لە ئینگلیزیەوە: شاهۆ عوسمان (گاستۆن باشلا‌ر) كه يه‌كێكه له فه‌يله‌سوفه ديار و پڕبهرههمهكانى سه‌رده‌مى نوێى فه‌لسه‌فه‌ى فه‌ره‌نسى. له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنى ده‌گمه‌ندا وه‌ڵامى هه‌ندێك پرسيار له‌باره‌ى فه‌لسه‌فه و ئه‌رك و مهرافى فه‌لسه‌فه و تێزى (جوانى شوێن) ده‌داته‌وه. باشلا‌ر له دواى هۆسرهڵهوه به ديارترين فينۆمينۆلۆژيستهكان داده‌نرێت. ئه‌وه‌ى گرنگ بێت له فه‌لسه‌فه‌ى باشلاردا ئه‌وه‌يه كه مرۆڤ ده‌بێت به‌رده‌وام به چاوێكى كراوه ته‌ماشاى دونيا بكات و مرۆڤ لاى باشلا‌ر داهێنه‌ر و جوانى خولقێنه له هه‌ردوو جيهانى زانست و هونه‌ردا. لە بەر گرنگی ئەم دیدارە بە باشمان زانی لێرەدا دوبارە بڵاویبکەینەوە. *ئايا پێتخۆشه به (گه‌وره‌م) بانگت بكه‌م؟ - هه‌رگيز، هه‌رگيز.… به‌س گاستۆن باشلا‌ر يان ته‌نها باشلا‌ر و به‌س هه‌ر به‌بێ گاڵته…ته‌نانه‌ت به پرۆفيسۆريش با‌نگم مه‌كه‌ن. من پياوێكى ته‌واو ئازادم…هه‌مووان به باشلا‌ر با‌نگم ده‌كه‌ن… *كاتێك ئێمه گه‌يشتينه ئێره تۆ گوێت له ڕاديۆ ده‌گرت، چه‌نده گرنگى به هه‌واڵه‌كان ده‌ده‌يت؟ - هه‌وڵه‌كانم لا گرنگه. كچه‌كه‌م ئه‌م ڕاديۆيهى بۆ كڕيوم، له‌و كاته‌وه منيش هه‌موو رۆژێك له بهيانييهوه تا ئێواره هه‌موو سه‌رى كاتژمێرێك گوێ له كورته‌ى هه‌وڵه‌كان ده‌گرم. *بۆچى؟ - چونكه من له‌ماوه‌ى سێ دهقيقهدا وا هه‌سته‌كه‌م هه‌موو دونيا به ده‌ورى مندا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌گه‌ر دونيا به‌شێوه‌ى هه‌واڵ لاى تۆ ئاماده‌گى په‌يدا بكات، ئه‌مه شتێكى باشه. هه‌ربۆيه ناتوانم به‌بێ هه‌واڵه‌كان بژيم. *به‌ڵام خۆ به‌رده‌وام رووداوى گرنگ نييه؟ - باشه، ئه‌وانه رووداوگه‌لێكن و به‌ڕاستى روويانداوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى كۆمێنتى زياترى له‌سه‌ر بده‌ين. هه‌ندێكجار گوێ له پێشكه‌شكاره‌كان ده‌گرم، به‌ڵام زۆربهيجار تووشى بێئومێديم ده‌كه‌ن. هه‌ربۆيه ته‌نها هه‌واڵه‌كه به‌س بيبيستى، من بۆ ئه‌م هه‌واڵانه به شێوازى خۆم كۆمێنت ده‌نووسمه‌وه. *ئايا ئه‌كرێت پێناسه‌ى فه‌يله‌سوف بكه‌ين؟ - ئه‌و كاته‌ى وانهمدهوتهوه پێناسهيهكم بۆ فه‌يله‌سوف هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ئه‌و پێناسهيهم خسته‌لاوه، به‌ڵام تۆ پێناسه‌ى فهيلهسوفت بۆچييه؟ بۆ ئه‌وه‌ى بڵێى ئه‌وه مامۆستاى داناييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى يه‌كێك له‌وان وا ده‌ڵێت؟ *له‌به‌رئه‌وه ده‌پرسم، چونكه ئه‌و بيرۆكه ميللييهى خه‌ڵكى له‌باره‌ى فه‌يله‌سوفه‌كانه‌وه ههڵيانگرتووه، ئه‌وه‌يه كه باوه‌ڕيان وايه فه‌يله‌سوفه‌كان بێسوودن؟ - به‌ڵێ. به‌ڵام به بۆچوونى من فه‌لسه‌فه كه‌ره‌سته‌ى بيركردنه‌وه‌يه. هه‌ربۆيه كاتێك ويستت به‌بێ بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه بيربكه‌يته‌وه، ئه‌وا ده‌توانى به‌بێ فه‌لسه‌فه بيربكه‌يته‌وه. *ئايا فه‌يله‌سوفه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌روو ره‌گه‌زى مرۆييه‌وه؟ - نا نه‌خێر، ئه‌وان خودا نين، من بڕوام به مرۆڤى باڵا نييه، بڕوام به هيرارشى(ريزبه‌نديى) نييه. خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ن كه ده‌توانن ببن به‌وه‌ى ده‌يانه‌وێت. خۆش نييه هه‌ميشه خۆت بيت، بۆيه من له‌وه تێناگه‌م چۆن يه‌كێك ده‌توانێت خۆى به يه‌كێكى ديكه به‌راورد بكات. *ئێمه له‌ژێر كاريگه‌رى ئه‌و بيرۆكهيهداين كه پێى وايه: فه‌يله‌سوف ده‌زانێت چۆن له خه‌ڵكى ديكه باشتر بژى. - باشتر بژى…ئه‌مه چۆن؟ *به ماناى ئه‌وه‌ى خۆپارێزه له…سۆزدارى بۆ نموونه. - نا،نا…ئه‌مه هه‌ميشه وا نييه، ئه‌گينا ئه‌و شته ده‌بوو كه دواتر لێى په‌شيمان ده‌بوويه‌وه. *ئه‌مه وه‌ڵامێكى زيره‌كانه بوو، به‌ڵام به ته‌واوى وه‌ڵامى منت نه‌دايه‌وه. - نا…ژيان و بيركردنه‌وه به شێوه‌يه‌كى ڕه‌ها پێكه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه. بۆ نموونه كاتێك من كتێبى فه‌يله‌سوفێك ده‌خوێنمه‌وه به ته‌واوه‌تى رۆئهچمه ناوييه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه واملێناكات وه‌ك ئه‌وانى ديكه له ژيان دووربكه‌ومه‌وه. وه‌ك هه‌ر هاوڵاتييه‌ك، سه‌رۆك خێزانێك، فه‌رمانبه‌رێك له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى. تۆ ده‌ته‌وێت من له وێنه‌ى فهيلهسوفێكدا گيربكهيت كه له‌گه‌ڵ خهونهكانيدا ده‌ژى و دووره له ته‌نگى و چهڵهمهكانى ژيان. *من ئه‌وه‌م ناوێت، به‌ڵام ئه‌مه بيرۆكه گشتييهكهيه له‌سه‌ر فه‌يله‌سوف. - جا باوابێت، ده‌بێت ئێمه ئێستا ئه‌مه ڕاستكهينهوه. من ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شته‌كاندا ده‌كه‌م، پێويستم به كه‌ست نييه… ده‌زانم خواردن دروست بكه‌ن، من پشتبهخۆم ده‌به‌ستم و سه‌ربه‌خۆم. وه‌ك هه‌ر گه‌نجێك، ده‌چم بۆ لاى قه‌ساب و ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت ئه‌وه ده‌كڕم. من تاكه يه‌ك رۆژيش له ژيانى ماددى(رۆژانه‌مدا) هه‌ستم به نه‌نگى نه‌كردووه. لهوكارگه بچووكه به‌رده‌وام ده‌مخوێنده‌وه، فهرههنگێكم پێ‌بوو له بهرامبهريشمدا باشتيرن جۆره‌كانى په‌نير هه‌بوون، ته‌نها به يه‌ك چاوتروكان ده‌مزانى كامه پارچه‌ى گۆشته‌كه باشترينه. ئه‌ى چى له‌باره‌ى تۆوه؟ ئايا هيچ گرنگييهك به ژيانى رۆژانه‌ت ده‌ده‌يت؟ *زياتر له تۆ نا. - كه‌چى پرسيارى ئه‌وه له‌م ده‌كه‌ى. *له كۆتاييدا ئه‌م هۆكارى ژيانن به‌ڕێز باشلا‌ر. - به‌ڵێ، ئه‌مه جوانه: هۆكارى ژيان. تۆ پێويسته هۆكارێكى ژيان بدۆزيته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ى، كه‌واته تۆ دهبهنگێكى دهسهپاچهى. له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستادا ده‌بێت خاوه‌ن راوبۆچوونى دامه‌زراوى خۆت بيت. *تۆ له پاريس له شوقه‌يه‌كى بچوكدا ده‌ژيت؟ - دروسته، زۆر بچوكه. *له‌و باوه‌ڕه‌دام بيرۆكه‌ى شوقه له‌گه‌ڵ بيرۆكه‌كه‌ى تۆ سه‌باره‌ت به ماڵى حهقيقى يه‌كناگرێته‌وه؟ - بێگومان… لاى من ماڵ ده‌بێت به هه‌ندێك ڤێرتيكاڵى_ستوونى(واته به ئاسماندا بچێت) جيابكرێته‌وه. ماڵ بهبلايهنى كه‌مه‌وه پێوستى به كۆڵه‌كه يان ستونێك هه‌يه و هه‌موو ئه‌وانى ديى له‌سه‌ر ئه‌م دابمه‌زرێن و بوونيادبنرێن. *له‌و باوه‌ڕه‌دام تۆ ده‌ته‌وێت بڵێيت: ده‌بێت ئێمه به‌رده‌وام بچنه ناو ئه‌شكه‌وته‌وه؟ - وايه له ڕێگه‌ى ئه‌مه‌وه بتوانين بۆ سه‌ره‌وه بهرزبينهوه، ئه‌وه‌ت خوێندۆته‌وه؟ باشه هيچ هه‌ستت به‌و راستييه نه‌كردووه؟ كاتێك دهچيته ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه، كه ئه‌شكه‌وتێكى حهقيقييه نه‌ك شارستانى و ئه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌ى كاره‌بايى تێدايه. من ده‌مه‌وێت بچمه ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وته و جامێك شه‌راب له بهرميلهكه بهێنم و به ده‌سته‌كه‌ى ديكه‌شم چرايهكم پێبێت. وه‌ك ده‌بينيت، تۆ كارێكى گرنگت هه‌يه، ئه‌ويش دابه‌زينه (چوونه) ناو ئه‌شكه‌وته. وابزانم له‌و كتێبه‌مدا (زه‌وى و زيندهخهو) وتوومه: زه‌وى وا هه‌يه مرۆڤ تێيدا ناچێته بۆ ناو ئه‌شكه‌وته‌وه، چونكه ئه‌مه هيچ گرنگييهكى بۆ ئه‌و نييه. مرۆڤ ترسنۆكه ده‌بێت كه‌سێكى ئازابيت و دابهزيته ناو شوێنه قوڵهكانهوهزئهمهش ته‌واو جياوازه له چوون بۆ بهرزاييهكان. تۆ له‌كوێ له‌دايك بوويت؟ *له مۆنبيلييه. - له خانوودا ده‌ژيت؟ *به‌داخه‌وه له شوقه‌دا ده‌ژيم. - باشه كه‌واته له بيرۆكه‌كه تێناگهيت. *ئه‌گه‌ر له توانادا هه‌بێت بگه‌ڕێيته‌وه بۆ ژيانى لادێ، ئه‌وه‌ت ده‌كرد؟ - له ئێستادا ئه‌وه‌نده‌ى بتوانم ده‌چم. خانووه‌كه‌م له‌وێ باخچه‌يه‌كى گه‌وره‌ى هه‌يه و له شاره‌وه دووره، له‌وێ هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه له لادێم. به بيرخۆت بهێنه‌وه يه‌كه‌مجار له به‌هاردا كاتێك دره‌خته‌كانم گوڵده‌گرن، نه‌مده‌توانى باوه‌ڕ بكه‌م، به‌ڵام سه‌رمايه‌دارى واى كردووه ئێتا ده‌توانى دره‌خته‌كه به گوڵه‌وه بكڕيت. له‌وێ من زۆر حه‌زم به ژيانى ناو باخچه ده‌كرد. كاتێك بير له‌وه ده‌كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ له‌و ماڵه‌دا بمێنمه‌وه، ئه‌و كات ده‌زانم ژيان چه‌نده ده‌گۆڕێت. پێشتر به به‌رده‌وامى له گهڕاندابووم، به‌ڵام ده‌بێت بگۆڕدرێيت، چونكه تۆ ناته‌وێت ئه‌و شته ئهنجامبدهيت كه ناتوانيت. *ئايا دڵگرانيت به‌وه‌ى كه پير بوويت به‌ڕێز باشلا‌ر؟ - به‌ڵێ، به‌ڵێ بێگومان… پيرى دڵگرانييه، چونكه تۆ ده‌ته‌وێت هێزى له ده‌ستچووى جارانت بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵێ بێگومان دڵگرانييه، به‌س ئه‌مه تۆمار مه‌كه. *به‌ڵام تۆ زۆر چالاك و بزێو دهردهكهويت؟ - دروسته، با ئه‌مه ئاوا بمێنێته‌وه.
مەریوان وریا قانع: ئەدەبیات، مرۆڤ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناکات بە مرۆڤێکی بەرپرسیار. مرۆڤ بۆئەوەی نەبێت بە دڕندە زۆر زیاتر لە ئەدەبیاتی پێویستە. سازدانى: شاخه‌وان سدیق بەشی یەکەم یه‌کێک له ده‌نگه جدییه‌کانى ئێستاى ناو دونیاى ئه‌ده‌بى و فکرى ئێمه، که هه‌موومان به وتار‌و لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رنجه‌کانى ئاشناین پێى، دکتۆر(مه‌ریوان وریا قانح) ئه‌و ئه‌گه‌رچى له ئێستادا کەمتر سه‌رقاڵى ئه‌ده‌بیاته، به‌ڵام هه‌میشه له‌و بواره‌دا دانه‌بڕاوه وجێدهستى دیاره، وه‌ک بڵاوکراوه‌ى (په‌ڕاو) به‌باشمان زانى ده‌رباره‌ى شیعر و گرنگى ئه‌م ژانره بۆ ژیان ئه‌م دیداره‌ى له‌گه‌ڵدا سازبده‌ین. *زۆرێک له‌نوسه‌رانى ئێمهسهرهتا بهشیعرنوسین ده‌ست پێده‌که‌ن و دواتر ڕوو له‌بواره‌کانى دیکه‌ى ئه‌ده‌ب و فکرو لێکۆڵینه‌وه‌ده‌که‌ن، مهبهستمهبپرسم شیعر ئه‌و توانا‌و قودره‌ته‌ى لهکوێوههێناوه، که‌هه‌مووان له‌خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌و دواتر به‌ره‌و دونیا فراوانه‌که‌ى نوسین ئاراسته‌مان ده‌کات، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر واز لهنوسینیشى بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر بێنین ڕۆژێک هه‌ر دێینهوهسهرى؟ مەریوان وریا قانع: من ناتوانم لەباتی کەسانیتر وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە، نازانم بۆ کەسانێک کە بە شیعرنووسین ژیانی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریان دەستپێدەکەن و دواتر بۆ بوار و کایە و ژانری تر دەڕۆن. بەڵام دەتوانم قسە لەسەر ئەزموونی خۆم لەم بوارەدا بکەم. بەر لە ھەموو شتێک شیعر ھەمیشە بەشێک بووە لە ژیانی ڕۆژانەی ئەو خێزانەی من تیایدا لەدایکبووم و گەورەبووم. لە سەردەمی مناڵیی من لە ساڵانی شەستدا ماڵی ئێمە دوو شتی بە شێوەیەکی بەرفراوان تێدابوو: شیعر و ھەژاریی. ھەم شیعری زۆر و ھەم ھەژاریەکی گەورە. ھەردووکیشیان لە ”قانع“ەوە بۆ ئێمە مابووەوە. لە ماڵی ئێمەدا ھەژاریی و شیعر پەیوەندییەکی پتەویان بەیەکتریەوە ھەبوو. شیعری قانع خۆی ھەم، بەرھەمی ھەژاریی ئەو و ھەم لە جەنگێکی گەورەدایە لەگەڵ ھەژاریدا، لە ھەژاریی مادییەوە بیگرە بۆ ھەژاریی کولتوریی و ڕەمزیی لە کۆمەڵگای ئێمەدا. بەڵام چونکە قانع نووسەرێکی خاوەن کەرامەت و خاوەن ئیراەیەکی گەورەی تەسلیمنەبوون و سازشنەکردن بوو، بۆیە ژیانی وەکچۆن پڕبوو لە شیعر، ئاواش پڕبوو لە ھەژاریی، زۆرجار ھەژارییەکی ترسناکیش. باوکم عادەتێکی سەیری ھەبوو، ئەو بەیانیان کە خەبەری دەبووەوە و ڕاستەوخۆ دەستی بە شیعرخوێندەوە دەکرد. منداڵیی من پڕە لەو بەیانیانەی باوکم ھەموومانی بە شیعرخوێندنەوە لەخەو بێ‌دار دەکردەوە. باوکم حەزێکی گەورەی لە شیعرە و شیعرێکی زۆریشی لەبەرە، بە تایبەتی شیعری کوردیی و فارسیی. تا ئێستاش باوکم ئەو عادەتەی ھەر ماوە و سبەینیان کە لەخەو ڕادەبێت لەبەرخۆیەوە شیعر دەخوێنێتەوە. ماڵی ئێمە گەرچی ھەژاربووین، بەڵام بەھۆی ناوی قانع ەوە ناسراوبووین. بۆیە میوانی زۆرمان ھەبوو، کەم شەو ھەبوو ماڵی ئێمە بێمیوان بێت، تا ماڵیشمان لە سەیدسادق و سلێمانی بوو دۆخی ئێمە بەوشێوەیە بوو. لەبەرئەوەی نەمانئەتوانیی میوە بۆ میوانەکان بکڕین، بۆیە دەبوا شەوانە من چەندان جار شیعر بۆ میوانەکان بخوێنمەوە. باوکم بە منداڵی بڕێکی زۆری دیوانەکەی قانع و چەندان شیعری شاعیرانی تری بە من لەبەرکردبوو، لەوانەش بۆ نموونە شیعری حاجی قادری کۆیی و ئەحمەد موختار و ئەحمەدی خانیی. بێگومان من لەو تەمەنەدا لە مانای ئەو شیعرانە نەدەگەشتم، بەڵام دەمبینی شیعرەکان کاریگەرییەکی تایبەت لەسەر میوانەکان دروستدەکەن. کە چومە قوتابخانەی سەرەتاییش، تا خوێندنی سەرەتاییم تەواوکرد، ھەموو ڕۆژێک دەبوایە من لە ڕیزدا بێمە دەرەوە و لەناو گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا شیعرێک بخوێنمەوە. ھەم لە قوتبخانەی سەیدسادقی کوڕان و ھەم لە قوتابخانەی شێخ سەلام لە سلێمانی من ئەم تەقسە ڕۆژانەییەم ئەنجام داوە. کە ساڵی ١٩٧٥ ماڵمان بۆ ھەولێر گواستەوە، ئەو دۆخە گۆڕا، نە میوانی زۆرمان ما، نە لە قوتابخانەش شیعرخوێندەوە ما، بەڵام بەخەبەرھێنانەوەی بەیانیان بە شیعر لەلایەن باوکمەوە ھەر درێژەی ھەبوو. قۆناغی بەریەککەوتنی زمان و چێژ و ھۆشیاریی من بە شیعر لەو کاتە زووەوە دەستپێدەکات، بەڵام دواتر لەگەڵ ناسینی ئەزموونە شیعریەکانی تری ناو ئەدەبیاتی کوریدا و لەگەڵ ئاشنابوون بە شیعری میلەتانی ناوچەکە و بە بڕێکیش لە شیعری جیھانیی، ئیتر ڕوانین و تێگەیشتن و وێناکردنەکان بۆ شیعر قووڵتربوونەوە و گۆڕانیان بەسەرداھات. بەدرێژایی ساڵانی ھەفتا و ھەشتا خوێندنەوەی شیعر بەشێک بووە لە کاری ڕۆژانەی من. بێگومان لەگەڵ ئاشنابوون بە کایەکانی تری فیکردا ئیتر تێگەیشتن بۆ شیعر قووڵتر دەبێتەوە و گۆڕانی تری بەسەردادێت. لە ئێستاشدا شیعر بۆ من ماڵە، ماڵێکە لەناو زماندا، ماڵێکی میتافۆرییە کە ھاوکات پەناگایەکی وجودیی گرنگە، لە ھەموو کاتێکیش زیاتر شەخسیترە. مرۆڤ دوای ئەوەی ئەو ماڵەی لەناو دونیادا ھەیەتی تێکئەچێت، دوای ئەوەی ئەو ئولفەتە لەدەستئەدات کە دەشێت لە ”ماڵ“ەوە بەدەستیبھێنێت، ڕەنگە بتوانێت پەناگایەک لە شیعردا بدۆزێتەوە جار نەجار بچێتە ناویەوە. ڕەنگە ئەمە بۆ ھەموو کەسێک وانەبێت، بەڵام لە ژیانی مندا ئەمە ڕاستییەکە من زۆرجار ئەزموونمکردوە و ئەزموونی دەکەم. من لە خوێندنەوەی فیکر و تیورە ئەدەبیاکانەوە بەم ڕاستییە نەگەیشتوم، لە تیوریزەکردنێکی تایبەتی شیعرەوە ئەم تێگەیشتنەم لا دروستنەبووە، بەڵکو لە ئەزموونی بێماڵیی خۆمەوە پێیگەیشتوم. شیعر لە دۆخی مندا وەڵامدانەوەی مرۆڤە بە ھەستکردنێکی کۆسمۆپۆلیتیانە بە بێماڵیی. لەدیدی مندا شیعر کەمتر پەیوەندیی بە تێگەیشتن لە دونیاوە ھەیە، بەڵکو سەفەرێکە بەرەوە ناوەوەی ئینسان بەمەبەستی دروستکردنی ماڵێک لە زماندا. ماڵێک کە بتوانێت جۆرێک لە وەڵامدانەوە بێت بە دۆخی بێماڵیی. لە دوای ڕاپەڕینەوە من لەو ڕاستییە گەیشتم کە ئەدەبیات بەتەنھا دەرەقەتی کێشە و تەحەدا گەورە و زۆرەکانی کوردبوون نایەت. لەوە گەیشتم ئێمە لە دونیایەکدا دەژین بۆ تێگەیشتن و ڕاڤەکردنی، بۆ وەڵامدانەوەی تەحەداکانی زۆر زیاتر لە ئەدەبیاتمان پێویستە. باوەڕیشم وایە ئەدەبیات بە تەنھا دەرەقەتی تەحەداکانی کوردبوون نایەت. بۆ ئەوەی ڕێ لەوە بگرین ئەدەبیات ببێت بە ئامرازیی ھەڵاتن لە جیھان، یان ببێت بە ئەلتەرناتیڤی کردە ئینسانییە گەورەکانی تر، لەپێش ھەمووانیشەوە کردەی دروستکردنی جیھانێکی ھاوبەش کە مرۆڤەکان بتوانن بە جیاوازییەکانیانەوە لەناویدا بژین، یان کردەی پەرەدان بە ھاریکاریی و بەدەمەوەچوونی ئینسانیی و وێناکردنی ژیان وەک کردەیەکی بەرپرسانە، پێویستە لەو ڕاستییە بگەین کە ئەوە بەس نییە تەنھا شیعر و ئەدەبیات بنووسین. کوردبوون لەناو جیھانێکدا نیشتەجێیە کە ئاکارێکی جەنگەڵییانەی ھەیە، کورد خۆشی چالاکانە بەشدارە لە دروستکردنی ئەم جەنگەلەدا. بۆ ئەوەی بتوانین ئەم جەنگەڵە بگۆڕین بە کۆمەڵگا، بۆئەوەی نەھێڵین بەھێز لاواز و دەسەڵاتدار بێدەسەڵات و کەسانی ھەبوو کەسانی نەبوو لەناوببەن، پێویستە بە بەردەوامی ئەم جەنگەڵە دەسکاریبکەین. ئەدەبیات یەکێکە لە ئامرازەکانی دەسکاریکردنی ئەم جەنگەڵە. من لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا بوومە ھەڵگریی ئەم دیدە بۆ کۆمەڵگا و کوردبوون و نووسین. بۆیە گواستنەوە بۆ شێوازی تری نووسین و بۆ ژانری تر، گرنگیدان بە چەندەھا دیاردەی دیکە لە دەرەوەی ئەدەبیاتدا، بەشەخسیکردنی زیاتر و زیاتری شیعر، پەیوەندیی بەم گۆڕانکارییەشەوە ھەیە. ئینسان پێویستی بەوەیە ژیانێکی ماناداربژیی، کەی بوونی تاکەکەسیی و دەستەجەمعیی مرۆڤەکان بەتاڵکرایەوە لە مانا و مژدە و بڕێک لە گەشبینی، مرۆڤ کە ”ماڵ“ێکی ڕاستەقینەی لەناو دونیا نەما، شیعر دەتوانێت ببێت بەو ماڵە، بەڵام شتی تریش دەتوانن ھەمان ماڵ دروستبکەن. کەسانێکی زۆر ھەن ناتوانن لەناو شیعردا بژین و ناتوانن شیعر بکەن بە ماڵی خۆیان لە جیھاندا. کەسانێک ھەن ئەدەبیات ئەو کیشورە رەمزییە نییە بتوانێت شوناسێکیان پێببخەشێت، یان بەھانای قەیرانە شەخسیی و گشتییەکانیانەوە بێت، یان ھاریکاریان بێت لە ناسینی خۆیان و ناسینی دونیادا، لەمەشدا ھەموو مافێکیان ھەیە. ئەوەی لەشیعردا دەژیی کەسێک نییە لەوانیتر، کە ڕێیان ناکەوێتە ناو شیعرەوە، باشتر یان پاکتر یان مافدارتر بێت. ئەدەبیات، چ نووسینیی و چ خوێندنەوەی، مرۆڤ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناکات بە مرۆڤێکی ئەخلاقیی و ئینسانیی و بەرپرسیار. مرۆڤ بۆئەوەی نەبێت بە دڕندە زۆر زیاتر لە ئەدەبیاتی پێویستە. لەبیرمان نەچێت مرۆڤ بوونەوەرێکی ئیشکەر و دروستکەریشە، یەکێک لە ئیشە سەرەکییەکانی بریتییە لە دروستکردنی کۆمەڵگا، بۆ ئەم دروستکردنەش پێویستی بە دەیەھا و سەدەھا شت ھەیە، کە ئەدەبیات یەکێکیانە. ئەم تێگەیشتنەش بۆ دونیا و کۆمەڵگا و بەرپرسیارێتی مرۆڤ، دیسانەوە لە پشتی ئەوەوەیە من لە دونیای دوای ڕاپەڕیندا چەند ھەنگاوێک لە نووسینی شیعر و ئەدەبیات دوورکەوتمەوە، بەبێ ئەوەی بەجێیبھێڵم. کەسێک بە نووسینی من ئاشنابێت دەزانێت ڕووبەرێکی زۆر گرنگیی نووسینی من لەدوای ڕاپەڕینەوە تەرخانە بۆ قسەکردن لەسەر ئەدەبیات. بەڵام ئەوە تاقە ڕووبەێک نییە من کارم تێداکردبێت. لە شیعردا مرۆڤ بەر لەھەر شتێک خۆی بۆ خۆی شەرح و ڕاڤەدەکات، دەیەوێت بزانێت چ جۆرە مرۆڤێکە، لە چ مەعدەنێک دروستبووە، چ شتێک لەناویدا لە ڕوخان و وێرانبووندایە، بەدوای شتێکدا دەگەڕێت کە زۆرجار نازانێت چییە و نایناسێت. شیعر یەکەمجار ئەو شەرحە ناوەکییە دەکات، ئینجا دواتر ئەو دونیایە شەرح و ڕاڤەدەکات کە دەکەوێتە ناوییەوە، ئەو ژینگەیە دروستدەکات و دەڕوخێنێت کە لە دەرەوەی خۆیدا ئامادەیە. بە بۆچوونی من ھەر مرۆڤێک کێشەی ژمارە یەکی لەگەڵ خودی خۆیدا نەبێت و پاڵنەرێکی ناوەکیی بەھێز لەئارادا نەبێت بۆ نووسین، ناتوانێت ببێت بە نووسەرێکی ڕستەقینە، بە نووسەرێکی ڕاستگۆ.
