هاوڵاتی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا مانگانە ٣٠ هەزار کۆچبەر بە ڕێگای یاسایی بێنە ئەمریکا و وەربگیرێن، ئەم بڕیارەی جۆ بایدن لە چوارچیوەی پلانەکانیدایە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی لێشاوی کۆچبەران. بڕیارەکە کۆچبەرەکانی سنوری مەکسیک، ڤەنزوێلا،کوبا، نیکاراگوا، هایتی دەگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ساڵی ٢٠٢٢ بەبەراورد بەساڵی ٢٠٢١ ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لەو سنورانە دەستبەسەرکراون کە نزیکەی ٢ ملیۆن ونیو کۆچبەر بوون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێژەی ٪٢٤ لەسەد زیاتربووە. ئەم قەیرانانەی سنورەکان بەربەست وگرفتی گەورەی سیاسیان بۆ ئیدارەی جۆ بایدن درووستکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بڕیارەی جۆ بایدن، تەنها دوای ڕۆژێک لەوە دێت کە رایگەیاندبوو هەفتەی داهاتوو بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکانی ئەمریکای باکور سەردانی سنورەکانی مەکسیک دەکات. بەپێی بڕیارەکە، ئەو کۆچبەرانەی وەردەگیرێن ڕێگەیان پێدەدرێت کە بۆماوەی دوو ساڵ لە ئەمریکا بژین و کاربکەن، ئەو کۆچبەرانە دەبێ بەڵگەنامەی پشکنینی ئەمنی ئەمریکا وسپۆنسەری داراییان هەبێت لە ئەمریکاوە. لەبەرامبەردا ئەو کۆچبەرانەشی کە بەڕێگەی نایاسایی دەچنە ناو ئەمریکا بەپێی ماددەی ٤٢ دەگەڕێندرێنەوە. لەبارەی کاریگەری بڕیارەکەوە، بەرپرسێکی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەو شێوازە لە وەرگرتنی کۆچبەران کۆچی بەلێشاو وبێ پلانی زۆری پەنابەران و ناسەلامەت کەم دەکاتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، کە لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپ بەپێی ماددەی ٤٣ لە یاسایی ئەمریکا، دەسەڵاتداران ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریان دەستبەسەر دەکرد وڕێگەیان پێنەدەدرا بۆ چوونە ناو ئەمریکا، بەپێی ئامارەکان تەنها لە مانگی کانوونی دووەم دا ڕۆژانە نزیکەی ٧٠٠ هەزار کۆچبەر دەستبەسەرکراون و گەڕێندراونەتەوە، کە زۆربەیان لە سنورەکانی ڤەنزوێلا، کوبا و نیکاراگوا ویستویانە بەنایاسایی بچنە ئەمریکا.
هاوڵاتی سەرۆکی گروپی واگنەری ڕوسی لەڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند کە یەکەم دەستە لەو زیندانیە ڕووسیانەی کە بڕیاری لیبوردنیان بۆ دەرچوو بەهۆی شەرکردنیان بۆ ڕوسیا لەبەرامبەر ئۆکرانیا ئازاد کران. لە ڤیدیۆیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤستی ڕووسیا بڵاوی کردووەتەوە، یڤگنی پریگۆژین دەبینرێت کە بە کۆمەڵێک پیاو دەڵێت: "تۆ لە ڕێگەی گرێبەستەکەتەوە کارت کردووە. تۆ بە شکۆدارییەوە کارت کرد." پریگۆژین دەڵێت "دەبێت بە ڕێزەوە لە لایەن کۆمەڵگاوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت" پاش تەواوکردنی گرێبەستە شەش مانگییەکەیان لە ئۆکرانیا. لە