هاوڵاتی کەمێک پێش ئێستە دوو گەنج کە بۆ گەشت کردن ڕویانکردبووە شاخی ئاسنکوڵێنی قەزای پێنجوێن بەهۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداو یەکێکیشیان بەساختی برینداربوو. زانا عەبدولڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی وت، دوو گەنج بە ناوەکانی ئامانج و محەمەد چونەتە شاخی ئاسنکۆڵێ لەو قەزایەو بەهۆی تەقینەوەی مینەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداوەو ئەوی دیکەشیان قاچێکی لەدەستداوە. وتیشی، تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو گەنجە بۆچی چونەتە ئەو شوێنە و لە ئێستادا تیمەکانی مین و تەندروستی لە شوێنی ڕوداوەکەن. قایمقامی قەزای پێنجوێن باسیلەوەشکرد، ئەو گەنجەی کە بریندار بووە لە ئێستادا باریتەندروستی ناجێگیرە.
هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت، مووچەی ھەرێمی کوردستان خەرجی بەکاربردن لە یاسای بودجە زیاد دەکات و ھەرێم داھاتی نەوت و دەروازەکانی رادەستی عێراق نەکردووە و حکومەتی عێراق لە لیستی مووچەی هەرێم دڵنیا نییە. نازم شبلی ئهندامی پهرلهمانی عێراق لهلێدوانێكدا به رۆژنامهی (سهباح)ی راگهیاندوه، "پێشتر حكومهتی فیدڕاڵی پێشوهخته موچهی بۆ ههرێمی كوردستان رهوانه دهكرد بهشێوهی پێشینه، ههروهها حكومهت بهردهوام بو لهسهر ناردنی پێشینهكان، چونكه كێشهكه هێشتا له بنهڕهتدا چارهسهر نهكراوه، بهتایبهتی ههرێم هیچ بڕه پارهیهكی له داهاتی نهوت یان له داهاتی نانهوتی بۆ حكومهتی ناوهندی ڕادهست نهكردوه”. وتیشی، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، دەبێت ھەرێمی کوردستان داھاتی ھەناردەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت و داھاتەکانی دیکە رادەستی عێراق بکات، بەڵام ئەوە رووینەداوە، بۆیە حکومەتی عێراق بەشێوەی قەرز مووچەی ھەرێمی دەنارد. نازم شەبلی ئاماژەی بەوەشدا،حکومەتی عێراق لە لیستی موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا نییەو نازانێت چەنێکی ئەو لیستە لە مووچەخۆری وەهمی پێکهاتووە بۆیە وردبینێ و پێداچونەوەیکەی زۆری پێدەچێت دەشڵێت، " ناڕونی له زانیارییهكان ھهیه و گومان دروست دهكات و موچهی فهرمانبهران خهرجی بهكاربردن زیاد دهكات، بهڵام ئهگهر ژمارهكان راستهقینه بن ئهوا ئهركی حكومهته موچه دابین بكات. "
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم رایگهیاند، رهوشی كهشوههوای ئهمڕۆ و سبهینێ لهناوچهكانی ههرێم ئاسایی دهبێت، لهسنوری پارێزگای ههڵهبجهش ئهگهری كهمێك تاوه باران و ههوره بروسكه ههیه. بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای ناوچەکانی ئەمرۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشتى لەنێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت , لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ تا ئێوارە لەسنووری پارێزگای هەلەبجە ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە. پاشان کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ دوشەممە : ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی سێشهممه ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ پهیدابونی پهڵهههوری جیاجیا. پلهكانی گهرماش كهمێك بهڕێژهی 1-2 پله بهرزتر دهبنهوه بهراورد بهتۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 18 سلێمانی : 15 دهۆک : 18 زاخۆ : 18 هەڵەبجە : 20 کەرکوک : 21 سۆران :18 حاجی ئۆمەران : 7 گەرمیان : 24
نوسراوەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ناساندنی ئاوارەکان بە دانیشتوانی ڕەسەن پوچەڵدەکرێتەوە
هاوڵاتی نوسراوەکەی ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک کە تیایدا داوایکردبوو ئاوارەکانی شارەکە بکرێنە خەڵکی ڕەسەنی شارەکە پوچەڵدەکرێتەوە. د.ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیبەوەکرد، نوسراوەکەی پارێزگاری بەوەکالەت کە تیایدا داوای لە سەرجەم فەرمانگەکان کردووە ئاوارەکانی شارەکە وەک خەڵکی ڕەسەنی شارەکە بناسرێن و ئاماژەیان بۆ بکرێت هەڵدەوەشێنرێتەوە. وتیشی، بەپێی دواین ئامار ٩٢ ھەزار و ٦٤٠ ئاوارەی خوارووی عێراق لە کەرکوک ھەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پەوەندییان بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە کردووە و بڕیاریشە بە زوترین کات نووسراوی پوچەڵکردنەوەی نووسراوەکەی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڵاوبکرێتەوە. بەگوێرهى نوسراوەکەی ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، لەئێستا بەدواوە ئاوارەکانی ناو سەنتەری شارو قەزاو ناحیەو گوندەکانی دەوروبەر، وەک خەڵکی ڕەسەنی کەرکوک ھەژماردەکرێن، چونکە ھەموو بەڵگەنامەیەکی ڕەسمییان لەفەرمانگە ڕەسمییەکانی کەرکوک بۆ دەرکراوەو لەئێستا بەدواوە وەک ئاوارە مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت.