د.هاشم ئه‌حمه‌د زاده بەشی دووەم و کۆتایی گێڕه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه بێئەوەی زۆری لەسەر بڕوات و بڵێت کە پیرەی وەرگێڕ دەکۆخێت و ئەوانی تر وەخەبەر دێنێت، له زمانی خودی پیره‌وه دەڵێت: "کۆخەکۆخی من هەڵیستاندی؟ وانییە؟" وەڵامی یۆنیسیش دوو شت ڕوون دەکاتەوە: هەم ئاکاری خزمەتکارێک لە بەرامبەر سەروەرەکەیدا و هەمیش ئەو ڕاستییە کە پیرەی وەرگێڕ شەوانە دەکۆخێت. (ل. ٦١) گێڕه‌وه بۆ نیشاندانی ئەوپەڕی لیبرالبوونی قەشەی ماڕۆنی زۆری لەسەر ناڕوات و بە درێژدادڕی تاقەتی خوێنەر ناپروکێنێت و لە ڕێگای کردەوەکانییەوە نیشان دەدات کە ئەو چەندە کراوەیە. بۆ نموونە، قشه له ده‌رفه‌تێكدا شوێنی نوێژکردن لە کەشتییەکەدا به موسوڵمانێك نیشان ده‌دات و ئه‌مه‌ش بۆ ده‌رخستنی كراوه‌یی بیری قه‌شه، به‌سه. ئه‌م ڕۆمانه‌ش وه‌ك هه‌ر ڕۆمانێكی تری سه‌ركه‌وتوو چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی لاوه‌كی هه‌یه كه زۆر وه‌ستایانه تێكهه‌ڵكێشی گێڕانه‌وه سه‌ره‌كییه‌كه كراون. شێوازی گێڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی مه‌یاسه و بوزان له بواری تێكنیكییهوه جوان و سه‌رنجڕاكێشه و وا دەکات کە مرۆڤ چاوەڕوان بێت چی بەسەر ئەڤینی بوزان و مەیاسەدا دێت. بەڵام دیسانەوە داپچڕانی زەمەنی و گیرۆدەیی بە زەمەنی هێڵییەوە تەواو دیارە. هێندێک جار کۆتاییپێنەهاتنی بەشێک لە چیرۆکە لاوەکییەکان دەبێتە مەراقێک بۆ کاراکتێرێک و هەر بەم جۆرەش بۆ خوێنەر. نەبوونی دەرفەت بۆ بیستنی بەسەرهاتی کۆتایی ژیانی دەروێش سیراج لە زمانی قەشەوە نموونەیەکی جوانی ئەم چەشنە تێکهڵکێشانەیە کە گێڕانەوەکە پڕ بە باڵای خۆی ئاراستەی دەکات. "ئیدی نەمزانی ئەو پیاوە ڕووناکە، دەروێش سیراج، چی بەسەر هات؟ (١٤٥. ل) کتێبەکە بە گشتی لە حەوت بەش پێکهاتووە و هێندێک لە بەشەکەان چەند ناونیشانییان هەیە. پیرە بۆ گێڕانەوەی هەر بەشێک تەدارەکێکی تەواو دەگرێت و داوتر بە نووسەرەکەی دەڵێت: "یۆنس بنووسە!" ئەو لە دوابەشدا لە لەززەتی گەیشتن بە کۆتاییەکان ده‌دوێت و تامی کۆتاییەکانی ڕۆمانەکە بەو گوتنانەی زیاتر دەکات. گێڕانەوەی چیرۆکی سێ نەوجەوانەکە بە نۆرە و لە زمانی خۆیانەوە وەبیرهێنەرەوەی گێڕانەوەی حیکایەتەکانی دێکامێرۆنی جیۆڤانی بۆکاچیۆی ئیتالیاییە کە لە دە شەودا دە پاڵەوان هەر یەکەو لە شەوێکدا چیرۆکێک و دواجار بەگشتی سەد چیرۆک (story/tale) دەگێڕنەوە. بەڵام ئەگەر چیرۆکەکانی بوکاچیۆ ڕیشەیان دە فەرهەنگی زارەکیی شارستانییەته کۆن و جۆراجۆرەکاندایە، گێڕانەوەی سێ نەوجەوانەکە ئەزموونی کەسێتیی خۆیانە. هەر سێ نەوجەوانەکە بەسەرهاتی خۆیان دەگێڕنەوە، بەڵام "پیرە" لەبەر ئەوەی تای دێتێ و نەخۆش دەبێت چیرۆکی بەسەرهاتی خۆی ناگێڕێتەوە. ئەمەش پاساوێکی چاکە بۆ وەدواخستنی بەسەرهاتی کاراکتێری سەرەکیی ڕۆمانەکە. بەمجۆرە ڕۆمانەکە توانایی ڕاکێشانی سه‌رنجی خوینەر بە بەردەوامی ڕادەگرێت. هەڵبەت دواتر لە ئاماژەیەکدا گێڕەوە ئاگادارمان دەکاتەوە کە "پیرە" چیرۆکی خۆی بۆ هاوەڵەکانی دەگێڕێتەوە (ل. ١٨١) و بەمجۆرە لەبەر ئاگاداریی خوێنەر لە چیرۆکی "پیرە" نایەوێت جارێکی تر ئەم شتانە دووپات بکرێنەوە. ئاوێنە شکاوەکە کە لە سەرەتاوە گرفتی دەستپێکردنی چیرۆکەکەی دەستنیشان دەکرد، پارچەیەک لەو ئاوێنەیە کە دایک بۆ کورەکەی دانابوو بۆ سەفەرەکی ڕۆما. ئاشكراکردنی ئەم خاڵە لە لاپەڕەی ٢٠٠ی ڕۆمانەکە و کاتێک لە کۆتایی نزیک دەبینەوە، زۆر وەستایانەیە. گێڕانەوەی حەوت باوڵەکەی دایک بۆ کوڕەی پێچابۆوە پڕە لە وردەکاریی جوانی زمانی و داستانی. دوای قوتاربوون لە ترسی گەورەی نوقمبوونی کەشتییەکە لە ئاکامی زریانێکی تونددا، ئەوه باوڵەکانی دایکن کە کوڕە ئارام دەکەنەوە. ئەو هەر حەوت باوڵەکە دەکاتەوە و ناوئاخنە جۆراجۆرەکانیان یادەوەریی نیشتمان و خەمخۆریی بێسنووری دایک و مێهرەبانیی باوک لەوپەڕی وشیاریدا نیشاندەدات. وەسفێکی لەڕادەبەدە جوانی یەکەم هەنگاوەکانی سەر وڵاتێکی نامۆ و غەریب دەبێتە دوا دێڕەکانی ڕٶمانەکە و سەرەتای گەیشتن بە ڕۆما. جێهێشتنی نیشتمان و شکانی ئازاری "دەفرێکی مەڕمەڕی" ئەو تێکشکانەیە نیشتمان دەکات بە یادگارییەکی ڕابردوو و ئیتر گەڕانەوە بۆ ئەم زێدە، تەنێ دەبێتە هیوایەک. پشووی درێژی پیرەی وەرگێڕ کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە مەیل و ویستی خوێنەرەوە بە بەردەوامی دەجووڵێنێت. ئەو بە وەستایی و بە بیانووی حەسانەوە، خواردن و سەرخەوشکاندن پشوویەک بە گێڕانەوەکە دەدات و ڕەوتی پڕ لە هەڵواسینی (suspension) گێڕانەوەکە بەردەوام پڕچێژتر و بتامتر دەکات. پرسێک کە مرۆڤ دەتوانێ ئاراستەی پێکهاتە (structure) ی چیرۆکەکەی بکات ئەوەیە کە گەلۆ بینا و پێکهاتەی ئەم چیرۆکە نەدەکرا پتەوتر بوایە و چیرۆکە پەراوێزەکانی وەک هۆدە و ژووره‌كانی ناو بینایەکی گەورەی لەخۆ گرتبوایە؟ له‌م ڕۆمانه‌دا ئاماده‌یی ده‌ریا له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كه‌دا توندوتۆڵییه‌كی به‌رچاو ده‌دات به ڕیتمی ڕووداوه‌كان. زریانی گریت و مەترسیی نقومبوونی کەشتییەکە و ترس و دڵەڕاوکێی سەرنشینەکانی و دواجار بردنی کەشتییەکە بە سەوڵلێدانی کەشتیوانەکان و خنكانی دووانیان و حاڵ و هەوای کاراکتێرەکان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، بەتایبەت هی "پیرە" و قەشە، نموونه‌یه‌كی دیار و جوانی ئه‌م وه‌سف و گێڕانه‌وه‌یه‌یه. هێندێکجار گێڕانەوەکە لە ڕەوتی ژیننامەنووسی لادەدات و دەبێت بە باسی پرسی وەرگێڕان لە سەدەکانی سەردەمی گێڕانەوەکەدا و جیاوازیی سیاسەتی وڵاتان، بۆ نموونە فەڕانسە و بریتانیا و ڕۆما لە پەروەردەکردنی وەرگێڕدا. ئەمجۆرە باسکردنە، لاپەڕەکانی ٩٤ تا ١٠٢ لە دیاردەی وەرگێڕان، سەرەڕای گرنگی و پڕبوونی لە زانیاری، خوێنەر ماندوو دەکات و سروشتی دیالۆگییانەی گێڕانەوەکە دەکووژێت. گێڕه‌وە بە جوانی ئاگاداری کەموکوڕیی بیری مرۆڤە و دەزانێ کە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکان ناتوانێت تەواو و سەراسەر ڕاست بن و مرۆڤ زۆر بە ئاسانی ئەوەی لەبیر دەچێتەوە. بەڵام وەک شوێنەکانی تری ئەم ڕۆمانە، گێڕەوە لەسەر ئەم بابەتە بە تاکبێژییەکی ماندووکەرانە نادوێت و باسێکی فەلسەفیی ڕووت و خەست ئاوێتەی ڕۆمانەکە ناکات. ئەو بە دروستی و بەپێی ئەو ڕاستییە کە خەریکی گێڕانەوەیە، هونەری نیشاندان دەکاتە جێگرەوەی گوتن و درێژدادڕی. (ل. ٦٣) ناسنامه ئەگەرچی نووسەری ئەم ڕۆمانە وەک نووسەرێکی ناسراوی کورد ناوبانگی دەرکردووە و هەتا ئێستا هه‌شت ڕۆمان، چوار به عه‌ره‌بی و چواریشی بە کرمانجیی سەروو، بڵاو بووەتەوە، کاراکتێری سەرەکیی ئه‌م ڕۆمانەی نە کورد بەڵکو چەرکەسە. تەنیا کاراکتێری کوردی ئەم ڕۆمانە "کوردەی گالیسکەوانە". ئەو خەڵکی دەشتی سروجی دەورووبەری شارۆچکەی ئەلبیرەی سەر بە شاری ئورفەیە. ئەو هەمیشە خەمگینە و خەم سیمای داپۆشاندووە. ئەو دەڵێت کە "ئەسپەکەشم وەک خۆم کوردە." (ل. ٦٦). پرس ئەوەیە کە لەو سەردەمیدا ناسنامەی ئێتنیكیی لەم چەشنە ئه‌وه‌نده باو بووە؟ کاتێک مەیاسەی کچە کۆچەر بە کوردەی گالیسکەوان دەڵێت "کورد بیت و زمانیشت لەنگ. (ل. ٧٢)، ئەو پرسە دێنێتە ئاراوە کە گەلۆ کوردبوون ئەو کاتیش کێشە و کەمایەسی بووە؟ زۆرجار چەمکە دەکارهاتووەکانی ناو ڕۆمانەکە هەڵگری تایبەتمەندی و سەرمایەی کولتوریی سەردەمی خۆیان نین. قسەکردن لە هەبوونی "نەتەوە" و "میللەت" لە سەردەمی ئەم چیرۆکەدا لەجێی خۆیدا نییە. ئاخر "میللەت" لەو سەردەمیدا شتێکی تر بووە و هیچ پێوەندییەکی بە مانای چەمکەکە لە سەردەمی ئێستادا نییه. چیرۆکی لاوەکیی کوردەی گەلیسکەوان، بوزان، بەشێکی زۆری چیرۆکەکەی داگرتووە. چیرۆکی ئەڤینی نێوان بوزانی کورد و مەیاسەی عارەب کە بوزان کاتی خۆی بۆ پیرەی وەرگێڕی لە سەردەمی گەنجیدا گێڕاوەتەوە، تا ڕادەیەک درێژە و بەشێکی زۆری لە فەزای گێڕانەوە سەرکییەکە داگیر کردووە. لە هەمانکاتدا تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ پرسی ئەڤینداریی بوزان و شێوازی عاشقبوونی بوزان بە مەیاسە دەریدەخات کە کۆمەڵگەیەکی لەم چەشنە بە زەحمەت دەتوانێت بواری نووسینی "ژیننامە" بڕەخسێنێت. بوزان بە هۆی خۆشویستنی مەیاسەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە "شێت" بووە. باوکی بوزان ئەو دەباتە لای شێخی بەرکەل کە پێی وایە جنووکە چووەتە ناو گیانی بوزان و بۆ دەرکردنی جنووکەکان بەردەوام بوزانی بێچارە دارکاری و تەنانەت دا‌غ دەکات. مرۆڤ كه بیر له به‌سه‌رهاتی ته‌نیا كاراكتێری كوردی ئه‌م ڕۆمانه، واتا بوزانی گالیسكه‌وان، ده‌كاته‌وه، له خۆی ده‌پرسێت تۆ بڵێی نووسه‌ر، تێبینیی ئێستای خۆی له‌سه‌ر كوردبوون نه‌گواستبێته‌وه دوو سه‌ده و نیو پێش ئێستا و مرۆڤی كوردی تووشی نه‌هامه‌تی و نوشوشتیی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی نه‌كردبێت؟ نۆستالژیا و هه‌ڵاتن بۆ دواوه به‌سه‌رهاتی عه‌شیقی وه‌رگێڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ئیمپراتۆرییه‌كان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ڵاتن له نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن كه تێیدا سه‌پاندنی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به مانای سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ناسنامه‌ی تری دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه وه‌ك هه‌وڵێكی لێدێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك له ئارامی له ڕابردووی دووردا كه ده‌كرێ وه‌ك نۆستالژیایه‌ك سه‌یر بكردرێت. قەشەی مارۆنی کە هاوڕێی ڕوشدیی بازرگانە یارمەتیدەری گەیاندنی کوڕەکەی ڕوشدییە بۆ ڕۆما. ئەو هەر لە سەرەتای سەفەرەکەوە ناوی یوحەنای ئەنتاکی لە کوڕە دەنێت. ئەم ناوە ناسنامەیەکی کرستیانی بە کوڕە دەبەخشێت و بۆی دەبێت بە جۆرێک لە جەوازی سەفەر. ئاخر لە سەردەمی عوسمانییەکاندا موسوڵمانەکان بۆیان نەبوو بڕۆنە سەرزەمینی کوفر و لەوێ نیشتەجێ بن. نووسەر لە پێشەکیی وەرگێڕانی کوردیی ڕۆمانەکەیدا، ئامانجی خۆی لە نووسینی ئەم ڕۆمانە باس دەکات و دەڵێت کە “ئه‌م ڕۆمانه‌م ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ په‌نابردن بۆ ئاوه‌ز و دانایی له‌سه‌رده‌مێكدا خه‌ریكه ده‌بێته دارستانێكی وشك و ئاگری توندڕه‌وی لووشی ده‌دات.” دەکرێت وەسفی جوانییەکان و پەسندانی ڕابردوو و پێداهەڵگوتنی سەردەمی پێش‌مۆدێرن بۆ بەربەرەکانیی سەردەمی ئێستا و مەوداگرتن لە فەزا پڕ لە شەڕ و کوشتارەکەی جۆغرافیای گێڕانەوەکە و ژینگەی سەرەکیی کاراکتێرەکان واتا ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئەمڕۆ بێت. گرفت ئەوەیە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتدا ئێمە نوینەرایەتیی قەشەی ماڕۆنی و ڕوشدیی بازرگان و هەموو ئەو ئایدیا جوانانەی بانگەشەی ژیانێک لە دەرەوەی باوەڕە ئاینییەکانەوە دەکات و تێیدا هەموو باوەڕ و بۆچوونێک بە هارمۆنییەکی تەواوە لەگەڵ یەکتر دەژین لە گوتارێکدا نابینین. بۆ نموونە ئایا لە دەرەوەی ئەم گێڕانەوەیەدا مرۆڤ دەتوانێت ئاماژە بە بیرمەندێکی سەدەی حەڤدە و هەژددەهەمی هەمو جۆغرافیای گێڕانەوەکە بە تورکی و عه‌رەبییەوە بکات و بڵێت فڵان کەس ئاوا دەنووسێ. بە واتایەکی تر مرۆڤ دەکرێت بڵێت مرۆڤ خۆزگە بە قەشەیەکی ماڕۆنی و ڕوشدییەکی بازرگان و پیرەیەکی وەرگێڕی ڕاستەقینە دەخوازێت و لە نەبوونی ئەواندا قەشەیەک و بازرگانێک و پیرەیەکی وەرگێڕی خەیاڵیی ئیدێئال دەئافرێنێت. هێندێک جار قسەی وا لە دەمی کاراکتێرگەلی وەک دەروێش سیراج و قشە پۆلسه‌وه دەکرێت کە مرۆڤ وەیادی ڕووناکبیرانی سەردەمی ڕۆشنگەریی ڕۆژاوا دەخات و هەست دەکات دیدێرۆ و ڤۆلتەر قسە دەکەن. بۆ نموونە کاتێک دەروێش سیراج دەڵێت کە "ئازادی دەقێکی مەزنە، پەراوێز و ڕاڤەی کورت و زۆری هەن، هەڵبەت پەراوێز نییە بۆ دەقەیلی تر." ، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دێت. ئەمە ئیتر زۆر سەختە جێگای باوەڕ بێت کە لە عەقڵی مرۆڤێکی سەدەی هەژدەهەمی حەڵەبەوە هەڵقوڵا بێت. ئایا نموونەیەکی ئاوا لە زانایەکی ئیسلامی بیستراوە؟ ئەمە ئەگەر ڕاستیش بێت پێشخانی ڕۆمانەکە لە ئاستی پێویستدا دەریناخات بۆچی دەبێت قەشە پۆلس و دەروێش سیراج ئاوا بیر بکەنەوە. ئایا ئەمە هۆکاری سروشت و ژینگەی ئەوانە یان نەزمی سیاسی باو وا دەخوازێت. مرۆڤ بەردەوام ترسی ئەوەی هەیە نووسەر هەر وەک لە "پێشەکی"ی وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکەی گوتوویەتی، دژایەتیی ئەو لەگەڵ شەڕوشووڕی ئیستا و ڕۆڵی خراپی ئایینەکان لەم پێکهەڵپڕژانی باوەڕە جۆراجۆرەکاندا هانی دابێت بە ڕازاندنەوەی ڕابردوو سوکنایی بدات بە خۆی. مرۆڤ وا هەست دەکات کارتێکەریی ڕەوشی ئێستا و پێداویستیی دۆزینەوەی ڕۆژگارێکی خۆش لە ڕابردوودا بۆ دەرچوون لە فەزای کوشەندەی ئەم سەردەمە، گێڕەوە وا لێدەکات تیفتیفەی ڕابردوو بدات و کەسایەتی ئایدیالیستی وەک قەشەی ماڕۆنی و دەروێش سەراج ساز بکات. به‌رایی كۆلۆنیالیزم له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا خوێنه‌ر سه‌فه‌رێكی خه‌یاڵی بۆ سه‌رده‌می گه‌شه‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌م ئاشنا ده‌بێت. بۆ نموونه تێده‌گات كه جۆرەکانی کاغەز لەو سەردەمیدا بریتی بوون لە ڕۆمی، میسری، بەغدایی و سەمەرقەندی. بەڵام جۆری ڕۆمایی لە هەموویان باشترە. (٤٤) وێده‌چێت هه‌ر له‌و سه‌رده‌میشدا سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژاوای پیشه‌سازی مۆركی خۆی له‌سه‌ر زه‌ینی ته‌نانه‌ت دانیشتوانی عوسمانییشدا دابێت و پێشكه‌وتوویی ڕۆژاوا بووبێت به ڕاستییه‌كی حاشالێنه‌كراو. بۆیه ده‌بینین كه هەر ئەو سەردەمیش بۆچوون لەسەر فەڕەنگستان بۆچوونێکی ئەرێنی بووە وەک وڵاتێکی کە "ماست و هەنگوینی لێ دەڕژێت" پێناسه كراوه (٣٨ .ل). باوکی شەمعون، یەکێک لەو گەنجانەی لەگەڵ قەشەی ماڕۆنی بەرەو ڕۆما دەڕۆن و خۆی کوڕە کرستیانێکی دەوەری تلکێفی سەر بە موسڵە و تەمەنی شازدە ساڵە، لە باسکردنی بەسەرهاتی خۆیدا دەگێڕێتەوە کە چۆن "کەسانێک لە وڵاتی فەڕەنگانەوە دەهاتن و دەچوون، لە دوای خۆیانەوە جگە لە ناکۆکی هیچیان جینەدەهێشت، تا وای لێهات باوکم بە دووزمانانی ڕۆمای ناودەبردن." (ل. ١٥٧) مرۆڤ جۆرێک لە سەرەتاکانی کۆلۆنیالیزم لەو قسانەدا دەبینێتەوە کە چۆن مژەدبەخشەکان بە هاتنیان بۆ ناوچەکە هێدیهێدی تۆوی دووبەرەکی دەخەنە ناو "بەرخەکانی خوا". نێردەکانی وڵاتی فەڕەنگ بە هاتنیان بۆ ڕۆژهەڵات زیان بە کریستیانەکان دەگەیەنن. ئەمە دەتوانێ سەرەتای شێواندنی نەزمی کۆن و هاتنی سەردەمی مۆدێڕن بێت. باوکی پیرە لەبەر کەسێکی وەک خواجە مارتینی ئاڵمانی مایەپووچ دەبێت. ئەمەش دەکرێت وەک دیاردەی کۆلۆنیالیستی و هاتنی ڕٶژاواییەکان بۆ ڕٶژهەڵات ببیندرێت.كیبەرکێی ئابووری لەنێوان مارتینی ئاڵمانی و ڕوشدیی بازرگاندا سەرەتای سەردەمانێک دەستنیشان دەکات کە وڵاتانی ڕۆژاوا هێدیهێدی دەگەیشتنە ڕۆژهەڵات. ئەوان بە کەرەسەی باشترەوە کێبەرکێی ئابوورییان لە بازرگانانی ناوخۆ دەبردەوە و چاکتربوونی کالاکانیان ڕەوتی هاوردەکردنی ئابووریی لە سەمەرقەند و بەغداوە بەرەو مەرسیلیا دەگوێزێتەوە. باوکی شەمعون بازرگانێکی کرستیانە کە لە ئاکامی لەتلەتبوونی کلێساکانی ڕۆژهەڵاتدا کاروباری لە بڕەو دەکەوێت و دەخوازێت ببێت بە موسوڵمان و دواجار "شێت" دەبێت و لە ژێرزەمینی کلێسایەکدا دەبەسترێتەوە. شمعون لە ڕەبەنگەی چیای عابدین جێگیر دەبێت و دواجار بەهۆی توانا زمانییەکانییەوە و زانینی ئاسۆڕی، کوردی و عه‌رەبی هەڵیان بژاردووە کە بچێتە ڕۆما بۆ فێربوونی ئیتالیایی لاتینی. گێڕانەوەی ئاوا بە وردەڕیشاڵی ژیانی نەوجەوانێک ئەم پرسە دێنێتە ئاراوە کە ئایا ئەم وردەکارییە تاکبڕوایانە لەو سەردەمەدا و لە چوارچێوەی ئێپیستیمەی ئەو سەردەمیدا دەگونجا؟ ئه‌نجام ئه‌گه‌رچی هه‌لومه‌رجی جۆغرافیایی كوردستان مه‌جالی ئاماده‌بوونی ده‌ریای له گێڕانه‌وه‌ی كوردی بڕیوه، به‌ڵام عه‌شیقی وه‌رگێڕ و زه‌نگه‌كانی ڕۆما به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌كان توانیوییانه چێژی گێڕانه‌وه له‌گه‌ڵ سامی ده‌ریا و شه‌پۆله‌كانی وشه تێكه‌ڵاو بكه‌ن. لە گرنگیی چاوەڕوانیی بۆ بیستنی بەسەرهاتی دەروێش سیراجدا، ئەو کوڕە گەنجەی دواتر دەبێت بە پیرەی وەرگێڕ، بە قەشە دەڵێت لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی دەروێش بەردەوام بێت. چونکە "چیرۆک دەریایەکە ئەوی دابەزێتە ناوییەوە چەندێک زریان هەڵکات و چەندێک شەپۆلەکانی بەرزببنەوە، نوقم نابێت." (ل. ١٣٧) ئه‌م وێكچوواندنه، له‌ڕاستیدا، هه‌ڵگری باری ماناییه‌كی گرنگه له نیشاندانی كارلێكی ده‌ریا و چیرۆكدا. ڕۆمانی عه‌شیقی وه‌رگێڕ و زه‌نگه‌كانی ڕۆما[1] وه‌ك به‌رگی دووهه‌می ئه‌م ڕۆمانه، ڕه‌هه‌ندێكی نوێ ده‌دات به گێڕانه‌وه‌ی كوردی و تواناییه‌كانی گێڕه‌وه بۆ وێناكردنی فه‌زاگه‌لی تێكه‌ڵاو له وشكانی و ده‌ریایی. ڕه‌نگه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ بێته پێش تۆ بڵێی فه‌زایه‌كی له‌م چه‌شنه و كاراكتێرگه‌لێكی ئاوا هه‌مه‌ڕه‌نگی ئێتنیكی، هێشتا بتوانن پێناسه‌ی كوردیی ڕۆمانه‌كان بپارێزن؟ له دونیای تێكسڕماوی ئێستادا كه تێكه‌ڵاویی چڕی مرۆڤه‌كان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و هه‌مه‌لایه‌نه، گێڕانه‌وه‌ی كوردی ناتوانێت له ده‌ریای بێسنووری هونه‌ردا مه‌له نه‌كات و خوێنه‌ری كورد به پڕشكی ئاوی ده‌ریا شاد نه‌كات. عه‌شیقی وه‌رگێڕ و ڕۆمانی زه‌نگه‌كانی ڕۆمای جان دۆست، سنووره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی كوردی‌یان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژاوا درێژ كردووه‌ته و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو چه‌شنێك له هه‌ستی نۆستالژییانه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان جووڵاندووه‌ته‌وه. له وتارێكی تردا، ڕۆمان و ده‌ریا (٢)، ئه‌م ڕۆمانه‌شم هه‌ڵسه‌نگاندووه. [1]
لۆڤا محەمەد پاش ئه‌وه‌ى دکتۆره خۆشه‌ویسته‌که‌ى منداڵان، دکتۆر (جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید) دوای (٥٠)ساڵ خزمەتکردن بە منداڵانی نەخۆش، ساڵی ڕابردوو لە وڵاتى ئەڵمانیا بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایکرد. له ئێستادا و له‌پاى ئه‌و هه‌موو قوربانى و ماندووبونه‌ى، هونه‌رمه‌ندێکى په‌یکه‌رساز، په‌یکه‌رێکى وه‌ک ڕێزلێنان بۆ دروستده‌کات. پەیکەرساز (چێنەر نزار)، سەبارەت بە بیرۆکەی کارەکەى ڕایگەیاند: پێش ئەوەی دکتۆر جەمال کۆچی دوایی بکات ئێمە چووین بۆلای و پێمان وت کە دەمانەوێت پەیکەرێکت بۆ دروست بکەین، بەڵام دکتۆر جەمال وتی من شایەنی ئەوە نیم پەیکەرم بۆ دروست بکەن". وتیشى:" دیارە ئەمەی دکتۆر جەمال وتی تەنها لە گەورەیی خۆی بوو کە مانای ئەوەبوو من هیچم نەکردووە تا شایانی پەیکەرێک بم، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو شایانی زۆر لەوە زیاترە، پاشان وێنەیمان گرت و دەستمان بە دروستکردنی پەیکەرەکە کرد، بەڵام پاش ماوەیەکی کەم پەیوەندیم پێوەکرا کە دکتۆر جەمال کۆچی دوایی کردووە". ئەو پەیکەرسازە ئاشکراشی دەکات:" پەیکەرەکە هاوشێوەی باڵای مرۆڤێکی ئاساییە و لە قوڕدروستکراوە و دواتر بە هاڕاوەی بەرد دادەپۆشرێت و بڕیارە بە ماددەی بڕۆنز ڕووپۆشی بکەین تاوەکو بەرگەی زۆر شت بگرێت، وە لە هەردوولای پەیکەرەکەدا پەیکەری بارز دادەنێین کە منداڵی لەسەر بێت و پەیامی سوپاس بە دکتۆر جەمال دەگەیەنن". واش بڕیارە ئهوپەیکەرە لە سلێمانی لەبەردەم نەخۆشخانەی (د، جەمال ئەحمەد ڕەشید) دابنرێت کە لە ڕابردوودا بە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان ناسرابوو.
