هاوڵاتی هاوڵاتی تورکیا سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی گروپێکی ڕاستڕەو لە ستۆکهۆڵم لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا و سوتاندنی قورئان لە لایەن سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان دژی ناڕەزایەتیەکان ومەرجەکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ. دوای ڕۆژێک لە بانگهێشتکردنی وەزیری بەرگری سوید، تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەردانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە بەهۆی ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دژی تورکیا، کە ئامانج لێی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیایە بەرامبەر بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ. تورکیا بەهۆی گڵۆپی سەوزی سویدەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید، ناڕەزایەتی دەربڕیوە وسەردانی وەزیری بەرگری هەڵوەشاندۆتەوە، لەکاتێکدا گرژییەکان بەردەوامن دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ. هەروەها خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەوبارەیەوە وتی، لەم کاتەدا سەردانەکەی پال جۆنسۆن، وەزیری بەرگری سوید بۆ تورکیا گرنگی و مانای خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، سوید نەیتوانیوە ڕێوشوێن لە دژی ناڕەزایەتیە نەخوازراوەکان بگرێتە بەر کە دژی تورکیا ئەنجام دەدرێن. گرژیەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری سوید دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگری سوید مۆڵەتی بە سیاسەتمەداری سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان داوە کە لە پارتی "سترام کورس "ی ڕاستڕەوی توندڕەوە، ڕۆژی شەممە گردبوونەوەکە ڕێکبخات.. هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ڕایانگەیاند، چاوەڕوان دەکرا نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس کۆببنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ کورد، لەگەڵ ئەوەشدا گروپەکانی لایەنگری تورکیا و لایەنگری کورد لە پایتەختی سویدیش پلانیان دانابوو بۆ خۆپیشاندان. دوا بەدوای ئەوەش، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئیدانەی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی کرد دژی وڵاتەکەی، هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارە دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگە نەدەن خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدرێت. تۆبیاس بیلسترۆم هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن ناڕەزایەتی پالودان کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ دەبێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا “هەموو شتێک کە پرۆسەکە بەپێی پێویست درێژ دەکاتەوە بێگومان شتێکە کە ئێمە زۆر بە جددی وەریدەگرین. ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی هەینی بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد بۆ شەرمەزارکردنی ناڕەزایەتییەکان و ڕایگەیاند، گردبوونەوەکانی گرووپەکانی لایەنگری کوردەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێشێلکردنی ئەو بەڵێننامە هاوبەشە دەبێت کە لە نێوان تورکیا و سوید و فینلاند واژۆ کراوە و ڕێگری لە ڤیتۆی تورکیا دەکات بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتانی باکوور لە ناتۆ. لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکانی فینلاند وسوید بدات کە پێویستی بە واژۆکردنی هەموو وڵاتانی ئەندام هەیە، هەروەها دەنگی خۆی پەیوەست کردووە بە هەنگاوەکانی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتباریان دەکەن بە تیرۆر یان بەشدارییان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. هەروەها تورکیا باس لەوە دەکات کە سوید ئەوەندە کار ناکات بۆ سەرکوتکردنی ئەو گروپە کوردانەی کە ئەنقەرە وەک "تیرۆریست" لە قەڵەمی داون.
ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێران لە جیاتی رێککەوتنی ئەتۆمیی بڕیاری داوە خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی سەرکوت بکات و هاوکاری روسیا بێت بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند؛ کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی بە خێرایی تێدەپەڕێت و بە هێچ شێویەک رێگە نادرێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی. ئەو لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک رێگە نادەن ئاستی توانای ئەتۆمیی ئێران بگاتە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی و ویلایەتەیەکگرتوەکان سورە لەسەر ئەو هەڵوێستەی. کیربی، وتی: سەرنج و ئامانجی ئەمریکا لە ئێستادا بۆ چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران نییە چونکە کۆماری ئیسلامی زۆر دڕندانە سەرکوتی خەڵک و خۆپیشاندەران دەکات و هاوکات پشتیوانیی لە روسیا دەکات بۆ کوشتنی هاوڵاتییانی ئۆکرانیا. وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی وتیشی: ئەمریکا بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێران و روسیا رو دەدات هەمو سەرنجی لەسەر توانا و سەرچاوەکانی لە جیهانە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتەکەمان.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
بە ڤیدیۆ: بزانە چۆن پۆلیس منداڵێک لەمردن ڕزگار دەکات کە خەریکە لەناو ئۆتۆمبێلێکی داخراودا دەخنکێت...
