردنى كێشهكان دهبێته مايهى سهقامگيريى عێراق و ناوچهكهش. خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ گفتوگۆ و ههوڵ و ههنگاوهكانى چارهسهركردنى كێشهكانى دهربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئهرێنيى نێچيرڤانى بارزانى و ههوڵهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كرد. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و گرنگيى يهكڕيزيى لايهنه كوردستانييهكان، ڕێكخستنهوه و چاكسازييهكانى وهزارهتى پێشمهرگه، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئهمهريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دەنێت. ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو و هەموو ئەو گواستنەوە نیشتمانییانەی كەنداو هەیە كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، جگە لە فڕۆكەخانەكانی كوەیت، ئاماژەی بەوەدا كە لە داهاتوودا ڕەنگە ڕێككەوتنی ئاسمانی لەگەڵ كوێت هەبێت. نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو. دەشڵێت : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پەسەندی هەر داواكارییەك دەكات كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە پێشكەش بكرێت كە ستاندارد و بەرزەفتی تێدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و عومان، گەشتی بەردەوامیان هەیە لە فرۆكەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی. جێگای ئاماژەیە لەدوای ساڵی 1990 و داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو تێکچوو.
هاوڵاتی ئاندری مێلنیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا. ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،نائومێدین لە دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکەکانی بۆ ئۆکارنیا هاوکات ستایشی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیای کرد لەبەرامبەر پێدانی تانک بە ئۆکرانیاو هیوای خواست وڵاتانی دیکەش هەمان شێوەی ئەوان بن و بەردەوام بن لە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا. وتیشی، "ئێمە نائومێدین، بەڵام هێشتا بڕیارەکە نەدراوە بۆیە هیوادارین حکومەتی بەرلین هەموو ئەو نیگەرانیانەی کە بیستویانە لە رامستین بە جدی وەربگرێت و بڕیاری ناردنی تانکەکان بدات". ئەڵمانیا تا ئێستا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ڕۆژئاوایی لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد 2 بۆ ئۆکرانیا، سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی ناتۆ و کیڤ بۆ ئەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی لە پێش هێرشێکی چاوەڕوانکراوی شاراوەی بەهاری ڕوسیادا بەرز بکاتەوە. هاوکات،وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی بەرگری بەرز لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا لە ڕۆژی هەینی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند،تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ناردنی تانکی لیۆپارد ٢ ی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا نەدراوە. جێگەیباسە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی تانکی لیۆپاردن کە بەگوێرەی شارەزایانی سەربازی یەکێکە لە کەرەستە جەنگیەکان کە دەکرێت وەرچەرخان بکات لە شەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکرانیادا، ئەڵمانیاش مافی ڤیتۆی هەیە و بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بتوانن تانکی لیۆپارد بنێنرن بۆ ئۆکرانیا پێویستە ئەڵمانیا ڕەزامەند بێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە قوڵبونەوەی جەنگەکە وبەردەوامی زیاتر کردووە لە وەرزی بەهاردا، هاوکات ڕوسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەخموت دەکات ئەو شارەی دۆنێتسک کە چەند مانگێکە جێگەی شەڕی توند بووە.