دانا رەئووف داستانی (ئەلیازە)ی هۆمیرۆس یەکێکە لە سەرچاوە کلاسیکییە دێرین و گەورەکانی کو‌لتوور و ئەدەب و شانۆی گرێکی، هاوکات بنەمایەکی گرینگی ستراکتوری هەموو ئەدەب و شانۆی ئەوروپییە. بەپێی سەرچاوەکانی مێژووی ئەدەب، ئەلیازە لە ساڵەکانی ٧٠٠ ب. ز دا نووسراوە، بەڵام لە چاخی ناوەڕاست دا (ئەلیازە) و هەروەها (ئۆدیسە)یش ون بوون و دواتر لە فۆرم و دەستنووسی تردا دەرکەوتونەتەوە. مێژووی وەرگێڕانی ئەلیازە و هەموو کولتووری یۆنانی کۆن، بۆ زمانە ئەوروپییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٤٠٠، بەڵام لە ١٨٠٠ەکاندا هۆمیرۆس و داستانی ئەلیازە، وەک شاکارێکی کلاسیکی بە هەموو ئەوروپادا بڵاو دەبێتەوە. ئەلیازە، بۆ گرێکییەکانیش سەرچاوەی سروش بووە و لە دەقە تراجیدیاکانی شانۆی گرێکی کۆندا ڕەنگی داوەتەوە، بۆ نموونە (ئۆرێستێیا)ی ئێسخیلۆس، کە باسی گەڕانەوەی ئاگامێمنون دوای دە ساڵ لە شەڕی تەروادە دەکات، هاوکات (ژنانی تەروادە)ی یوربیدیس، کە باسی ژنەکانی تەروادە دەکات، کە چۆن لە دوای شەڕەکە، وەک کۆیلە دەیانگوێزنەوە بۆ یۆنان. ئەم داستانانە، لە ئەدەبی مۆدێرنی ئەوروپادا، بۆ نموونە (یولیسیس)ی جێمس جۆیس، (ئۆدیسەێی) کازانتزاکیس و چەندانی تر تا دەگاتە ئەم دوا ڕۆمانەی تیۆدۆر کالیفاتیدێس (هێرشەکەی سەر تەروادە) ڕەنگی داوەتەوە. ئەلیازە، لە شانزە هەزار بڕگە شیعر و بیست و چوار گۆرانی پێکهاتووە و لەم ستراکتورە میتۆلۆژییەدا، داستانێکی خوێناویی و شەڕێکی درێژ خایەنی دە ساڵەی نێوان گرێکییەکان و تەڕوادەییەکان دەگێڕێتەوە، شەڕی پاڵەوانە گەورەکان، ئەو پاڵەوانانەی تەنها لەنێو داستانە گەورەکاندا هەن: ئاگامێمنون، هێکتۆر، ئەکیلیس، پاریس، نێستۆر، ئۆدیسیۆس، هەروەها پادشا، شازادە و خواوەندەکان، هاوکات هێلێنا-ی جوان و قەشەنگ، کە هەموو شەڕەکە لە پێناوی ئەودا و لەسەر ئەو دەکرێت. یەکێک لە خاڵە نەمر و گرینگەکانی ئەم داستانەیش ئەوەیە، لە کۆنەوە و تا ئێستایش، خوێنەر و گوێگر، هەندێک لایەنگری بەشێک لە پاڵەوانەکان و هاوکات هەندێکی تر دژی هەمان ئەو پاڵەوانانە بوون. هیچ لایەکێان، نە گرێکەکان و نە تەروادەییەکان لەم شەڕە خوێناوییە دە ساڵییەدا بێ‌تاوان و بێگوناه نەبوون. چارەنووسی کارەکتەرەکان و هەروەها ئەو ڕووداوانەیشی تیا دەژین و کاریگەرییان بەسەر ڕەوتی مێژوو و ژیانەوە هەیە، پێشوەخت لە لایان خواوەندەکانەوە دیاریکراوە. ئەلیازەی هۆمیرۆس وەرگێڕدراوەتە سەر زۆربەی زمانەکانی دنیا، کراوەتە فیلم و شانۆ و لە قوتابخانە و کۆلیژەکانی دنیادا خوێنراوە و دەخوێنرێت، لەگەڵ ئەوەیشدا تێگەیشتنی ئەم داستانە بۆ زۆرێک ئاسان نەبووە، لەوانەیە هەندێک لە هۆکارەکان درێژی داستانەکە، چڕ و پڕی ڕووداوەکان، ئەو زمانە شیعرییەی ئەلیازەی پێنووسراوە، زۆری پاڵەوان و ئەو هەموو کارەکتەرەی لەنێو ئەم داستانەدا، لە دایک دەبن، دەژین و هەندێکیان پیر دەبن و هەندێکیشیان لەم جەنگەدا بە گەنجی دەکوژرێن. نووسەری سوێدی/یۆنانی تیۆدۆر کالیفاتیدێس گەڕاوەتەوە بۆ سەر ئەم داستانە گەورەیە و لەنێو ڕۆمانێکدا کاری لەسەر کردووە، ڕووداوەکانی داستانەکە، ئەو هەست و سۆزە گەورەیەی کارەکتەر و ڕووداوەکان دروست دەکەن، خۆشەویستی، سێکس، کۆیلە بوون، ئەو توندوتیژییە نامرۆڤانه‌یه‌ی جەنگ دەیخوڵقێنێت، ئەو توڕەییەی رقێکی گەورە لەنێو هەردوو بەرەی جەنگەکەدا دروست دەکات و لافاوی خوێن هەڵدەستێنێت، دەگێڕێتەوە. ئەم ڕۆمانە تازەیەی کالیفاتیدێس (هێرشەکەی سەر تەروادە) چەندە ڕۆمانێکی جوانە و لەنێو داستانەکەی هۆمیرۆس دا هەناسە دەدات و سەرلەنوێ داستانێکی گەورەی وەک (ئەلیازە)مان بە زمانێکی ئاسان و شیعرئامێز بۆ دەگێڕێتەوە، هێندەیش چەمکێکی پێداگۆگی هەیە و هەموو ڕووداوەکانی داستانەکە، پاڵەوانەکان و ڕێچکەی شەڕەکە و هۆکارەکانی دەخاتە بەردەستی خوێنەران. کالیفاتیدێس لە کۆتایی ڕۆمانەکەیدا، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە یەکێک لە هۆکارەکانی نووسینی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە، کە ئەم سەردەمەی ئێستامان، ئەو توانایەی نییە ئەم داستانە بکاتە دەروازەیەکی نوێ بۆ نزیکبوونەوە لە کو‌لتوور و داستانە کلاسیکییە کۆنەکانی ئەوروپا، ئەمە جگە لەوەی ئەو وەرگێرانانەی تا ئێستا لەبەر دەست دان ناتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن. نووسەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک نە مەبەستی ئەوە و نە دەشتوانێت، جێگای هۆمیرۆس بگرێتەوە، بەڵکو هەوڵی ئەو بۆ ئەوەیە دەروازەیەک بۆ ئەو داستانە شیعرییە گەورەیە بکاتەوە. کالیفاتیدێس لە پەیڤێکی کورتی دوای ڕۆمانەکەیدا، دەڵێت: (من هەمیشە ئەلیازە-م وەک شیعرێکی دژە جەنگ بینیوە.) ئەمەیش ڕاستییەکی ڕەهای ئەو داستانە خوێناوییەیە، هیچ کەسێک لە کارەکتەرەکانی ئەلیازە شەڕیان ناوێت، بەشێکی زۆری داستانەکە، گفتوگۆیە بۆ ئاشتی، ڕێزێکی زۆر بۆ کوژران و ریتواڵی بە خاک سپاردنی پاڵەوانەکان و شەڕ ڕاگرتن، تا بە تەواوی لە ناشتنی پاڵەوانەکان دەبنەوە. بەڵام خواوەندەکان شتێکی تریان ویستوە و ڕێچکەی ڕووداو و شەڕەکانیان بە ئاڕاستەیەکی تردا بردووە. هەرچەندە کالیفاتیدێس (لە هێرشەکەی سەر تەروادە) دا ڕێچکەی ڕووداوەکانی داستانەکەی هۆمیرۆس-ی هەڵگرتووە، هەمان میتۆلۆژیامان بۆ دەگێڕێتەوە و پاڵەوانەکان، بە تایبەتیش پاڵەوانە سەرەکییەکانی ئەلیازە: مێنێلاۆوس، هێلێنا، ئەگامێمنون، ئەکیلیس، پرێیاموس-ی پادشای تەروادە، هێکتۆر، ، پاریس، هێکابە، ئەندۆماکە، کەساندرا-ن، بەڵام ڕۆمانەکەی ڕۆمانێکە، کە لەسەر بنەما و چەمکەکانی ڕۆمانێکی هاوچەرخی ئەوروپی ڕۆنراوە. کالیفاتیدێس ڕووداوەکانی ئەلیازە و شەڕە خوێناوییەکەی تەروادەی بەستۆتەوە بە جەنگێکی تری خوێناوییەوە؛ ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه، لە دوا ساڵی جەنگی جیهانی دووەم و لە گوندێکی گرێکی دا، کە لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە داگیر کراوە و بە بەردەوامی لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانەکانەوە بۆردومان دەکرێت و پارتیزانە یۆنانییەکانیش هێرش چەکداری دەکەنە سەریان، ڕوو ده‌ده‌ن. تیۆدۆر کالیفاتیدێس بەم شێوەیە ڕۆمانەکەی دەست پێدەکات: (من تەمەنم پانزە ساڵان بوو و عاشقی مامۆستاکەم بووبووم. ساڵی ١٩٤٥ و سەرەتای مانگی چوار بوو. گوندەکەم، هەروەک هەموو یۆنان لە ساڵی ١٩٤١ەوە لەلایەن سوپای ئەڵمانییەوە داگیر کرا بوو.) نووسەر، کە خۆی ڕۆمانەکە دەگێڕێتەوە و باسی ئەو ڕۆژانە دەکات، کە لەگەڵ کچە دراوسێ و هاوپۆل و هاوڕێی منداڵی‌دا (دیمیتریە) چوون بۆ قوتانخانە و لەناو گوندەکەدا یارییان کردوە و سەردانی کلێسا و قاوەخانە و ناوەندی گوندەکەیان کردووە. یەکەم ڕۆژی قوتابخانە، کە بۆمبابارانە و لەگەڵ مامۆستا تازەکەیاندا، کە کچێکی گەنجی قژ ڕەشی جوانە و هەر لەیەکەم ڕۆژەوە عاشقی دەبێت، دەچنە ئەشکەوتێکەوە تا خۆیان لە بۆمبای فرۆکەکان بپارێزن، کە بەسەر گوندەکەیاندا دەیبارێنێت. هەر لە ئەشکەوتەکەدا و بەدەم چاوەڕوانییەوە، ئەم مامۆستا گەنجە جوانە، پێشنیاری ئەوەیان بۆ دەکات، کە چیرۆکی هێرشە گەورەکەی سەر تەروادە-یان بۆ بگێڕێتەوە. مامۆستاکە، لەو ئەشکەوتەدا دەیەوێت بە گێڕانەوەی ئەو داستانە ترسی فرۆکە جەنگییەکان بە گێڕانەوەی شەڕێکی تر لای قوتابییەکانی بڕەوێنێتەوە. ئەو، کە عاشقی مامۆستاکەی بووە، لەوە دەگات، ئەو خۆشەویستییەی بۆ مامۆستاکەی هەیەتی ناگاتە ئەنجام، هاوکات دەشزانێت، کە مامۆستاکەیشی عاشقە، بەڵام عاشقی ئه‌و نییه و عەشقەکەی ئەویش نەک هەر ناگاتە هیچ ئەنجامێک، بەڵکو یاریکردنیشە بە ئاگر. مامۆستاکەی عاشقی یەکێکە لە سەربازە داگیرکەرە ئەڵمانییەکان. مامۆستاکە دەست دەکات بە گێڕانەوەی داستانەکە؛ ئەو داستانەی باسی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی یۆنانییەکان، کە لەو سەردەمەدا پێیان گوتراوە (ئەکاییەکان) بۆ سەر تەروادە دەکات، دە ساڵ تێپەڕیوە و خوێنێکی زۆر لەنێوان هەردوو لادا ڕژاوە، بەڵام تا ئێستا ئەکاییەکان نەیانتوانییوە شووره‌کانی تەروادە برۆخێنن و بچنە ناو شارەکەوە. لە بەینی بەشەکانی شەڕی تەروادە و داستانەکەی هۆمیرۆس (ئەلیازە)دا، خوێنەر بە (من)ی گێڕەرەوە زیاتر ئاشنا دەبێت، ئەو عاشقی مامۆستاکەیانە، دیمیتریە-یش عاشقی ئەوە و باوکی لەلایەن ئەڵمانییە نازییەکانەوە بێسەروشوێن کراوە و شەڕەکە (جەنگی جیهانی دووەم) وەک شەڕی نێوان گرێکەکان و تەروادەییەکان، خەڵکی گوندەکەی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. هەڵواسین و لە سێدارەدانی پارتیزانە یۆنانییەکان، تۆڵەسەندنەوە و بردن و گولەبارانکردنی گەنجانی گوندەکە، وێنە خوێناوییەکانی جەنگی جیهانی دووەمە، کە بە شێوەیەکی تەریبی، لەخۆ دووبارەکردنەوەی مێژوودا، ڕەنگێکی بەهێز دەبەخشێت بە مێژووی شەڕ لە جیهاندا. کالیفاتیدێس هەر لەسەرەتاوە، هەمان ریتم و تۆن لە ستراکتوری ڕۆمانەکەیدا بەکاردەهێنێت و له ڕیزبه‌ندیی ڕووداوه‌کاندا شوێن پێی هۆمیرۆس دەکەوێت، کاتێك باسی شەڕێکی دە ساڵە دەکات، که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئافره‌تێك به‌ناوی "هێلێنا". "هێلێنا" ژنێکی جوان و قەشەنگه، ژنی پادشای سپارتا، شا مێنێلاۆوس-ە، به‌ڵام لە پڕ زۆر بە قووڵی عاشقی شازادە پاریس، شازادەی تەروادە دەبێت. هێلێنا لەگەڵ پاریس ڕادەکات و پێکەوە دەڕۆن بۆ تەروادە، ئەم ڕەدووکەوتنەی هێلێنایش ئاگری ئەو شەڕە دە ساڵییە هەڵدەگیرسێنێت، کە هەزارەها جەنگاوەر و کوری گەنج و پاڵاوانی هەردوو لای تیا دەکوژرێت. مێنێلاۆوس لەشکرەکەی کۆدەکاتەوە و سەرکردایەتییەکەیشی دەداتە دەست ئەگامێمنون، کە ئێفگینیا-ی کچی دەکاتە قوربانی، تا باکە یارمەتییان بدات و پاڵ بە کەشتییەکانیانەوە بنێت بۆ ئەوەی بپەڕنەوە و تەروادە کاول و داگیر بکەن. ستراکتوری داستانەکەیش، وەک هەموو میتۆلۆژیایەکی دێرینی یونانی لەلایەن خواوەندەکانەوە ڕۆنراوە و خواوەندەکان لە پشت چۆنییەتی ڕەوش و گەشە و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی شه‌ڕه‌که و چارەنووسی پاڵەوانەکانەوەیە. خاڵێکی گرینگی داستانەکەی هۆمیرۆس و رۆمانەکەی کالیفاتیدێس، کارەکتەری هێلێنا-یە، ئەو شاژنەی پشت دەکاتە مێردەکەی، شا مێنێلاۆوس و لەگەڵ شازادە پاریس بەرەو تەروادە ڕادەکات: ئەنجامی شەڕەکە هەر چۆنێک بێت، هێلێنا به چارەنووسی خۆی دەزانێت؛ مێردەکەی یان پاریس، کە عاشقیەتی هەر کامیان بکوژرێن، سپارتە، وڵاتی گرێکەکان، کە زێدی خۆیەتی و منداڵ و کەس و کارەکەی تیا دەژی وێران بێت، یان تەروادە، ئەو وڵاتەی لەگەڵ پاریس پەنای بۆ بردووە، ئەو دۆڕاوە و لە هەردوو بارەکەدا تۆڵەی لێدەکرێتەوە. رۆمانەکەی کالیفاتیدێس، هەروەک ئەلیازەی هۆمیرۆس، باسی جەنگ و ئاکامه‌کانی جەنگ و کاولکاری دەکات، بەڵام باسی خۆشەویستی و عەشق و کۆمەڵگەی باوکسالاریش دەکات. نووسەر دەیەوێت ئەوە دووپات بکاتەوە، کە سیستێمی کۆمەڵگە باوکسالارییەکان بەرپرسیارن لە هەڵگیرسانی جەنگ و کوشتن و بڕین. هێلێنا-ی قەشەنگ، کە ژنی شا مێنێلاۆوس-ە عاشقی شازادە پاریس دەبێت و دوای دەکەوێت، هەموو گرێکییەکان، بۆ گەڕانەوەی نامووسی شا و تۆڵەسەندنەوە لە هێلێنا، بۆ ماوەی دە ساڵ دەکەونە جەنگەوە و خوێن دەڕێژن. خاڵی گرینگ و بەهێزی ئەم ڕۆمانەی کالیفاتیدێس، زمانەکەیەتی. نووسەر هەوڵی نەداوە ڕۆمانەکە بە جۆرێکی تر بخوێنێتەوە و چەمکێکی مۆدێرن و کارەکتارێکی تری پێببەخشێت، بەڵکو تازەکردنەوەی ئەو بۆ ئەو داستانە ئەو زمانە شیعرییە لیریکییە جوانەیە، کە دەوڵەمەندە بە هەموو شتێک؛ شیعر، خوڵقاندنی داستانێکی نوێ، بەکارهێنانی چەندان وشە بۆ دیمەنێک، کارەکتەرەکان زیندوون و بە هەوای ئەمرٶ هەناسە دەدەن. هەندێک لە ڕەخنەگرە سوێدییەکان، ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، کە قووڵی و جوانی زمانەکەی کالیفاتیدێس وا ده‌کات بچێته ئاستی ئه‌و زمانە لیریکییە ئەفسانەییەی هۆمیرۆس پێی نووسیوە. ئەم ڕۆمانەی کالیفاتیدێس قووڵییەکی ساکار لەخۆ دەگرێت، لەم قووڵییەدا هەست بە تێپەڕبوونی کات ناکرێت، داستانێکی دێرێن دەبێتە چیرۆکێکی واقیعی و بەرجەستەی ئەو هەموو شەڕەمان بۆ دەکات، کە لەم زەمەنە مۆدێرنەدا مرۆڤی خەڵتانی خوێن کردووە، هاوکات لەنێو دێڕ و ڕووداوە شەڕانگیزەکەی ئەم داستانە (مۆدێرنە)دا، جۆرە خەندە و هەستێکی تەژی بە کۆمیدیایەکی ڕەش دەکرێت، کە تەرازوی تراجیدیا/کۆمیدیای چارەنووسی مرۆڤایەتی ڕاگرتووە. تیۆدۆر کالیفاتیدێس نووسەرێکی بە ئەزموونە و نزیکەی سی ڕۆمانی نووسیوە، جێگای خۆی بەباشی لەنێو ئەدەبی سوێدیدا کردۆتەوە و بەشێکی زۆر لە نووسین و ڕۆمانەکانیشی کارکردنە لەسەر ژیانی یۆنانییەکان، جەنگ و ژیانی گوندەکان، میتۆلۆژیا و ژیانی ڕۆژانە، بێگومان ژیانی ئەمرۆی سوێد و پێوەندییەکانی نێوان مرۆڤ، بە تایبەتیش پێوەندییەکانی نێوان ژن و پیاو. کالیفاتیدێس نامۆ نییە بە خوێنەری کورد، تاکو ئێستا دلاوەر قەرەداغی بەشێک لە ڕۆمانەکانی کردووە بە کوردی و بڵاو کراونەتەوە. ئەوەی لەم ڕۆمانەیدا (هێرشەکەی سەر تەروادە) گرینگە، کە یەکێکە لە سیما و تەکنیک و ستایلەکانی نووسەریش، ئەو ساکارییە قووڵەیە لە نووسین دا، ئەو دەتوانێت مەسەلە چر و پڕ لە کێشە و گرانەکان، بە زمانێکی ساکار و تەکنیک و ستایلێکی شەفاف بخاتە ڕوو. هەر بۆ نموونە، داستانێکی گەورە و گرانی وەک ئەلیازە، دەبێتە ڕۆمانێکی چێژبەخش و لە هەمان کات کورت و ساکار و ئاسان. ئەوەی لێرەدا گرینگە ئاماژەی بۆ بکەین، ئەوەیە پاڵەوانەکانی نێو ئەم داستانە لای کالیفاتیدێس، تەنها پاڵەوان و جه‌نگاوه‌ری ناو دونیای چیرۆك نین، بەڵکو دەبنە مرۆڤ و هەست بە بوونیان وەک مرۆڤ، لەنێو ڕووداوەکاندا دەکەیت. هۆمیرۆس، هەروەها کالیفاتیدێس دەیانەوێت بڵێن، شەڕ سەرچاوەی فرمێسکە و هیچ براوە و سەکەوتنێکیش لە هیچ کام لەبەرەی شەڕەکاندا نییە و هەموو لایەک دۆڕاون، لەگەڵ ئەوەیشدا جەنگەکان هەرگیز کۆتای‌یان نایەت، ئەوەتا دوای جەنگی جیهانی دووەم و کشانەوە و نەمانی هێزە ئەڵمانییە داگیرکەرەکان، شەڕی ناوخۆیی لە یۆنان هەڵدەگیرسێت و براکان یەکتری دەکوژن. سەرچاوە: Theodor Kallifatides, Slaget om Troja, Albert Bonniers förlag, 2018
ڕێژه‌ن جه‌مال له‌یه‌کێک له‌دیمه‌نه‌کانی فیلمه نوێیه‌که‌ی برایانی کۆین (جۆیل و ئیسیان کۆین)، به‌ناوی (هۆنراوه فۆلکلۆرییه‌کانی به‌سته‌ر سکره‌گس) که دیمه‌نێکه به‌قوڵیی کار له ده‌روونی بینه‌ران ده‌کات، به‌ڵام په‌یامێکی توندیشی پێیه بۆ چۆڵکردنی شوێنی (شانۆی جدیی) بۆ شانۆی (ساده‌وساکار و ئاسانبهدهست) دیمه‌نه‌که، باس له‌دوو هونه‌رمه‌ند ده‌کات، که به عه‌ره‌بانه‌یه‌کی گه‌ڕۆکه‌وه شاره‌و شار ده‌گه‌ڕێن و نمایشه‌کانیان پیشانی بینه‌ران ده‌ده‌ن، "هاریسۆن" که هه‌ر چوار په‌لی له‌ده‌ستداوه، به‌توانایه‌کی ئه‌فسانه‌یی له‌ده‌نگیدا (قه‌سیده‌کانی شیلی، چیرۆکه‌کانی تهوراتو کاره‌کانی شێکسپیر) نمایشده‌کات، ئه‌و به‌شه‌ی ناو فیلمه‌که ناونراوه "تـکـتی ژه‌مه‌خواردن"، ئه‌وه پیشانده‌دات که ئه‌و شانۆ گه‌ڕۆکه‌ی ئه‌وان هه‌رچه‌نده نمایشهکانیشی قوڵنو له‌ئاستێکی به‌رزدان، به‌ڵام داهاته‌که‌ی ته‌نیا به‌شی یه‌ک قاپ شۆربا ده‌کات، هه‌ندێک کاتیش بینه‌ران وهڕزدهکاتو ته‌نانه‌ت خه‌ویشیان لێده‌که‌وێت.تا دێت داهاتی ئه‌و نمایشانه له‌که‌می ده‌دات که هاریسۆن بۆ بینه‌رانی ده‌کات، ئێواره‌یه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ گه‌ڕۆکه‌که که (لیام نیسۆن) ڕۆڵی ده‌بینێت، نمایشێک ئه‌بینێ، که "مریشکێک" له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی بینه‌ران لێی داواده‌که‌ن جێبه‌جێی ده‌کات و نمایشه‌کانی ئه‌و مریشکه، بینه‌ر و داهاتێکی زۆر باشیشی هه‌یه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و مریشکه له‌خاوه‌نه‌که‌ی ده‌کڕێت، دواتریش له‌سه‌ر ڕووبارێک عه‌ره‌بانه‌که‌ی ده‌وه‌ستێنێت و هاریسۆن فڕێده‌دات ناو ڕووباره‌که‌وه.ئه‌و دیمه‌نه‌ی ناو فیلمه‌که‌ی برایانی کۆین، زۆر به‌ڕوونی مه‌رگی شانۆی قوڵ‌و جدیی، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی به‌هاکه‌ی له‌به‌رامبه‌ر شانۆی ساده پیشانده‌دات، گه‌رچی ئه‌داو ئاماده‌بوونی "هاریسۆن" له‌ئێواره نمایشه‌کانیدا بێوێنه‌یه‌و خودی نمایشهکانیشی له‌چه‌ندین تێکستی گرنگی مێژوه‌وه ئیلهامیان وه‌رگرتووه، که‌چی بینه‌ران پێیان باشه به‌دیار نمایشی مریشکه‌که‌وه دابنیشن، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ، مریشکه‌که به‌زیاده‌وه ده‌یکات .ڕه‌خنه تونده‌که‌ی برایانی کۆین ته‌نیا ئاڕاسته‌ی ئه‌و شه‌پۆله له‌شانۆی ساده‌و ساکار نیه، که ئێستا وه‌ک شێرپه‌نجه به شانۆکانی دنیادا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و لێره‌ش له هه‌رێمی کوردستان نوێنه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵکو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان بۆ ته‌واوی کایه‌کانی هونه‌ره که هاوشان به‌سه‌رده‌می (ساده‌یی و شۆ-(Show) به‌دونیادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌مووان گۆرانیبێژ،شاعیر، ڕۆماننوس، ئه‌کته‌رو فیلمسازن لهڕهخنهکانی نێو دیمه‌نی "تـکـتی ژه‌مه‌خواردن" به‌ده‌رنین. ئه‌وه‌ی برایانی کۆین له فیلمه نوێیه‌که‌یاندا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌یه، شانۆ یاخود فراوانتربڵێن (هونه‌ر) ده‌توانێت بینه‌ره‌کانی ڕازیبکات،به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری ستاندارد‌و ئاسته هونه‌رییه‌که‌ی خۆی نه‌بێت. "مایکڵ بلینگتۆن" له‌وتارێکی ڕه‌خنه‌یدا زۆر وردتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که شانۆ تیایدا به‌ره‌و پۆپۆلیزم هه‌نگاو ده‌نێت قسه دهکاتو پێی وایه، شانۆ له‌ڕۆژئاوا خه‌ریکه ده‌که‌وێته کێبڕکێ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی (فۆرد)ه‌وه، که دیاره مه‌به‌ستی بلینگتۆن له‌وه‌یه، چۆن شانۆ ده‌ستبه‌رداری دیوه قوڵه‌که‌ی خۆی ده‌بێت و کار بۆ ڕازیکردنی بینه‌ره‌کانی ده‌کات. گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین "هاریسۆن" له‌نێو فیلمه‌که‌ی برایانی کۆین دا نوێنه‌ری ئه‌و ته‌وژمه‌یه، که نایه‌وێت هونه‌ره‌که‌ی بۆ ئاستی پرسیاره ساده‌و ساکارو چیرۆکه ههزاربارهو سواوه‌کان داببه‌زێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا "به‌ڕێوه‌به‌ر" نوێنه‌رایه‌تی دنیای قوڵنه‌بوونه‌وه، پرسیاری "چۆنتان پێ باشه؟" ده‌کات. ساته‌وه‌ختی فڕێدانی هاریسۆن بۆ نێو ڕووباره‌که، هه‌ر به‌ته‌نها ساته‌وه‌ختی دابڕان نیه له مێژوویه‌ک و ئاماژه‌ش نیه بۆ ده‌ستپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ یه‌که‌م شڵپه‌ی ئاوه‌که‌دا، ڕووباره‌که شیلی‌و شێکسپیر و کۆی ئه‌و ده‌قه گرنگانه‌ی مێژوو له‌گه‌ڵ هاریسۆندا نوقمده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌ر به‌رله‌وه‌ی هاریسۆن فڕێبداته نێو ڕووباره‌که‌وه، به‌ردێک که له‌قه‌باره‌دا شتێک له هاریسۆن بچوکتره فڕیده‌داته ئاوه‌که‌وه، بۆئه‌وه‌ی دڵنیابێته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌و چه‌ند ساتێک دواتر ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، ئاخۆ ئاسان سهردهرناهێنێتهوه؟ ده‌شێ بۆچوونێکی ستیڤن لێزهرلاند- ی ڕه‌خنه‌گر و ده‌رهێنه‌ری شانۆ، که باس له ڕازیکردنی بینه‌ران له‌سه‌ر حسابی دابه‌زینی ئاستی هونه‌ریی نمایشێک، زیاتر کۆمه‌کمان بکات. ئه‌و پێی وایه "کاره‌ساتی ڕاسته‌قینه‌یه، بینه‌ران به زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نینێکی پڕوپوچ ڕازیبکه‌یت". ئیرک فاسن" سۆسۆلۆگی فه‌ره‌نسی پێی وایه ناکرێ چاو له‌و ڕاستیه بپۆشین که هه‌موو که‌س ناچێت بۆ بینینی شانۆ، ئه‌وه‌شی ده‌چێت شانۆ ببینێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگه ناکات، ئه‌و پێی وایه تاکه چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی چاوه‌ڕوانیی بینه‌ران له شانۆ، ته‌نیا له ڕێگه‌ی "دروستکردنی بینه‌ر" له‌سه‌ر بنه‌مای شانۆکانمان ده‌بێت، چونکه فاسن پێ له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته داده‌گرێت که "بینه‌ران گێل نین" و ده‌توانن مانا به نمایشه‌کان بده‌ن، هه‌ربۆیه خه‌می ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که نمایشه‌کان ئه‌و ڕۆڵه له‌بینه‌ران بستێننه‌وه.له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا و له‌به‌ر ڕۆشنایی گۆڕانکارییه کۆمهڵایهتیو سیاسیه‌کانی جیهاندا، دووباره خوێندنه‌وه بۆ چه‌مکه‌کانی جه‌ماوه‌ر و پۆپۆلیزم بهپێویستزاندرا، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریکا جه‌ماوه‌ر بڕوا به لێدوانه ئاگرینه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌هێنێت و متمانه‌ی پێده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌وروپا جه‌ماوه‌ر پارته توندڕه‌وه‌کان ده‌باته پێشه‌وه، بۆ سۆسۆلۆگهکان جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌رکردنه، چونکه له‌دواجاردا هه‌مان ئه‌و جه‌ماوه‌ره بڕیار له‌سه‌ر هونه‌ر و نمایشه‌کان ده‌دات، چونکه ئه‌و جه‌ماوه‌ره دابڕاو نیه له ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان. ئه‌وه‌ی شانۆ لهدوڕیانێکدایهو ده‌بێت له‌نێوان پێکهنینو چه‌پڵه‌ڕێزان، له‌گه‌ڵ بێده‌نگیی‌و وردبوونه‌وه بڕیار له‌یه‌کێکیان بده‌ین، پیته‌ر برووک له چاوپێکه‌وتنێکدا زۆر ورد له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌وه‌ستێت و قسه‌ده‌کات، برووک دۆخی ده‌ڵێ:"بڕوام وایە دوو جۆر شانۆ هەن، شانۆیەکیان رووی لە چەپڵەرێزانە، کە چەپڵەرێزان جوانترین دەربڕینە شانۆ بتوانێ بەدەستی بهێنێت. شانۆیەکی تر رووی لە بێدەنگییە، لەم شانۆیەدا راستگۆترین دەربڕین کە شانۆ تێربکات، بێدەنگییە، لێرەدا باشترین شێوە، هێنانەدی هێندێکی گەورەی بێدەنگییە لەگەڵ بینەراندا" ئه‌و بۆچوونه‌ی برووک زۆر به‌ڕوونی ده‌کرێ ئاماژه‌بێت بۆ ئه‌و تراژیدیایه هاریسۆنی نێو فیلمه‌که‌ی بریانی کۆین تیادا ده‌ژی، کاتێک نمایشه‌کانی پێشکهشدهکاتو که‌مترین پێشوازیی له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه لێده‌کرێت.ڕه‌خنه تونده‌کانی ئه‌و دوو برایه له هونه‌ری ساده‌و ئاسانبهدهست ڕیشه‌یه‌کی قوڵتری هه‌یه، ئه‌وان له‌ساڵی 1991 فیلمی "بارتۆن فینک"یان به‌رهه‌مهێنا، که به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی نیشانده‌دا چۆن هه‌ژموونی "هۆلیوود" په‌لاماری نوسه‌رێکی لاوی شانۆ ده‌دات، که له‌یه‌که‌م ئه‌زموونی نوسینی شانۆییهکهیدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیی له ستۆدیۆکانی هۆلیووده‌وه ده‌خرێته به‌رده‌ست، بۆ نوسینی سیناریۆی فیلمێکی "زۆرانبازی". له یه‌کێک له دیمه‌نه‌کاندا کاره‌کته‌ری بارتۆن له‌گه‌ڵ کاره‌کته‌ری چارلی که پیاوێکی بازاڕییه، گفتوگۆ له‌سه‌ر خراپیی دۆخی شانۆ ده‌که‌ن، بارتۆن به چارلی ده‌ڵێ، زۆر به‌ساده‌یی با پێت بڵێم، شانۆکه‌ی ئێمه ته‌نیا سێ دۆلار ده‌کات. له‌دیمه‌نێکی تردا بارتۆن له ته‌والێتێکدا نوسه‌رێک به‌ناوی "ده‌بلیۆ بی مایهۆ" ده‌بینێ، که بارتۆن وه‌ک گه‌وره‌ترین نوسه‌ری سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی ناویدهباتو پێی ئه‌ڵێ، نه‌مده‌زانی تۆش لێره، له هۆلیوود کارده‌که‌یت. وه‌ڵامه‌که‌ی مایهیۆ بۆ بارتۆن به‌قوڵیی ئه‌و دۆخه نیشانده‌دات که هۆلیوود تیایدا نوسه‌رانی گه‌وره‌ی قوتداوه‌و ده‌ڵێ:"هه‌موومان ده‌که‌وینه ئێرهوهو هه‌ر لێره‌ش کۆتایمان پێدێت ". ده‌روونی لوین ده‌یڤس، یه‌کێکی دیکه‌یه له فیلمه‌کانی برایانی کۆین، که ساڵی 2013 به‌رهه‌مهێندراوه، چیرۆکی فیلمه‌که باس له گۆرانیبێژێکی فۆلکلۆری ئه‌مریکی ده‌کات، که ئه‌لبومه‌که‌ی ژماره‌یه‌کی که‌می لێفرۆشراوه، له‌لێشاوی ئه‌و به بازاڕیبوونهی موزیک‌و گۆرانیدا لوین ده‌یڤز ونبووه. فیلمه‌که پیشاندانی ئه‌و دونیا حهقیقیو ڕاستگۆیه‌ی لوین ده‌یڤزه له‌به‌رامبه‌ر بازاڕی زه‌به‌لاحی موزیک‌و گۆرانی، دونیای هونه‌رمه‌ندێکی ڕاستگۆ و بێهیوا نیشانده‌دات که ئاماده‌نیه سازش له ئاستی هونه‌ریی خۆی بۆ بڕێک پاره بکات.