هاوڵاتی لە ویلایەتی فلۆریدا ئۆتۆمبێڵێک کە دزراوە، منداڵیکی لەناودا بووە و بەمنداڵەکەوە ئۆتۆمبێلەکە فڕێندراوە، لەکاتێکدا پۆلیس ئۆتۆمبێلەکە دەدۆزێتەوە منداڵەکە خەریکە گیان لەدەست ئەدات بەهۆی مانەوە لە گەرمایەکی زۆردا ولەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بە داخراوی. لە ئەنجامدا دوای فریاگوزاری سەرەتایی و فێنککردنەوەی منداڵەکە توانیان م ڕزگاری بکەن.
هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.
هاوڵاتی ئهمڕۆ شهممه 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومهتى فيدراڵى عێراق و حكوومهتى ههرێمى كوردستان بۆ چارهسهركردنى كێشه ههڵواسراوهكانى نێوانيان، تاوتوێ كران. ههردوولا جهختيان له گرنگيى چارهسهركردنى كێشهكان بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه و هاوڕا بوون كه چارهسهركردنى كێشهكان دهبێته مايهى سهقامگيريى عێراق و ناوچهكهش. خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ گفتوگۆ و ههوڵ و ههنگاوهكانى چارهسهركردنى كێشهكانى دهربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئهرێنيى نێچيرڤانى بارزانى و ههوڵهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كرد. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و گرنگيى يهكڕيزيى لايهنه كوردستانييهكان، ڕێكخستنهوه و چاكسازييهكانى وهزارهتى پێشمهرگه، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئهمهريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دەنێت. ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو و هەموو ئەو گواستنەوە نیشتمانییانەی كەنداو هەیە كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، جگە لە فڕۆكەخانەكانی كوەیت، ئاماژەی بەوەدا كە لە داهاتوودا ڕەنگە ڕێككەوتنی ئاسمانی لەگەڵ كوێت هەبێت. نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو. دەشڵێت : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پەسەندی هەر داواكارییەك دەكات كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە پێشكەش بكرێت كە ستاندارد و بەرزەفتی تێدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و عومان، گەشتی بەردەوامیان هەیە لە فرۆكەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی. جێگای ئاماژەیە لەدوای ساڵی 1990 و داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو تێکچوو.
