بڕیارە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەى تورکیا سەردانی واشنتۆن بکات، تەوەرەى سەرەکى گفتوگۆکانیشى بابەتى غەززە و سوریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانى ئەمریکا و تورکیا دەبێت. ئاژانسهكانى ههوالأى توركیا بڵاویانكردهوه بڕیارە ڕۆژی سێشەممە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە بچێتە واشنتۆن و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەروەها دوایین پێشهاتەکانی سوریا و غەززە دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی دوو قۆڵییە لە سەردەمی ئیدارەی نوێی ئەمریکا. فیدان لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مارکۆ ڕوبیۆ و بەرپرسانی دیکە کۆدەبێتەوە و پلانی هەنگاوە ستراتیژییەکان دادەنێت کە دەتوانرێت لە تورکیا-ئەمریکادا بنرێت. پەیوەندییەکان و هەروەها سەردانەکانی داهاتوو لەسەر ئاستی سەرکردەکان. چاوەڕوان دەکرێت دیپلۆماتکاری باڵای تورکیا دیدگا و چاوەڕوانییەکانی تورکیە بخاتەڕوو، لەوانە هەڵگرتنی سزاکان لە سوریا و پەرەپێدانی هاریکاری نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە هاوکارییە مرۆییەکان و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە جەنگاوییە. جگە لەوەش فیدان جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە هەماهەنگی پێویست بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و بەڕێوەبردنی کەمپەکان. تورکیە پێشتر ئەوەى ڕاگەیاندبوو کە دەتوانێت بەرپرسیارێتی ئاسایشی ئەو کەمپانە بگرێتە ئەستۆ، کە ئەندامانی پێشووی داعش و خێزانەکانیان تێیدا نیشتەجێن، بەڵام دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەبێت بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی خۆیان کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەرپرسانی ئەمریکا و روسیا لە سعودیە چاویان بەیەک دەکەوێت، لەبارەی ئاگربەستی کاتیی ئۆکراین دانوستان دەکەن. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکراین رابگرێت، هیواش دەخوازێت بەردەوامی دانوستانەکان لە سعودیە رێگایەک بێت بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە. دانوستانەکە دوای ئەوەدێت شەوی رابردوو تیمی ئۆکراین بە سەرۆکایەتیی وەزیری بەرگریی وڵاتەکە لەگەڵ ئەمریکییەکان لەسەر هەمان پرس کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە وەزیری بەرگریی ئۆکراین گوتی، وڵاتەکەی کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجی خۆی لە ئاشتی دادپەروەرانە و هەمیشەیی دەکات. دواتر ستیڤ ویتکۆف نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، گەشبینە بەوەی هەر رێککەوتنێک بکرێت رێگا خۆش دەکات لەبەردەم ئەوەی ئاگربەستی تەواوەتی بێتەئاراوە. بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمز-ی ئەمەریکی، ڤلادمیر پوتن گفتوگۆکانی روسیا و ئەمەریکا سەبارەت بە ئاگربەست وەکو هەلێک دەبینیت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی فراوانتری جیوپۆڵەتیک و ئابووری. ئامانجێکی دیکەی کریملن ئەوەیە کە ئەمەریکا گەرەنتی بکات ئۆکراینا نابێتە بەشێک لە هاوپەیمانی ناتۆ. وەک لە راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، روسیا بەنیازە خواستی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاشتی و ئاگربەست بەکاربهێنێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمەریکا لە پێناو سوککردنی سزاکانی سەر روسیا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا. بەرپرسانی روسیا رایانگەیاندووە پرسی پەیوەندییەکانی واشنتن و کریملن بەجیاواز گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و پاکیجێکی جیاوازە لە پرسی ئاگربەست و شەڕی ئۆکراینا، چونکە کاری لە پێشینەی پوتن لەئێستادا باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتە، لە هەمانکاتدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە. روسیا هیواخوازە خواستی ترەمپ بۆ بەرژەوەندیی ئابووری بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی باش بکات و ئامانجی زیاتر بەدەستبهێنێت. بەڵام نادڵنیایی