د.هاشم ئه‌حمه‌د زاده پێشه‌كی ئه‌گه‌ر له شیعری شاعیرانی ڕۆمانتیكی وه‌ك كیتس، كالێریج و تایلۆردا ده‌ریا بنه‌ماكانی ئه‌ده‌بی ڕۆمانتیكی ده‌خه‌مڵاند و به بۆچوونی بایرۆن ده‌بوو به هێمای ڕزگاری له هه‌موو كۆتوبه‌نده‌كان، ئه‌وه له ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌دا ده‌بوو به ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان تێیدا باڵایان ده‌كرد و هێدیهێدی ڕێگای سه‌فه‌ری كه‌سایه‌تیی گێڕاونهوهكانی خۆش ده‌كرد. له‌و كاته‌وه كه ئۆدیسه بۆ ماوه‌ی بیست ساڵ له ده‌ریاكاندا سه‌رگه‌ردان ده‌خولاوه و تووشی سه‌دان گرفت ده‌بووه‌وه و گه‌یشتنه‌وه‌ی بۆ لای پێنێلۆپێی خێزانی و تێلێماكۆسی كوڕی وه‌دره‌نگی ده‌كه‌وت، ده‌ریا ڕۆڵێكی تایبه‌تی له گێڕانه‌وه‌كاندا ده‌گێڕا و گێڕه‌وه‌كان چاره‌نووسی مرۆڤه‌كان و هه‌ڵكشان و داكشانی ده‌ریاكانیان تێكهه‌ڵكێشی یه‌كتر ده‌كرد. ئه‌و نه‌ریته له سه‌رده‌مانی جیاوازدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی له گێڕانه‌وه و دونیای ئه‌ده‌بیدا هه‌بووه. له به‌راییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆمانی ئینگلیسی‌دا ڕوبینسۆن كرۆسۆی دێفۆ ڕۆڵی ده‌ریای له به‌سه‌رهاتی خۆیدا هه‌مدیسان ده‌رخسته‌وه. له جه‌ین ئاستیندا ده‌ریا ده‌بێته ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی خوازبێن. له به‌سه‌رهاتی تام سایێر و هاكلبریفینی مارك توایندا ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان له‌گه‌ڵ خوشینی میسیسیپی ده‌خوشێن و ده‌بنه هۆی به‌رچاوڕوونیی خوێنه‌ر. له مۆبیدیكی مێلڤیلدا شه‌ڕی ئیهاب و نه‌هه‌نگی سپی دیمه‌نێكی تری ئه‌فسانه‌یی به ده‌ریا ده‌به‌خشێت. له پیره‌مێرد و زریای هێمینگوایدا ده‌ریا له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر زیاتر قسه ده‌كات. له ئه‌حمه‌د مه‌حموودی ئێرانی‌دا كارون ده‌دوێت و له مونیرو ڕهوانیپووردا ده‌ریا ده‌بێته وارگه‌ی خنكاوه‌كان. له دڵی تاریكیی كۆنراددا ده‌ریا شوومیی كۆلۆنیالیزم ده‌رده‌خات و له پیره‌مێردی فاكنێردا به‌سه‌رهاتی به‌ندییه‌كی پیری بهلهموهرگهڕاو له شه‌پۆله‌كانی میسیسیپیدا ئه‌وه‌نده وه‌ستایانه ده‌گێڕدرێته‌وه كه ڕووناكی ده‌به‌خشێته هه‌موو داڵانه پێچه‌ڵپێچه‌كانی كه‌سایه‌تیی مرۆڤ. ماركێز و وێناكردنی دوا سه‌فه‌رێك له پاپۆڕێكی خه‌یاڵیدا، لافاوی وشه‌كانی ڤیرجینیا وولف له به‌ره‌و فانووسی ده‌ریاییدا و هه‌زاران به‌رهه‌می تر مۆركی ئاوی ده‌ریاكانیان پێوه‌یه.[1] پرس ئه‌وه‌یه له نه‌بوونی فه‌زا و به‌ستێنێكی ده‌ریاییدا ڕۆماننووسی كورد چۆن ده‌توانێت توونێتیی گێڕانه‌وه‌ی كوردی بشكێنێت و گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌ڕ و پاراو بخاته به‌رده‌م خوێنه‌ری كورده‌وه؟ له‌م نووسینه‌دا، به خوێندنه‌وه‌ی دوو ڕۆمانی جان دۆست، عه‌شیقی وه‌رگێڕ و زه‌نگه‌كانی ڕۆما، هه‌وڵ ده‌ده‌م شوێنپێی ده‌ریا له گێڕانه‌وه‌كاندا هه‌ڵگرم و به‌سه‌رهاتی كه‌سایه‌تییه‌كان بكه‌مه هه‌وێنی لێكدانه‌وه‌یه‌كی ناوهرۆكییانه. هه‌روه‌ها له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دوو ڕۆماندا ئاوڕ له شێوازی (style) گێڕانه‌وه‌كان ده‌ده‌مه‌وه. عەشیقی وەرگێڕ عەشیقی وەرگێڕ ڕۆمانێكی وەرگێڕدراوی جان دۆستە بۆ سەر زمانی کوردی لە وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل. جان دۆستی ڕۆژاوای کوردستان ئیتر بۆ خوێنەرانی کورد، بەدەر لە زاراوە و ڕێنووسیان، بووەتە ناوێکی ئاشنا و ڕۆماننووسێکی سەرکەوتوو. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم بە خوێندنەوەیەکی وردی بابەتییانە تایبەتمەندییە ژانری و دونیاییەکانی عەشیقی وەرگێڕ تاوتوێ بکەم. لە بواری ژانرییەوە زیاتر جەخت لەسەر تێکنیک و شێواز و کارکردی زمانیی ڕۆمانەکە دەکەم و لە باری دونیاییشەوە مەبەستمە ئاستی ڕێئالیستی و ڕاستنوێنیی (verisimilitude) ڕۆمانەکە بخەمە بەر باس. تاوتوێکردنی لایەنەکانی ڕاست‌نوێنی یارمەتیدەر دەبن بۆ تێگەیشتن لەو جیهانەی ڕۆمانێکی لەم چەشنە نوێنەرایەتی دەکات. لەم ڕێگایەوە خوێنەر دەتوانێت تێکهەڵکیشکردنی خەیاڵ بە واقیعەوە بە ڕوونی ببینێت و وێڕای چێژوەرگرتن لە خەیاڵی بەرز و ڕازاوەی ڕۆمانێک کە جوانیبەخشی گێڕانەوەکەیە، لە تێگەیشتنی بارتەقای واقیعی ئەو کۆمەڵگەیە نزیک بێتەوە کە ڕۆمانەکە ئافراندوویەتی. جیهانی فانتێزیایی ڕۆمان بە سەدان ڕایەڵی دیار و نادیارەوە گرێدراوی جیهانێکە کە ئێمە بە جیهانی واقیع ناوی دەبەین. هونەر و ئەدەب بە گشتی و ڕۆمان بەتایبەتی، کەرەسەیەکی گرنگن بۆ تێگەیشتن لە ڕاستیی ئەم جیهانە واقعییە.له ڕووی ژانرییه‌وه، عه‌شیقی وه‌رگێڕ، سه‌ر به بنژانرێكی ڕۆمانی مێژووییه كه تێیدا له جیاتی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی كه‌سایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوویی، به‌سه‌رهاتی كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی، ده‌كرێته بابه‌تی گێڕانه‌وه.به واتایه‌كی تر عه‌شیقی وه‌رگێڕ به‌سه‌رهاتی كه‌سێكی به‌و ناوه له مێژووی ئیمپراتۆریای عوسمانی‌دا نییه. به‌ڵام گێڕانه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ناتوانێت یارمه‌تیده‌ری تێگه‌یشتنی هه‌بوونی دیارده‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌بێت. لێره‌دا ڕه‌نگه ئه‌م ڕۆمانه، پێناسه‌یه‌كی گشتی له ڕۆمان بخاته‌وه بیری خوێنه‌ر كه ڕۆمان گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێكه كه یان ڕووی داوه، یانیش ده‌توانێت ڕوو بدات. دەستپێكی ڕۆمان وه‌ك فوكۆ گوته‌نی ده‌ستپێكردن هه‌میشه زه‌حمه‌ته و ده‌ستپێكی ڕۆمان له‌و یاسایه ڕیزپه‌ڕ نییه. عه‌شیقی وه‌رگێڕ به دەستپێکێکی زۆر باش و سەرنجڕاکێش خوێنەری ئەم ڕۆمانە ڕاکێشی جیهانێکی ڕازاوە و پڕ ڕووداوی خۆی دەکات. پیرە پیاوێکی وەرگێڕ کە بەدەم ئاگردانێکەوە دانیشتووە، بە بەردەستە ئەلبانیاییەکەی، یۆنس، دەڵێت کە ئەوەی پێی دەڵێت بینووسێت. بەڵام ئەو دەبێ چۆن دەست پێ‌بکات؟ "بنووسە"، "ڕاوەستە"، "بنووسە" دەبێتە ئەو گەمە جوانەی کە هزر و بیری پیرەی وەرگێڕی داگیر کردووە. ئەمر و نهێکانی پیرەی وەرگێڕ بە یۆنسی بەردەستی، بە ڕوونی و سەرکەوتوویی ئازاری قورس و پڕ ژانی دەستپێکردن، ئەویش دەستپێکردنی ڕۆمانێک، نیشان دەدات. لەم نێوەدا كوتە ئاوێنە شکاوێک کە بەدەست پیرەی وەرگێڕەوەیە، دژواریی نووسینەوە و هێرشی ڕابردوو بۆ سەر ئێستا چەند قات زیاتر دەکات. ئاوێنە وەقسە دێت و داوا لە پیرەی وەرگێڕ دەکات لە ئەوەوە دەست پێ‌بکات. ئەستەمبوونی دەستنیشانکردنی خاڵی دەستپێکی ژیان و لە هەمانکاتدا دەستپێکی ڕۆمانەکە، بە بێ ئەوەی گێڕه‌وه هیچ شتێکی زیادی دەرببڕێت بە هۆی کردەوە و گوتەکانی پیرەی وەرگێڕەوە خۆی دەردەخات. هەر لەسەرەتاوە ڕۆحی دیالۆگییانەی گێڕانەوەکە وەک خۆرێک خۆی دەردەخات و یەکەم بەشی ڕۆمانەکە کە چوار لاپەڕە و نیوە، بە جوانی گرەوەی دەستپێکردنێکی شیاو و ڕازاوەی تێکەڵاوی دیالۆگ و زمانێکی وەسفیی بە بڕشت، زۆر به باشی دەباتەوە. ئێستا ئیتر خوێنەر ئامادەیە و بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت بزانێت دواجار پیرەی وەرگێڕ چۆن دەستپێکی ژیانی خۆی دەستنیشان دەکات و ئاوێنە شکاوی بەردەستی چۆن وازی لێدێنێت. ئەم هەستی کونجکۆڵانەی خوێنەر بە یارمەتیی زمانێکی ڕەوان و پڕ لە سیحری ڕەنگاوڕەنگی ئەدەبی و هونەرمەندانە، دەبێتە هۆکارێک بۆ بەردەوامی لە خوێندنەوە و گەڕان بە دوای شێوازێکی نامۆ بەڵام تەواو نزیک لە هەستی جوانیناسانەی گێڕانەوە. نموونەی پڕ لە جوانیی مێتافۆرییانەی ئەم دەستپێکە، هاندەرێکی گرنگە بۆ خوێنەر کە بە دڵخۆشی و هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش و پڕچێژ دەست بە ڕۆمانەکە بکات: "هەنگێ پیرە داوای لە نۆکەرەکەی کرد هەندێک دار بخاتە ئاگردانە خامۆشەکەوە و چراکە پێ بکات، تاکو خامە شوێنپێیەکانی لەسەر کاغەزە پاکیزەکەی چاوەڕوانی حەزی جووتبوونی یەکه‌م بوو لەگەڵ ئەلفبێدا، ببێنێت."[2] باوکی پیرەی وەرگێڕ، ڕوشدی، حەسرەتێکی قووڵی هەیە بۆ وەرگێڕان و گواستنەوەی کتێبان لە زمانە بیانییەکانەوە بۆ عه‌رەبی و تورکی. لەبیرمان بێت کە ڕوشدی چەرکەسە و حەزی ئەو بۆ وەرگێڕان لە زمانە بیانییەکانەوە بۆسەر زمانی عه‌رەبی و تورکی، ئەو ڕاستییە دەردەخات کە پرسی زمان لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەتدا زۆر لە سەردەمی مۆدێرن جیاوازە. دانیشتوانی ئیمپراتۆریا به‌ربڵاوه‌كه‌ی عوسمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینییه‌وه دابه‌ش كرابوون و له كاتێكدا له ناوه‌ند و به‌شێكی زۆری ئیمپراتۆریاكه‌دا ئیسلام ئایینی سه‌رده‌ست بوو، باوه‌ڕمه‌ندانی ئایینه‌كانی تر به‌پێی سیستمی میلله‌ته‌وه له‌م جۆغرافیا به‌ربڵاوه‌دا مافی ژینیان هه‌بوو و تا ناوه‌ڕاسته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له په‌یڕه‌ویكردنی ڕێوڕه‌سمی ئایینیی خۆیاندا سه‌ربه‌ست بوون. یەک لە تایبەتمەندییەکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی، بەیەکەوە ژیانی ئێتنیسیتە و ئایینگه‌لی جیاواز بوو. لەم ڕۆمانەدا پێناسەی سیستمی "میللەت"ی ئیمپراتۆریای عوسمانی بە کردەوە نیشان دراوە و دەردەکەوێت کە چۆن باوەڕ و گرووپی ئێتنیکیی جیاواز لەگەڵ یەکتر ژیاون. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نییە کە هیچ کۆسپێک لە بەردەم بەیەکەوە ژیانی ئەم گرووپانەدا نەبووە. بۆ نموونە، ئەگەرچی ئیسحاقی ئەرمەنی کچە جوولەکەیەکی بێ دایک و باوک، واتا ئیسته‌ر، دێنێتە لای خۆی و دەیکاتە وەرگێڕگەیەکی چالاکی خۆی و ئەم دوو ئایینداره جیاوازە، کار و کاسبییان لە گوندێکە کە دانیشتوانەکەی موسوڵمانن و ئەوان بە سانایی سەر دەكه‌نه ناو ماڵەکانیانه‌وه، بەڵام کاتێکی پیرەی وەرگێڕ لە سەردەمی لاوەتیدا بە دایکی دەڵێت کە دەیەوێت ئیستەر بخوازێت، دایکی زۆر بە توندی بەرپەرچی دەداتەوە و دەڵێت: "لە میللەت و ئاینی ئێمە نین." (ل. ٣٧). ئەمه لەڕاستیدا ئه‌و پێشداوەرییە باوە بوو کە زۆرینەی مسوڵمان، دژ بە دینەکانی تر هەیانبوو و ناسنامه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م گرێدراوی ئایینه‌كان بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستییه، پێكهاته‌ی كاراكتێره‌كانی ئه‌م ڕۆمانه نیشانده‌ری فره‌ڕه‌هه‌ندبوونی لایه‌نی ئێتنیكیی دانیشتوانی جۆغرافیای ئیمپراتۆریای عوسمانییه. بۆ نموونه، گالیسکەوان کوردە، خزمەتکار و نووسەری پیره‌ی وه‌رگێڕ، یۆنسی ئەلبانیاییه، و باوكی پیره‌ش، ڕوشدی، بە بنەچە چەرکەسە و لە تیپی یەنیچەریی لەشکری عوسمانی‌دا خزمەتی کردووە و ئێستا بازرگانە. بۆیه ده‌بینین كه نزرگەکان هەر هەموویان، سەر بە هەر ئایین و باوەڕێکەوە بن، لای جەماوەر پیرۆزن. هه‌ر بۆیە مرۆڤه‌كان ده‌چنه سەر مەزارگەی جوولەکە، کرستیان، موسوڵمان و عەلەوی (٤٦ .ل). كه واته سەیر نییە کە دایکی پیرەی وەرگێڕ لە یەک کاتدا باوەڕی بە حەبیب ئەلنەجار و کڵێسا‌ی پاولی ئازیزیش هەیە و بە نییەتی سەرکەوتنی سەفەری کوڕەکەی سەردانی هەردووکیان دەکات. زمان بە بەردەوامی بە جوانیی سەرەتای ڕۆمانەکە دەخوشێت و خوێنەر شیفتەی وەسف و فەزای گێڕانەوەکە دەبێت. پیرەی وەرگێڕ بەردەوامە لەسەر گێڕانەوەی بەسەرهاتی خۆی بۆ یۆنس. شکڵ‌گرتنی ئەڤینی نێوان پیرە و ئیستەر دەبێتە ڕووداوێکی گرنگ کە دەکەوێتە سەرەتاکانی گێڕانەوەی 'ژیننامەی' پیرەی وەرگێڕ. کاتێک پیرەی وەرگێڕ لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەڤینداریی خۆی و ئیستەردا دەگاتە یەکەم ژوان، نایەوێت ڕازی ئەم دیدارە لای یۆنس ئاشکرا بکات و بە بیانوویەک دەڵێت کە ماندووە و دواتر دەست بە نووسین دەکەنەوە. ئەمە تێکنیکێکی کاریگەر و جوانە بۆ هەڵاوەسین و وەدواخستنی باسەکە و ڕاکێشانی زیاتری سه‌رنجی خوێنەر. ژیننامە نووسی له‌ڕاستیدا ته‌ونی ئه‌و ڕۆمانه بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی پیره‌ی وه‌رگێڕ بۆ كوڕه‌ی به‌رده‌ستی واتا یۆنس. پرسیار ئەوەیە ئایا لە سەردەمی ئەم گێڕانەوەیەدا نووسینی بیرەوەری بەم شێوەیە لەنێو خەڵکانی ڕۆژهەڵاتیدا باو بووە؟ ئایا سیرە و موزەککەرات و شێوازەکانی تری نووسینەوەی بەسەرهات لە ڕۆژهەڵاتدا دەیانتوانی بەربەستەکانی دەرخستنی تاکبڕوایی لەسەر ڕێگای ژیاننامەنووسی لا ببن؟ لە سەردەمێکدا کە "ڕۆندک قابیل بە پیاوان نییە" و مرۆڤ تەنانەت مافی هەڵبژاردنی هاوسەری خۆیشی نییە و باوک بە بیانووی ئەوەی کە ئیستەر لە ئاست و پلە و پایەی ئەودا نییە و دایکیش بیانووی ئەوەیە کە ئیستەر سەر بە ئایینێکی ترە و ناهێڵن کوڕەکەیان بە ویستی خۆی لەگەڵ ئیستەر زەماوەند بکات و بە ئیرادەی خۆیان کچە پوورێک لە کوڕەکەیان مارە دەکەن، ئەستەمە مرۆڤ قسە لە ژیننامەنووسی بکات.[3] ئاخر نیشانەکانی تاکبڕوایی كه به‌ردی بناخه‌ی ژیننامهنووسیی به مانای ئه‌مڕۆیی وشهكهن، لەو کۆمەڵگەیەدا بەدی ناکرێن. کاتێک دەبینین کوڕە قسە لە گوێڕایەڵی دەکات و گوێڕایەلیی باوک بە گوێڕایەڵیی پەروەردەگار دادەنێت، (٩٦. ل) ناتوانین چاوه‌ڕوان بین كه ئه‌و بتوانێت باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی وه‌ك تاك بكات. شێوازی گێڕانه‌وه‌ی پیره‌ی وه‌رگێڕ و ئه‌و خاڵانه‌ی ئه‌و له ژیانی خۆیدا زه‌قیان ده‌كاته‌وه و باسیان لێده‌كات، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مۆركی سه‌رده‌می نووسه‌ر، واتا جان دۆستیان پێوه دیاره. به واتایه‌كی تر نووسه‌ر له ده‌لاقه‌ی ئێستاوه سه‌یری ڕابردوو ده‌كات و ئاستی تێگه‌یشتوویی ئێستای خۆی ده‌خاته سه‌ر زمانی ئه‌و.[4] سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بۆچوونه‌كانی پیره‌ی وه‌رگێڕ زۆر جار گوزاره له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌كات. بۆ نموونه، گێڕانەوەی وردەکاریی ژوانەکانی وەرگێڕ و ئیستەر تایبەتمەندییەکی جێندەرییانەی پێوەندیی ژن و پیاو له سه‌رده‌می پیره‌دا نیشان دەدات. کاتێک وەرگێڕ لە خەڵوەتی دیدارەکەی لەگەڵ ئیستەردا باس لە وردەکارییەکانی ماچ و ڕامووسان دەکات، ئەوە هەر پیاوەکەیە کە دەستپێشخەرە و ژن جگە لە پەرچەکردارێک هیچ هەڵوێستێکی تری نییە. ئیستەر تەنیا کاتێک وەدەنگ دێت و دەڵێت بەسە کە دەستی پیرەی وەرگێڕ دەگاتە "میوە حەرامەکەی لەشی". هەڵبەت ئەم هەڵوێستەش بە شێوەیەکی زۆر پاسیڤانە دەردەبڕدرێت و هێشتا نەرم و نیانی و حەزی شاراوەی ئیستەری تێدا دەبیندرێت: "بەسە، شێتە بەسە." كات و سه‌رده‌می گێڕانه‌وه‌كه ڵه ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كه‌دا زۆر ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاتی ڕووداهكانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن. ساڵی ١١١١ خێزانی پیرەی وەرگێڕ دەچنە حەلەب. ئەوکات تەمەنی پیره‌ی وه‌رگێڕ دە ساڵان بووە، واتا دەبێ ئەو لە ساڵی ١١٠١ کۆچی لەدایک بووبێت. له شوێنێكدا ئاماژه به مێعماری به‌ناوبانگی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان، سینان ١٤٩٠_١٥٨٨، ده‌كات و ده‌ڵێت کە ئەو بینایەی ئەوان ئێستا بۆ پشوودان لێی دابەزیون "بەر لە سەدە و نیوێک بۆ سوڵتان سلێمانی قانوونی لەماوەی سەفەرەکەیدا بۆ میسر لە قایە و گەچ" سازکرابوو. (ل. ٥٤). پیرە لە ساڵی ١٧٠٨ بە کەشتییەکی هولەندی بەرەو ڕۆما وەڕێ دەکەوێت. لە ساڵی ١٧٦٣/١١٧٦ لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکەی دەبێتەوە. ئەو ساڵی ١١٠١ لەدایک بووە و بەمجۆرە ئێستا لە کاتی گێڕانەوەدا تەمەنی ٧٥ ساڵە. به‌م شێوه‌یه خوێنه‌ر ده‌زانێ كه كاتی گێڕانه‌وه و كاتی ڕووداوه‌كانی ڕۆمانه‌كه سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه و هه‌ر به‌م پێودانگه‌ش ئاستی هزری، سه‌رده‌می و ئێپیستیمهیی پیره و كاراكتێر و ڕووداوه‌كانی تری ڕۆمانه‌كه ده‌پێوێت و هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. زه‌مه‌نی ڕووداوه‌كان و كاتی گێڕانه‌وه‌یان له زمانی پیره‌وه، هێندێك جار زۆر به شیاوی و لێهاتوویی تێكهه‌ڵكێش ده‌كرێن، به‌ڵام تێکەڵکردنی زەمەنەکان هێندێکجار زۆر میکانیکییه و دووره له وه‌ستایه‌تیی پێویست بۆ گێڕانه‌وه له زه‌مه‌نێكی بازنه‌یی و تێكههڵكێشكراو. پیرەی وەرگێڕ وەک خەتێک بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە. کاتێک لە ڕەوتە هێڵییەکە لادەدات، دەبێ پشوویەک وەرگرێت و دوای گێڕانەوەی ئێپیزۆدەکە دیسان بگەڕێتەوە سەری هێڵەکە. ئایا ڕەوتی هێڵییانەی گێڕانەوە دەکرێت بە ساکاریی هزری باوی کوردی ببەسترێتەوە؟ ئایا نووسەری کورد تاقەت و تێکنیکی ڤارگاسی، مارکێزی و فاکنێرییانە شک نابات کە بە تێکهەڵکێشکردنی زەمەنەکان دەقێکی ئاڵۆز بەڵام لە هەمان کاتدا بە تێکنیکی بەرزی هونەری بئافرێنێت؟ دەکرێ مرۆڤ پێی وابێت نووسەر لە تەمبەڵی و تەوەزلی خوێنەری کورد بترسێت و هەر بۆیە زەمەنی هێڵییانە بکاتە شێوازی باوی گێڕانەوە. ڕه‌نگه بۆ نووسه‌رێك وه‌ده‌ستخستنی چلۆنایه‌تیی په‌رچه‌كرداری خوێنه‌ری وشیار له ئاست پێچه‌ڵپێچیی زه‌مه‌نییه‌وه ساكار نه‌بێت، به‌ڵام له‌وه‌ش ئاڵۆزتر ئه‌وه‌یه كه خوێنه‌رێكی وشیار نه‌زانێت بۆچی نووسه‌ری كورد خۆی له تێكهه‌ڵكێشكردنی بازهنهییانهی زه‌مه‌نه‌كاندا ده‌بوێرێت. هه‌رچی هه‌یه خوێنه‌ری وشیاری كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چاوه‌ڕوانی ده‌قی كوردیی ئه‌وتۆ بێت كه له باری ئاماده‌یی چه‌ند زه‌مه‌ن له یه‌ك كاتی گێڕانه‌وه‌ییدا هیچی له ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌كانی گێڕانه‌وه‌یی جیهانی كه‌متر نه‌بێت. هونه‌ری گێڕانه‌وه ناتوانێ خۆی له قه‌ره‌ی ژیانی پڕ له چۆڵه‌پێچه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆزه و كه‌سایه‌تیی سه‌رلێشێواوی مرۆڤه‌كان نه‌دات و بۆ تێگه‌یشتنی پێچه‌ڵپێچیی ژیان و مانا ونبووه‌كانی ئاماده‌یان نه‌كات. پرسیارێكی تر كه له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كات له‌م ڕۆمانه‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌كانی نووسه‌ره به سه‌عات. ئایا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا پرسی سه‌عات و چاره‌ك و نیو سه‌عات له ناو جه‌ماوه‌ردا هێنده باو بووه كه ئێمه هێنده له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كه‌دا تووشی دێین؟ بۆ نموونه كه‌م نین ئه‌و شوێنانه‌ی خوێنه‌ر تووشی ڕسته‌گه‌لی وه‌ك "چارەکەسەعاتێک" (ل. ٢٠٣) کاتژمێر حەوت (ل. ٦٤). و "تەنیا نیو سەعاتی پێ چوو" (ل. ٦٧) ده‌بێت. له‌ڕاستیدا، ئه‌ندازه‌گرتنی كات و داهێنانی سه‌عات له شێوه‌ی جۆراجۆردا، مێژوویه‌كی دوور و درێژی هه‌یه. به درێژایی چه‌ندین سه‌ده مرۆڤه‌كان له فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كاندا، بۆ نیشاندانی كات، له كه‌ره‌سه‌ی جیاوازی میكانیكی و له پله‌ی یه‌كه‌مدا سروشتیانه كه‌ڵكیان وهردهگهرت. له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا یه‌كه‌م سه‌عاته پاندۆلییهكان دروست ده‌كرێن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌عاتانه زۆر گه‌وره بوون و درێژایی هێندێكیان ده‌گه‌یشته دوو مێتر. ئه‌م سه‌عاتانه زیاتر له كه‌نیسه‌كان داده‌ندران و بۆ مه‌به‌ستی ئایینی و كاتی به‌جێهێنانی فه‌ریزه ئایینییه‌كان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرا. سه‌عاتی ده‌ستییش هه‌ر له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا دروست ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌م سه‌عاتانه زۆر كه‌م به‌رهه‌م ده‌هاتن و ته‌نیا خه‌ڵكانی تایبه‌ت ده‌یانتوانی هه‌یانبێت. بۆ نموونه له ١٥٧١دا ئێلیزابێتی یه‌كه‌م سه‌عاتێكی ده‌ستی به خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت. سه‌عاتی ده‌ستی هه‌تا كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م تایبه‌ت به ژنانه و ته‌نیا له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پیاوان به به‌ربڵاوی سه‌عاتی ده‌ستی هه‌ڵده‌گرن. پیاوان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ كه‌ڵكیان له سه‌عاتی گیرفانی وه‌رده‌گرت. به‌مجۆره مرۆڤ شك ده‌كات كه سه‌عات له سه‌رده‌می ئه‌م ڕۆمانه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ماڵی خه‌ڵكدا هێنده باو بووبێت.