هاوڵاتی ئاندری مێلنیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا. ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند ،نائومێدین لە دودڵی ئەڵمانیا لە ناردنی تانکەکانی بۆ ئۆکارنیا هاوکات ستایشی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیای کرد لەبەرامبەر پێدانی تانک بە ئۆکرانیاو هیوای خواست وڵاتانی دیکەش هەمان شێوەی ئەوان بن و بەردەوام بن لە یارمەتییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا. وتیشی، "ئێمە نائومێدین، بەڵام هێشتا بڕیارەکە نەدراوە بۆیە هیوادارین حکومەتی بەرلین هەموو ئەو نیگەرانیانەی کە بیستویانە لە رامستین بە جدی وەربگرێت و بڕیاری ناردنی تانکەکان بدات". ئەڵمانیا تا ئێستا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ڕۆژئاوایی لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد 2 بۆ ئۆکرانیا، سەرەڕای زیادبوونی فشارەکانی ناتۆ و کیڤ بۆ ئەوەی یارمەتییە سەربازییەکانی لە پێش هێرشێکی چاوەڕوانکراوی شاراوەی بەهاری ڕوسیادا بەرز بکاتەوە. هاوکات،وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی بەرگری بەرز لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا لە ڕۆژی هەینی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند،تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ناردنی تانکی لیۆپارد ٢ ی ئەڵمانی بۆ ئۆکرانیا نەدراوە. جێگەیباسە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی تانکی لیۆپاردن کە بەگوێرەی شارەزایانی سەربازی یەکێکە لە کەرەستە جەنگیەکان کە دەکرێت وەرچەرخان بکات لە شەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکرانیادا، ئەڵمانیاش مافی ڤیتۆی هەیە و بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بتوانن تانکی لیۆپارد بنێنرن بۆ ئۆکرانیا پێویستە ئەڵمانیا ڕەزامەند بێت. ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە قوڵبونەوەی جەنگەکە وبەردەوامی زیاتر کردووە لە وەرزی بەهاردا، هاوکات ڕوسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەخموت دەکات ئەو شارەی دۆنێتسک کە چەند مانگێکە جێگەی شەڕی توند بووە.
هاوڵاتی سەربازێکی ئەمەریکی کە پێش ساڵی 2019 ئەندامی یەکەیەکی باڵای کۆماندۆی ئەمەریکی بووە، لە ئۆکرانیا کوژرا. بەرپرسانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، کە ئەم هەفتەیە لە ئۆکراینا، ئەفسەرێکی پێشووی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە ساڵی 2019 وە دیارنەماوە لە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا کوژراوە ،وتیشیان ئەو سەربازە بە ئەرکی ڕەسمی لەوێ نەبووە. ئە وسەربازەکە ناوی (دانیاڵ ویتنی سویفت)ـەو هەفتەی رابردوو لە دنیپرۆ کوژراوە. بە گوێرەی راگەیەندراوی هێزی دەریایی ئەمەریکا، ئەو سەربازە پۆستەکەی لە سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا لە ئازاری ٢٠١٩ بەجێهێشتووەو دیار نەما هێزی دەریایی گوتیشی : "ناتوانین پێشبینی بکەین کە بۆچی لە ئۆکرانیا بووە". دانیاڵ سەر بە یەکەی (Navy SEALs) بوو، کە یەکەی باڵای هێزی دەریایی ئەمەریکایە و لە ساڵی 1962 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دامەزراوە. هاوکات بەپێی بەپێی لێدوان و ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوە تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە پێنج هاوڵاتی ئەمریکی لە بەرەکانی جەنگدا لە ئۆکرانیا کوژراون. لەلایەکی دیکەوە، جەنەراڵ مارک مێڵی، فەرماندەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا گوتی: لەڕوانگەی سەربازییەوە باسی بکەم، زۆر قورسە لەمساڵدا بیر لەوە بکەینەوە رووسیا لەسەرجەم ئەو خاکە بکرێتە دەرەوە کە لەسەرەتای دەسپێکردنی جەنگەوە داگیریکردوون، هێشتا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر شتی دیکە دەتوانن بکەن بۆ ئۆکرانیا