هەیە کە ئایا ترەمپ دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و رێککەوتنەکە ئاڵۆز بکرێت. بەپێی راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز، ترەمپ دەیەوێت رێککەوتنەکان بە خێرایی بکات، بەڵام ئەگەر ببینێت جیاوازی گەورە هەیە لە رێککەوتنەکاندا، رەنگ نائومێد بێت و کاردانەوەی چاوەڕواننەکراوی دەبێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری عەباس عراقچیی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە دەڵێت، هەندێک شت هەن پێویستە بگۆڕدرێن، ئەمجا ئێران دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ واشنتندا دەستپێبکات. لەم مانگەدا تاران نامەیەکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای پێگەشتووە، تێیدا ماوەی دوو مانگ دیاریکردووە، کە ئێران بتوانێت تێیدا بگەڕێتەوە و گفتو لەبارەی هەوڵە ئەتۆمییەکانی خۆیەوە بکات. دەبێت لەم دوو مانگەدا ئێران خۆی یەکلاییبکاتەوە، ئایا دەتوانێت گفتوگۆ بکات، یان ئەوەتا دەبێت چاوەڕوانی سزای زۆر قورسی ئەمریکا بکات. عەلی خامنەئیی رێبەری باڵای ئێران لە رووی پرەنسیپەوە ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵ ئەمریکادا رەتکردۆتەوە، بەڵام عراقچیی وەزیری دەرەوەیان گوتی ئێران لە ماوەیەکی نزیکدا وەڵامی هەڕەشەکان و ناوەڕۆکی نامەکەش دەداتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە جارێکی دیکە عراقچی گوتی هۆکاری رەتکردنەوەی گفتوگۆ لەلایەن ئێرانەوە، سەرسەختیی ئەم وڵاتە نییە، بەڵکو ئەنجامی ئەزموون و مێژووە، پێش ئەوەی تاران ببێت بە لایەنی گفتوگۆکردن، دەبێت واشنتن سیاسەتەکانی خۆی چاک بکاتەوە. رؤژى هەینی 21-03-2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بە گرژییەکانی ساڵی رابردووی هەتاوی لە ناوچەکە کرد و رایگەیاند، ''ساڵێکی پڕ رووداو بوو و تێچووی زۆرمان داوە، هەڵبەت دەبێت بەو روانگەیەوە سەیری بکرێت کە بەرەی حەق لەو بەرەنگارییانەدا تێچووش دەدات.'' عەلی خامنەیی وێڕای ئاماژەدان بە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گوتی، ''لە بەرەنگاربوونەوەی حەق و ناحەقدا، سەرکەوتن لەگەڵ حەقە، بەڵام ئاساییە، بەرەی حەقیش هەموو کات تێچوو دەدات''. ساڵی رابردووی هەتاوی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵێکی سەخت بوو، حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئیسماعیل هەنیە و یەحیا سینوار رێبەرانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و چەندین فەرماندەی پلە باڵای سوپای پاسداران لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل کوژران، ئەوە جیا لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا کە هاوپەیمانی ئێران بوو. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی: ''تێچووەکانی ساڵی رابردوو لە چوارچێوەی سەرکەوتنی کۆتاییدا بوون، راستە چەندین کەسایەتیی ئێرانی، لوبنانیی گەورەمان لەدەستدا و ئەوە کارەسات بوو بۆ ئێمە، بەڵام بۆ سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەقدا ئەم تێچووانە پێویستە.'' عەلی خامنەیی گوتیشی، ''گومانتان نەبێت ئەنجامی ئەو خۆڕاگرییانەی خەڵکی ئێران شکستی دووژمنان دەبێت، شکستی رژێمی ناپاک و گەندەڵی زایۆنی''.
پۆلیسی فەرەنسا رزگارکردنی 168 کۆچبەری نایاسایی راگەیاند کە بەنیازبوون لە کەناڵی ئینگلیزەوە بە بەلەمی بچووک خۆیان بگەیەننە بەریتانیا. پۆلیسی فەرەنسا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چوار هەڵمەتی رزگارکردنی کۆچبەرانیان ئەنجامداوە و سیان لەو کۆچبەرانەش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گونجاوی کەشوهەوا، هەوڵی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا زیادیکردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامدانی کۆچ بە بەلەمی بچووک مەترسیدارە بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە بەلەمێکی بچووکدا هەوڵی تێپەڕین دەدەن. هەفتەی رابردووش، دوو کۆچبەر لەکاتی تێپەڕینیان بە کەناڵی ئینگلیز بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەمساڵدا لەو ناوچەیە گیانیانلەدەستداوە، گەیشتە هەشت کەس.
نووسینگەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، پیت هێگسێت رایگەیاند، داوای هاوکارییان لە هەواڵگری سەربازی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی زانیارییە نهێنییەکان لە ناوخۆی پینتاگۆنەوە. وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، زانیاری هەستیاری پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی ئاشکرا کراون، لەوانە پەیوەندییە نهێنییەکان، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی خێرا و ورد هەبووە. نووسینگەی وەزیر داوای لە بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی کردووە، بە پەلە بەدواداچوون بۆ ئەو دزەپێکردنانە بكات. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان راپۆرتێکی تۆکمە بۆ وەزیری بەرگری ئامادە دەکرێت، کە وردەکاری تەواو لەبارەی ئەو دزەپێکردنانە و چۆنیەتی روودانی لەخۆ دەگرێت. پێشتر ئیلۆن مەسک خاوەنی كۆمپانیای سپەیس ئێكس، كە ئێستا لە سەرۆكی ئەمریكا زۆر نزیكە، هەڕەشەی لە کارمەندانی پینتاگۆن کردبوو، کە رەنگە لە پشت دزەپێکردنی زانیارییەکانەوە بن و رایگەیاندبوو، بڕیارە زانیارییەکی کورت لەبارەی ئەگەری شەڕی نێوان ئەمریکا و چین وەربگرێت. ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو رۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، چەند بەرپرسێكی ئەمریکی، کە ناوی ئاشكرا نەكراوە، پشتڕاستیان کردووەتەوە کە پینتاگۆن بەنیازە رۆژی هەینی سەبارەت بە پلانەکانی سوپای ئەمریکا بۆ ئەگەری هەر شەڕێك دژی چین، زانیاری بە ئیلۆن مەسك بدات. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسانی پینتاگۆن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستیان کردەوە کە کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدرێت، بەڵام رەتیانکردەوە گفتوگۆکان پەیوەندی بە پلانی سەربازیی پەیوەست بە چین هەبێت. ترامپ لەسەر پلاتفۆرمی خۆی، “تروس سۆشیال ” نووسیویەتی: “هەواڵی ساختە گەڕاوەتەوە، ئەمجارەیان لە نیویۆرک تایمزی فزوڵییەوە، ئەوان بە هەڵە نووسیویانە ئیلۆن مەسک سەردانی پینتاگۆن دەکات بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی کورت لەسەر “ئەگەری جەنگ لەگەڵ چین”. ترەمپ دەڵێت، “ئەم قسە بێمانایە چییە؟ تەنانەت ناوی چین نەهاتووە و باسیشی نەكراوە، ناشیرینییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی میدیاکان متمانەی خۆیان لەدەست بدەن بەو جۆرە درۆیانە، بەهەرحاڵ، ئەم چیرۆکە درۆیەکی تەواوە”. راپۆرتەکەی نیویۆرک تایمز کە کۆشکی سپی توڕە کرد، ئاماژەی بەوەبوو، کە كارێكی لەو شێوەیە لەلایەن پینتاگۆنەوە رۆڵی بەرفراوانی ماسک فراوانتر دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پرسیارەکان سەبارەت بە ئەگەری دژبەیەكی سەرچاوەکان، بە تایبەتی کە ماسک قووڵتر دەچێتە ناو بیرۆکراسی حکومەتی فیدراڵی لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی وەک سپەیس ئێکس کە بەڵێندەرێکی گەورەیە بۆ حکومەت، جگە لەوەی بازرگانی لە چین دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و حکومەتی نوێیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت. بەپێی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاداری 2025 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى حکومەتى هەرێم ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە. لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
گەورەترین فڕۆکەخانە لە ئەوروپا داخرا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەیەکی کارەبایی، کە وزەی بۆ فڕۆکەخانەکە دابین دەکرد، بە گوێرەى ئەو کۆمپانیایەشی فڕۆکەخانەی هیسڕۆی لەندەن بەڕێوەدەبات، داخستنی فڕۆکەخانەکە بە درێژایی ئەمڕۆ هەینی بەردەوام دەبێت. کۆمپانیای هیسڕۆ ئایرپۆرت هۆڵدینگز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکەخانەی هیسڕۆ پچڕانێکی گەورەی کارەبای بەخۆیەوە بینیوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەرنشینەکانمان و هاوکارەکانمان، فڕۆکەخانەی هیسڕۆ تا کاتژمێر 23:59 (کاتی ناوخۆیی) لە 21ـی ئازاردا دادەخرێت”. هەروەها گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە رایگەیاندووە، لە سەرتاسەری فڕۆکەخانەکەدا تووشی پچڕانی کارەبای گەورە بوون”، هەروەها هۆشداریی داوەتە گەشتیاران، کە تا ئاگادارکردنەوەی نوێ روو نەکەنە فڕۆکەخانەکە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا پشێوی گەورە رووبدات، داواش لە گەشتیاران دەکات، لە هیچ بارودۆخێکدا نەچنە فڕۆکەخانە تا ئەوکاتەی دەکرێتەوە. بە گوێرەى هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، لە ئێستادا ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی هیسڕۆ لەکارکەوتووە، بەهۆی ئەوەی گەشتیاران کێشەیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری. هەر بە گوێرەى هەواڵەکە، ئاگرەکە لە وێستگەیەکی کارەبا لە شاری هایس کەوتووەتەوە، کە نزیکەی میل و نیوێک لێیەوە دوورە و پێدەچێت هەزاران ماڵ بێ کارەبا بوون. هاوکات تیمی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن رایگەیاند،10 ئۆتۆمبێل و نزیکەی 70 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکە بوون لە شەقامی نێستڵز. ئاماژە بەوەشکراوە، محاویلەیەکی کارەبایی لەناو وێستگەی لاوەکیدا گڕی گرتووە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە. فڕۆکەخانەی هیسڕۆ یەکێکە لە قەرەباڵخترین فڕۆکەخانەکانی جیهان و ساڵی رابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی 83.9 ملیۆن سەرنشینی تۆمارکردووە، نزیکەی هەر 45 چرکە جارێک فڕۆکەیەک دەنیشێتەوە، یان هەڵدەفڕێت.
ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە حوسییەکان لە یەمەن بۆردومان نەکات و ئەو ئەرکە بۆ ئەوان بەجێبهێڵێت، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى پێنج شەممە دوو موشەک لە یەمەنەوە ئاڕاستەى ئیسرائیل کران. ڕۆژنامەکانی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت و ئۆرشەلیم پۆستى ئیسرائیلى بڵاویانکردەوە، ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە خۆی لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر حوسییەکانى یەمەن بەدوور بگرێت، لەکاتێکدا ئیسرائیل تاوتوێى وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانى ئەم دواییەى لە یەمەنەوە دەکرد. بەپێی ئۆرشەلیم پۆست، پێدەچێت ئیسرائیل لەم قۆناغەدا ئەو داوایەی ئەمەریکا قبوڵ بکات و ئەرکەکە بۆ واشنتۆن جێبهێڵێت، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازی گەورەی دژی حوسییەکان ڕاگەیاند. رۆژی پێنجشەممە، دوو مووشەک لەیەمەنەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران، ئەوەش بۆ یەکەمجاربوو لە ماوەی دوو مانگدا حوسییەکان ئەو وڵاتە بکەنە ئامانج کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بەرەنگاریان بووەوە. رۆژی هەینی ئەمەریکا بە ئامانجگرتنى حوسییەکانى لە یەمەن دەستپێکردەوە، دواى دەستپێکردنەوەى هێرشە مووشەکییەکانی ئەو گروپە بۆ سەر ئیسرائیل. سەرچاوە خۆجێییەکان لە یەمەن دەڵێن، هێرشەکانی ئەمەریکا باشوری پارێزگای حودەیدەیان لەسەر دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، لەمیانی پێشوازیكردنی لە ژمارەیەك هاوڵاتیانی ئێران و بەرپرسان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی هەتاوی رایگەیاند، لە ململانێی نێوان هەق و ناهەقدا سەرکەوتن بۆ هەقە، بەڵام بەرەی هەقیش باج دەدات و گومان لەوەدا تێدا نییە، ئەم بەرهەڵستكارییە دواجار دەبێتە هۆی شکستی دوژمن و قەوارەی زایۆنی. عەلی خامنەیی وتیشی: دەبێت ئەمریکییەکان بزانن، بە هەڕەشەکردن لە گەلی ئێران ناتوانن هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنن، دەبێت ئەوەش بزانن ئەگەر هەر کارێکی خراپەکارانە لە دژی نەتەوەی ئێران ئەنجام بدەن، گورزێکی توندیان پێدەگات. ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد هەڵەیەکی گەورە لە لایەن سیاسەتمەدارە ئەمریکی و ئەوروپییەکانەوە دەکرێت کە ناوەندەکانی بەرخۆدانی ناوچەکە بە هێزی بە وەکالەتی ئێران دەزانن و سوکایەتییان پێدەکەن. وتیشى: نەتەوەی یەمەن پاڵنەری خۆى هەیە ئێران پێویستی بەوەنییە جێگرەوەی هەبێت. ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە، 15ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر حووسییەکان کرد، پێگەی حووسییەکان لە 6 پارێزگای یەمەن کرانە ئامانج. دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە ئێران: "پێویستە دەستبەجێ پشتیوانیکردنی حووسییە تیرۆریستەکان بوەستێت و ئەگەر ئێران هەڕەشە بۆ ئەمریکا دروست بکات، ئەوا ئەمریکا بە بەرپرسیاریان دەزانێت و نەرمیش نابێت". ئەو هێرشانە لەکاتێکدان، ترەمپ دەستی بە زیادکردنی گوشارەکان بۆ سەر ئێران کردووە، لە کاتێکدا داوای دانوستاندنیش لەبارەی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە دەکات. دۆناڵد ترەمپ دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاند، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی نووسیوە و تێیدا داوای لێکردووە دانوستاندن بکەن. بەڵام رۆژی شەممە، خامنەیی گوتی: "هەندێ حکومەتی کەڵەگا پێداگری لەسەر دانوستاندن دەکەن، ئامانجی دانوستاندنیان چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، ئامانجیان سەپاندنە." لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ سیاسەتی، "ئەوپەڕی گوشار"ـی لە دژی ئێران نوێکردەوە کە لە خولی یەکەم لە دژی بەکاریهێنابوو. لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا، ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە. رێککەوتنەکە لە ساڵی 2015 لە نێوان تاران و وڵاتانی رۆژئاوادا واژۆکرابوو. بە پێی ئەو رێککەوتنە، سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵوەشێنرابوونەوە و تارانیش بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کردبوو. لەم چەند مانگەی دواییدا، تاران دەستی بە هەوڵی دیپلۆماسی کردووە لەگەڵ سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ ئەوەی کێشە ئەتۆمییەکان چارەسەر بکەن.