ڤیدیۆکەدا بە پیاوەکان دەشڵێت،"زۆر مەخۆنەوە، دەرمان بەکار مەهێنن، دەستدرێژی مەکەنە سەر ژنان". گروپی واگنەر کە بۆهێزە چەکدارەکانی ڕوسیاوە کار دەکەن، لە لیبیا و سوریا و ئەفریقای ناوەڕاست و مالی و هەروەها لە ئۆکرانیا شەڕیان کردووە. ئەم ڤیدیۆیە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە ڕوسیا ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن زامبیا دوای ئەوەی خوێندکارێکی زامبیا کە لە ڕوسیا زیندانیکرابوو لە بەرەی پێشەوەی جەنگدا لەگەڵ ئۆکرانیا کوژرا ،بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی ئەو گرێبەستەوە ئازاد بکرێت
هاوڵاتی کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێکارەکانی رووبەرووبوونەوەی ناجێگری ئابووری کۆمپانیاکە 18 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخەنەوە. ئاندی جاسی، بەڕێوبەری جێبەجێکار لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، "ئەم ڕێکارە تەنها لە سەدا ٦ ی کارمەندانی کۆمپانیاکە دەگرێتە چونکە نزیکەی ٣٠٠٠٠٠ کەس لەو کۆمپانیایەدا کار دەکەن" . وتیشی"هەست بەوەدەکەن دوورخستنەوەی ئەو کارمەندانە قورسە و کاریگەری زۆری لەسەریان دەبێت، بەڵام ئەو بڕیارەیان لەناچاریدا دەرکردووە و هەوڵدەدەن ئەو کارمەندانەی دوور دەخرێنەوە بەپێدانی چەند موچەیەک قەرەبوویان بکەنەوە." باسی لەوەشکرد، زۆربەی ئەو کەسانەی لە کارەکانیان لادەبرێن لە ئەوروپاوە دەبێت هەروەها لە ١٨ ئەم مانگەوە ڕێکارەکان دەستپێدەکەین". جێگەیباسە، ئەمازۆن لەگەڵ دەستپێکردنی کەرەنتینە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەستی کاری خۆی بۆ دوو ئەوەندە زیاد کرد بەهۆی ئەو داواکارییە زۆرانەی گەیاندن بەتایبەت لە سەرەتای ٢٠٢٠وە. گروپەکە نزیکەی ١.٥ ملیۆن فەرمانبەری لەسەرتاساری جیهاندا هەبوو جگە لەو کەسانەی بە گرێبەستی کاتی لە کاتی زۆربونی داواکارییەکاندا وەردەگیران.
ئەمریکا رایگەیاند؛ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە ئاڵۆزترین ئاستەنگەکانی واشنتۆن و بەرنامە ئەتۆمییەکەشی کێشەیە بۆ ناوچەکە و جیهان. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بەرنامەی ئەتۆمیی جموجۆڵەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بە بەردەوامی ئاستەنگ و کێشە بوە بۆ واشنتۆن. پرایس ئاماژەی بەوە کردوە؛ کێشە و ئاستەنگەکانی روبەڕوبونەوە لەگەڵ ئێران لە ساڵانی رابردوشدا بۆ ئەمریکا کێشە بوە بەڵام واشنتۆن لە ئێستادا هەوڵەکانی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە کە لە ئێستادا هەمو سەرنجی وڵاتەکەی لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران و پشتیوانیی لێدەکات. لێدوانەکەی نێد پرایس دوای ئەوە دێت کە تێد کروز و جەیمس ریش دو سیناتۆری کۆماری لە ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا رایانگەیاند؛ ئێران گەورەترین ئاستەنگ و کێشەیە بۆ ئاسایشی ئەمریکا.