هاوڵاتی ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سزادانی زیاتری ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بگەنە ڕێککەوتن. ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەی مانگانەی "ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا" بە سەرۆکایەتی جۆزێپ بۆرێل، سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی ئەم یەکێتییە بەڕێوەدەچێت و سەرجەم وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام پێکەوە کۆدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی ناردنی درۆنی ئێرانی بۆ ڕوسیا و بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیادا تاوتوێ دەکرێت.. بەشێک لە دیپلۆماتکاران باسیان لەوە کردووە کە لیستی ٤٠ بەرپرس و دامەزراوەی ئێرانی بۆ سزاکان ئامادەکراوە، کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان لێدەکرێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، یەکێتی ئەوروپا سێ خولی سزای بەسەر ئەو دەسەڵات و دامودەزگایانەدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران. هاوکات یەکێتی پەرلەمانی ئەوروپا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هاوکاری ڕووسیای کردووە لە شەڕی ئۆکرانیا و هەر بەو هۆیەشەوە سزاکانی دیکەی دژ بە ئێران پەسەند کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، یەکێتی ئەوروپا سێ خولی سزای بەسەر ئەو دەسەڵات و دامودەزگایانەدا سەپاندووە کە تۆمەتبارن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران. ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارنامەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا داوای زیادکردنی سزاکانی سەر ئێرانی لە یەکێتی ئەوروپا کرد بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ بەرپرسانی بەرگری ٥٠ وڵاتی ڕۆژئاوا لە ئەڵمانیا لەسەر ناردنی تانکی لیۆپارد و زیادکردنی هاوکاریە سەربازیەکان بۆ ئۆکرانیا کۆدەبنەوە. لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا کە بەرلین بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری نوێی ئەڵمانیا لە کۆبونەوەکەدا ئامادە دەبێت و ئەمە یەکەم ئەرکی گرنگی بۆریس پیستۆریەسیشە لەدوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا ، پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان ئاڵۆز بن، چونکە بەرلین هێشتا دوودڵە لە دابینکردنی تانکەکانی شەڕ کە کیێڤ دەڵێت پێویستمانە بۆ سەرکەوتن لە شەڕەکەدا. بەرپرسێکی پۆڵەندیش دەڵێت، وارشۆ ئامادەیە ڕێوشوێنی "ناستاندارد" ڕەچاوبکات ئەگەر ئەڵمانیا دژایەتی ناردنی تانکی لیۆپارد بکات بۆ ئۆکرانیا. هاوکات لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ئۆلاڤ شۆڵز، ڕاویژکاری ئەڵمانیا جەختی لەوە کردۆتەوە ئەڵمانیا تەنها کاتێک تانکی لیۆپارد دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا کە ئەمریکاش تانکەکانی خۆی ولەناویاندا " ئێم ١ ئابرامز" بنێرێت بۆ ئۆکرانیا، لەگەڵ ئەوەشدا فینلەند و و پۆڵەندا چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەڵمانیان بۆ ناردنی تانکی لیۆپارد بۆ ئۆکرانیا. زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خاوەنی تانکی لیۆپاردن کە بەگوێرەی شارەزایانی سەربازی یەکێکە لە کەرەستە جەنگیەکان کە دەکرێت وەرچەرخان بکات لە شەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکرانیادا، ئەڵمانیاش مافی ڤیتۆی هەیە و بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا بتوانن تانکی لیۆپارد بنێنرن بۆ ئۆکرانیا پێویستە ئەڵمانیا ڕەزامەند بێت. ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیاش لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، لە کاتێکدا وڵاتەکەی لە پێشبڕکێدایە لەگەڵ کات نابێت وڵاتانی هاوپەیمان کەمتەرخەمی بکەن لە ناردنی هاوکاریەکان بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا ، هەروەها ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێگەی پەیوەندییەوە لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا ئاماژەی بەوەکرد “ئەو کاتەی جیهانی ئازاد بۆ بیرکردنەوە بەکاریدەهێنێت، دەوڵەتی تیرۆریستی بۆ کوشتن بەکاریدەهێنێت. بەرپرسانی ئەمریکاش ئاماژەیان بەوەکردووە کە پێدەچیت ئەمریکا زرێپۆشی سترایکەر بنێرێت بۆ ئۆکرانیا بەڵام لە ئێستادا هیچ باسێک لەسەر ناردنی تانکەکانی دیکە بەتایبەت " تانکی ئێم ١ ئابرامز" نیە. ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە و سی ئای ئەی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە قوڵبونەوەی جەنگەکە وبەردەوامی زیاتر کردووە لە وەرزی بەهاردا، هاوکات ڕوسیا بانگەشەی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک بەخموت دەکات ئەو شارەی دۆنێتسک کە چەند مانگێکە جێگەی شەڕی توند بووە.