[5] جگه له‌مه‌ش هێندێک شتی تری ئاناکرۆنیستی لە ڕۆمانەکەدا دەبیندرێت: "ڕامی محەمەد پاشای سەرۆکی نووسەران". ئایا لە سەردەمی ئەم گێڕانەوەیەدا یەکیێتی نووسەران هەبووە؟ (ل. ١٠٠) یاخود ڕه‌نگه سه‌رۆكی نووسه‌ران ئاماژه به پێگه‌یه‌كی حكومه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێت.[6] پرسی "وڵات" و دەکارهێنانی ئەم چەمکە لەم ڕۆمانەدا تا ڕادەیەکی زۆر قسە هەڵدەگرێت. وڵات بە مانای قەوارەیەکی سیاسی و یاسایی لە سەردەمی ئیمپراتۆرییەکاندا دیاردەیەکی نامۆیە. مرۆڤ خەڵکی خاکێکە نەک وڵاتێک. ڕه‌نگه چه‌مكی نیشتمان له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به‌جێتر بێت و چه‌مكی وڵات وه‌ك بارتهقایهكی شیاو بۆ (land, country) ڕابگیرێت. شێواز ڕۆمانەکە لە ڕوانگەی گێڕەوەی سێهەم کەسی هەمووشتزانەوە نووسراوە. وەرگێڕێکی پیر ژیننامەی خۆی بۆ نۆکەرەکەی کە ئەرکی نووسینەوەی بەسەرهاتی سەروەرەکی لەسەرە دەگێڕێتەوە. وەرگێڕ لە گفتوگۆیەکی زیندووی پڕ لە جوانیی زمانی و گێڕانەوەییدا بەسەرهاتی خۆی لە حەوت شەودا دەگێڕێتەوە. کاراکتێری سەرەکیی ئەم ڕۆمانە، پیرەی وەرگێڕ، کوڕی بازرگانێکی چەرکەسییە. خوێنەر هەتا کۆتایی چیرۆکەکە ناوی پیرەی وەرگێڕ نازانێت و ته‌نیا لە کۆتایی گێڕانەوەکەدا کاتێک پیرە لە دوالاپەڕەی ژیننامەکەیدا دوای سپاسی پەروەردگار، ناوی خۆی، محەمەد عەشیقەدینی ئەنتاکی ناسراو بە عەشیقی وەرگێڕ، دەنووسێت، ده‌زانێت ئه‌و كێیه. ئەوە بۆ یەکەمجارە کە ناوی گێڕەوە و کاراکتێری سەرەکیی ڕۆمانەکە ئاشکرا دەکرێت. لە زەمەنی ئێستادا پیرەی وەرگێڕ چیرۆکی خۆی بۆ یۆنس دەگێڕێتەوە. لە زەمەنی ڕابردوودا پیرە بەرەو ڕۆما سەفەر دەکات و بەسەرهاتی خۆی بەر لەم سەفەرە و بەتایبەتی چیرۆکی ئەڤینی خۆی لەگەڵ ئیستەر وەک هەوێنی سەرەکیی بەسەرهاتەکەی دەگێڕێتەوە. تێکنیکی هەڵواسین، وەدوادان یاخود وەپاشخستن لەوپەڕی توانایی و جوانیدا دەکار هاتووە. ئەگەر ئەم کتێبە بەرگی دووهەمیشی نەبێت ڕۆمانێکی تەواوە. لەسەر بەرگی عه‌رەبیی کتێبەکە نووسراوە، "ج. ١" و هەرچەند ئەمە لە وەرگێڕانە کوردییەکەدا ئاماژەی پێنەدراوە، بەڵام لە قسەکانی عەشیقی وەرگێڕەوە لە کۆتایی گێڕانەوەکەیدا بۆمان دەردەکەوێت "بەپشتیوانیی خودا کتێبی دووەمیشی بەدوادا دێت." من دڵنیام زۆر خوێنەرەوەی تری ئەم ڕۆمانە، لەگەڵ من چاوەڕوانی بەرگی دووهەم دەبن. سورپرایزكردنی خوێنەر لە ڕۆماندا هەموو کاتێ گرنگە. ئێمە تا ماوەیەکی زۆر لە گێڕانەوەکەدا وادەزانین کە باوک چێرۆکی خۆشەویستیی کوڕەکەی و ئیستەر نازانێت و تەنانەت کوڕەکەش پێی وایە کە باوکی لەم نهێنییە ئاگادار نییە. بەڵام کوڕە لە ناکاوڕا لە باوکی دەبیسێت کە ئەو لەم چیرۆکە ئاگادارە. ڕووداوی لەم چەشنە هەر بەو جۆرەی کاراکتێرەکە سورپرایز دەکات دەبێتە هۆی سورپرایزی خوێنەریش. سورپرایزێکی تری لەم چەشنە ئەوەیە کە کوردەی گالیسکەوانیش ئاگای لە ئەڤینی نێوان کوڕە و ئیستەر هەیە. ڕووداوێكی له‌ناكاو ڕه‌وتی به‌سه‌رهاته‌كه ده‌گۆڕێت و لە کاتێکدا ژوانە بەتام و چێژەکانی ئیستەر و پیرەی وەرگێڕ لە سەردەمی لاوی‌دا بەردەوامن و ئەو پێوەندییە پتەوتر و چڕتر و گه‌رموگوڕتر دەبێت، باب داوا لە کوڕە دەکات بۆ خوێندن بەرەو ئیتالیا بڕوات. بەهانە هێنانەوەکانی کوڕە دادی نادەن و بۆیە دواجار بە دایکی دەڵێت کە عاشقی ئیستەرە و دەیەوێت بیخوازێت. بەڵام ئەمەش هه‌رگیز فریای ناکەوێت. سەر و بنی گێڕانەوەکە زۆر وەستایانەیە و بە شێوازی نەریتیی گێڕانەوەی چیرۆکگەلی درێژ لە چەندین بەش و جاردا دەکار دێت و سەرکەوتوویی گێڕەوە دەستەبەر دەبێت. کاراکترەکان هەر کامەیان بە ئادرێسێکی تایبەتیی کەسایەتییەوە دەناسرێنەوە. بۆ نموونە پزیشکی ئینگلیزی وەک هەموو کاراکتێرەکانی تر بەشیکی گێڕانەوەکەی بۆ تەرخان کراوە و سەرەڕای دابەشبوونی گێڕانەوەکە بەسەر کاراکتێرەکاندا گێڕانەوەکە پێکهاتە و ستروکتوری تۆکمەی خۆی هەیە. لە هەمانکاتدا هەر چۆن کەشتییەکە لە ڕۆیشتن ناوەستێت، چیرۆکەکەش بەرەو پیشەوە دەخوشێت و بە گەرمای سۆبای ژوورە گەورەکەی پیرەی وەرگێڕ گەرم دادێت و بە مێهرەبانی و خۆشکرداریی و خۆشنووسییەکەی یۆنس دەڕازێندرێتەوە. ڕێز و ئەدەبی نەریتیی کوڕێک بۆ باوکی زۆر بە جوانی دەبیندرێت. گێڕەوە هیچ خۆی لە گێڕانەوەکە هەڵناقورتێنێت و تایبەتمەندیی کاراکتێرەکانمان نەک بە هۆی قسەکانی خۆی بە گوێدا دەچرپێنێت، بەڵکو بە هۆی کردەوە و گفتوگۆی کاراکتێرەکانەوە تایبەتمەندییەکانیان دەخاتە ڕوو. ئەوە لەڕاستیدا پێکاندنی تۆوێکی سەرەکیی ڕۆمانە کە بریتییە لە نیشاندان نەک گوتن. (ل. ٥٩) تێکەڵکردنی وەستایانەی گێڕانەوەی بەسەرهاتی سەردەمی گەنجێتیی خۆی و ئامادەکاریی سەفەرەکهی بۆ ڕۆما لەگەڵ ئەو کاتەی کە خەریکی گێڕانەوەی به‌سه‌رهاته‌كه‌یه بۆ یۆنسی خزمەتکاری زۆر سهرنجڕاکێشە. سەرکەوتوویی ئەو گێڕانەوەیە دووتوێییە مەوداکان دەبڕێت و خوێنەر دەکاتە بەردەنگی دوو ڕابردوو: ڕابردوویەک کە پیرەی وەرگێڕ خەریکی گێڕانەوەی ژیانی خۆیەتی بۆ یۆنسی نووسەر (میرزا) و ڕابردوویەکی دوورتر کە کوڕە دوا قسەکانی لەگەڵ باوکی دەکا و "چراکە بکوژێنەوە" هەم قسەی باوکەیە بۆ کوڕەکەی کە ئێستا بووەتە پیرەی وەرگێڕ و هەم قسەی پیرەی وەرگێڕە بۆ یۆنسی خزمەتکاری دوای ساڵانێکی یەکجار دوور و درێژ. (ل. ٦٠) گێڕه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه بێئەوەی زۆری لەسەر بڕوات و بڵێت کە پیرەی وەرگێڕ دەکۆخێت و ئەوانی تر وەخەبەر دێنێت، له زمانی خودی پیره‌وه دەڵێت: "کۆخەکۆخی من هەڵیستاندی؟ وانییە؟" وەڵامی یۆنیسیش دوو شت ڕوون دەکاتەوە: هەم ئاکاری خزمەتکارێک لە بەرامبەر سەروەرەکەیدا و هەمیش ئەو ڕاستییە کە پیرەی وەرگێڕ شەوانە دەکۆخێت. (ل. ٦١) گێڕه‌وه بۆ نیشاندانی ئەوپەڕی لیبرالبوونی قەشەی ماڕۆنی زۆری لەسەر ناڕوات و بە درێژدادڕی تاقەتی خوێنەر ناپروکێنێت و لە ڕێگای کردەوەکانییەوە نیشان دەدات کە ئەو چەندە کراوەیە. بۆ نموونە، قشه له ده‌رفه‌تێكدا شوێنی نوێژکردن لە کەشتییەکەدا به موسوڵمانێك نیشان ده‌دات و ئه‌مه‌ش بۆ ده‌رخستنی كراوه‌یی بیری قه‌شه، به‌سه. ئه‌م ڕۆمانه‌ش وه‌ك هه‌ر ڕۆمانێكی تری سه‌ركه‌وتوو چه‌ندین گێڕانه‌وه‌ی لاوه‌كی هه‌یه كه زۆر وه‌ستایانه تێكهه‌ڵكێشی گێڕانه‌وه سه‌ره‌كییه‌كه كراون. شێوازی گێڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندیی مه‌یاسه و بوزان له بواری تێكنیكییهوه جوان و سه‌رنجڕاكێشه و وا دەکات کە مرۆڤ چاوەڕوان بێت چی بەسەر ئەڤینی بوزان و مەیاسەدا دێت. بەڵام دیسانەوە داپچڕانی زەمەنی و گیرۆدەیی بە زەمەنی هێڵییەوە تەواو دیارە. هێندێک جار کۆتاییپێنەهاتنی بەشێک لە چیرۆکە لاوەکییەکان دەبێتە مەراقێک بۆ کاراکتێرێک و هەر بەم جۆرەش بۆ خوێنەر. نەبوونی دەرفەت بۆ بیستنی بەسەرهاتی کۆتایی ژیانی دەروێش سیراج لە زمانی قەشەوە نموونەیەکی جوانی ئەم چەشنە تێکهڵکێشانەیە کە گێڕانەوەکە پڕ بە باڵای خۆی ئاراستەی دەکات. "ئیدی نەمزانی ئەو پیاوە ڕووناکە، دەروێش سیراج، چی بەسەر هات؟ (١٤٥. ل) کتێبەکە بە گشتی لە حەوت بەش پێکهاتووە و هێندێک لە بەشەکەان چەند ناونیشانییان هەیە. پیرە بۆ گێڕانەوەی هەر بەشێک تەدارەکێکی تەواو دەگرێت و داوتر بە نووسەرەکەی دەڵێت: "یۆنس بنووسە!" ئەو لە دوابەشدا لە لەززەتی گەیشتن بە کۆتاییەکان ده‌دوێت و تامی کۆتاییەکانی ڕۆمانەکە بەو گوتنانەی زیاتر دەکات. گێڕانەوەی چیرۆکی سێ نەوجەوانەکە بە نۆرە و لە زمانی خۆیانەوە وەبیرهێنەرەوەی گێڕانەوەی حیکایەتەکانی دێکامێرۆنی جیۆڤانی بۆکاچیۆی ئیتالیاییە کە لە دە شەودا دە پاڵەوان هەر یەکەو لە شەوێکدا چیرۆکێک و دواجار بەگشتی سەد چیرۆک (story/tale) دەگێڕنەوە. بەڵام ئەگەر چیرۆکەکانی بوکاچیۆ ڕیشەیان دە فەرهەنگی زارەکیی شارستانییەته کۆن و جۆراجۆرەکاندایە، گێڕانەوەی سێ نەوجەوانەکە ئەزموونی کەسێتیی خۆیانە. هەر سێ نەوجەوانەکە بەسەرهاتی خۆیان دەگێڕنەوە، بەڵام "پیرە" لەبەر ئەوەی تای دێتێ و نەخۆش دەبێت چیرۆکی بەسەرهاتی خۆی ناگێڕێتەوە. ئەمەش پاساوێکی چاکە بۆ وەدواخستنی بەسەرهاتی کاراکتێری سەرەکیی ڕۆمانەکە. بەمجۆرە ڕۆمانەکە توانایی ڕاکێشانی سه‌رنجی خوینەر بە بەردەوامی ڕادەگرێت. هەڵبەت دواتر لە ئاماژەیەکدا گێڕەوە ئاگادارمان دەکاتەوە کە "پیرە" چیرۆکی خۆی بۆ هاوەڵەکانی دەگێڕێتەوە (ل. ١٨١) و بەمجۆرە لەبەر ئاگاداریی خوێنەر لە چیرۆکی "پیرە" نایەوێت جارێکی تر ئەم شتانە دووپات بکرێنەوە. ئاوێنە شکاوەکە کە لە سەرەتاوە گرفتی دەستپێکردنی چیرۆکەکەی دەستنیشان دەکرد، پارچەیەک لەو ئاوێنەیە کە دایک بۆ کورەکەی دانابوو بۆ سەفەرەکی ڕۆما. ئاشكراکردنی ئەم خاڵە لە لاپەڕەی ٢٠٠ی ڕۆمانەکە و کاتێک لە کۆتایی نزیک دەبینەوە، زۆر وەستایانەیە. گێڕانەوەی حەوت باوڵەکەی دایک بۆ کوڕەی پێچابۆوە پڕە لە وردەکاریی جوانی زمانی و داستانی. دوای قوتاربوون لە ترسی گەورەی نوقمبوونی کەشتییەکە لە ئاکامی زریانێکی تونددا، ئەوه باوڵەکانی دایکن کە کوڕە ئارام دەکەنەوە. ئەو هەر حەوت باوڵەکە دەکاتەوە و ناوئاخنە جۆراجۆرەکانیان یادەوەریی نیشتمان و خەمخۆریی بێسنووری دایک و مێهرەبانیی باوک لەوپەڕی وشیاریدا نیشاندەدات. وەسفێکی لەڕادەبەدە جوانی یەکەم هەنگاوەکانی سەر وڵاتێکی نامۆ و غەریب دەبێتە دوا دێڕەکانی ڕٶمانەکە و سەرەتای گەیشتن بە ڕۆما. جێهێشتنی نیشتمان و شکانی ئازاری "دەفرێکی مەڕمەڕی" ئەو تێکشکانەیە نیشتمان دەکات بە یادگارییەکی ڕابردوو و ئیتر گەڕانەوە بۆ ئەم زێدە، تەنێ دەبێتە هیوایەک. پشووی درێژی پیرەی وەرگێڕ کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە مەیل و ویستی خوێنەرەوە بە بەردەوامی دەجووڵێنێت. ئەو بە وەستایی و بە بیانووی حەسانەوە، خواردن و سەرخەوشکاندن پشوویەک بە گێڕانەوەکە دەدات و ڕەوتی پڕ لە هەڵواسینی (suspension) گێڕانەوەکە بەردەوام پڕچێژتر و بتامتر دەکات. پرسێک کە مرۆڤ دەتوانێ ئاراستەی پێکهاتە (structure) ی چیرۆکەکەی بکات ئەوەیە کە گەلۆ بینا و پێکهاتەی ئەم چیرۆکە نەدەکرا پتەوتر بوایە و چیرۆکە پەراوێزەکانی وەک هۆدە و ژووره‌كانی ناو بینایەکی گەورەی لەخۆ گرتبوایە؟ له‌م ڕۆمانه‌دا ئاماده‌یی ده‌ریا له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كه‌دا توندوتۆڵییه‌كی به‌رچاو ده‌دات به ڕیتمی ڕووداوه‌كان. زریانی گریت و مەترسیی نقومبوونی کەشتییەکە و ترس و دڵەڕاوکێی سەرنشینەکانی و دواجار بردنی کەشتییەکە بە سەوڵلێدانی کەشتیوانەکان و خنكانی دووانیان و حاڵ و هەوای کاراکتێرەکان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، بەتایبەت هی "پیرە" و قەشە، نموونه‌یه‌كی دیار و جوانی ئه‌م وه‌سف و گێڕانه‌وه‌یه‌یه. هێندێکجار گێڕانەوەکە لە ڕەوتی ژیننامەنووسی لادەدات و دەبێت بە باسی پرسی وەرگێڕان لە سەدەکانی سەردەمی گێڕانەوەکەدا و جیاوازیی سیاسەتی وڵاتان، بۆ نموونە فەڕانسە و بریتانیا و ڕۆما لە پەروەردەکردنی وەرگێڕدا. ئەمجۆرە باسکردنە، لاپەڕەکانی ٩٤ تا ١٠٢ لە دیاردەی وەرگێڕان، سەرەڕای گرنگی و پڕبوونی لە زانیاری، خوێنەر ماندوو دەکات و سروشتی دیالۆگییانەی گێڕانەوەکە دەکووژێت. گێڕه‌وە بە جوانی ئاگاداری کەموکوڕیی بیری مرۆڤە و دەزانێ کە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکان ناتوانێت تەواو و سەراسەر ڕاست بن و مرۆڤ زۆر بە ئاسانی ئەوەی لەبیر دەچێتەوە. بەڵام وەک شوێنەکانی تری ئەم ڕۆمانە، گێڕەوە لەسەر ئەم بابەتە بە تاکبێژییەکی ماندووکەرانە نادوێت و باسێکی فەلسەفیی ڕووت و خەست ئاوێتەی ڕۆمانەکە ناکات. ئەو بە دروستی و بەپێی ئەو ڕاستییە کە خەریکی گێڕانەوەیە، هونەری نیشاندان دەکاتە جێگرەوەی گوتن و درێژدادڕی. (ل. ٦٣) ناسنامه ئەگەرچی نووسەری ئەم ڕۆمانە وەک نووسەرێکی ناسراوی کورد ناوبانگی دەرکردووە و هەتا ئێستا هه‌شت ڕۆمان، چوار به عه‌ره‌بی و چواریشی بە کرمانجیی سەروو، بڵاو بووەتەوە، کاراکتێری سەرەکیی ئه‌م ڕۆمانەی نە کورد بەڵکو چەرکەسە. تەنیا کاراکتێری کوردی ئەم ڕۆمانە "کوردەی گالیسکەوانە". ئەو خەڵکی دەشتی سروجی دەورووبەری شارۆچکەی ئەلبیرەی سەر بە شاری ئورفەیە. ئەو هەمیشە خەمگینە و خەم سیمای داپۆشاندووە. ئەو دەڵێت کە "ئەسپەکەشم وەک خۆم کوردە." (ل. ٦٦). پرس ئەوەیە کە لەو سەردەمیدا ناسنامەی ئێتنیكیی لەم چەشنە ئه‌وه‌نده باو بووە؟ کاتێک مەیاسەی کچە کۆچەر بە کوردەی گالیسکەوان دەڵێت "کورد بیت و زمانیشت لەنگ. (ل. ٧٢)، ئەو پرسە دێنێتە ئاراوە کە گەلۆ کوردبوون ئەو کاتیش کێشە و کەمایەسی بووە؟ زۆرجار چەمکە دەکارهاتووەکانی ناو ڕۆمانەکە هەڵگری تایبەتمەندی و سەرمایەی کولتوریی سەردەمی خۆیان نین. قسەکردن لە هەبوونی "نەتەوە" و "میللەت" لە سەردەمی ئەم چیرۆکەدا لەجێی خۆیدا نییە. ئاخر "میللەت" لەو سەردەمیدا شتێکی تر بووە و هیچ پێوەندییەکی بە مانای چەمکەکە لە سەردەمی ئێستادا نییه. چیرۆکی لاوەکیی کوردەی گەلیسکەوان، بوزان، بەشێکی زۆری چیرۆکەکەی داگرتووە. چیرۆکی ئەڤینی نێوان بوزانی کورد و مەیاسەی عارەب کە بوزان کاتی خۆی بۆ پیرەی وەرگێڕی لە سەردەمی گەنجیدا گێڕاوەتەوە، تا ڕادەیەک درێژە و بەشێکی زۆری لە فەزای گێڕانەوە سەرکییەکە داگیر کردووە. لە هەمانکاتدا تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ پرسی ئەڤینداریی بوزان و شێوازی عاشقبوونی بوزان بە مەیاسە دەریدەخات کە کۆمەڵگەیەکی لەم چەشنە بە زەحمەت دەتوانێت بواری نووسینی "ژیننامە" بڕەخسێنێت. بوزان بە هۆی خۆشویستنی مەیاسەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە "شێت" بووە. باوکی بوزان ئەو دەباتە لای شێخی بەرکەل کە پێی وایە جنووکە چووەتە ناو گیانی بوزان و بۆ دەرکردنی جنووکەکان بەردەوام بوزانی بێچارە دارکاری و تەنانەت دا‌غ دەکات. مرۆڤ كه بیر له به‌سه‌رهاتی ته‌نیا كاراكتێری كوردی ئه‌م ڕۆمانه، واتا بوزانی گالیسكه‌وان، ده‌كاته‌وه، له خۆی ده‌پرسێت تۆ بڵێی نووسه‌ر، تێبینیی ئێستای خۆی له‌سه‌ر كوردبوون نه‌گواستبێته‌وه دوو سه‌ده و نیو پێش ئێستا و مرۆڤی كوردی تووشی نه‌هامه‌تی و نوشوشتیی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی نه‌كردبێت؟ نۆستالژیا و هه‌ڵاتن بۆ دواوه به‌سه‌رهاتی عه‌شیقی وه‌رگێڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌مانی ئیمپراتۆرییه‌كان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ڵاتن له نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می مۆدێرن كه تێیدا سه‌پاندنی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به مانای سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ناسنامه‌ی تری دانیشتوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه وه‌ك هه‌وڵێكی لێدێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك له ئارامی له ڕابردووی دووردا كه ده‌كرێ وه‌ك نۆستالژیایه‌ك سه‌یر بكردرێت. قەشەی مارۆنی کە هاوڕێی ڕوشدیی بازرگانە یارمەتیدەری گەیاندنی کوڕەکەی ڕوشدییە بۆ ڕۆما. ئەو هەر لە سەرەتای سەفەرەکەوە ناوی یوحەنای ئەنتاکی لە کوڕە دەنێت. ئەم ناوە ناسنامەیەکی کرستیانی بە کوڕە دەبەخشێت و بۆی دەبێت بە جۆرێک لە جەوازی سەفەر. ئاخر لە سەردەمی عوسمانییەکاندا موسوڵمانەکان بۆیان نەبوو بڕۆنە سەرزەمینی کوفر و لەوێ نیشتەجێ بن. نووسەر لە پێشەکیی وەرگێڕانی کوردیی ڕۆمانەکەیدا، ئامانجی خۆی لە نووسینی ئەم ڕۆمانە باس دەکات و دەڵێت کە “ئه‌م ڕۆمانه‌م ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ په‌نابردن بۆ ئاوه‌ز و دانایی له‌سه‌رده‌مێكدا خه‌ریكه ده‌بێته دارستانێكی وشك و ئاگری توندڕه‌وی لووشی ده‌دات.” دەکرێت وەسفی جوانییەکان و پەسندانی ڕابردوو و پێداهەڵگوتنی سەردەمی پێش‌مۆدێرن بۆ بەربەرەکانیی سەردەمی ئێستا و مەوداگرتن لە فەزا پڕ لە شەڕ و کوشتارەکەی جۆغرافیای گێڕانەوەکە و ژینگەی سەرەکیی کاراکتێرەکان واتا ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئەمڕۆ بێت. گرفت ئەوەیە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتدا ئێمە نوینەرایەتیی قەشەی ماڕۆنی و ڕوشدیی بازرگان و هەموو ئەو ئایدیا جوانانەی بانگەشەی ژیانێک لە دەرەوەی باوەڕە ئاینییەکانەوە دەکات و تێیدا هەموو باوەڕ و بۆچوونێک بە هارمۆنییەکی تەواوە لەگەڵ یەکتر دەژین لە گوتارێکدا نابینین. بۆ نموونە ئایا لە دەرەوەی ئەم گێڕانەوەیەدا مرۆڤ دەتوانێت ئاماژە بە بیرمەندێکی سەدەی حەڤدە و هەژددەهەمی هەمو جۆغرافیای گێڕانەوەکە بە تورکی و عه‌رەبییەوە بکات و بڵێت فڵان کەس ئاوا دەنووسێ. بە واتایەکی تر مرۆڤ دەکرێت بڵێت مرۆڤ خۆزگە بە قەشەیەکی ماڕۆنی و ڕوشدییەکی بازرگان و پیرەیەکی وەرگێڕی ڕاستەقینە دەخوازێت و لە نەبوونی ئەواندا قەشەیەک و بازرگانێک و پیرەیەکی وەرگێڕی خەیاڵیی ئیدێئال دەئافرێنێت. هێندێک جار قسەی وا لە دەمی کاراکتێرگەلی وەک دەروێش سیراج و قشە پۆلسه‌وه دەکرێت کە مرۆڤ وەیادی ڕووناکبیرانی سەردەمی ڕۆشنگەریی ڕۆژاوا دەخات و هەست دەکات دیدێرۆ و ڤۆلتەر قسە دەکەن. بۆ نموونە کاتێک دەروێش سیراج دەڵێت کە "ئازادی دەقێکی مەزنە، پەراوێز و ڕاڤەی کورت و زۆری هەن، هەڵبەت پەراوێز نییە بۆ دەقەیلی تر." ، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان دێت. ئەمە ئیتر زۆر سەختە جێگای باوەڕ بێت کە لە عەقڵی مرۆڤێکی سەدەی هەژدەهەمی حەڵەبەوە هەڵقوڵا بێت. ئایا نموونەیەکی ئاوا لە زانایەکی ئیسلامی بیستراوە؟ ئەمە ئەگەر ڕاستیش بێت پێشخانی ڕۆمانەکە لە ئاستی پێویستدا دەریناخات بۆچی دەبێت قەشە پۆلس و دەروێش سیراج ئاوا بیر بکەنەوە. ئایا ئەمە هۆکاری سروشت و ژینگەی ئەوانە یان نەزمی سیاسی باو وا دەخوازێت. مرۆڤ بەردەوام ترسی ئەوەی هەیە نووسەر هەر وەک لە "پێشەکی"ی وەرگێڕانی کوردیی بەرهەمەکەی گوتوویەتی، دژایەتیی ئەو لەگەڵ شەڕوشووڕی ئیستا و ڕۆڵی خراپی ئایینەکان لەم پێکهەڵپڕژانی باوەڕە جۆراجۆرەکاندا هانی دابێت بە ڕازاندنەوەی ڕابردوو سوکنایی بدات بە خۆی. مرۆڤ وا هەست دەکات کارتێکەریی ڕەوشی ئێستا و پێداویستیی دۆزینەوەی ڕۆژگارێکی خۆش لە ڕابردوودا بۆ دەرچوون لە فەزای کوشەندەی ئەم سەردەمە، گێڕەوە وا لێدەکات تیفتیفەی ڕابردوو بدات و کەسایەتی ئایدیالیستی وەک قەشەی ماڕۆنی و دەروێش سەراج ساز بکات. به‌رایی كۆلۆنیالیزم له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا خوێنه‌ر سه‌فه‌رێكی خه‌یاڵی بۆ سه‌رده‌می گه‌شه‌ی ئیمپراتۆریای عوسمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌م ئاشنا ده‌بێت. بۆ نموونه تێده‌گات كه جۆرەکانی کاغەز لەو سەردەمیدا بریتی بوون لە ڕۆمی، میسری، بەغدایی و سەمەرقەندی. بەڵام جۆری ڕۆمایی لە هەموویان باشترە. (٤٤) وێده‌چێت هه‌ر له‌و سه‌رده‌میشدا سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژاوای پیشه‌سازی مۆركی خۆی له‌سه‌ر زه‌ینی ته‌نانه‌ت دانیشتوانی عوسمانییشدا دابێت و پێشكه‌وتوویی ڕۆژاوا بووبێت به ڕاستییه‌كی حاشالێنه‌كراو. بۆیه ده‌بینین كه هەر ئەو سەردەمیش بۆچوون لەسەر فەڕەنگستان بۆچوونێکی ئەرێنی بووە وەک وڵاتێکی کە "ماست و هەنگوینی لێ دەڕژێت" پێناسه كراوه (٣٨ .