ئێران لە بەرامبەر کاریکەتێرەکانی بڵاوکراوەیەکی فەڕەنسا رایگەیاند؛ بێرێزیی بە رێبەر و مەرجەعی کۆماری ئیسلام قبوڵ ناکەن و وەڵامی توند و گونجاویان بۆ پاریس دەبێت. حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و لێوەگەڕ(مەرجەعیەتی) شیعەی وڵاتەکە لە گۆڤاری چارلی ئێبدۆ بێرێزییەکی ئاشکرایە و تاران وەڵامی بۆ ئەو کارە دەبێت. ئەمیرعەبوڵڵاهیان وتویەتی: شێوازی ئەو کاریکاتێرانە دورە لە رەوشت و رێگە نادەن فەڕەنسا پێی لە بەڕەکەی خۆی زیاتر راکێشێت چونکە ئەوان رێگایەکی هەڵەیان هەڵبژاردوە و پێشتریش ئەو گۆڤارە لە لایەن ئێرانەوە سزا دراوە. بڵاوکراوەی چارلی ئێبدۆ بە ناونیشانی (ئاخوندەکان دورکەونەوە) ژمارەیەک کاریکاتێری خامنەیی و دەسەڵاتی ئاخوندەکانی ئێرانی بڵاو کردوەتەوە و ئەوەش کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێکەوتوەتەوە. هەڕەشەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە فەڕەنسا لە کاتێکدایە بڵاوکراوەی چاری ئێبدۆ سەر بە حکومەتی فەڕەنسا نییە بە بڵاوکراوەیەکی رەخنەگر لە حکومەتی وڵاتەکە لەقەڵەم دەدرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگریی رووسیا کوژرانی 89 سەربازی لە هێرشە مووشەکییەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر ناوچەی دۆنباس لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەخاتە ئەستۆی بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن سەربازەکانییەوە. جەنەراڵ سێرگی سێڤریۆکۆڤ لە لێدوانێکی درەنگانی ڕۆژی سێشەممەدا ڕایگەیاند،رونە کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی ڕویدا بهكارهێنانی مۆبایل بوه لەلایەن سهربازانهكانهوه لە ناوچەیەک کە لە مەودای تەقەی چەکی دوژمندایە، ئهوهش رێگهی به هێزهكانی ئۆكرانیادا كه شوێنی سەربازەکان دهستنیشان بكات و بیانكاته ئامانج. سیڤریۆکۆڤ وتیشی، سوپای ڕووسیا ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ "ڕێگریکردن لە رووداوی تراژیدیی هاوشێوە لە داهاتوودا" و بەڵێنی دا کە کەسانی بەرپرس لە هێرشەکە سزا بدەن هەروەها ، رووسیا لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی لە کوژرانی 89 سەربازەکەی دەستپێکردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە دەڵێت، سەرەداوەکان ئەوە دەردەخەن کە هۆکاری ئەوەی لایەنی بەرامبەر توانیویەتی ئەو شوێنە بکاتە ئامانج، بەکارهێنانی مۆبایل بووە. وەزارەتی بەرگی ڕوسیا ڕاشیگەیاند، لە بەرامبەردا هێرشی ئاسمانییان کردوەتە سەر ناوەندێکی ماتێرێل لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری دروژکیڤکا لە دۆنێتسک و تا 200 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و چوار ئامێری هەڵگری موشهكی هیمارسی ئهمریكی و زیاتر لە 800 موشەکی دیكه لەناوبراون. هاوکات هێرشهكهی ئۆكرانیا دوای نیوەشەوی سەری ساڵ ئهنجامدرا لە قوتابخانەیەک لە شاری ماکیڤکا كه كراوهته سەربازگە، ئهوهش ناسیۆنالیستەکانی ڕوسیا و بەشێک لە یاسادانەرانی توڕە کرد. لە هێرشەکەدا هێزەکانی ئۆکرانیا شەش مووشەکیان لە سیستەمی هەمەجۆری هەڵدانی هیمەرس کە ئەمەریکییە نا بە " ناوچەی ماکیڤکا" کە سەربازەکانی ڕوسیای تێدا جێگیر بوون ولە ئەنجامدا هێزەکانی ڕوسیا توانییان دوو مووشەکیان بخەنە خوارەوە بەڵام چواریان لە بیناکەیان داو بووە هۆی داڕمانی پێکهاتەکە.
هاوڵاتی لەناو پەرلەمانی سەنیگال، دوو پەرلەمانتاری پیاوی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە، هێرشیان کردە سەر ژنە پەرلەمانتاریکی دووگیان و بەهۆیەوە ٦ مانگ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. سەرەڕای زیندانیکردن، دادوەر بڕیاریدا مامادۆ نیانگ و ماساتا سامب پێنج ملیۆن فرانکی سی ئێف ئەی (٨١٠٠ دۆلار؛ ٦٧٥٠ پاوەند) وەک قەرەبوو بدەنەوە بەو ژنە پەرلەمانتارە. ڕووداوەکە لەڕێگای گرتە ڤیدیۆیەکەوە بڵاوکرایەوە ودەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات، تێیدا ئیمی ندیای ئەو ژنە پەرلەمانتاررەی کە لەلایەن دوو پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆنەوە لێی دەدرێت، سەرەتا دوای ئەوەی یەکەم جار هێرش دەکەنە سەری کورسیەک هەڵدەدات وپارێزگاری لەخۆی دەکات، دواتر وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پەرلەمانتارەکەی دیکە بەشەق لەناو سکی دەدات و ئیمی ندیای بێهۆش دەبێت ودەگەێندرێتە نەخۆشخانە. بەپێی زانیاریەکان، ئەو دوو پەرلەمانتارەی ئۆپۆزسیۆن بەهۆی وتەکانی ژنە پەرلەمانتارەکەوە کە وەک دەڵێن هێرش بووە بۆسەر کەسایەتیەکی ئاینی ئۆپۆزسیۆن، ئەو هێرشەیان کردۆتە سەری؛ ئیمی ندیای ئەندامی هاوپەیمانی دەسەڵاتداری بێنۆ بۆک یاکارە، دوابەدوای ڕووداوەکەش مەترسی لەدەستدانی کۆرپەکەی هەبووە وئەوەش کاردانەوە ومشتومڕی توندی ڕێکخراوەکانی مافی ژنانی لێکەوتۆتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە لەدوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی سەنیگال زۆرینەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی یاسادانان لەدەستدا، گرژیەکان بەردەوامن لەناو پەرلەمانی ئەو وڵاتە..