هاوڵاتی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی دوێنێ ئێران سزای سێدارەی سەر گەنجێکی کوردی بەناوی ( سەید فەرهاد حوسێنی) جێبەجێ کرد ولەسێدارەی دا لە زیندانی سۆڵماس کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقسەت دەستگیر کرابوو لە زیندانی سۆڵماس. هەروەها ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرت وزانیاریانەی بەدەست ڕێکخراوی هەنگاو گەیشتووە، ئەو گەنجە پێش سێ ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و لە زیندانی سۆڵماس دەست بەسەر کراوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی ١٢٦ ڕۆژە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ئێران بەردەوامە و ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دوو گەنجی دیکەی کورد کە لەناو ناڕەزایەتیەکانی ئێراندا دەستبەسەرکرابوون لە سێدارە دران، هاوکات بەپێی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
هاوڵاتی جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، دەست لە کارەکەی دەکێشێتەوە و لە هەڵبژاردنی ئەمساڵیشدا بەشدار نابێت. دوای ئەوەی خانمە سەرۆکوەزیرانەکە لە شاری ناپیێر بەچاوی پڕ فرمێسکەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، 7ی شوبات دوا رۆژی دەسەڵاتی دەبێت. ئاردێرن گوتی، "من پێ دەنێمە ساڵی شەشەمی پۆستەکەم، بۆ هەر یەک لەو ساڵانەش، هەموو توانایەکی خۆمم بۆ تەرخانکردووە." و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکوەزیران و کەسانی ناسراو دەستخۆشیان لێکرد و کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم بڕیارە هەبوو. کاردانەوەکان: "ئەردێرن نیشانی جیهانی دا کە چۆن بە زیرەکی و بەهێزەوە ڕابەری بکات. ئەو دەریخست کە هاوسۆزی و تێڕوانین سیفەتی سەرکردایەتی بەهێزن." سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەنتۆنی ئەلبانی "سوپاس بۆ هاوبەشی و هاوڕێیەتیت و بۆ سەرکردایەتیە هاوسۆز و میهرەبان و بەهێز و جێگیرەکەت لەم چەند ساڵەدا ئەو کارە جیاوازانەی کە تۆ کردووتە ناپێورێن. هیوای باشترین دەخوازم بۆ خۆت و خێزانەکەت، هاوڕێکەم." سەرۆک وەزیرانی کەنەدا جەستن ترودو من دەمەوێت سوپاسی سەرۆکوەزیران بکەم بۆ ئەو خزمەتەی بە گەلەکەی کردووە،هەروەها جێگەی ڕێزە کە توانی بەباشی ئیشێکی گران و قورس بەو سەرکەوتوییە بەڕێوە ببات، پێم وایە ئەو ڕێگایەی کە نیوزیلاندی بەڕێوەبرد لە کاتی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کریستچەرچەوە و کاردانەوە وڵامی وڵاتەکەمان وایکرد هەموومان هەست بەشانازی بکەین کە ئەو سەرکردەمانە ،هیوای باشترین بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازم". کریستۆفەر لوکسۆن سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی نیوزلەندا 'ئێمە زۆر شانازی بەوە دەکەین بەو کارانەی سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتەکەمان ئەنجامیداوە ،وە هەموو ئەو شتانەی بەهۆی ئەوەو وەک پارتێک توانیومانە بەدەستی بهێنین، هەروەها دەمانەوێت بەردەوام بین لەسەری." گرانت ڕۆبێرتسۆن، جێگری سەرۆک وەزیران "پێم وایە خەڵک دەزانن کە سەرۆک جۆ بایدن و ئەمریکا سوپاسگوزارن بۆ سەرۆک وەزیران ئاردێرن بۆ ڕێبەرایەتییەکەی لە پێشخستنی ئیندۆ پاسیفیک ئازاد و کراوە و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی ئەمریکا و نیوزلەندا" جێگری بەڕێوەبەری سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئۆلیڤیا دالتۆن