ل). باوکی شەمعون، یەکێک لەو گەنجانەی لەگەڵ قەشەی ماڕۆنی بەرەو ڕۆما دەڕۆن و خۆی کوڕە کرستیانێکی دەوەری تلکێفی سەر بە موسڵە و تەمەنی شازدە ساڵە، لە باسکردنی بەسەرهاتی خۆیدا دەگێڕێتەوە کە چۆن "کەسانێک لە وڵاتی فەڕەنگانەوە دەهاتن و دەچوون، لە دوای خۆیانەوە جگە لە ناکۆکی هیچیان جینەدەهێشت، تا وای لێهات باوکم بە دووزمانانی ڕۆمای ناودەبردن." (ل. ١٥٧) مرۆڤ جۆرێک لە سەرەتاکانی کۆلۆنیالیزم لەو قسانەدا دەبینێتەوە کە چۆن مژەدبەخشەکان بە هاتنیان بۆ ناوچەکە هێدیهێدی تۆوی دووبەرەکی دەخەنە ناو "بەرخەکانی خوا". نێردەکانی وڵاتی فەڕەنگ بە هاتنیان بۆ ڕۆژهەڵات زیان بە کریستیانەکان دەگەیەنن. ئەمە دەتوانێ سەرەتای شێواندنی نەزمی کۆن و هاتنی سەردەمی مۆدێڕن بێت. باوکی پیرە لەبەر کەسێکی وەک خواجە مارتینی ئاڵمانی مایەپووچ دەبێت. ئەمەش دەکرێت وەک دیاردەی کۆلۆنیالیستی و هاتنی ڕٶژاواییەکان بۆ ڕٶژهەڵات ببیندرێت.كیبەرکێی ئابووری لەنێوان مارتینی ئاڵمانی و ڕوشدیی بازرگاندا سەرەتای سەردەمانێک دەستنیشان دەکات کە وڵاتانی ڕۆژاوا هێدیهێدی دەگەیشتنە ڕۆژهەڵات. ئەوان بە کەرەسەی باشترەوە کێبەرکێی ئابوورییان لە بازرگانانی ناوخۆ دەبردەوە و چاکتربوونی کالاکانیان ڕەوتی هاوردەکردنی ئابووریی لە سەمەرقەند و بەغداوە بەرەو مەرسیلیا دەگوێزێتەوە. باوکی شەمعون بازرگانێکی کرستیانە کە لە ئاکامی لەتلەتبوونی کلێساکانی ڕۆژهەڵاتدا کاروباری لە بڕەو دەکەوێت و دەخوازێت ببێت بە موسوڵمان و دواجار "شێت" دەبێت و لە ژێرزەمینی کلێسایەکدا دەبەسترێتەوە. شمعون لە ڕەبەنگەی چیای عابدین جێگیر دەبێت و دواجار بەهۆی توانا زمانییەکانییەوە و زانینی ئاسۆڕی، کوردی و عه‌رەبی هەڵیان بژاردووە کە بچێتە ڕۆما بۆ فێربوونی ئیتالیایی لاتینی. گێڕانەوەی ئاوا بە وردەڕیشاڵی ژیانی نەوجەوانێک ئەم پرسە دێنێتە ئاراوە کە ئایا ئەم وردەکارییە تاکبڕوایانە لەو سەردەمەدا و لە چوارچێوەی ئێپیستیمەی ئەو سەردەمیدا دەگونجا؟ ئه‌نجام ئه‌گه‌رچی هه‌لومه‌رجی جۆغرافیایی كوردستان مه‌جالی ئاماده‌بوونی ده‌ریای له گێڕانه‌وه‌ی كوردی بڕیوه، به‌ڵام عه‌شیقی وه‌رگێڕ و زه‌نگه‌كانی ڕۆما به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌كان توانیوییانه چێژی گێڕانه‌وه له‌گه‌ڵ سامی ده‌ریا و شه‌پۆله‌كانی وشه تێكه‌ڵاو بكه‌ن. لە گرنگیی چاوەڕوانیی بۆ بیستنی بەسەرهاتی دەروێش سیراجدا، ئەو کوڕە گەنجەی دواتر دەبێت بە پیرەی وەرگێڕ، بە قەشە دەڵێت لە گێڕانەوەی بەسەرهاتی دەروێش بەردەوام بێت. چونکە "چیرۆک دەریایەکە ئەوی دابەزێتە ناوییەوە چەندێک زریان هەڵکات و چەندێک شەپۆلەکانی بەرزببنەوە، نوقم نابێت." (ل. ١٣٧) ئه‌م وێكچوواندنه، له‌ڕاستیدا، هه‌ڵگری باری ماناییه‌كی گرنگه له نیشاندانی كارلێكی ده‌ریا و چیرۆكدا. ڕۆمانی عه‌شیقی وه‌رگێڕ و زه‌نگه‌كانی ڕۆما[7] وه‌ك به‌رگی دووهه‌می ئه‌م ڕۆمانه، ڕه‌هه‌ندێكی نوێ ده‌دات به گێڕانه‌وه‌ی كوردی و تواناییه‌كانی گێڕه‌وه بۆ وێناكردنی فه‌زاگه‌لی تێكه‌ڵاو له وشكانی و ده‌ریایی. ڕه‌نگه لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ بێته پێش تۆ بڵێی فه‌زایه‌كی له‌م چه‌شنه و كاراكتێرگه‌لێكی ئاوا هه‌مه‌ڕه‌نگی ئێتنیكی، هێشتا بتوانن پێناسه‌ی كوردیی ڕۆمانه‌كان بپارێزن؟ له دونیای تێكسڕماوی ئێستادا كه تێكه‌ڵاویی چڕی مرۆڤه‌كان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و هه‌مه‌لایه‌نه، گێڕانه‌وه‌ی كوردی ناتوانێت له ده‌ریای بێسنووری هونه‌ردا مه‌له نه‌كات و خوێنه‌ری كورد به پڕشكی ئاوی ده‌ریا شاد نه‌كات. عه‌شیقی وه‌رگێڕ و ڕۆمانی زه‌نگه‌كانی ڕۆمای جان دۆست، سنووره‌كانی گێڕانه‌وه‌ی كوردی‌یان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه تا ڕۆژاوا درێژ كردووه‌ته و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو چه‌شنێك له هه‌ستی نۆستالژییانه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان جووڵاندووه‌ته‌وه. ته‌ونی ئه‌و ڕۆمانه بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی پیره‌ی وه‌رگێڕ بۆ كوڕه‌ی به‌رده‌ستی واتا یۆنس. پرسیار ئەوەیە ئایا لە سەردەمی ئەم گێڕانەوەیەدا نووسینی بیرەوەری بەم شێوەیە لەنێو خەڵکانی ڕۆژهەڵاتیدا باو بووە؟ شێوازی گێڕانه‌وه‌ی پیره‌ی وه‌رگێڕ و ئه‌و خاڵانه‌ی ئه‌و له ژیانی خۆیدا زه‌قیان ده‌كاته‌وه و باسیان لێده‌كات، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر مۆركی سه‌رده‌می نووسه‌ر، پێوه دیاره. به واتایه‌كی تر نووسه‌ر له ده‌لاقه‌ی ئێستاوه سه‌یری ڕابردوو ده‌كات [1] بۆ زانیاریی ورد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ده‌ریا و ئه‌ده‌ب له سه‌رده‌مانی جیاوازدا، بڕوانه: Cohen, Margaret, The Novel and the Sea, Princeton and Oxford, Princeton University Press, 2010. .١٦- ١٧ دۆست، جان، عەشیقی وەرگێڕ، وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیل، سلێمانی: غەزەلنووس، ٢٠١٥، لل. [2] به‌داخه‌وه ئه‌م ڕسته‌یه ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تیی ده‌سپێكی به‌هێزی ڕۆمانه‌كه بكات و وێده‌چێت ده‌ستێوه‌ردانێكی بوێت. هیوادارم له چاپی داهاتووی ڕۆمانه‌كه‌دا ڕسته‌كه ئێدیت بكرێت. ئه‌گه‌رچی من له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆماندا زۆر حه‌ز له ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی و ڕێزمانی ناكه‌م و نامه‌وێت به زه‌قكردنه‌وه‌ی خاڵی له‌م چه‌شنه یه‌قه‌ی نووسه‌ر بگرم، به‌ڵام هێندێك هه‌ڵه هێنده زه‌قن كه ناكرێ مرۆڤ له ده‌ستنیشانكردنیان خۆی ببوێرێت. به‌و ئاواته‌ی ناوه‌نده‌كانی بڵاوكردنه‌وه به ڕه‌چاوكردنی ڕێساكانی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنی، نووسینی كوردی به ده‌ست هه‌ڵه زۆروزهبهندهكانهوه نهتڵێننهوه و چێژی خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر بریندار نه‌كه‌ن. هێندێك له‌م هه‌ڵانه: "یونس"، نەک "یوسف" (ل. ١٩٣، ٤٤). هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه، بۆ چركه‌یه‌كیش بێت خوێنه‌ر له ڕه‌وتی گێڕانه‌وه‌كه داده‌بڕێت و پرسیاری بێوه‌ڵامی له زه‌یندا بۆ ساز ده‌كات. "یۆنسی نۆکەری چەرکەسی" (ل.١٧١ )، یۆنس چەرکەسی نییە بەڵکو ئالبانیاییە. لە لاپەڕەی ٦٧دا پیرە دەڵێت بۆ یەکه‌مجار بوو بزانم ناوی گالیسکەوانەکە بوزانە. کەچی لە لاپەڕەی ٤٧دا باوک بە کوڕەکەی و خێزانەکەی دەڵێت با بوزان بتانبات. "قورحان" یان "قورئان"؟ لل ٦٩_٧٠. ئەمە لە ڕوانگەی کاراکتێری قسەکەری ئێمەوە گرنگە. ئەم جیاوازییە سروشتییە یان هەڵەی چاپ یان وەرگێڕانە؟ له وتارێكی تردا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریم به گشتی و ژیننامه‌نووسی كوردیم به‌تایبه‌تی خستووه‌ته به‌ر[3] به‌ر باس. بڕوانه: Ahmadzadeh, Hashem, A Review of Kurdish Life Writing, The International Journal of Kurdish Studies, Vol. 17, No. 1/2, 2003, pp. 1-16. له وتارێكی تردا، ڕۆمان و مێژوو، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مێژوویی ڕۆمانه مێژووییه‌كانی جان دۆست هه‌ڵده‌سه‌نگێنم. [4] [5]بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر داهێنان و گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌عات له ئوروپا بڕوانه سه‌رچاوه‌ی خواروو: Landes, S. David, Revolution in Time: Clocks and the Making of the Modern World, Cambridge: Harvard University Press, 1983. [6]ئاناكرۆنیزم (anachronism) بریتییه له یه‌كانگیرنه‌بوونی ڕووداوێك له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نێكی دیاریكراودا، به واتایه‌كی تر كاتێك دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌وێته پێش زه‌مه‌نی خۆی، ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌كی ئاناكرۆنیستی ڕووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه. له وتارێكی تردا، ڕۆمان و ده‌ریا (٢)، ئه‌م ڕۆمانه‌شم هه‌ڵسه‌نگاندووه. [7]
سازکردنی: شیشیر پراساد لەئینگلیزیەوە: بڕوا عەلادین )هۆمی بهابا) پرۆفیسۆری کایەی زانستە مرۆییەکانە لە زانکۆی (Anne F. Rothenberg) بەڕێوەبەری سەنتەری زانستە مرۆییەکانە لە زانکۆی (Harvard) و خاوەنی چەندین کتێبە، لە گرنگترینیان: نەتەوە و گێڕانەوە (1990)، شوێنگەی کولتور (1994)، دەربارەی بژاردەی کولتور (2000)، دیموکراسی دەرکپێنەکراو (2002). لەم گفتوگۆیەیدا کە (Forbes India) لە گەڵیدا سازیکردووە، بهابا زۆر بە ڕوونی باس لە ڕۆڵی زانستە مرۆییەکان، قەیرانی گفتوگۆ گشتیەکان و هۆکارەکانی خۆ بە دوورگرتنمان لەیەکتری، دەکات. * بۆئەوەی لە جیهانێکدا بیت و تیایدا ڕێزت لێ بگیرێت، دەبێت میتۆدێکی زانستی بەکاربهێنیت. ئایا زانستە مرۆییەکان دەتوانن چیمان فێربکەن؟ هۆمی بهابا: لە ئەمڕۆدا زانیاری بەلێشاو دەبارێت. ئەوەی کە کایەی زانستە مرۆڤایەتیەکان وەک کۆمەڵێک تایبەتمەندێتی بایەخیان پێداوە، بریتیە لە زانینی ئاست و مەودای بایەخی شرۆڤەکردن. ڕاستیەکان خۆیان نادوێن، چونکە هەر کەسێک دەتوانێت بە شێوەیەک لە شێوەکان پێت بڵێ: ئەمە ڕاستیە. دیارە ئەمەیش خۆی شتێک نیە سەرڕاست و جێی متمانە بێت، بەڵام هەمووان بە شێوەیەکی دیاریکراو نمایشی ڕاستی دەکەن. کەواتە ئەوەی کە زانستە مرۆییەکان دەیکات بریتیە لە وەرگرتنی زانیاریەکان و هەڵگرتنەوەیان تا لە ڕەوتێکی شرۆڤەکارانەدا بیانگۆڕێت بە زانین. * ئایا چوارچێوەیەکی سانا هەیە تا وەک هەنگاوی سەرەتا بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی شرۆڤاندن بەکاری بهێنیت؟ هۆمی بهابا: بەڵێ! یەکەم هەنگاو بۆ سەرەتای هەر شرۆڤاندنێک ڕووانینە لە چڕیی زانیارییەکان. من خۆم سەیری ئەوە ناکەم کە یەکێک لێدوانێکی ناڕاست بدات یا ئامارێکم بخاتە بەردەست کە وردبینانە لێی نەکۆڵراوەتەوە و پڕە لەساختەکاری. تەنها ئەو کاتە دەتوانم شرۆڤەیەکی چالاکانە بکەم کە ڕاستیگەلێک هەبن وەک بناغە و بتوانم شتیان لەسەر بونیادبنێم. هەر لە ڕێی ئەو شرۆڤە چالاکەیشەوە دەتوانم سیستمێکی زانین بەرهەمبهێنم و پاشان بڵێم: لەسەر بنەمای توێژینەوە لەو ڕاستیانە کە تاڕادەیەک چڕن – هەندێکیان ڕاستن و هەندێکیشیان هەڵە –وێنەیەک دەربارەی چۆنێتی درووستبوونی ئەو مەسەلە دیاریکراوە بونیاددەنێم و تا ئەو شوێنە دەڕۆم کە دەبێت لە پێناوی چوونە بنج و بناوانیدا، بۆی بڕۆم. *بەڵام دەبێت لە چ ڕوانگەیەکەوە بابەتەکە شیبکەینەوە؟ لە دیدی هاوڵاتیانەوە یان ئەوانەی کە خاوەنپشکی کۆمپانیاکانن... هۆمی بهابا: ئەوە بۆ چەندین سەدە زیاترە کە میراتی مەزنی زانستە مرۆییەکان پێمان دەڵێت کە دەبێت زانین لە خزمەت و بەرژەوەندی مرۆڤایەتیدا بێت. بەرژەوەندی مرۆیی بەو مانایەی کە سوودەکانی کراوە بن و بە کەڵکی زۆرترین ڕێژە لە خەڵکی بێن، بەبێ بێدەنگکردنی ئەوانەی کە دەشێت کەمینە بن؛ چونکە بەبێ ئەوە، هەرگیز ناتوانین باس لە بوونی ڕەوتێکی دیموکراتییانە بکەین. ئەی ئایا کێ سوود لەمە دەبینێت؟ گەر پێمان نەکرا ئازادانە ئەم پرسیارە بوروژێنین، ئەوا ناتوانین باس لە وەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات بکەین. بۆ نمونە با باسی کاژێرە درێژەکانی کارکردن بکەین. گەر بەبێ ویستی خۆت، کارەکەت لێت بخوازێت کە رۆژانە ١٧ کاژێر کاربکەیت و ئەو ماوەیەیش کاریگەری خراپ بکاتە سەر ژیانی تایبەتیت، ئەوا پێویستە ڕاستەوخۆ داوای چارەسەرکردنی بکەیت. بۆ نمونە ئەم گرفتە لەسەر ئاستێکی بەرز لە بەریتانیا خراوەتە بەر باس، بەتایبەتی لەو کاتەدا کە پەرلەمانتارەکان وتیان: ئەم دانیشتنانەی پەرلەمان زۆر درێژە دەکێشن، چونکە بەردەوام کەسێک هەیە کە دەخوازێت گرفتێک بوروژێنێت. جاری وا هەیە ئێمە ٣ یا ٤ کاژێر دەنووین، بوارمان نیە شەوان بچینەوە بۆ ناو خێزانەکانمان. ئێمە بە بۆنەی ئەم کارەمانەوە پەیوەستی و پابەندبوونمان بە ئەرکە خێزانیەکانمانەوە لەبیرچۆتەوە، ئەوەتا بە چەندین کاژێر تا نیوە شەو دەمێنینەوە، ئەمەیش بۆ خۆی شتێکی خراپە. *بۆچی خەڵکی وەکو تۆ نایانەوێت ئەو گرفتانە لە گفتوگۆ گشتیەکاندا بوروژێنن؟ جاران کەسانی وەک "ئەلبێر کامو" یا "ژان پۆل سارتەر" دەهاتنە ناو ئەو گفتوگۆ گشتییانەوە کە دەربارەی کێشە زۆر زیندووەکانی کۆمەڵگە لەئارادا بوون. هۆمی بهابا: من خۆم زۆر سەرسامم بەو قۆناغە و بەو گفتوگۆ گشتییانە. هەستدەکەم دەرەنجامەکەی ئەوە بوو کە خەڵکی دەیانووست ببنە ڕۆشنبیری گشتی، بەڵام گرفت ئەوە بوو کە بڵاوکراوەکان کات و ڕووبەری پێویستی پێ نەدەبەخشین. لە ئێستادا میدیا بایەخ بە بیروڕا و ئایدیاکان نادات، ئەوەی کە بۆی گرنگە تەنها هەبوونی زانیاریە. لەبەر هەر هۆکارێکی سیاسی یا ئابوورییش بێت، کەس نایەوێت ئایدیا و بیروڕا لە ئامرازەکانی میدیادا بڵاوببنەوە. هەستدەکەم ئەوە هۆکاری یەکەمە. هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە بەگشتی خودی پرۆسەی فێرکردن بووە بە شتێکی تەکنیکی و پیشەیی، لە کاتێکدا ئەو جۆرە گفتوگۆیانە پێویستیان بە زانینێکە بەرفراوانتر لە زانیاری. لە بنەڕەتدا هەر یەک لە سارتەر و کامو نووسەر بوون، بایەخیان بە سیاسەت و کولتور و مێژوو دەدا. بەڵام لە فێرکردنی ئەمڕۆدا هەمان چەشن بنەمای هیومانیستی نا‌بینیت. ڕاستە گەر ڕای خۆت لەسەر بابەتێک بدەیت کە بواری خۆت نیە، خەڵکی گومان لە پیشەییبوون و ڕاستگۆییت دەکەن. بۆ نمونە کە تۆ شارەزای بواری گەیاندن نەبیت، ئیدی چۆن ڕای خۆتی لەسەر دەڵێێت؟ ئاشکرایە کە ئەمە دەرەنجامی فێرکردنێکی تەواو تەکنیکی پیشەییە. بەڵام گەر تۆ پەروەردەی فێربوونێکی بەرفراوانی مرۆڤانە، ئەدەبی و لیبراڵی بوویت "" کە لە خاڵە بەهێزەکانی فێرکردنە لە ئەمریکادا و دوو ساڵی یەکەمت بەس ئیش لەسەر بەرفراوانکردنی تواناکانی فێربوونت دەکرێت"" ئەوا دەستدەکەیت بە بونیادنانی توانای خۆت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان کایە جیاوازەکاندا. ئەرکی فێرکردن ئەوەیە کە فێرتبکات پەیوەندی لە نێوان دیسپلینەکان، تایبەتمەندێتیەکان و شێوە جیاوازەکانی زانیندا، دروستبکەیت. *کاتی خۆی گریکیەکان، هەر کەسێکیان لە خۆیان بە جیاوازتر بزانیایە، پێیان دەووتن: "بەربەریەکان". هەستدەکەم لە زۆر ڕوانگەوە ئێمەیش هەر وا مامەڵەی (ئەوانی تر) دەکەین. بۆ؟ هۆمی بهابا: چونکە تۆ ئەوان وەک مەترسیەک دەبینیت، وەک بوونەوەری ئارەزوونەکراو. دەتەوێت جیهانێک بخوڵقێنیت کە تۆ و نەتەوەکەت داگیری بکەن و دەست بەسەر هەموو شتە باشەکانیدا بگرن. ئەم جۆرە لە پەراوێزخستن بەردەوام لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە دەستکەوتی گەورەی سیاسی و ئابووری هەن و دەتوانیت بیانچنیتەوە. لەم خاڵەیشدا هیچ شتێک لەوە چالاک‌تر نیە – چالاک‌تر بە مانای تراژیدیترین – کە بڵێیت فڵان کەس هیندۆسە، فیسار کەس موسوڵمانە، فارسە یا یەهودیە. هەر بۆیە دەبینین کە وێنەی جێگیر و نەگۆڕ دەربارەی ئەم شێوە جیاوازانە لە چەمک دەربارەی شوناسەکان، دەخوڵقێنرێن. بۆ نمونە ئەو دەستەواژەیەی کە دەڵێت: "فارسەکانی هیندستان بە هیچ شێوەیەک پابەند نین بە بە هیندەوە"! دەمەوێت بڵێم کە ئاسانترین شت لە کاتی گرژیی سیاسی‌دا نیشاندانی خەڵکانی جیاوازە - جیاواز لە ڕووی زمان، ئایین یا کولتورەوە - وەک قۆچی قوربانی، هەروەها دروستکردنی ئایدیا و بیرۆکەی شەڕانگێز و توندوتیژانە دەربارەیان، پاشان بەناوی ئەوەوەی کە گوایە هێرشت دەکەنە سەر، چی ڕق‌و کینەتە بەڕەڵایبکەیت و توندوتیژانە پەلاماریان بدەیت. *لە هیند گفتوگۆیەکی بەهێز لە ئارادایە دەربارەی گەشەی ئابووری و هاوکاتیش پاراستنی شێوە ژیانێکی تایبەتی. بۆ نمونە خێڵەکییانە. تۆ چۆن ئەمە لێکدەدەیتەوە؟ هۆمی بهابا: ئایا هیچ تاکەکەس یا گروپێک دەتوانن بەر بە پەرەسەندن بگرن؟ لە بەریتانیا ڕوویدا کاتێک کە تونێلییان لێدا. کەسانێک وتیان: ئێمە جێنزرگەی خۆمان جێناهێڵین و چییش دەکەن بیکەن. ئەوانەی کە وایان وت کەمینە بوون، مەبەستیشیان ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی گونجاو دان بە زیانەکانیاندا بنرێت و قەرەبوویان بکەنەوە، کە ئەوەیش بۆ خۆی گرنگترین شتە. لەم دۆخەدا تۆ نا‌توانیت بەوان بڵێیت دژ بە پێشکەوتنن. خۆ ئەوانەی کە بەشێکیش نین لە پێشکەوتن، هەر خاوەن کولتور، مێژوو، خاک و زاینگەی تایبەت بە خۆیانن، بۆیە دەبێت بەشێکی پەروەردە و فێرکردنمان لە پێناوی کۆمەڵگەیەکی شارستانیدا بێت، چونکە تەنها ئەو هەستکردنە بە بوونی کۆمەڵگەیەکی شارستانیە کە وایان لێدەکات هەستبکەن لەگەڵ ئێمەدان و پێکەوەین، ئەمە جگە لەوەی کە دەبێت دان بە زیانەکانیاندا بنرێت و قەرەبووبکرێنەوە تاوەکو سەرلەنوێ ژیانێکی تازە و سەربەرزانە بۆ خۆیان درووستبکەنەوە کە شایستە بە ژین بێت. سەرچاوە: لەبنەڕەتدا ئەم چاوپێکەوتنە بەرواری (٢٥/٣/٢٠١١) لە گۆڤاری (Forbes India) دا بڵاوکراوەتەوە و منیش لە ماڵپەڕی فەرمی گۆڤارەکەوە بە تۆماری (٢٥/١٢/٢٠١٨)، وەرمگرتووە: http://www.forbesindia.com/article/real-issue/the-human-factor-an-interview-with-homi-bhabha/23272/1 هەمووان بە شێوەیەکی دیاریکراو نمایشی ڕاستی دەکەن. ئەوەی کە زانستە مرۆییەکان دەیکات بریتیە لە وەرگرتنی زانیاریەکان و هەڵگرتنەوەیان تا لە ڕەوتێکی شرۆڤەکارانەدا بیانگۆڕێت بە زانین. زانستە مرۆییەکان پێمان دەڵێت کە دەبێت زانین لە خزمەت و بەرژەوەندی مرۆڤایەتیدا بێت. بەرژەوەندی مرۆیی بەو مانایەی کە سوودەکانی کراوەبن و بە کەڵکی زۆرترین ڕێژە لە خەڵکی بێن
لۆڤە محەمەد لە پای ئەو خزمەتەی لە سەردەمی ڕابردوودا بە مێژووی کوردی کردووە، پەیکەرسازێک دەیەوێت بە پەیکەرێک خۆشەویستی خۆی بۆ ئەمین زەکی بەگ دەرببڕێت. (فوئاد عەبدوڵا) لەدایک بووى ۱۹٨٤ى شارى هەڵەبجەى شه‌هیده‌و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی پەیکەرسازی تەواوکردووە ئهولە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرە بۆ ئەمین زەکی بەگ و زیاتر لە مانگێک دەبێت دەست کردوە بە کارکردن لە پۆرترەیتەکەیدا و وەک فوئاد بۆ هاوڵاتی دەڵێت: سەبارەت بە بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ ئەمین زەکی بەگ، ئەو پەیکەرسازە دەڵێت:" کاتێک ژیانی کەسایەتیکی وا دەخوێنیتەوەو بەرهەمە هەمەجۆرەکانی دەبینیت نا‌توانیت پشتگوێی بخەیت ئەمین زەکی بەک جگە لەوەی نوسەر و مێژونووس و چەندین پلەی سەربازی بڕیووە هونەرمەندێکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە لەگەڵ ئەوەی بەرهەمی هونەریەکانی کەمن، بەڵام زۆر بەتوانا و بە سەلیقەیەکی جوان کارەکانی کردوە، هەربۆیە هەستم کرد پشتگوێ خراوە و زۆر کەم باس دەکرێت لەبەرئەوە بڕیارمدا کە ئەم پەیکەرەی بە شێوەیەکی زۆر ئەکادیمی بۆ دروست بکەم بەجێی بهێڵم بۆ مێژوو".
لۆڤە محەمەد کارزان فارووق: یه‌کێکه له گه‌نجه گۆرانیبێژه‌کانى ئێستاى شارى سلیمانى، که ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه ده‌ستى به هونه‌رى مۆسیقا‌و گۆرانى وتن کردووه و له ئێستاشدا به‌رهه‌مێکى نوێى تۆمار کردوه‌و بڕیاره پاشکلیپ کردنى بڵاوبکرێته‌وه، هونه‌رمه‌ند سەبارەت بە کلیپی لەبیرمکە به هاوڵاتی ڕاگه‌یاند: هۆنراوەی گۆرانیه‌که هى شاعیرى ناسراو (ئەحمەد محەمەد)ه، (ماردین بەختە) ئاوازی بۆ داناوە و کلیپەکەش لەلایەن (زانیار ستۆدیۆ) کارى بۆ کراوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری ڤیدیۆ کلیپی بۆ کراوە. کارزان بەهۆی سەرسام بوونی بە هۆنراوەی (لەبیرمکە) بڕیار دەدات کە بیکاتە گۆرانی .سەبارەت بە کۆنسێرت و لایڤ میوزیک ئەو هونەرمەندە دەڵێت: کۆنسێرتم نەکردووە و لە خەیاڵمدایە کە لە ساڵانی ئایندەدا کۆنسێرتێکی کوردی زۆر جوان ڕێکبخەم و لەگەڵ هەوادارانم لە نزیکەوە ئاشنابم، وە لایڤ میوزیکم هەیە بە بەردەوامی و هەر شوێنێک لەگەڵم بگونجێت دەچم و لایڤ میوزیکی خۆم دەکەم. کارزان فارووق لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ شاری سلێمانی و هەر لە سلێمانی نیشتەجێ بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم کلیپی بڵاوکردووتەوە و تا ئێستا خاوەنی چوار کلیپە و هەشت تراکیشی ئامادەیە بۆ کلیپ کردن و بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا کلیپیان بۆ بکات.