هاوڵاتی دەزگای خواردن ودەرمانی ئەمریکا، دەرمانێکی نوێ پەسەند کرد کە تایبەتە بەونەخۆشانەی دەرمانەکانی دیکەی ئایدز کاریگەری لەسەر جەستەیان نەماوە. سەنلێنکا ئەو دەرمانەیە کە لەلایەن کۆمپانیایایەکی ئەمریکی بەرهەمهێنراوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەرگرەکانی ڤایرۆسەکە لەسەر لەشی مرۆڤ لەگەڵ پڕۆتینی ڤایرۆسەکە یەک نەگرن، ئەم دەرمانە سەربەگروپی دەرمانی دژە ڤایرۆسەکانە. بەپێی ڕاگەێندراوی دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکا، دەرمانەکە نابێت وەک چارەسەری سەرەتای یان بۆ ڕێگری کردن لەتووشبوون بە ئایدز بدرێت بەنەخۆش، هەروەها پێویستە بە وریای لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەی دژە ڤایرۆس وئایدز بەکاربهینرێت. هاوکات لەبارەی شێوازی دەرمانەکەوە، پزیشکان ودەزگای خواردن ودەرمانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە، دەرمانەکە لەشێوەی حەب و دەرزی ژێر پێست بەردەست ئەبێت. پسۆڕێکی نەخۆشیە گوازراوەکان لەبارەی کاریگەری دەرمانەکەوە ئاشکرایکرد، ئەو دەرمانە تایبەت بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێنین کە جەستەیان بەرگری دژی دەرمانەکانی دیکەی دژی ئایدز پەیداکردووە، هەروەها وتی پێویستە بەتەواوی لەوە دڵنیابین کە دەرمانەکانی دیکە کاریگەریان لەسەر نەخۆشەکە نەماوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم کەشتی هەڵگری گازی سروشتی لە ئەمریکاوە گەیشتە ئەڵمانیا، وەک جێگرەوەی بەشێکی ئەو گازەی لە ڕوسیاوە دەگەشتە ئەو وڵاتە. کەشتی ماریا ئینێرجی ئەمڕۆ گەیشتە بەندەری دەریای باکوور لە ویلهێلمشاڤن، لەو تێرمیناڵەی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا ئۆلاف سکۆلزەوە کرایەوە. ئەڵمانیا لە ئێستادا لە هەوڵی دۆزینەوەی جێگرەوەیەکە بۆئەو گازەی ڕووسیا بۆی دابین دەکرد پێش دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیا هاوکات ئەو تێرمیناڵەی ویلهێلمشاڤن یەکێکە لە چەند تێرمینالێکی لەو جۆرە کە دانراوە بۆ یارمەتیدانی کەمبوونی وزە. لە هەمانکاتدا بۆ سەرکەوتن بەسەر قەیرانی کەمی وزە لەو وڵاتە ئەڵمانیا بە شێوەیەکی کاتی وێستگەکانی خەڵوز و ژیانی سێ وێستگەی هێزی ناوەکی درێژکردەوە تا ناوەڕاستی مانگی نیسان. ئەمەشلەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی ژینگەی ئەو وڵاتە وتیان کە پلانیان داناوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە گەیشتنی ماریا ئینێرجی، گفتووگۆی ئەوە دەکەن کە نابێت ئەڵمانیا سووتەمەنی هاوردە بکات وپێویستە وێستگەکانی خەڵوز دابخرێن.