لە چوارچێوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ گەلی ئێزیدی نارد، ئەمە دەقەکەیەتی: مێژووی گەلی ئێزدیمان مێژوویەکە کە بووەتە شایەتی کۆمەڵکوژی، ئاوارەیی، زوڵم و ئازاری گەورە. واتە بەو قۆناغ و تاقیکردنەوانەدا تێپەڕیوە. ئێزدیەتی یەکێکە لە باوەڕە هەرە کۆنەکان و کۆمەڵگا هەرە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا. بۆ پاراستنی کەلتوور، ناسنامە و بوونی خۆیان قوربانی گەورەیان داوە. تراژیدی و کۆمەڵکوژیی کە بەسەریاندا سەپێنراوە، نەک تەنها لە ویژدانی گەلەکەماندا، بەڵکو لە ویژدانی هاوبەشی مرۆڤایەتیشدا بە قووڵی جێگیر بووە. لە تەواوی مێژوودا ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، بە بەرگری کردن درێژەیان بە بوونی خۆیان داوە. لە سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵکوژییەکان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی خاوەن زهنییەتی دەوڵەتە نەتەوەییەکان ڕوویداوە لە ئاستی جینۆسایددا بوون. کۆمەڵکوژی شنگال لە ساڵی ٢٠١٤، بەردەوامی ئەو زهنییەتە بوو کە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردنی ئێزدییەکان بوو. بەڵام ئەمجارە گەلی ئێزدیمان بە زوویی گەیشتنە تێکۆشانی ئازادیی، خۆیان ڕێکخست و دەستیان بە بەرخۆدان کرد. بەم شێوەیە، بە بەرخۆدانێکی مێژوویی وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانیان دایەوە. بەشداری ژنان لەم بەرخۆدانە زۆر بە واتایە. ئەوان کەوتوونەتە ئەو پڕۆسەیەی کە داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بونیاد دەنێن. داهاتووی گەلی ئێزدیمان بە هێز و ئیرادەی ئەوان لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتی کە پشت بە ئیرادەی دیموکراتی دەبەستێت شێوە دەگرێت و بەرجەستە دەبێت. پێویستە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی وا پێکبهێنن کە بتوانن بە باوەڕی خۆیان بە شێوەیەکی ئازاد بژین. لەم قۆناغەدا کە ئێمە بیرمان دەکردەوە و پێی گەیشتین، دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی بۆ پاراستنی هەبوونی مێژوویی و بەردەوامی پێدانی زۆر گرنگە. لەسەر بنەمای دیدگای کۆمەڵگای دیموکراتی، داهاتوویەکی یەکسان و ئازاد بۆ گەلان دەتوانرێت دروست بکرێت. پێویستە ئێزدییەکان لە خەباتی دیموکراتیزەبوون و دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتی کە پشت بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان دەبەستێت، ببنە هێزی چالاک و کارا. هیچ ڕوانگەیەک کە ئازادیی گەلی ئێزدیمان دان پێدا نەنێت و پشتگوێی بخات، نایاسایی و ناڕەوایە. پێویستە گەلی ئێزدیمان لە هەر شوێنێک هەبن بە خۆڕێکخستن داهاتووی خۆیان بخەنە ژێر پارێزگاری و ئاسایشی خۆیان مسۆگەر بکەن. تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتی بەرپرسیارێتی هەموو گەلەکانمانە. بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە تێکۆشانی گەلی ئێزدیمان دەکەم. دەمەوێت بڵێم؛ من لە هەموو بارودۆخێکدا پشتگیری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەم. ئازادیی ئێزدییەکان و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکەوە بەستراونەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی وەڵامە بەرانبەر بە ٧٣ کۆمەڵکوژیی دژی ئێزدییەکان. ئەو پڕۆسەیەی کە دەستمان پێکردووە زۆرترین بوون و ئازادی بۆ ئێزدییەکان بەدیدێنێت. ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە و زۆرترین ڕێنیسانس دەبێت بۆ گەلی ئێزدیمان. ئەم پڕۆسەیە بە هەست و تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەوێت. دووبارە سڵاوی بێ پایانی خۆم دەنێرم. ١٧/٣/ ٢٠٢٥ عەبدوڵا ئۆجالان