لۆڤە محەمەد تەڵعەت سامان، دەرهێنەری ناوداری شانۆ و درامای کوردی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا و ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە ١٤-١ بە ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای مەسیف کۆچی دوایی کرد. تەڵعەت سامان لە ساڵی ١٩٤٦ لە شاری هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩- ١٩٧٠ بەکالۆریۆسی لە بەشی شانۆیی ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی بەغداد بەدەستهێناوە، یەکەمین کاری هونەری بریتیی بووە لە بەشداریکردنی لە زنجیرەی "نەفرەت لێکراو" کە لە بەغدا نمایشکرا، وەک دەرهێنەر بەشداری تێدا کردووە لە بەرهەمی (چەڵەبی عاشە)، هەروەها بەشداربووە لە بەرهەمی (حەمە دۆک- یەشار کەمال) لە دەرهێنانی هیوا سوعاد. دەستپێکی کارەکانیشی بەنووسینی چەند درامایەک بووە لەساڵی 1962، دامەزرێنەری تیپی قوتابیانی هونەری بەغداد بووە لەساڵی 1969، وەکو دەرهێنەریش لەچەندین دراما‌و زنجیرەی تەلەفزیونی و شانۆیی کاری کردووە، وەکو وەرگێڕیش چەندین دەقی شانۆیی لە عەرەبیەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی. لەساڵی 1970 تیپی لاوانی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندوە، لەساڵی 1972 لقی هەولێری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی دامەزراندووە، لەساڵی 1974 تیپی هونەری نوێی دامەزراندووە، لەساڵی 1992 تیپی شانۆیی سامانی دامەزراندووە، لەساڵی 1996 سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان بووە، پاشان بووەتە سەرۆکی مەڵبەندی گشتی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردییە لەشاری هەولێر. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٠ بەشداری کردووە لە شانۆیی (جەنگاوەری شێت) وەک نوسەر و سەرپەرشتیار، لە ساڵی ١٩٧١ کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ شانۆیی (ترس) کردووە. دوا بە دوای ئەوانەش لە چەندین شانۆگەری جیاوازدا بەشداری کردووە و کاری دەرهێنانی بۆ چەندین شانۆگەری کردووە لەوانە: خاڵۆی ڕێبوار، مەم و زین، قەڵای دم دم، خانزادێکی تر، پیلان، نەفرەت لێکراو. سەرۆکی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی مەڵبەندی گشتی بوو لە هەولێر.
شاخه‌وان سدیق (1) هه‌میشه که له دونیاى ئه‌زمونى نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوسه‌رانى کورد ده‌ڕوانى، ده‌بینیت سه‌ره‌تا له شیعر خوێندنه‌وه و شیعر نووسینه‌وه یه‌که‌مین گه‌شته‌کانى ژیانى ئه‌ده‌بی و فکریان ده‌ستى پێکردووه، سه‌ره‌تا قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌شیعر نوسین پژاوه‌ته سه‌ر ڕوبه‌رى سپى و شیعر بۆته هۆکارى ئاشنابونیان به‌خۆیان و دونیا، دواتریش هه‌ر ئه‌مه وایکردووه له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌زمونه‌کانیانه‌وه جا له ههرکایهیهکى تر‌ى ژیاندابن و له‌هه‌ر بوارێکى تر‌ى ئه‌ده‌ب و فکرو سیایه‌تدا کاربکه‌ن، به‌ئاسانى جێپه‌نجه‌کانى شیعر به‌سه‌ر نوسین و ئاخاوتن و ته‌نانه‌ت ژیانى ڕۆژانهشیانهوه ببینینه‌وه. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه، که شیعر چیه‌و ئه‌و ئه‌فسونه گه‌وره‌و ئه‌و قودره‌ته مه‌زنه چیه، که ئه‌و هه‌موو توانا‌و سیحره فراوانه‌ى له‌خۆیدا حه‌شار داوه، مومکین نییه ئه‌وه‌ى ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستى قه‌له‌مى گرتبێت، جا به‌نهێنى بووبێت و ته‌نها هه‌ر بۆخۆى بوبێت، یان به ئاشکراو دواتر بڵاوى کردبێته‌وه، شیعرى نه‌نوسیبێت، یان هه‌وڵى نوسین شیعرى نه‌دابێت. ڕه‌نگه بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره له کورترین سه‌رنجدا ئه‌وه‌بێت که شیعر هاوڕێ و ده‌ربڕى ڕاسته‌قینه‌ى ناوناخى مرۆڤه، ئه‌و ژانره‌یه که ده‌توانێت ڕاستگۆیانه ته‌عبیر له هه‌موو هه‌سته شاراوه‌کانى تاک بکات، وه‌ک مه‌ریوانى وریا قانع)ده‌ڵێت" به‌بێ شیعر زه‌حمه‌ته بتوانین شتێکى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ساته‌وه‌ختى (دۆڕان، به‌جێمان، دڵشکان، بێئومێدبوون، به‌خته‌وه‌رى، ته‌نیایى، سه‌فه‌ر، که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ى له‌پڕ، خیانه‌ت، گومان، عشق، مردن، منداڵى و چه‌ندان بابه‌تى دیکه‌ش بڵێین" ئیتر ئه‌مه ته‌لیسمى شیعره، که واده‌کات له‌پاش هه‌ر جێهێشتنێکى گه‌ر بۆ ماودایهکى زۆریش بێت پاشان هه‌ر دێیته‌وه سه‌رى و له چرکه‌ساته ته‌نیاکاندا خۆت ده‌که‌یته‌وه به ماڵه گه‌وره‌که‌یدا، (نیچه)واته‌نى" به‌ڕاستى ئه‌سه‌فه که ژیان شاعیرێک دروستى نه‌کردووه" (٢) ئێستا‌و پاش ئه‌م پێشه‌کییه پێمخۆشه که‌مێک له‌سه‌ر یه‌کێک له زیندووترین ئه‌و نمونانه بوه‌ستم که له‌و پێشه‌کییه‌ى سه‌ره‌وه‌دا باسمانکرد، له‌سه‌ر ئه‌زموونى قه‌ڵه‌مێک که له ئێستادا که‌ممان وه‌ک شاعیر ده‌ى ناسین و که‌میشمان هه‌ر ده‌زانین ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و شیعرى نوسیوه، چونکه ساڵانێکه هه‌مووان به کتێب و توێژینه‌وه و نوسینه فکرى و تیوریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیه‌کانى، ئه‌و ده‌ناسین و له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداو گۆڕانکاریه‌کى نوێ‌دا به‌هه‌مه‌کانى ئه‌و له‌و بوارانه‌دا ده‌خوێنینه‌وه کە ھەوڵی شیکردنەوەی ئەو ئێستایە ئەدات کە ئێمە وەک تاکەکەس و میلەت دەکەوینە ناوی. سەرەڕای ئەوەش کە نووسین لەسەر ئەدەبیات بەشێکی گرنگیی نووسینەکانی ئەم نووسەرەیە، جا چ ئەدەبیاتی کوردی باێت یان ئەدەبیاتی ناوچەکە یان ئەدەبیاتی جیھانی، کەچی زۆربەمان بێئاگاین له‌وه‌ى که ئه‌و سه‌ره‌تاو وه‌ک خۆشى ده‌ڵێت تا ئێستاش شیعر ده‌نوسێت و له‌هه‌موو چرکه‌ساته ته‌نیاکان و کێشە گەورەکانی ژیانیدا بۆ شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و. بێگومان ئه‌و نوسه‌ره دکتۆر(مه‌ریوانى وریا قانع)ه. ئه‌و لەسەرەتای ھەشتاکانەوە شیعر دەنوسێت بەڵام بە دەگمەن نەبێت شیعر بڵاوناکاتەوە، تا دواجار له ساڵى (2005)دا یه‌که‌مین کتێبى شیعرى خۆى به‌ناوى (کتێبى دڵشکان) بڵاوکرده‌وه، که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک شیعرى کۆکراوه‌ى ئهئهو له ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه تا ساڵانی دوو ھەزار. ئەو خۆی له پێشه‌کى ئه‌م کتێبهدار ده‌ڵێت" له‌مێژه ده‌زانم هه‌ندێک ئاڕاسته‌و دۆخ و ساته‌وه‌ختى تایبه‌تى ژیان هه‌ن ته‌نها شیعر ئه‌توانێت شتێکى ماناداریان له‌سه‌ر بڵێت، ته‌نها شیعر له توانایدایه ده‌ستیانبگرێت، بیانخاته سه‌ر ڕووبهڕبهرى لاپه‌ڕه سپییه‌کان، شیعر ئه‌توانێت له کپبوونێکى ئه‌به‌دى ڕزگاریان بکات." خوێندنه‌وه‌ى (کتێبى دڵشکان) له ناونیشانه‌که‌یه‌وه، ڕاکێشانى خوێنه‌ره بۆ بهردهمکردنهوهى ده‌رگاکانى پرسێک که تاڕاده‌یه‌ک پرسێکى گشتییە و واتایه‌کى دیاریکراویشى هه‌یه، که ئه‌ویش واتا و پرسى (دڵشکان)ه. له ساده‌ترین پێناسهشدا دڵشکان بریتیه له ئامادەگیی پەیوەندییەکی سەخت و ناھاوسەنگ لەگەڵ دونیا و دەوروبەردا، کە دەشێت کردەی نا‌ئومێد بوون یان بێهیوابوون یان زویربوون و یان تەنیاکەوتنێکی تاکەکەسیی و وجودیانەی لێبکەوێتەوە. بەڵام ئەم ئەزموونە شیعرییە تەسلیم بە مانا قاموسیەی وشەی دڵشکان نابێت و خوێنەر دەباتە ناو دونیایەکی ئاڵۆزترەوە. وه‌ک چۆن مومکین نییه هیچ مرۆڤێک خه‌ون و خولیاى نه‌بێت، ئاواش مومکین نییه هیچ مرۆڤێک ھەبێت له ژیاندا چه‌ندینجار دڵى نه‌شکابێت، جا ئه‌و دڵشکانه له (خۆشه‌ویستى ئه‌وى دى و به دهستکهسى به‌رامبه‌ره‌وه بێت، یان له نیشتمان و ده‌سه‌ڵاتداران و ھاوڕێیانەوە ھاتبێت، یان لەڕێگای دین و خودا و کۆمه‌ڵگاوە یان.......هیتر) له پارچه شیعرێکى ئه‌م کتێبه‌دا دڵشکان پەیوەستە بە قابیلەتی گەورەی ژیانەوە بۆ تێکشکان، ژیان وەک شوشەیەکی ناسک کە بە ئاسانی بکرێت وردوخاش بکرێت: توند عه‌شقم ئه‌نێم به‌سه‌رته‌وه و ڕۆحم ئه‌نێمه نێو ڕۆحت ئاى چه‌ن دیمه‌نێکى ترسناکه تاقه فیشه‌کێک ئهتونێ هه‌ردوکمان له ژیان ده‌ربکات و له‌کاسه‌ى سه‌رماندا ساردبێته‌وه.! ئەم ناسکییەی ژیان و ئەم توانایەی مرۆڤ بۆ تێکشاندن و بۆ وێرانبوون یەکێکە لەو ھێڵە سەرەکییانەی ئەم کتێبە بە تێمای دڵشکانەوە گرێئەدات (٣) بێگومان هه‌موومان هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى که شاعیر ده‌ى نوسێت به‌ته‌واوى وردەکارییەکانی ژیانى تایبه‌تى خۆى بێت و به‌ته‌واوى گوزارشت بێت له‌خودى نوسه‌ر، به‌ڵام هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که نوسین به‌شێکى گه‌وره‌ى دنیابینى نوسهرهکهیهتى بۆ ژیان، واته هه‌موو ئه‌و وشانه‌ى که نوسه‌ر ده‌یانخاته سه‌ر کاغه‌ز په‌نجه‌ره‌یه‌کن که لێیانه‌وه ده‌ڕوانێته ژیان و دەڕوانێتە ئه‌وه‌ى له‌ناویدا ده‌گوزه‌رێت، هه‌ر بۆیه نوسه‌ر که له‌م کتێبه‌دا ئه‌زموونى دڵشکانى خۆى له ڕێگه‌ى شیعره‌وه ده‌نوسێته‌وه، ئه‌وه دانپانانى ئه‌وه به‌و هه‌موو دڵشکانانهى که هه‌م وه‌ک (مرۆڤ و هه‌م وه‌ک پیاو هه‌م وه‌ک کورد و ھەم وەک کۆچبەر و بێماڵێک) توشى بووه، ئه‌وه‌تا له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ (توانا ئه‌مین) خۆى ده‌رباره‌ى دڵشکان ده‌ڵێت" ئەوەی پەیوەستە بە دڵشکانی منەوە و لەگەڵ منیش‌دا بە دڵشکانی ژمارەیەکی ھێجگار گەورەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، کوردبوونە. کوردبوون ڕەچەتەیەکی گەورەیە بۆ دڵشکان. کە دەشڵێیت چەندجار دڵت شکاوە؟ لە وەڵامدا دەڵێم بێژمارە و بێحیساب، دڵشکان بەشێکی ناوەکیی ژیانی منە، بەشێکە لەو پەیوەندییە کە بەدونیا و دەوروبەروە گرێمئەدات، ڕەنگە زەحمەتبێت سەردەم و قۆناغێک بدۆزمەوە تیایدا ھەستم بە دڵشکان نەکردبێت. ئێستا ئه‌گه‌ر دانپیانانهکانى ”کتێبى دڵشکان) وه‌ک چه‌ند بوارێکى جیاواز وه‌رگرین ئه‌وا به‌ر چه‌ند گۆشه‌یه‌کى جیاواز ده‌که‌وین که من وا پۆلێنبه‌ندى بۆ ده‌که‌م. یه‌که‌م/ دڵشکان وه‌ک ته‌کنیکى شیعرى: یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که ده‌سته‌واژه‌ى شیعرى له گفتوگۆ و قسه‌ى ئاسایى جیاده‌کاته‌وه، ئه‌و شێواز‌و و ته‌کنیکه جیاوازه‌یه که نوسه‌ر په‌ناى بۆ ده‌بات و له ڕێگه‌ى گه‌مه زمانیهکانیهوه تێماى سه‌ره‌کى شیعره‌که‌ى له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت، چونکه شیعر گه‌ر ته‌کنیک و سه‌لیقه‌ى نوێى بۆ نوسین و داڕشتنى تێدا نه‌بێت جگه له پرته و بۆڵه دواجار هیچى تر‌ى لێنامێنێته‌وه و هه‌ر زوو له‌ناو خوێنه‌رانیشدا ون ده‌بێت. هه‌ر بۆیه شاعیر له‌م کتێبه‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌کنیکێکى به‌هێز بۆ بنیاتنانى گوته‌زا شیعریه‌کانى ئه‌وه‌تا له پارچه شیعرێکى دی‌دا ده‌ڵێت" به‌مناڵى یه‌که‌مین نیگاى پیربوونم له ئاوێنه‌یه‌کدا بینى هه‌تا ئێستاش....... ڕووخسارى ئه‌و ئاوێنه‌یه له خه‌یاڵم نابێته‌وه دنیا خۆشى له ڕۆحمدا بۆته ئاوێنه‌یه‌کى گه‌وره. مرۆڤ لێرەدا لە پەیوەندییەکی تەواو ئاڵۆزدایە لەگەڵ ئاوێنەدا. لەسەرێکەوە دیاردە فرەشێوەکانی ناو جیھانی تیادا دەبینێت، بۆ نموونە پیربوون، لەسەرێکی دیکەوە خۆشی دەبێت بە ئاوێنەیەک کە جیھان خۆی لەناو ئەودا دەبینێت. دووه‌م/ چیرۆک وه‌ک تێما و وه‌ک که‌ره‌سته‌ى گێڕانه‌وه هه‌موو تێکستێکى زیندوو ئیلهامى زیندوو بونه‌که‌ى له بوونى چیرۆکێکى به‌هێزه‌وه وه‌رده‌گرێت، چیرۆکێک که پاش بنیاتنان و دروستکردنى شیعره‌که، لانی کەم کۆمەڵێک لە خوێنه‌ران پاش خوێندنه‌وه‌ى به تێکست و چیرۆکى خۆىانی بزانن و واههستبکەن که ئه‌وه زمان و دید و خەونی دڵخوازى ئه‌وانه و نوسه‌ر بۆ ژیانى تایبه‌تى ئه‌وانى نوسیوه، چونکه شیعرى زیندوو شیعره له دڵه‌وه بۆ دڵ و له پاش نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئیتر مافى به نوسه‌ره‌که‌یه‌وه نامێنێت و ده‌شێت ببێت بە شیعرى هه‌موو خوێنه‌رێک ته‌نها شاعیره‌که‌ى نه‌بێت، ئه‌م تێزه‌ش له پاش تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ى (ڕۆلان بارت)ه‌وه له دایک بوو که به (مه‌رگى نوسه‌ر) ناونرا. ئه‌وه‌تا شاعیر له‌م پارچه شیعره‌ى تردا له‌ڕێگه‌ى ئه‌م چیرۆکه به‌هێزه‌وه ئاوا شیعره‌که‌ى بنیات ده‌نێت و ده‌ڵێت" ده‌مزانى عشق دڵى هه‌یه به‌ڵام زه‌حمه‌ت بوو بزانم ئه‌م دڵه تاکوێ لێئه‌دات؟ که‌ى ده‌وه‌ستێت؟ که‌ى سه‌ر له نوێ ده‌ست پێئه‌کاته‌وه؟ من ده‌مزانى به‌خته‌وه‌رى ماڵى هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌زانى له‌کام ده‌رگاوه دێته‌ژوور. یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی تری دڵشکان لەم کتێبەدا لەو ڕاستییەوە سەردەردێنێت کە مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر بە ھیچ یەکێک لە مەسەلە جەوھەریی و سەرەکییەکانی ژیان دڵنیابێت، نە بەرامبەر بە عەشق نە بەرامبەر بە بەخەتەوریی (٤) (کتێبى دڵشکان) ئه‌گه‌رچى کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاوه، به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک یه‌کێک له کتێبه ناوازههکانى ناو دونیاى شیعرى ئێمه سه‌یر بکرێت، که هه‌موو کات و ساتێک بۆ خوێندنه‌وه‌ى خوێنه‌ر ده‌توانێت تاموو چێژى خۆى لێببینێت، چونکه چیرۆکى پشت بنیاتنان و هانده‌رى سه‌ره‌کى ده‌قه‌کان، چیرۆکى ئه‌زمونه‌کانى هه‌موومانه، وێناکردنێکی دونیایە کە بەشێکی لای ھەر یەکێکمان بوونی ھەیە، داڕشتنیشیەتی بە زمانێک کە دەشێت لە پشتی زمانی ھەر یەکێکمانەوە ئامادەبێت. خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوخۆی خۆی و بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى (ژیان و ته‌نیاى و خۆشەویستیی و ماڵ و بێماڵیی و دۆڕاندن و لەدەستدان و دڵشکان) ه‌کانى هه‌ر یه‌کێکمان. بۆیه کاتێک ئه‌م کتێبه ده‌خوێنیته‌وه جگه له شیعر و ئه‌ده‌ب به‌ر چه‌ندین چیرۆک و ژانرى تریش ده‌که‌ویت، کە ھەموویان بوون بە بەشێکلەو فەزا شیعریانەی ئەم کتێبە دروستیاندەکات. هه‌روه‌ک دکتۆر مه‌ریوان یش خۆى له پێشه‌کى ئه‌م کتێبه‌دا ده‌ڵێت" ئینسان کهدڵى له دنیا ده‌شکێت، شیعر ده‌بێته ئه‌و کلیلهى که ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى دنیایه‌کى نوێى بۆ ده‌که‌نه‌وه، دنیایه‌کى دیکه‌ى ده‌ده‌نێ له‌م دیو ئه‌م دنیایه‌ى ئێستاوه، دنیایه‌ک سه‌ر به شوێن و سه‌رده‌م و زماتێکى تر، دنیایه‌ک که له مه‌حاڵ ده‌چێت، ده‌توانێت ببێته پڕۆژه‌یه‌کى ئیستاتیکى، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ببێته ماڵێکى ڕاسته‌قینه، یان ئه‌و بۆ شاییه پڕبکاته‌وه که‌له ده‌ستدانى ماڵى ڕاسته‌قینه دروستده‌کات." (٥) ئەو ئەزموونە شیعریەی لەم کتێبە داڕێژراوە پێویستی بە خوێندنەوەی زیاتر و لەسەروەستانی زیاتر ھەیە. ئەزموونێکی شیعریی تایبەتە کە لە ھی ھیچ یەکێک لە شاعیرەکانی تر کورد ناچێت. دڵشکان کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاو شاخه‌وان سدیق (١) هه‌میشه که له دونیاى ئه‌زمونى نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوسه‌رانى کورد ده‌ڕوانى، ده‌بینیت سه‌ره‌تا له شیعر خوێندنه‌وه و شیعر نووسینه‌وه یه‌که‌مین گه‌شته‌کانى ژیانى ئه‌ده‌بی و فکریان ده‌ستى پێکردووه، سه‌ره‌تا قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌شیعر نوسین پژاوه‌ته سه‌ر ڕوبه‌رى سپى و شیعر بۆته هۆکارى ئاشنابونیان به‌خۆیان و دونیا، دواتریش هه‌ر ئه‌مه وایکردووه له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌زمونه‌کانیانه‌وه جا له ههرکایهیهکى تر‌ى ژیاندابن و له‌هه‌ر بوارێکى تر‌ى ئه‌ده‌ب و فکرو سیایه‌تدا کاربکه‌ن، به‌ئاسانى جێپه‌نجه‌کانى شیعر به‌سه‌ر نوسین و ئاخاوتن و ته‌نانه‌ت ژیانى ڕۆژانهشیانهوه ببینینه‌وه. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه، که شیعر چیه‌و ئه‌و ئه‌فسونه گه‌وره‌و ئه‌و قودره‌ته مه‌زنه چیه، که ئه‌و هه‌موو توانا‌و سیحره فراوانه‌ى له‌خۆیدا حه‌شار داوه، مومکین نییه ئه‌وه‌ى ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌ستى قه‌له‌مى گرتبێت، جا به‌نهێنى بووبێت و ته‌نها هه‌ر بۆخۆى بوبێت، یان به ئاشکراو دواتر بڵاوى کردبێته‌وه، شیعرى نه‌نوسیبێت، یان هه‌وڵى نوسین شیعرى نه‌دابێت. ڕه‌نگه بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره له کورترین سه‌رنجدا ئه‌وه‌بێت که شیعر هاوڕێ و ده‌ربڕى ڕاسته‌قینه‌ى ناوناخى مرۆڤه، ئه‌و ژانره‌یه که ده‌توانێت ڕاستگۆیانه ته‌عبیر له هه‌موو هه‌سته شاراوه‌کانى تاک بکات، وه‌ک مه‌ریوانى وریا قانع)ده‌ڵێت" به‌بێ شیعر زه‌حمه‌ته بتوانین شتێکى ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ساته‌وه‌ختى (دۆڕان، به‌جێمان، دڵشکان، بێئومێدبوون، به‌خته‌وه‌رى، ته‌نیایى، سه‌فه‌ر، که‌وتن و هه‌ستانه‌وه‌ى له‌پڕ، خیانه‌ت، گومان، عشق، مردن، منداڵى و چه‌ندان بابه‌تى دیکه‌ش بڵێین" ئیتر ئه‌مه ته‌لیسمى شیعره، که واده‌کات له‌پاش هه‌ر جێهێشتنێکى گه‌ر بۆ ماودایهکى زۆریش بێت پاشان هه‌ر دێیته‌وه سه‌رى و له چرکه‌ساته ته‌نیاکاندا خۆت ده‌که‌یته‌وه به ماڵه گه‌وره‌که‌یدا، (نیچه)واته‌نى" به‌ڕاستى ئه‌سه‌فه که ژیان شاعیرێک دروستى نه‌کردووه" (٢) ئێستا‌و پاش ئه‌م پێشه‌کییه پێمخۆشه که‌مێک له‌سه‌ر یه‌کێک له زیندووترین ئه‌و نمونانه بوه‌ستم که له‌و پێشه‌کییه‌ى سه‌ره‌وه‌دا باسمانکرد، له‌سه‌ر ئه‌زموونى قه‌ڵه‌مێک که له ئێستادا که‌ممان وه‌ک شاعیر ده‌ى ناسین و که‌میشمان هه‌ر ده‌زانین ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و شیعرى نوسیوه، چونکه ساڵانێکه هه‌مووان به کتێب و توێژینه‌وه و نوسینه فکرى و تیوریی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیه‌کانى، ئه‌و ده‌ناسین و له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕووداو گۆڕانکاریه‌کى نوێ‌دا به‌هه‌مه‌کانى ئه‌و له‌و بوارانه‌دا ده‌خوێنینه‌وه کە ھەوڵی شیکردنەوەی ئەو ئێستایە ئەدات کە ئێمە وەک تاکەکەس و میلەت دەکەوینە ناوی. سەرەڕای ئەوەش کە نووسین لەسەر ئەدەبیات بەشێکی گرنگیی نووسینەکانی ئەم نووسەرەیە، جا چ ئەدەبیاتی کوردی باێت یان ئەدەبیاتی ناوچەکە یان ئەدەبیاتی جیھانی، کەچی زۆربەمان بێئاگاین له‌وه‌ى که ئه‌و سه‌ره‌تاو وه‌ک خۆشى ده‌ڵێت تا ئێستاش شیعر ده‌نوسێت و له‌هه‌موو چرکه‌ساته ته‌نیاکان و کێشە گەورەکانی ژیانیدا بۆ شیعر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و. بێگومان ئه‌و نوسه‌ره دکتۆر(مه‌ریوانى وریا قانع)ه. ئه‌و لەسەرەتای ھەشتاکانەوە شیعر دەنوسێت بەڵام بە دەگمەن نەبێت شیعر بڵاوناکاتەوە، تا دواجار له ساڵى (2005)دا یه‌که‌مین کتێبى شیعرى خۆى به‌ناوى (کتێبى دڵشکان) بڵاوکرده‌وه، که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێک شیعرى کۆکراوه‌ى ئهئهو له ساڵانى هه‌شتاکانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه تا ساڵانی دوو ھەزار. ئەو خۆی له پێشه‌کى ئه‌م کتێبهدار ده‌ڵێت" له‌مێژه ده‌زانم هه‌ندێک ئاڕاسته‌و دۆخ و ساته‌وه‌ختى تایبه‌تى ژیان هه‌ن ته‌نها شیعر ئه‌توانێت شتێکى ماناداریان له‌سه‌ر بڵێت، ته‌نها شیعر له توانایدایه ده‌ستیانبگرێت، بیانخاته سه‌ر ڕووبهڕبهرى لاپه‌ڕه سپییه‌کان، شیعر ئه‌توانێت له کپبوونێکى ئه‌به‌دى ڕزگاریان بکات." خوێندنه‌وه‌ى (کتێبى دڵشکان) له ناونیشانه‌که‌یه‌وه، ڕاکێشانى خوێنه‌ره بۆ بهردهمکردنهوهى ده‌رگاکانى پرسێک که تاڕاده‌یه‌ک پرسێکى گشتییە و واتایه‌کى دیاریکراویشى هه‌یه، که ئه‌ویش واتا و پرسى (دڵشکان)ه. له ساده‌ترین پێناسهشدا دڵشکان بریتیه له ئامادەگیی پەیوەندییەکی سەخت و ناھاوسەنگ لەگەڵ دونیا و دەوروبەردا، کە دەشێت کردەی نا‌ئومێد بوون یان بێهیوابوون یان زویربوون و یان تەنیاکەوتنێکی تاکەکەسیی و وجودیانەی لێبکەوێتەوە. بەڵام ئەم ئەزموونە شیعرییە تەسلیم بە مانا قاموسیەی وشەی دڵشکان نابێت و خوێنەر دەباتە ناو دونیایەکی ئاڵۆزترەوە. وه‌ک چۆن مومکین نییه هیچ مرۆڤێک خه‌ون و خولیاى نه‌بێت، ئاواش مومکین نییه هیچ مرۆڤێک ھەبێت له ژیاندا چه‌ندینجار دڵى نه‌شکابێت، جا ئه‌و دڵشکانه له (خۆشه‌ویستى ئه‌وى دى و به دهستکهسى به‌رامبه‌ره‌وه بێت، یان له نیشتمان و ده‌سه‌ڵاتداران و ھاوڕێیانەوە ھاتبێت، یان لەڕێگای دین و خودا و کۆمه‌ڵگاوە یان.......هیتر) له پارچه شیعرێکى ئه‌م کتێبه‌دا دڵشکان پەیوەستە بە قابیلەتی گەورەی ژیانەوە بۆ تێکشکان، ژیان وەک شوشەیەکی ناسک کە بە ئاسانی بکرێت وردوخاش بکرێت: توند عه‌شقم ئه‌نێم به‌سه‌رته‌وه و ڕۆحم ئه‌نێمه نێو ڕۆحت ئاى چه‌ن دیمه‌نێکى ترسناکه تاقه فیشه‌کێک ئهتونێ هه‌ردوکمان له ژیان ده‌ربکات و له‌کاسه‌ى سه‌رماندا ساردبێته‌وه.! ئەم ناسکییەی ژیان و ئەم توانایەی مرۆڤ بۆ تێکشاندن و بۆ وێرانبوون یەکێکە لەو ھێڵە سەرەکییانەی ئەم کتێبە بە تێمای دڵشکانەوە گرێئەدات (٣) بێگومان هه‌موومان هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى که شاعیر ده‌ى نوسێت به‌ته‌واوى وردەکارییەکانی ژیانى تایبه‌تى خۆى بێت و به‌ته‌واوى گوزارشت بێت له‌خودى نوسه‌ر، به‌ڵام هه‌موومان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که نوسین به‌شێکى گه‌وره‌ى دنیابینى نوسهرهکهیهتى بۆ ژیان، واته هه‌موو ئه‌و وشانه‌ى که نوسه‌ر ده‌یانخاته سه‌ر کاغه‌ز په‌نجه‌ره‌یه‌کن که لێیانه‌وه ده‌ڕوانێته ژیان و دەڕوانێتە ئه‌وه‌ى له‌ناویدا ده‌گوزه‌رێت، هه‌ر بۆیه نوسه‌ر که له‌م کتێبه‌دا ئه‌زموونى دڵشکانى خۆى له ڕێگه‌ى شیعره‌وه ده‌نوسێته‌وه، ئه‌وه دانپانانى ئه‌وه به‌و هه‌موو دڵشکانانهى که هه‌م وه‌ک (مرۆڤ و هه‌م وه‌ک پیاو هه‌م وه‌ک کورد و ھەم وەک کۆچبەر و بێماڵێک) توشى بووه، ئه‌وه‌تا له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ (توانا ئه‌مین) خۆى ده‌رباره‌ى دڵشکان ده‌ڵێت" ئەوەی پەیوەستە بە دڵشکانی منەوە و لەگەڵ منیش‌دا بە دڵشکانی ژمارەیەکی ھێجگار گەورەی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێمەدا، کوردبوونە. کوردبوون ڕەچەتەیەکی گەورەیە بۆ دڵشکان. کە دەشڵێیت چەندجار دڵت شکاوە؟ لە وەڵامدا دەڵێم بێژمارە و بێحیساب، دڵشکان بەشێکی ناوەکیی ژیانی منە، بەشێکە لەو پەیوەندییە کە بەدونیا و دەوروبەروە گرێمئەدات، ڕەنگە زەحمەتبێت سەردەم و قۆناغێک بدۆزمەوە تیایدا ھەستم بە دڵشکان نەکردبێت. ئێستا ئه‌گه‌ر دانپیانانهکانى ”کتێبى دڵشکان) وه‌ک چه‌ند بوارێکى جیاواز وه‌رگرین ئه‌وا به‌ر چه‌ند گۆشه‌یه‌کى جیاواز ده‌که‌وین که من وا پۆلێنبه‌ندى بۆ ده‌که‌م. یه‌که‌م/ دڵشکان وه‌ک ته‌کنیکى شیعرى: یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که ده‌سته‌واژه‌ى شیعرى له گفتوگۆ و قسه‌ى ئاسایى جیاده‌کاته‌وه، ئه‌و شێواز‌و و ته‌کنیکه جیاوازه‌یه که نوسه‌ر په‌ناى بۆ ده‌بات و له ڕێگه‌ى گه‌مه زمانیهکانیهوه تێماى سه‌ره‌کى شیعره‌که‌ى له‌سه‌ر داده‌ڕێژێت، چونکه شیعر گه‌ر ته‌کنیک و سه‌لیقه‌ى نوێى بۆ نوسین و داڕشتنى تێدا نه‌بێت جگه له پرته و بۆڵه دواجار هیچى تر‌ى لێنامێنێته‌وه و هه‌ر زوو له‌ناو خوێنه‌رانیشدا ون ده‌بێت. هه‌ر بۆیه شاعیر له‌م کتێبه‌دا په‌نا ده‌باته به‌ر ته‌کنیکێکى به‌هێز بۆ بنیاتنانى گوته‌زا شیعریه‌کانى ئه‌وه‌تا له پارچه شیعرێکى دی‌دا ده‌ڵێت" به‌مناڵى یه‌که‌مین نیگاى پیربوونم له ئاوێنه‌یه‌کدا بینى هه‌تا ئێستاش....... ڕووخسارى ئه‌و ئاوێنه‌یه له خه‌یاڵم نابێته‌وه دنیا خۆشى له ڕۆحمدا بۆته ئاوێنه‌یه‌کى گه‌وره. مرۆڤ لێرەدا لە پەیوەندییەکی تەواو ئاڵۆزدایە لەگەڵ ئاوێنەدا. لەسەرێکەوە دیاردە فرەشێوەکانی ناو جیھانی تیادا دەبینێت، بۆ نموونە پیربوون، لەسەرێکی دیکەوە خۆشی دەبێت بە ئاوێنەیەک کە جیھان خۆی لەناو ئەودا دەبینێت. دووه‌م/ چیرۆک وه‌ک تێما و وه‌ک که‌ره‌سته‌ى گێڕانه‌وه هه‌موو تێکستێکى زیندوو ئیلهامى زیندوو بونه‌که‌ى له بوونى چیرۆکێکى به‌هێزه‌وه وه‌رده‌گرێت، چیرۆکێک که پاش بنیاتنان و دروستکردنى شیعره‌که، لانی کەم کۆمەڵێک لە خوێنه‌ران پاش خوێندنه‌وه‌ى به تێکست و چیرۆکى خۆىانی بزانن و واههستبکەن که ئه‌وه زمان و دید و خەونی دڵخوازى ئه‌وانه و نوسه‌ر بۆ ژیانى تایبه‌تى ئه‌وانى نوسیوه، چونکه شیعرى زیندوو شیعره له دڵه‌وه بۆ دڵ و له پاش نوسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئیتر مافى به نوسه‌ره‌که‌یه‌وه نامێنێت و ده‌شێت ببێت بە شیعرى هه‌موو خوێنه‌رێک ته‌نها شاعیره‌که‌ى نه‌بێت، ئه‌م تێزه‌ش له پاش تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ى (ڕۆلان بارت)ه‌وه له دایک بوو که به (مه‌رگى نوسه‌ر) ناونرا. ئه‌وه‌تا شاعیر له‌م پارچه شیعره‌ى تردا له‌ڕێگه‌ى ئه‌م چیرۆکه به‌هێزه‌وه ئاوا شیعره‌که‌ى بنیات ده‌نێت و ده‌ڵێت" ده‌مزانى عشق دڵى هه‌یه به‌ڵام زه‌حمه‌ت بوو بزانم ئه‌م دڵه تاکوێ لێئه‌دات؟ که‌ى ده‌وه‌ستێت؟ که‌ى سه‌ر له نوێ ده‌ست پێئه‌کاته‌وه؟ من ده‌مزانى به‌خته‌وه‌رى ماڵى هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌زانى له‌کام ده‌رگاوه دێته‌ژوور. یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی تری دڵشکان لەم کتێبەدا لەو ڕاستییەوە سەردەردێنێت کە مرۆڤ ناتوانێت بەرامبەر بە ھیچ یەکێک لە مەسەلە جەوھەریی و سەرەکییەکانی ژیان دڵنیابێت، نە بەرامبەر بە عەشق نە بەرامبەر بە بەخەتەوریی (٤) (کتێبى دڵشکان) ئه‌گه‌رچى کتێبى دانپیانانهکانى شاعیرێکى دڵشکاوه، به‌ڵام ده‌کرێت وه‌ک یه‌کێک له کتێبه ناوازههکانى ناو دونیاى شیعرى ئێمه سه‌یر بکرێت، که هه‌موو کات و ساتێک بۆ خوێندنه‌وه‌ى خوێنه‌ر ده‌توانێت تاموو چێژى خۆى لێببینێت، چونکه چیرۆکى پشت بنیاتنان و هانده‌رى سه‌ره‌کى ده‌قه‌کان، چیرۆکى ئه‌زمونه‌کانى هه‌موومانه، وێناکردنێکی دونیایە کە بەشێکی لای ھەر یەکێکمان بوونی ھەیە، داڕشتنیشیەتی بە زمانێک کە دەشێت لە پشتی زمانی ھەر یەکێکمانەوە ئامادەبێت. خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م کتێبه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوخۆی خۆی و بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى (ژیان و ته‌نیاى و خۆشەویستیی و ماڵ و بێماڵیی و دۆڕاندن و لەدەستدان و دڵشکان) ه‌کانى هه‌ر یه‌کێکمان. بۆیه کاتێک ئه‌م کتێبه ده‌خوێنیته‌وه جگه له شیعر و ئه‌ده‌ب به‌ر چه‌ندین چیرۆک و ژانرى تریش ده‌که‌ویت، کە ھەموویان بوون بە بەشێکلەو فەزا شیعریانەی ئەم کتێبە دروستیاندەکات. هه‌روه‌ک دکتۆر مه‌ریوان یش خۆى له پێشه‌کى ئه‌م کتێبه‌دا ده‌ڵێت" ئینسان کهدڵى له دنیا ده‌شکێت، شیعر ده‌بێته ئه‌و کلیلهى که ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى دنیایه‌کى نوێى بۆ ده‌که‌نه‌وه، دنیایه‌کى دیکه‌ى ده‌ده‌نێ له‌م دیو ئه‌م دنیایه‌ى ئێستاوه، دنیایه‌ک سه‌ر به شوێن و سه‌رده‌م و زماتێکى تر، دنیایه‌ک که له مه‌حاڵ ده‌چێت، ده‌توانێت ببێته پڕۆژه‌یه‌کى ئیستاتیکى، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت ببێته ماڵێکى ڕاسته‌قینه، یان ئه‌و بۆ شاییه پڕبکاته‌وه که‌له ده‌ستدانى ماڵى ڕاسته‌قینه دروستده‌کات." (٥) ئەو ئەزموونە شیعریەی لەم کتێبە داڕێژراوە پێویستی بە خوێندنەوەی زیاتر و لەسەروەستانی زیاتر ھەیە. ئەزموونێکی شیعریی تایبەتە کە لە ھی ھیچ یەکێک لە شاعیرەکانی تر کورد ناچێت.