ئەمریکا رایگەیاند زیندوکردنەوەی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران راگیراوە و ئیسرائیلیش جەخت لەوە دەکاتەوە دژایەتیی هەر جۆرە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران دەکات. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئێلای کوهێن، وەزیری دەرەوەی حکومەتی نوێی ئێسرائیل رایگەیاند؛ واشنتۆن چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە. بلینکن جەختی لەوە کردوەتەوە ئەمریکا پابەندە با پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا و هاوکات بەهۆی هەڵسوکەوت و مامەڵەی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە واشنتۆن زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ تاران راگرتوە. وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کە چەند رۆژێکە دەستبەکار بوە رایگەیاند؛ وڵاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دژایەتیی هەرجۆرە رێککەوتنێکی ئەتۆمیی و هەوڵدان بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 دەکات کە لە ساڵی 2015 واژۆ کراوە. تا ئێستا جگە لە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەر یەکە لە بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران و یۆاڤ گاڵانت، وەزیریی بەرگریی وڵاتەکە جەختیان لەوە کردوەتەوە کە بەرەنگاری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەبنەوە و کاری سەرەکیی حکومەتی نوێی تەلئەبیب دژایەتیی تاران دەبێت لە ناوچەکەدا.
هاوڵاتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەکردن بەوەی رەنگە سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆسەر وڵاتەکەی زیاد بکات، رایگەیاند: ''لەوانەیە شەوانی هەفتەکانی داهاتوودا پڕجووڵە بن''. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە کاتەکانی شەو لە چەناڵی خۆی لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، باسی لەوە کرد کە سوپای رووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا. سەرۆکی ئۆکراینا باسی لە ئامارەکانی رۆژانی رابردوو کرد و گوتی: ''تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا، زیاد لە ٨٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە ئاراستەکراون، لە ئاسماندا تێکشکێندراون. لە شەوی سەری ساڵەوە تا ئێستا کە دوو رۆژ تێپەڕیوە، ژمارەی ئەو فرکەی بێ فرۆکەوانانە ئێرانیانەی (دروستکراوی ئێران) لە ئۆکراینا خراونەتە خوارەوە ٨٠ی تێپەڕاندووە. رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ژمارەیە روو لە زیادبوون بکات. لەبەرئەوە لە هەفتەکانی داهاتوودا، رەنگە شەوان زۆر پڕجووڵە بن. زانیارییمان هەیە رووسیا پیلانی هەیە هێرشێکی درێژخایەنی شاهید (فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شاهید) ئەنجام بدات''. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی داوای کرد، هێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی هۆشیارتربێت و گوتی: ''ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان زیاتر وریابن لە پاراستنی کایەی ئاسمانیی''. سەرۆکی ئۆکراینا ئەوەشی خستەڕوو کە پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن ئەنجام داوە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی لووتکەی هاوبەشی یەکێتیی ئەورووپا-ئۆکراینا کە بڕیارە لە مانگی شوباتدا ساز بکرێت. ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ڤۆن دێر لایەن-دا باسیان لەو پشتیوانییە داراییە کردووە کە یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئۆکراینای دەستەبەرکردووە و گوتی: ''بەپێی ئەو بڕیارەی ساڵی رابردوو دەرکراوە، چاوەڕوانین یەکەم بەشی پشتیوانییە داراییە گەورەکە لە کانوونی دووەمدا بگاتە دەستمان. ئەم پشتیوانییە زۆر گرنگە، ئەویش لەم کاتەدا کە رووسیا هەوڵی کۆکردنەوەی هێزی نوێ دەدات بۆ هێرشکردن''.