هاوڵاتی له گوندێكی سهربه ناحیهی داقوق له سنوری پارێزگای كهركوك، منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ باوكی خۆی به 3 فیشهك كوشت. سایتی بهغداد ئهلیهوم لهزاری سهرچاوهیهك له پۆلیس بڵاویكردوهتهوه: ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، له گوندی عهبدوڵا غانم-ی سهربه قهزای داقوق، منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ 3 فیشهكی به باوكه تهمهن 41 ساڵهكهیهوه ناوهو دهستبهجێ كوشتویهتی. بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە دوای ئەوە ڕویداوەکە پیاوێک لەگەڵ هاوژینەکەی بووەتە دەمەقاڵێیان و لە هاوژینەکەی داوە، دواتر کوڕەکەی لە تۆڵەی لێدان لە دایکی، سێ گولـلەی بە باوکیەوە ناوە و کوشتوویەتی. هاوکات لهئێستادا تۆمهتبارهكه كه كوڕی تاوانلێكراوه بهپێی ماددهی 405 لهیاسای سزادانی عێراقی دهستگیركراوه و لێكۆڵینهوهش لهوبارهیهوه بهردهوامه، بهپێی مادده یاساییهكهش ههركهسێك، ئهگهر بهئهنقهست كهسێك بكوژێت، سزادهدرێت بهزیندانی ههتاههتایی یان زیندانیكردنی بۆماوهی 20 ساڵ.
هاوڵاتی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت بڕیار دەدات ئاوارەکانی شارەکە وەک خەڵکی رەسەنی کەرکوک ھەژمار بکرێن. راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت نووسراوێکی ئاراستەی قایمقامیەت و پۆلیس و لقی کەرکوکی فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەران و رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکانی کردووە کە لە کەرکوک کار دەکەن. لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، "بە پشتبەستن بە فەرمانێکى سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیران و لە چوارچێوەى داخستنى کەمپى ئاوارەکان، بڕیاردراوە بەوەى ئەو کەسەى دانیشتووى کەرکووک و قەزاو ناحیەکانى بێت و لە هاووڵاتییانى کەرکووک بێت و بەڵگەنامەى فەرمی دامەزراوەکانى شارەکەى هەبێت، بە ئاوارە یان کۆچپێکراو هەژمار نەکرێت و ئەو ناونیشانەشیان لە فەرمانگەکانى دەوڵەت و رێکخراوە نێودەوڵەوتییەکان بسڕدرێتەوە." بەشێک لە دانیشتووانى کەرکووک لەو عەرەبە هاوردانەن کە لە سەردەمى دەسەڵاتى رژێمى بەعس بۆ تەعریبکردن گوێزراونەوەتە کەرکووک، بەشێکى دیکەیان بە هۆکارى جیا لە دواى ساڵى 2003 لە شارەکانى دیکەى عێراقەوە چوونەتە کەرکووک و نیشتەجێ بوون دوای ئەم بڕیارەی پارێزگاری کەرکوک سەرجەمیان بە دانیشتوی ڕەسەنی کەرکوک هەژمار دەکرێن.