سازدانى: شاخه‌وان سدیق شه‌فیق حاجى خدر یه‌کێکه له‌وه‌رگێڕه به‌تواناو ناسراوه‌کانى ئێستاى دونیاى کتێبخانه‌ى کوردى و له ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین کتێبى ناوازه‌ى له بواره جیاوازه‌کاندا بۆ سه‌ر زمانى کوردى وه‌رگێڕاوه، له ئێستاشدا سه‌رقاڵى وه‌رگێڕانى نوێترین ڕۆمانى نوسهرى ئێرانى هۆڵهندینووس (قادر عه‌بدوڵڵا)یه‌ز که بڕیاره تا مانگى سێى ئه‌م ساڵ بکه‌وته به‌رده‌ستى خوێنه‌ران. به‌مه‌به‌ستى زیاتر ئاشنابوون به کاره‌کانى ئه‌و وه‌رگێره ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا. *هه‌میشه ده‌وترێت وه‌رگێڕان نووسینه‌وه‌ی ده‌قێکی نوێیه له لایه‌ن که‌سی وه‌رگێڕه‌وه، ئێوه چۆن له‌مه ده‌ڕوانن؟ پێتان وایه وه‌رگێڕان ده‌توانێت ڕۆحی زیندووی تێکسته‌کان بگوازێته‌وه؟ - لەبەر ئەوەی وەرگێڕان داڕشتنەوەی دەقی ماکە بە زمانێکی دیکە، بۆیە سەخت و دژوارە. کرۆکی باسەکەش ئەوەیە، ئاخۆ وەرگێڕان چۆن ڕۆحی دەقە ماکەکە بگوازێتەوە. بە واتایەکی دیکە ئاخۆ وەرگێر چۆن دەتوانێ پەیامە بنەڕەتییەکەی دەقەکە، [وەک خۆی] بگوازێتەوە بۆ هاوزمانەکانی. ڕاستییەکەی هەر ئەو خەمەیە، یان بڵێین هەر ئەو پرسەیە، کە وەرگێڕان دابەشدەکاتە سەر سێ شێوازی لەیەکجیا، بەوەی ئاخۆ وەرگێڕاوەکە دەقاودەوقە یان وشەبەوشەیە، یاخود وەرگێڕانێکی ئازادە، بەوەی بابای وەرگێڕ سەرەتا لە دەقەکە گەیشتووە، ئیدی هاتووە دەقەکەی گوشیوە و ڕۆحەکەی لێدەرهێناوە و دایڕشتۆتەوە. یان ئەوەتا حاڵەتی سێهەمی باوە، کە ناوەڕاستێکە لە نێوان هەردووکیان، بەوەی وەرگێڕ هەردوولای دەقەکە، گیان و جەستە، پەیام و شێوازەکە پشتگوێ ناخا و تەریبئاسا هەردووکیان لەگەڵ یەکدا دەبا، تا تێنوێتی خوێنەر بەخوێندەوەی دەقە نۆژەنکراوەکە بە زمانێکی دیکە تێراو بکا. هەڵبەتە پرسیارگەلێکی زۆر لەدەوری چەقی ئەو بابەتەدا دەسووڕێتەوە، ئاخۆ ماکی دەق وەک خۆی دەمێنێتەوە، یاخود وەرگێر خۆشی بێ و ترسێ بێ پێی دەکەوێتە نێو زۆنگاوی ناپاکی... ڕاستییەکەی وەک ڕێسایەکی گشتی، بەدەر لە ڕیزپەڕ، چونکە ڕیزپەڕ بە پێوەر ناقەبڵێندرێ. ئیدی لێرەدا پێموایە چۆن نووسەر توانیویەتی ئەو شتەی پێی سەرسامە، دەیکاتە پەیام و دەقنووسی دەکا. ئیدی بەحوکمی ئەوەی شێوەی گەیاندن لای نووسەر هەر زمانە، کەواتە هەمان پێوەریش بەسەر وەرگێڕدا جێبەجێ دەبێ، بەوەی بەڵی وەرگێڕیش دەتوانێ ڕۆحی دەقەکە بگەیەنێتە ئاخێوەرانی زمانێکی دیکە. بەڵام هەروەک «محەمەدی قازی» وەرگێڕی گەورەی کوردی فارسزمانیش پێی لەسەر داگرتووە، ئەوە هەیە کە وەرگێڕان لەبەر یەک هۆکاری سادە لە نووسین قوڕسترە، ئەویش لەبەر ئەوەی نووسەر ئازادە لە دەربڕین و دەقنووسکردنی پەیامەکەی، کەچی وەرگێر پابەندە بەو چوارچێوەی پێشتر نووسەرەکە بۆی داڕشتووە. ئینجا ئەگەر ئەوە ڕێسا گشتییەکە بێ، ئەوا بەڕای من، وەرگێڕی کورد وێڕای ئەو ئەرکە قوڕسەی محەمەدی قازی باسی کردووە، شتێکی دیکەی سەرباریشی دەکەوێتە سەر، ئەویش زمانی دەقنووسکردنەوەیە. لەبەرئەوەی ئێمە نە زمانی یەکگرتوو، نە ڕێنووسی یەکگرتوو، نە ئەو ئاراستە فەرمییەی پێی دەگوترێ زمانی ستانداردمان هەیە، بۆیە وەرگێڕی کورد لە پاڵ پەیامی ڕۆحی دەقەکە، پەیامێکی دیکەشی دەکەوێتەسەر، ئەویش شیوەی وەرگێڕانەکەیە، زمانی وەرگێڕانەکەیە، هەڵبەتە ئەمەش ئەرک و خەمخۆرییەکەی گرانتر دەکا. بۆیە کە دێێنەوە سەر پرسە سەرەکییەکە، لەبەر سەختی کارەکە، ئەو خۆپارێزی و وریاییە دێنێتە گۆڕێ، کە ئەو پرسیارەی بێنێتە کایە، تۆبڵێی وەرگێڕانە دەرەقەتی ڕۆحی ماکەکە بێ. *ئێوە کار لە وەرگێڕانی بەرهەمە ئه‌ده‌بى و مێژوویه‌کاندا دەکەن دەکرێت بزانین جیاوازییە دیارەکانی نێوان وەرگێڕانی کارێکی مێژووى و کارێکی ئەدەبیدا چیەو کامیان بۆ وەرگێڕان شارەزایی وماندوبونی زیاتری دەوێت؟ -جارێ لە پێشەوە، بۆئەوەی وەرگێڕ لە کارەکەی سەرکەوتوو بێ، ئەوا هەقە ئەو دەقەی کاری لەسە دەکا، چ ئەدەبی بێ، یان غەیرە ئەدەبی، لێیبکۆڵێتەوە و نەوەک هەر تێیبگا، بەڵکو زانیاریەکی گشتیشی لەسەر پەیدابکا و پاشخانێکی لەو بارەوە هەبێ. کە ئەمە سەرهێڵە گشتیەکە بێ، ئەوا کاتێ کە خوردیش دەبێتەوە بەسەر جۆری ژانرەکان، ئەوا بێگومان هەر بابەتیک تایبەتمەندی خۆی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ. بۆیە کاتێ کارێکی ئەدەبی لایەنی زمان وەک رەوانبێژی، وەک شێوازێکی سەرنجڕاکێش بۆ خوێنەر بەکاربهێنێ، دەبێ وەرگێڕیش لە زمانەکەی خۆیدا پەیڕەوەی هەمان ڕێسا بکا. کەچی هەرچی بابەتێکی مێژوویە، کە ڕاستییەکان وەک خۆی یان بە ڕاڤەکراوی ڕوووندەکاتەوە، لەوانەشە لە کۆمێنت و لێکدانەوەکان هەندێ دەستەواژە بە ئەنقەست بەکارهێنرابێ، ئیدی ئەرکی زیاتر دەکەوێتە سەرشانی وەرگێڕ، تا بە دوای لوغزەکەدا بگەڕێ و بتوانێ بیداتەوە بە خوێنەرانی زمانەکەی خۆی. *ئێستا له کوردستان پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان له زمانی دووه‌م و سێیه‌مه‌وه ده‌کرێت، پێتان وایه ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانه وه‌رگێڕانی زیندوبێت، ئایا تا چه‌ند ده‌قه‌که جوانیی خۆی ده‌پارێزێت له‌م جۆره وه‌رگێڕانانه‌دا؟. -خۆی ئەوە ڕاستییەکە هەر دەقێک بە زمانە ماکەکەی خۆی جوانتر و واتادارتر و ڕەونەقدارترە، وەرگێران هەندێ لەو بەهایانە بە شیوەیەک لە شێوەکان کەم دەکاتەوە، ئیدی کاتێک ئەو دەقە لە زمانی دووەمە وەردەگێڕدرێ ئەوا لۆژیکی ڕیسای سەروو دووقاتتر دەبێ. بۆیە ئەگەر بلوێ، کەمتر پەنا بۆ وەرگێڕان لە زمانی دووەمە ببردرێ، چونکە لەوانەیە وەرگێڕی یەکەم، ئەو پێوەرانەی لە پرسیاری یەکەمدا وەڵامدراونەتەوە، بە دروستی ڕەچاو نەکردبێ. کاتێ من دەڵێم لەزمانی یەکەمەوە وەرگێران باشترە، ئەوا مەبەستم لایەنی باشی وەرگێڕانە، نەوەک لایەنی سەقەت، دیسان دەیڵێمەوە، شتەکان بەڕێسای گشتی پێوەردەکرێن نەوەک بە ڕیزپەڕەکان. چونکە لە حاڵەتی ڕیزپەر، دەرکەوێ وەگێڕیک لە زمانی دوەم باشتری پێکابێ لە کەسێک کە لە زمانی یەکەمەوە وەریگێڕابێ، بەڵام ئەم حاڵەتە تایبەتە و لەچوارچێوەی ڕیزپەڕیی تێپەڕ ناکا و نابێتە بنەما تا ڕا و بۆچوونی گشتیی لەسەر هەڵبهێنجێنرێ. *وه‌رگێڕان ده‌توانێت چ ڕۆڵێک له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی کتێبخانه‌ی کوردی‌دا بگێڕێت؟ بۆ هه‌وڵ نه‌دراوه وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه بکه‌ن، واته به‌رهه‌مه کوردیه‌کان وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانه بیانییه‌کان، پێتان وانیه له ئێستادا ئه‌وه پێداویستییه‌کی گه‌وره‌یه؟ -هەڵبەتە وەگێڕانی پێچەوانە زۆر گرنگە، بەڵام ئەوەندە شاکار و سەرچاوەی بەهادار ماون کە وەرنەگێڕدراون، بۆیە ئەوەی تا ئێستا کراوە لەبواری وەرگێڕانی بۆ کوردی، دلۆپێکە لە دەرییایەک، بەداخەوە ئێمە وەک نەتەوەکانی دەوروبەریش ئازا و قووڵ نین لە وەرگێڕان. شتێکی دیکەش وەرگێران لای ئێمە لە کاری کەسیی و تایبەتیی تێینەپەڕاندووە، ئیدی ئەو وەرگێڕانانەش کەوتوونەتە سەر میزاج و ڕای وەرگێڕەکە یان دەزگای چاپ، بەداخەوە شتێکی ئاراستەکراومان نییە بۆ ئەوەی گوڵبژێری شاکارا جیهانییەکان لە بابەتە جۆربەجۆرەکاندا وەربگێڕین. *ئێوه زۆرێک له به‌رهه‌مه‌کانى نوسهرى دیارى (ئێرانى – هۆڵهندینوس) (قادر عه‌بدوڵڵا) تان وه‌رگێڕاوه، هۆکارى ئه‌م کاره‌تان به‌و فراوانییه بۆ به‌رهه‌مانى ئه‌و نوسه‌ره چییه؟ ئێستا به‌نیازن دواینکارى وه‌ربگێڕن ئه‌و کاره ناوى چیه‌و باس له‌چى ده‌کات؟ -تا ئێستا من چوار ڕۆمانی قادر عەبدوڵڵا و کاک «سەڵاحەدیین بایەزیدی»ش ڕۆمانێکی وەرگێڕاوە، هێشتا نووسەر شتی زۆری ماوە وەربگێڕدرێ، چونکە ناوەڕۆکی کارەکانی دەیهێنێ و لە خەم و ژانی ئێمەشەوە نزیکە. نووسەر دوا ڕۆمانی بە پی دی ئێف بۆ ناردووم، خوێندمەوە و بڕیاری وەرگێرانم داوە، لەوانەیە تا نەورۆز بکەوێتە بەردەستی خوێنەران. لەگەڵ کاکی نووسەر بڕیارمانداوە ناوەکەی لە چاپە کوردییەکەدا بگۆڕین و بیکەینە (زۆربای ئێرانی) چونکە بە ڕاستی ڕۆمانێکە قۆناغی (خانووەکەی مزگەوتێی) تێپەڕاندووە، بەڕای منیش شان لەشانی زۆربای یۆنانی دەدا و زیاتریش. ئیدی دواتر خوێنەر با خۆی حوکم بدا.
گریانە زێدی یەکەمم ... رەنگە لەوێ .. ئێستا مانگەشەوێکی شین شین بێ مناڵان دەستیان بگاتە ئەستێرە یا ، نم نم باران ببارێ یا رەنگە .. گەورەکان ، چاویان بە هەور رشتبێ لەو گوندە .. * ئاخۆ خۆر سەعات چەن هەڵبێ ! تا خۆرنشین .. چەن باڵندە بە ئاسمانی‌دا تێپەڕێ ! دەبێ بەرزترین نزا سەوزەڵەترین گۆرانی سەر زاری خەڵکی ئەو گوندە چی بێ !! کە منی لێ بە مناڵ بووم . * ئاخۆ کچەکانی جوانترن یا گوڵەکانی بەرهەتاو دڵی خەلکەکەی رۆشنترە یا کانیاو .. * چەن مانگەشەوی ئەوێم خۆش دەوێ جەندە بارانی ئەوێم خۆش دەوێ ئەوێ وەک دەڵێن ، پڕە لە سەربوردەی سەیر سەیر لە حیکایەتی جیا جیا لە درەختی گەورە گەورە لە بۆنی گژ و گیای دەس با .. * کێ بوو ! لەو بەیانیە تەڕەدا دەسی لە ترپەی دڵم دا، * ئاخۆ دایکم ! بە هەموو ماندبوونەوە چ رەنگێک و ، چ خەیاڵێکی خۆش و چ زەردەخەنەیەکی روونی بووبێ ! کە گوێی لە یەکەمین گریانی من دەبێ ! لەو بەیانیە تەڕەدا ئاخۆ .. من بۆچی گریابم ؟ ئەوانیتر .. منیان بە چێ ژیر کردبێ ئەوانیتر، خەڵکی ئەوگوندە، کە منی لێ بە مناڵ بووم .. !! TACK GÖTEBORG سوپاس ێۆتۆبۆری زێدی دووەمم .................. چاوەکانم تێر بوون لە رەنگ رۆحم لە جوانی پایز هەناسە لە شیعر دەروون لە هێمنی دەریا * میهرەبانی بە راستی هەیە ژیان وەک خۆی ، بە راستی هەیە .. هەموو کەس دەتوانێ لێرە پەنجەرە و باڵکۆن و گوڵی هەبێ لەهەر کوێ دڵ حەز کا دەتوانی مەلە بکەیت، ، لە گەڵ ژنێک قاوە بخۆیتەوە دەتوانی ، ختووکەی دڵی بدەی تا ناوەڕاستی شەو بە قسەی خۆش دەتوانی بە باسکیل بچیت بۆ شاری یاری یا هیچ نەبێ .. ! دەتوانی پێڵاوی ئازادی لە پاکەیت تا ئەوسەری دنیا راکەیت * سوپاس .. بۆ سنەوبەر و نەورەسەکانت و بەفر چ زستانێ ! بۆ شەوەکانی زستانی تۆ ، بۆ رۆژەکانی هاوینی تۆ ، چ هاوینێ !، سوپاس بۆ مامۆستاکانی ( ئەسەفی )* بۆ ، پۆستەچیە رووخۆش و چاو شینەکان بۆ باخی پاشا و جادەی مێخەک* سوپاس بۆ ( ئۆسە )* دەتگوتت چڵە ریحانەیە بە ماچ ژیری دەکرمەوە کە من بۆ وەتەن دەگریام ئەوسا ، سوپاس بۆ هەموو شتەکانی تۆ سوپاس کە دەهێڵی لێرە بمرم سوپاس ( ێۆتۆبۆری ) کە دەهێڵی لێرە بمرم .............................................. ** ئەسەفی* .. خوێندنی فێربوونی زمانی سەرەتای سویدی بۆ کۆچبەر ناوی باخچە و جادەیەک* .. لەشاری ێتۆبۆری وڵاتی سوید ( ئۆسە )* ناوێ یەکێک بوو لە مامۆستاکانم بۆ فێربوونی زمانی سەرەتای سویدی
شوان ئەحمەد (گوڵ و خۆڵەمێش) نامە و نامەكاریی نێوان دوو هاوڕێی نوسەرە (محەمەد شوكری و محەمەد بەڕادە) كەبەدرێژایی بیست دانە ساڵ (1975-1994)، یەكتریان بەسەر كردۆتەوەو لەڕێی نامە نوسینەوە، شەرحی خاڵی خۆیان بۆ یەكدی كردووە. دەست پێشخەری بڵاوكردنەوەی ئەو نامانە، بۆ محەمەد بەڕادە دەگەڕێتەوە كەساڵی 2006 چاپی یەكەمی لەلایەن خانەی (الجمل)ەوە بڵاودەكرێتەوە. بڵاوكردنەوەشی بەدەست پێشخەری محەمەد بەڕادە)، لەو باوەڕەوە بووە كەئەزموونی محەمەد شوكری (وەك ناوێكی دیاری نێو ئەدەبی عەرەبی)، چ ژیان و چ نووسینەکانی، شایستەی ئەوەیە خەڵک و خوا ئاگاداری بن و بخوێنرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەزمونێكی تایبەت و كەم وێنەیە. محەمەد شوكری وەك چۆن لەبەرهەمە ئەدەبیەكانیداو هەروەها لەژیانی ڕۆژانەشیدا، ڕاستگۆ و بێ دەمامك نوسیویەتی و ڕەفتاری كردووە، لەو نامانەشیدا بێ پەردە دەپەیڤێت و ئەوەی لەناخیدایە بەیانی دەكات. *** (یەكێك لەو نامانەی محەمەد شوكری ئاڕاستەی محەمەد بەڕادەی كردووە) ئازیزم محەمەد ئەمە دوانزەهەمین ڕۆژمە لەنەخۆشخانە. من ئێستاكێ لەقاوەخانەی (نیپۆن)م و هەر لەوێشەوە، ئەم نامەیەت بۆ دەنووسم. دكتۆر (ئەلجعێدی) ڕێم پێدەدات كەی بمەوێت بڕۆم و بێم. هیچ كەس لەوانەی هامشۆو ڕۆتی ئەم قاوەخانە كلاسیكیە دەكەن، ناناسم. پێشتر كەتەمەنم یانزە یان دوانزە ساڵان بوو، لێرە كارم كردووەو كۆپ و پیاڵەم شۆردووە. لەنێو نەخۆشخانەدا بەتەنیا پیاسە دەكەم، یاخود لەگەڵ نەخۆشێك لەنەخۆشەكاندا دادەنیشم و ئەویش نەهامەتیەكانی ژیانی خۆیم بۆ باس دەكات. مەگەر بەدەگمەن، گەرنا لێرە گوێت لەبیرەوەرییەکی جوان و خۆش نابێت. گەر بیرەوەریەكی جوانیشت گوێ لێبێت، ئەوا هەر ئاوێتەیە بەخەمۆكی. بەڵام بیرەوەری پوخت و جوان لەكوێیە؟ لەم نەخۆشخانەیەدا خەریكە دووبارە، هەستی نوسین دامدەگرێت. سەروەختێك لێرە هاتمە دەرێ، هەوڵدەدەم ژیانم بەرەو باشتر بەرم. لە(تەتوان)دا شتێ نیە سەبوریم بدات. بۆیە یان لەنەخۆشخانە دەمێنمەوە، یاخود لەم قاوەخانەیە دادەنیشم و قاوە فڕدەكەم. دەوروبەری سەعات دەی بەیانی دێمە ئێرە. بەشێوەیەكی سەیر مێشكم ساف و ئەقڵم ڕوونە. لەوەتەی داخڵ بەنەخۆشخانە بووم، قەرەی مەی خواردنەوە نەکەوتووم. عەبدولعەزیزی برام هات بۆلام. ژنی هێناوەو سێ قڕتێكەوتووی هەیە! پەنجا درهەمی دامێ. نانی نەخۆشخانەكە بەشم ناكات. تا 21-12-1977 لێرە دەمێنمەوە، پاشان دەگەڕێمەوە بۆ تەنجە، تا بەشێوەیەكی هاكەزایی دەست بەكاربكەمەوە، بۆخاتری ئەوەی چێژ لەپشووەكەم ببینم، بێ ئەوەی ترسی ئەوەم هەبێت غیاب بدرێم. ڕۆژی دواتر سەرلەنوێ دەگەڕێمەوە بۆ نەخۆشخانە، تاپشووەكەم بەسەربەرم. ئێمە لەم وڵاتەدا خراپ پیر دەبین. تەندروستیم بەهۆی چاودێری دكتۆر (جعێدی)یەوە، زۆر باش بووە. هیوادارم لەبری من و گەر بتوانیت، نامەیەكی سوپاسگوزاری بۆ بنووسیت. دەبینیت لەبارەی وردەكاری ژیانم لەم ماوەیەدا، بۆت دەنوسم. لەكاتێكدا بەهۆی tranxene کاس و وڕم.. ئەو ڕەبۆیەی لەیلا( لەیلا شەهید هاوسەری محەمەد بەڕادەیە) بەدەستیەوە دەناڵێنێ، منیش دووچاری بووبووم. وەلێ ڕەبۆكەی من پەیوەندی بەمێشك و دەمارەوە هەبوو، نەك شتێكی دی. ئایا دەستنووسی ژیاننامەكەمت لەسوهێل ئیدریس وەرگرتەوە؟ سڵاوی دۆستانەم محەمەد شوكری ١٩ - ١٢ - ١٩٧٧