هاوڵاتی شازادە هاری، کە بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیای بەجێهێشت و لە ئەمریکا نیشتەجێبوو، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا بهرلهوهی کتێبەکەی لە ١٠ی كانوونی دووهمدا بڵاوبکرێتەوە، ئاشكرایكرد باوکی، پاشای بهریتانیا، چارڵزی سێیەم و برا گەورەکەی، شازادە ویلیهمی دهوێتهوه. شازادە هاری لە چاوپێکەوتنێکدا لهگهڵ كهناڵی ITV، كه ٨ی كانوونی دووهم پەخش دەکرێت، روونكردنهوهی لەبارەی بنەماڵەی شاهانە و مهرگی دایکی، دیانا و داهاتووی خۆی دا. لهو بهشه كورتهی چاوپێكهوتنهكهدا كه ئهمڕۆ بڵاوكرایهوه، گوتهكانی شازاده هاری كه دهڵێت "هیچ سازانێكیان نیشان نهدا" ههیه بهڵام دیار نییه بهم گوتهیه مهبهستی كێیه. هاری گوتی: "باوهڕیان وایه پیشاندانی ئێمه به كهسانی خراپ، كارێكی باشتره" و رایگهیاند: "خێزانم دهوێت، نهك دامهزراوه". لهمیانی چاوپێكهوتنهكهدا شازاده هاری دهڵێت: "باوكم دهوێتهوه، برا گهورهكهمم دهوێتهوه". - "بێدەنگی خیانەتە" هەروەها چاوپێکەوتنەکەی شازادە هاری لەگەڵ کەناڵی CBS، ٨ی كانوونی دووهم پەخش دەکرێت. بهشێكی كورت لەو چاوپێکەوتنەش بڵاوکرایهوه. كه تیایدا شازادە هاری باس كهوه دهكات میدیا چیرۆکی لە دژی ئەوان هۆنیوهتهوه و ئاماژەی بەوەدا کە کۆشکی بهکینگهام بەرگریی له خۆی و هاوسهرهكهی، مێگان ماركڵ نەکردووه بهر لهوهی دەست لەكارهكانیان لهنێو بنهماڵهی شاهانهدا بكێشنهوه. هاری راشیگهیاند: "درووشمی خێزانهكه بریتییه له 'ههرگیز گازنده مهكه، ههرگیز روونكردنهوه مهده' بهڵام ئهمه تهنها درووشمه. كاتێك لهماوهی شهش ساڵی رابردوودا (له كۆشكی بهكینبهامهوه) دهگوترێت كه 'ناتوانین روونكردنهوهیهك بدهین بۆ پارێزگارییكردن له تۆ'، كاتێك ئهمه بۆ ئهندامانی دیكهی خێزانهكه دهكهیت، دهگاته خاڵێكی ئهوتۆ كه بێدەنگی خیانەتە". هیچ روونكردنهوهیهك لهبارهی گوتهكانی شازده هاری لهلایهن كۆشكی بهكینگهامهوه بڵاونهكراوهتهوه. - چاوپێكهوتنهكانی شازاده هاری بهر له كتێبهكهی بڵاودهكرێتهوه ههردوو چاوپێكهوتنهكه لهگهڵ شازاده هاری بهر له دوو رۆژ له بڵاوكردنهوهی كتێبی بیرهوهرییهكانی كه بڕیاره رۆژی ١٠ی كانوونی دووهم بكهوێته بازاڕهكانهوه، بڵاودهكرێنهوه. كتێبهكه ناوی "Spare"ه و به ١٥ زمان بڵاودهكرێتهوه، هاوكات كتێبێكی دهنگی دهبێت كه شازاده هاری به دهنگی خۆی دهیخوێنێتهوه. شازاده هاری كوڕی بچووكی پاشای بهریتانیا، چارلزی سێیهم و شازادهی وێڵز، دیانایه كه له رووداوێكی هاتوچۆدا له ساڵی ١٩٩٧ له پاریس گیانی لهدهستدا. چارلز و دیانا لە ساڵی ١٩٩٦ جیابوونهوه. كاتێك دیانا گیانی لهدهستدا، ویلیهم تهمهنی ١٥ ساڵان و هاری تهمهنی ١٢ ساڵان بوو.