هاوڵاتی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ههولێر رایگهیاند كه كهسێكی به تۆمهتی سووتاندنی كۆگاكهی ناوچهی پیشهسازی باكووری شاری ههولێر دهستگیركردووه. ئاسایشی ههولێر له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه "لهڕێكهوتی 2024/3/9 ئاگرێك كهوتهوه له كۆگای كۆمپانیای (دیكۆراس) لهناوچهی پیشهسازی باكووری شاری ههولێر و بووههۆی زهرهر و زیانێكی زۆری ماددی و سوتانی تهواوی كۆگاكه". دهشڵێت: "دوای ڕوداوهكه لهلایهن تیمهكانمانهوه دهست به ئهنجامدانی لێكۆڵینهوه كراو له لێكۆڵینهوهكان دهركهوت هۆكاری سوتانی ئهم كۆگایه شۆرتی كارهبا نهبووه و بهڵكو به مهبهست كهسێك ئهم تاوانهی ئهنجامداوه". ئاماژهی بهوهشكردوه، "دوای بهدواداچونی ورد و زیاتری تیمهكانمان توانیمان ناسنامهی ئهو كهسه ئاشكرا بكهین كه ههڵساوه بهسوتاندی ئهم كۆگایه و به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی ههولێر تۆمهتبار (ف ، ح ، ع ) مان دهستگیر كرد، لهكاتی لێكۆڵینهوهكانیشدا ئهو تۆمهتباره دانی به تاوانهكهیدا ناوه" دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكه، خاوهنی كۆگای دیكۆراس رایگهیاند، بههۆی سوتانی كۆگاكهیهوه زیانی یهك ملیۆن دۆلاری لێكهوتوه، بهجۆرێك تهنها پارهی كاش كه لهناو كۆگاكهیدا بو و سهرجهمیان سوتاون زیاتر له 500 ههزار دۆلار بو جگه لهكهلوپهل و ئامێرهكانی دیكه.
هاوڵآتی ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک مامۆستای وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند ژمارەیەک خوێندکاری دەرچوی زانکۆ بەدەر لە ڕێنماییەکان دامەزراون. مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەکەدا بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەکان کرد و ئاماژەیان بەوەدا ئەو کەسانەی دامەزراون بە شێوەیەکی نایاسایی و پێچەوانەی ڕێنماییەکان دانراون بێ ڕەچاوکردنی دابەشکردنی فۆڕم و لەبەرچاوگرتنی خاڵبەندی بۆ دامەزراندنیان. هاوکات داواشدەکەن فەرمانی دامەزراندنیان هەڵبوەشێندرێتەوەو پڕۆسەکە بەشێوەیەکی یاسایی و بە پێی ڕێنماییەکان ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی سەرجەم وانەبێژان بە پڕکردنەوەی فۆڕم بتوانن سودمەند بن لێی. مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشیان ڕونکردەوە، گەر فەرمانی دامەزراندنی ئەو کەسانە هەڵنەوەشێتەوە و پرۆسەکە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نەچێت بەڕێوە ئەوا هەموو ڕێکارێکی یاسایی و مەدەنی دەگرنە بەر . بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن.
هاوڵاتی بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەواوبوونی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم خەرج بکات و دوو ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقیش دەڵێن لەم چەند ڕۆژەدا وردبینیەکە تەواو دەبێت و هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ درەنگ ناردنی لیستە بۆ بەغدا دەگەڕێننەوە. د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیوەندیکردووە بە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵەوە و پێیان راگەیاندووە کە لیستی موچەی ھەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە وەک ئەو خشتەیەی داواکرابوو. دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق دوای تەواوبوونی ووردبینی دەستدەکات بە خەرجکردنی موچە بەڵام ھەر توێژەو بەجیا، واتا فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی. هاوکات جەمال کۆچەریش، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژدا وردبینی لە لیستەکەدا تەواو دەبێت و هۆکاری دواکەوتنیشی بۆ درەنگ ناردنی لیستەکە بۆ بەغدا گەڕاندەوە. شەشی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی موچەی مانگی شوباتی بە زمانی عەرەبی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بەڵام تا ئێستا وادەی دابەشکردنی موچە نادیارە. پێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێمی بەستەوە بە ناردنی لیستی موچە بە زمانی عەرەبی، ھەروەھا بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی کردووەتە مەرج بۆ دابینکردنی موچەی مانگی ئادار. جێگەیباسیشە 18 رۆژ بەسەر بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تێپەڕیوە سەبارەت بە ڕاستەوخۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عێراقەوە، بەڵام هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمییان نەکردووە تاوەکو میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
هاوڵاتی بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو کەسانەی تازە کارتی دەنگدانیان دەرکردووە و بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان بەشداردەبن ژمارەیان 57 هەزار دەنگدەرە و زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆکە. لە 1ی شوباتی 2024وە تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە و ئەمڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنە و درێژناکرێتەوە. نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، نزیکەی 55 هەزار کەس مامەڵەی بایۆمەترییان بۆ کراوە کە پێشتر یان بایۆمەترییان نەکردووە؛ یانیش بۆ یەکەمجارە دەنگ دەدەن." گوتیشی، "لەو ژمارەیە نزیکەی 15 هەزاریان لەدایکبووی ساڵی 2006ن و یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە". لقی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردووە،31 هەزار و 705 کەس لە سیستمی بایۆمەتری خۆیان تۆمار کردووە، لەو ژمارەیەش ئەوانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ن و بۆ یەکەمجارە دەتوانن دەنگ بدەن و لە بایۆمەتری تۆمار کراون، ژمارەیان 11 هەزار و 995 گەنجی کوڕ و کچن. هەروەها خالید عەباس، سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هاوڵاتی رایگەیاند "تاوەکو ئەمڕۆ لە 84%ی سنووری دهۆک لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار کراون، هەروەها لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 100 هەزار گەنجی لەدایکبووی ساڵەکانی 2004، 2005 و 2006 بایۆمەترییان کردووە و دەتوانن دەنگ بدەن". سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان 900 هەزار کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی دەنگدانیان دەبێت". بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ یەکەمجار بەشدار دەبن لە پارێزگای دهۆک بەروارد بە هەولێر و سلێمانی زیاترە.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت تەنها چوار رۆژ لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکان ماوە بۆ خۆتۆمارکردن و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. فەرهاد ئەسعەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "14ی ئەم مانگە کۆتا وادەیە لەبەردەم کاندید و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆ تۆمارکردن". ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵبژاردنی خولی شەشەم 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە، هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی و هەڵەبجە تەنیا 3 کورسی دەبێت". روونیشرکردەوە "لە 13 تا 22ی مانگ دوا دەرفەتە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان، دوای ئەوکاتە ناوی کاندیدی لایەنەکان وەرناگیرێت". سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی پووچەڵکردنەوەی مین لەنێو یەکەی ئەندازیاریی فەرماندەی پاسەوانیی سنووری ناوچەی یەک لە نزیک کانی قرژاڵە، مین تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا. سامی ئیسماعیل، لە بەشی راگەیاندنی فەرماندەیی پاسەوانیی سنووری یەک بە میدیاکانی رایگەیاند "رووداوەکە کاتژمێر 11:30ی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 روویداوە، تێیدا دوو سەرباز بەناوەکانی عەبدولکەریم جەلال و مەسعود عەلی گیانیان لەدەستدا، پۆلیسێکی دیکەش بەناوی رزگار مەجید برینداربوو". بەپێی زانیارییەکان، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ئەو پۆلیسەی کە برینداربوو گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد لە مانگی رەمەزاندا خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت و کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیاتر دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند "لە مانگی رەمەزاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەکان زیاتر دەبێت و لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00 بەیانی هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا کارەبای موەلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان". ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر بڕیاربدرێت کارەبا بکرێتە 24 کاتژمێری ئەوا موەلیدەکان 14 کاتژمێر کارەبا دەدەن و کارەبای نیشتمانی 10 کاتژمێر دەبێت لە مانگی رەمەزاندا". لەبارەی ئەوەی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا تاچەند دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا موەلیدە ئەهلییەکان عوسمان محەمەد وتی "لە کۆتایی مانگ دەردەکەوێت کە نرخەکەی بەرزدەبێتەوە یاخود نا".
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندندا بکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازاری 2024 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئەو گۆڕانکارییەی لە پرۆگرامی خوێندن دەکرێت بۆ گەشەسەندنی پرۆسەی خوێندن گرنگە". وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە درێژەی پڕۆژەی گۆڕینی پرۆگرامی خوێندن کە دوو ساڵ و نیوە دەستیپێکردووە، لە ساڵی نوێی خوێندندا گۆڕانکاری 100% لە چەند مادەیەکدا دەکات.
هاوڵاتی نوێنەری مانگرتووانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک لەسەر سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی بە بازگەیەکدا دەستگیرکرا. فەرھاد بایز عەبدولحەمید، كه یهكێكه له چالاکوانه ناڕازییهكانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ ھەولێر، لەبازگەی چیمەن لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. بەشێک لە موڵکەکانی گەڕەکی عەرەفە لەڕێگەی دادگا و دوای سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستی بەسەردا گیرا، بەوهۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکەکە زیاتر لە دوو مانگە خێوەتیان هەڵداوە و مانگرتنیان راگەیاندووە. ماوەیەک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو خێزانە کوردانە لەلایەن دادگاوە دەرچووە کە نیشتەجێی خانووەکانی گەڕەکی عەرەفەن، بڕیارەکەش لەسەر سکاڵایەکی کۆمپانیای نەوتی باکور کراوە لە بەرامبەر دەرکردنی خێزانە کوردەکانی ئەو گەڕەکە و ئێوارەی ئەمڕۆش نوێنەری ئەو خێزانانە دەستگیرکرا. لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک زیاتر لە ٢٥٠ خێزانی کورد دەژین و لەو ئاوارانەن لە دوای پڕۆسەی ئازادی عیراقەوە بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە و لە سنوری ئەو گەڕەکەدا نیشتەجێبوون، کە وەزارەتی نەوتی عیراق بە موڵکی خۆی دەزانێت.