هاوڵاتی بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە فشاری لەسەر وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستوریوس کرد بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکە دروستکراوەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا. سەرچاوەیەکی حکومەتی ئەڵمانیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، ئەڵمانیا ڕێگە بە ناردنی تانکی دروستکراوی ئەڵمانی دەدات بۆ ئۆکرانیا بۆ یارمەتیدان لە بەرگری لە دژی ڕووسیا ئەگەر ئەمریکا ڕازی بێت تانکەکانی خۆی بنێرێت. بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاشکرا و بە تایبەتی سوورن لەسەر ئەوەی کە واشنتن هیچ پلانێکی نییە بۆ ناردنی تانکی دروستکراوی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە ئێستادا. بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا گوتی" سکرتێری بەرگری لەسەر ئەم بابەتە فشار لەسەر ئەڵمانییەکان دەکات" ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا گوتی دابینکردنی ئوکراینا بە تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانی باشترین هەنگاوە بەوپێیەی ژمارەیەک لەو وڵاتانەی کە هەیانە ئامادەن بە خێرای بیگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا. هاوکات ئەمەریکا نزیکەی 24 ملیار دۆلاری کردووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە دژی هێزەکانی ڕووسیا. هەروەها بەرپرسێکی دووەمی ئەمەریکا گوتی ئیدارەی جۆ بایدن وا دانراوە پاکێجێکی یارمەتی نوێ بۆ ئۆکرانیا پەسەند بکات کە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە. جێگەیباسە، هەندێک لەبەرپرسانی ئەمەریکا هیواخوازن کە بتوانن ئەڵمانیا ڕازی بکەن بۆ ڕێگەدان بەگواستنەوەی تانکەکانییان بۆ ئۆکرانیا. ئە بەرپرسە وتیشی،" ئێمە زۆر گەشبینین بەوەی کە تا کۆتایی هەفتە پێشکەوتنمان لەسەر ئەم داواکارییە هەبێت".
هاوڵاتی وهزیری بهرگری بریتانیا هۆشداری دایه ڤلادیمیر پوتن، سهرۆكی روسیا و رایگهیاند، تا دوایین ههنگاو لهگهڵ ئۆكرانیا بهرهوامدهبن له پێشكهشكردنی هاوكارییه سهربازیی و مرۆییهكان بهو وڵاته. بێن واڵس، وهزیری بهرگری بریتانیا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، "ئهگهر روسییهكان لهو بڕوایهدان ئهمساڵ كۆتا كاروانی سهبازیی رهوانهی كیێڤ دهكهین ئهوا دوباره ههڵهن و ئێمه به رهوانهكردنی كاروانێك له هاوكاری سهربازی له تانكی چاڵێنجهر-2 سهر لهنوێ دهست پێدهكهینهوه". وتیشی " گرنگە ڕوسیا لەوە تێبگات کە سەروەری بۆ خاکی ئۆکرانیا دەگەڕێندرێتەوەو ڕوسیا لەو وڵاتە دەکرێتە دەرەوە". وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەوەشی زیاد کرد کە "بەریتانیاش 600 موشەکی بریمستۆن رهوانهی بهرهكانی پێشهوهی جهنگی ئۆكرانیا دهكات بۆ ئهوهی ئۆكرانییهكان تهرازوی بهرهكانی پێشهوهی جهنگ هێندهی دیكه ئاوەژو بكهنهوه و بتوانن جڵهوی نهك بهرهكانی پێشهوه، بهڵكو بهرهكانی بهرگری روسیاش بگرنهوه دهست". جهختی لهوهشكردهوه، "روسیا زوبێت یاخود درهنگ دهبێت خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵێت و سزای تهواوی ئهو تاوانهش وهربگرێتهوه كه بهرامبهر به هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ئهنجامیداوه".