هاوڵاتی تابوتێکی مێژوویی کە بەرزیەکەی نزیکەی سی مەترە، لە مۆزەخانەی زانستە سروشتییەکانی هیوستن لە ویلایەتی تەکساس دانرابوو، پاش لیکۆڵینەوەکانی دەسەڵاتدارانی میسر لە چوارچێوەی یاساکانی ئەمریکا سەلماندیان بەتاڵان براوە، گەڕێندرایەوە میسر. ئەو تابووتە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆتاییەکانی خانەدانانی میسری کۆن، بەگویرەی وتەکانی مستەفا وەزیری لە ئەنجومەنی باڵای شوێنەوارەکان، سەردەمانێک کە لە ساڵی ٦٦٤ پێش زایین تا ٣٣٢ پێش زایین، لە سەردەمی هەڵمەتی ئەسکەندەری مەکدۆنیدا لە میسربووە. مستەفا وەزیری، لە ئەنجومەنی باڵای شوینەوارەکان وتی، تابوتەکە بەشێک لە نوسراوەکانی سڕدراونەتەوە، بەڵام پێدەچیت بگەڕێتەوە بۆسەردەمێکی کۆن و هی قەشەیەکی کۆن بوبێت بەوناوی ئەنخێنمات. هاوکات جگە لەم تابوتە مێژووییە، لە ساڵی ٢٠٢١ دەسەڵاتدارانی قاهیرە زیاتر لە ٥ هەزار و٣٠٠ کەلوپلەی مێژووی تاڵانکراویان گەڕاندەوە بۆ میسر.
سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: پێشبینی دەکەین یەک لەسەر سێی ئابوری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا کەمببێتەوە
هاوڵاتی کریستالینا جۆرجیڤا، سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لەوەی کە سێ یەکی ئابوری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ڕوو لە کەمبونەوە ئەکات، هەروەها ڕایگەیاند هەریەک لە پێشەنگی ئابوری جیهانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، چین ئابوریەکەیان لە پاشەکشەدایە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسە رهەموو جیهان دادەنێت. کریستالینا جۆرجیڤا، لەبارەی چینەوە ئاماژەی بەوەکرد کە چین وەک دووەم گەورەترین وڵاتی بەهێزی ئابوری لە چەند مانگی سەرەتای ٢٠٢٣ دا ئابوریەکەی بەسەختیەکی زۆردا تێپەڕدەبێت، هەروەها ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر چین، هەموو وڵاتانی جیهان دەبێت، بەتایبەتیش وڵاتانی ئاسیا. ئابوری چین بەپێی ئەو داتا وئامارانەی کە لەهەفتەکانی کۆتایی مانگی کانونی یەکەم بڵاوکرانەوە، ڕووی لە دابەزین کردووە، بەپێی داتاکانی بەڕێوبەرانی فەرمی کڕین، جموجۆڵی کارگەکانی چین بۆ سێ مانگ لەسەریەک کەمی کرردووە و داهاتەکەی دابەزیوە ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆررۆنا لە چین. جگە لە کەمبوونەوەی جوموجۆڵە ئابوری وبازرگانیەکانی کارگەکانی چین، هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە کە کاریگەری لەسەر ئابوری چین داناوە، نزمبونەوەی نرخی خانووبەرەیە. هەروەها لەبارەی دابەزینی ئەمریکا بەجۆرێکە، کە خواست کەم بۆتەوە لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لە وڵاتەکانی دیکەی ئاسیا لەوانەش ڤێتنام وتایلەند وچین درووست دەکرێن، هاوکات یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە بەرزبوونەوەی سودی ئەو قەرزانەیە کە وەریدەگرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بازرگانەکان کارەکانیان وکۆمپانیاکانیان فراوان نەکەن. وەک سەرۆکی سندوقی دراوی جیهانی دەڵیت، پاشەکشەی ئابوری لە وڵاتانی پێشەنگی ئابوری جیهانی، کاریگەری گەورە دادەنێت لەسەر جیهان، یەکێک لەوانەش گەشەنەکردنی وڵاتانی زلهێزە کە وادەکات سەرمایەدارەکان پارەکانیان لە پڕۆژەکان بکێشنەوە وئەمەش کێشە بۆ وڵاتانی هەژار درووست ئەکات کە پارەی کاشیان بەبڕی پێویست نیە. ئەم لێدوانەی کریستالینا جۆرجیڤا لەکاتێکدایە کە مانگی تشرینی یەکەم، سندوقی دراوی جیهانی رایگەیاند ئابوری جیهان ڕوو لە پاشەکشەیە. ئابوریاناسان هۆکاری قەیران وپاشەکشەی ئابوری جیهانیان بۆ جەنگی ئۆکرانیا وبەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە چین، بەرزبونەوەی نرخەکان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا، بەرزبونەوەی سودی قەرزەکان گەڕاندەوە.