لە چوارچێوەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ گەلی ئێزیدی نارد، ئەمە دەقەکەیەتی: مێژووی گەلی ئێزدیمان مێژوویەکە کە بووەتە شایەتی کۆمەڵکوژی، ئاوارەیی، زوڵم و ئازاری گەورە. واتە بەو قۆناغ و تاقیکردنەوانەدا تێپەڕیوە. ئێزدیەتی یەکێکە لە باوەڕە هەرە کۆنەکان و کۆمەڵگا هەرە کۆنەکانی مێزۆپۆتامیا. بۆ پاراستنی کەلتوور، ناسنامە و بوونی خۆیان قوربانی گەورەیان داوە. تراژیدی و کۆمەڵکوژیی کە بەسەریاندا سەپێنراوە، نەک تەنها لە ویژدانی گەلەکەماندا، بەڵکو لە ویژدانی هاوبەشی مرۆڤایەتیشدا بە قووڵی جێگیر بووە. لە تەواوی مێژوودا ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، بە بەرگری کردن درێژەیان بە بوونی خۆیان داوە. لە سەدەی ڕابردوودا کۆمەڵکوژییەکان کە لە ئەنجامی هێرشەکانی خاوەن زهنییەتی دەوڵەتە نەتەوەییەکان ڕوویداوە لە ئاستی جینۆسایددا بوون. کۆمەڵکوژی شنگال لە ساڵی ٢٠١٤، بەردەوامی ئەو زهنییەتە بوو کە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردنی ئێزدییەکان بوو. بەڵام ئەمجارە گەلی ئێزدیمان بە زوویی گەیشتنە تێکۆشانی ئازادیی، خۆیان ڕێکخست و دەستیان بە بەرخۆدان کرد. بەم شێوەیە، بە بەرخۆدانێکی مێژوویی وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانیان دایەوە. بەشداری ژنان لەم بەرخۆدانە زۆر بە واتایە. ئەوان کەوتوونەتە ئەو پڕۆسەیەی کە داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان بونیاد دەنێن. داهاتووی گەلی ئێزدیمان بە هێز و ئیرادەی ئەوان لەسەر بنەمای کۆمەڵگای دیموکراتی کە پشت بە ئیرادەی دیموکراتی دەبەستێت شێوە دەگرێت و بەرجەستە دەبێت. پێویستە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی وا پێکبهێنن کە بتوانن بە باوەڕی خۆیان بە شێوەیەکی ئازاد بژین. لەم قۆناغەدا کە ئێمە بیرمان دەکردەوە و پێی گەیشتین، دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتی بۆ پاراستنی هەبوونی مێژوویی و بەردەوامی پێدانی زۆر گرنگە. لەسەر بنەمای دیدگای کۆمەڵگای دیموکراتی، داهاتوویەکی یەکسان و ئازاد بۆ گەلان دەتوانرێت دروست بکرێت. پێویستە ئێزدییەکان لە خەباتی دیموکراتیزەبوون و دروستکردنی کۆمەڵگای دیموکراتی کە پشت بە ژیانێکی ئازاد و یەکسان دەبەستێت، ببنە هێزی چالاک و کارا. هیچ ڕوانگەیەک کە ئازادیی گەلی ئێزدیمان دان پێدا نەنێت و پشتگوێی بخات، نایاسایی و ناڕەوایە. پێویستە گەلی ئێزدیمان لە هەر شوێنێک هەبن بە خۆڕێکخستن داهاتووی خۆیان بخەنە ژێر پارێزگاری و ئاسایشی خۆیان مسۆگەر بکەن. تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتی بەرپرسیارێتی هەموو گەلەکانمانە. بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە تێکۆشانی گەلی ئێزدیمان دەکەم. دەمەوێت بڵێم؛ من لە هەموو بارودۆخێکدا پشتگیری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەم. ئازادیی ئێزدییەکان و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکەوە بەستراونەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی وەڵامە بەرانبەر بە ٧٣ کۆمەڵکوژیی دژی ئێزدییەکان. ئەو پڕۆسەیەی کە دەستمان پێکردووە زۆرترین بوون و ئازادی بۆ ئێزدییەکان بەدیدێنێت. ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە و زۆرترین ڕێنیسانس دەبێت بۆ گەلی ئێزدیمان. ئەم پڕۆسەیە بە هەست و تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەوێت. دووبارە سڵاوی بێ پایانی خۆم دەنێرم. ١٧/٣/ ٢٠٢٥ عەبدوڵا ئۆجالان
ترەمپ و پوتین بە تەلەفۆن قسەیانکردوەو هەردوولا تاوتوێی ئاگربەستى جەنگی ڕوسیا - ئۆکراینیان کردووە پەیوەندییەکەیان زیاتر لە کاتژمێرێکى خایەند. کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆکى ڕوسیا لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە،دان سکاڤینۆ یاریدەدەری دۆناڵد ترەمپ لەکۆشکی سپی دەڵێت پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە بە باشی بەڕێوەچووە. بەوتەى یاریدەدەرەکەى زۆری گفتوگۆکانی ترەمپ و پوتین تایبەتن بە رێککەوتنى ئاگربەستی جەنگی روسیا-ئۆکراین بووە. ئەمەش دووەم جارە کە ناسراوە هەردوو سەرکردە قسە بکەن لە دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ پۆستەکەی لە مانگی یەکدا. سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بەنیازە لەگەڵ پوتین تاوتوێی "زەوی"، "وێستگەی کارەبا" و "دابەشکردنی هەندێک سەروەت و سامان" بکات پوتین لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە کە بووەتە سەرۆکی ڕووسیا، لەگەڵ پێنج سەرۆکی دانیشتووی ئەمریکا کۆبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "بلۆمبێرگ"ی ئەمریكی، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئاگاداری تورکیا لەو بابەتە، بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کاردەکات بۆ رێكخستنی کۆبونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، كە رەنگە تا کۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو ئەنجامبدرێت. سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەکردووە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە، بەتایبەتی کە ئەنكەرە بە دوای رۆڵی گەورەتردا دەگەڕێت لە نێوەندگیریی ململانێکان لە ئۆکرانیا تا سوریا. لە شەڕی داعش لە سوریا، ئەمریکا هاوپەیمانی هێزێكی کوردی سوریایە، کە تورکیا بە گروپێکی تیرۆریستی ناویدەبات و ڕەخنەی توند لەم هەڵوێستەی ئەمریکا دەگرێت و بە ناپاكی لە هاوپەیمانێکی ناتۆی دەزانێت. هەروەها کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس (٤٠٠)ی روسی لەلایەن تورکیاوە لە ساڵی (٢٠١٩)بووە هۆی سزاکانی ئەمریکا و دوورخستنەوەی ئەو وڵاتە لە بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی ئێف (٣٥). ئەردۆغان، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ترەمپ قسەی کرد و، هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە سوریا تاوتوێ کرد.
بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسە بکەن؛ ئەمە بە هەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ وەستاندنی شەڕی ئۆکرانیا دادەنرێت، کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە. هەردوولا، گەشبینیی خۆیان سەبارەت بە دانوستاندنەکانی ئەم دواییەی نێوان واشنتن و مۆسکۆ دەربڕیوە، بەڵام هاوڕابوون کە تەنیا پەیوەندییەکی ئاستی باڵا، دەتوانێت ئاڵۆزترین خاڵەکانی ئاگربەستێکی 30 رۆژە چارەسەر بکات. ئۆکرانیا بە ئاگربەستەکە رازی بووە، بەڵام کیێڤ و ئەورووپا گومانیان هەیە لەوەی پووتین خاوەخاو بکات و پرسیار دەکەن؛ 'ئایا ترەمپ ئامادەیە گوشار لە سەرکردەیەک بکات، کە پێدەچێت بەنیازی ئەوە بێت پەیوەندییەکانی لەگەڵدا ئاسایی بکاتەوە؟' ترەمپ رۆژی دووشەممە گوتی "بڕیارە پەیوەندییەکی زۆر گرنگمان (لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین) هەبێت. ئێمە دەگەینە قۆناخێکی زۆر گرنگ." دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆیدا (ترووس سۆشیاڵ)، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، "رێککەوتن لەسەر زۆر خاڵی رێککەوتننامەی کۆتایی، کراوە." گوتیشی "زۆر ئومێدم بەو پەیوەندییە لەگەڵ سەرۆک پووتین هەیە." پووتین هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو؛ لایەنگری ئاگربەستە، بەڵام هۆشداریشی دا لەوەی "پرسیاری جیدی" سەبارەت بە چۆنیێتیی جێبەجێکردنی هەیە. لە کاتێکدا مۆسکۆ بەشێکی باشوور و رۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە، بەرپرسانی ئەمریکا بە روونی رایانگەیاندووە؛ پێدەچێت ئۆکراینا لە هەر رێککەوتنێکدا ناچار بێت بەشێکی خاکی وڵاتەکەی بەدەستەوە بدات. ترەمپ، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، ئەو و پووتین باسی "دابەشکردنی هەندێک شت" دەکەن، لەوانە زەوی و وێستگەکانی کارەبا.
هاوڵاتى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەى توند لە ئێران و حوسییەکانى یەمەن دەکات، دەڵێت "لەمەودوا حووسییەکان تەقەیەک بکەن، وا سەیری دەکەین ئێران کردبێتی و ئەگەر هێرش بکەن، لێپێچینەوە لە ئێران دەکەین". سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نوسیویەتى، با کەس فریو نەدرێت ئەو سەدان هێرشەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە دەکرێت، حوسییە بەڵتەجییەكان بنکەکانیان لە یەمەنە، لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەو دروستیكردوون، بەڵام لەلایەن گەلی یەمەن ڕقیان لێیانە. لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، حووسییەکان دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەریای سوور، کەنداوی عومان و ناوچەکە، ئەوەش بە گوتەی خۆیان، وەک سەرخستنێک و پشتیوانییەک بۆ خەڵکی فەلەستین. سەرۆکى ئەمریکا لەپەیامەکیدا هۆشدارى دەدات و دەشڵیت: هەر هێرشێکی دیکە یان تۆڵەسەندنەوەیەکی دیکە لەلایەن حوسییەکانەوە بکرێت، ئەوا بە هێزێکی زۆرەوە بەرەوڕوویان دەبینەوە، هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەو هێزە لەوێدا بوەستێت. ترەمپ جەخت لەسەر ئەوەکردەوە هەر هێرشێكی تر یاخود وەڵامدانەوە لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە، بەشێوەیەكی زۆر بەهێز وەڵامدەدرێتەوە. هەروەها وتیشى: ئێران رۆڵی قوربانییەكی بێتاوان دەبینێت بۆ تیرۆرستە لە یاسادەرچووەكان كە كۆنترۆڵیان لەدەستداوە، بەڵام وانییە، ئەوان چەك و پارەو كەلوپەلی سەربازیی و تەنانەت زانیاری هەواڵگریشیان پێدەدەن. لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا سەرۆکى ئەمریکا دەڵێت: هەر فیشەكێك كە لەلایەن حوسییەكانەوە تەقێندراوە، لەمەودوا وا تەماشا دەكرێت كە بەچەك و فەرماندەیی ئێران تەقێندراوەو ئێران بەرپرسیارێتییەكەی دەگرێتەئەستۆو ئاكامی ترسناكی دەبێت. ئێوارەی رۆژی شەممە، حووسییەکان رایانگەیاند، ژمارەیەک شوێنی ژێر کۆنترۆڵیان بۆردوومانکراون. ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، پێشانیدەدەن دووکەڵی رەش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا بەرزدەبێتەوە کە بنکەیەکی سەربازیشی لێیە. هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان چەند رۆژێک دوای ئەوە دێن کە گرووپە چەکدارەکە رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە سەر غەززە، ئەوا دەست بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل دەکەنەوە. بەڵام لەو کاتەوە هیچ هێرشێکیان نەکردووە. هەر ئەم مانگە، پێچەوانەی رێککەوتنی ئاگربەست و یاسای نێودەوڵەتی، ئیسرائیل گەمارۆی تەواوی خستەوە سەر کەرتی غەززە و رۆیشتنی هەموو یارمەتی و کەلوپەلێکی بۆ ناوچە فەلەستینییەکە وەستاند. هەروەها هەڕەشەی کرد، رێکاری زیاتر بگرێتەبەر ئەگەر حەماس بە درێژکردنەوەی قۆناخی یەکەمی ئاگربەست رازینەبێت، لە کاتێکدا گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی ئاگربەست بەردەوامن. لە هێرشەکانی رابردوودا، حووسییەکان زیاتر لە 100 کەشتییان بە مووشەک و درۆن بە ئامانج گرتوون، دوو کەشتییان نوقمکردووە و چوار دەریاوانیان کوشتووە.