هاوڵاتی دوای ئەوەی لەلایەن لاری کراسنەر، پارێزەری ناوچەی فیلادلفیا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا لەسەر بەخشینی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، وابڕیارە ملیاردێر ئیلۆن مەسک بڕواتە بەردەم دادگای فیلادلفیا. مەسک کە کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسی دامەزراندووە، لە کاندیدکردنی بۆ خولی دووەم لە کۆشکی سپی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەربڕیوە. مەسک نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر سوێندی خوارد کە ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار تا ڕۆژی هەڵبژاردنەکان لە ٥ی تشرینی دووەم دابەش بکات بەسەر ئەو دەنگدەرانەی کە داواکارییەکەی PAC یان واژۆ کردووە کە پشتگیری لە هەموارکردنی یەکەم و هەموارکردنی دووەمی دەستوور دەکات. هەفتەی ڕابردوو کراسنەر سکاڵای لەسەر مەسک تۆمارکرد و گوایە ماسک و سوپەر PAC ەکەی هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو هەوڵەوە کاریگەرییان لەسەر دەنگدەران دروست بکەن. هەندێک لە شارەزایان پرسیاریان لە یاسایی بوونی ئەو کارەی ماسک کردووە بۆ پێدانی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، ئاداڤ نۆتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسایی کەمپەین هەفتەی ڕابردوو بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاندووە، "ئەو کردەوانەی کە دەیبینین. ئەوە زۆر بە ڕوونی یاسای فیدراڵی پێشێل دەکات. لەڕاستیدا، پێموانییە ئەوە پەیوەندییەکی نزیک بێت بە تایبەتی."
هاوڵاتی دوو ساڵ لەمەوبەر، شوێنەوارناسان لە پۆڵەندا ئێسکەپەیکەرێکیان لە گۆڕێکدا دۆزیەوە کە بە "سەرسوڕهێنەر" وەسفی دەکەن - پاشماوەی ژنێکە کە داسێک لە ملیدایە و قوفڵێکی سێگۆشە لەسەر پێیەکانی بووە. لە گۆڕستانێکی بێ ناونیشان لە گوندی (پیێن) دۆزرایەوە، وای بۆ دەچن ئەو ژنە تەمەن ٤٠٠ ساڵە کە بە خوێنمژ دادەنرێت، ئەوانەی ناشتوویانە ئەو ئامێرە کشتوکاڵییەیان خستووەتە گەردنییەوە، چونکە بەپێی بیروباوەڕی کۆن، پێیان وابووە ئەو خوێنمژە دەگەڕێتەوە و زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت. تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی نیکۆلاوس کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا ئەو دۆزینەوە ناوازەیەیان ئەنجامدا، لەگەڵ ئۆسکار نیلسۆنی شوێنەوارناس کە خەڵکی سویدە، تیمەکە بە بەکارهێنانی دی ئێن ئەی و شێوازی سێ ڕەهەندی، گڵیان بۆ دروستکردنەوەی ڕووخساری زۆسیا کۆکردەوە، بە جۆرێک وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بووبێت. نیلسۆن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بەڕاستی وەک شتێکی گاڵتەجارانە دەردەکەوێت! چونکە ئەو کەسانەی ناشتیان، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی لەمردنەوە بگەرێتەوە. کەچی ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان. لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نیلسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئەفسانەیەی باسی دەکات، زۆسیا تەنها بە قفڵەکەوە نێژراوە، بەڵام کاتێک خەڵکی گوندەکە هەندێک ڕووداوی خراپیان بەسەر هاتووە، بڕیاریانداوە پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بە جۆرێک بینێژن کە نەتوانێت زیان بە زیندووەکان بگەیەنێت. نیلسۆن دەڵێت: کاتێک گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، بینیویانە کە قوفڵەکەی دراوە لە پێیەکانی کراوەتەوە، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە تیغی تیژی داسێک دەخەنە سەر ملی؛ بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە. پۆلینسیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە ساڵی ٢٠٢٢، وتی دۆزینەوەی پاشماوەی زۆسیا پێویستە بێدەنگەی لێ بکرێت چونکە دۆزینەوەیەکی لەو شێوەیە لە پۆڵەندا و دوای چوار سەدە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە. ماگدالینا زاگرۆدزکا، کە هاوکات لەو تیمی توێژینەوەیەدا بووە کە زۆسیایان دۆزیوەتەوە، باسی لەوە کردووە، پاشماوەی ئەو ژنە سەرپۆشێکی ئاوریشمیشی پێوە بووە، کە بە تاڵێکی زێڕین یان زیوی تێوەی پێچراوە. زاگرۆدزکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرپۆشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ژنە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبووە. بۆ دروستکردنەوەی دەموچاوی ژنەکە، نیلسۆن کۆپییەکی سێ ڕەهەندی چاپکراوی کەللەسەرەکەی دروستکردووە بە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەن و کێش و وردەکارییەکانی دیکەی ژنەکە بۆ پەیکەرسازی ماسولکە و سیماکانی دەموچاو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی کارەکەیدا تۆمارکراوە. نیلسۆن دەڵێت: "من ڕاهاتووم بە دروستکردنەوەی دەموچاوەکان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدەم کە هەندێک شکۆ و سیمای مرۆییان بۆ بگەڕێنمەوە." شوێنەوارناسەکان دەموچاوی (خوێنمژ)ێکی تەمەن ٤٠٠ ساڵان دروستدەکەنەوە کە داسێکی ئاسنی لە ملدایە. دوو ساڵ لەمەوبەر، شوێنەوارناسان لە پۆڵەندا ئێسکەپەیکەرێکیان لە گۆڕێکدا دۆزیەوە کە بە "سەرسوڕهێنەر" وەسفی دەکەن - پاشماوەی ژنێکە کە داسێک لە ملیدایە و قوفڵێکی سێگۆشە لەسەر پێیەکانی بووە. لە گۆڕستانێکی بێ ناونیشان لە گوندی (پیێن) دۆزرایەوە، وای بۆ دەچن ئەو ژنە تەمەن ٤٠٠ ساڵە کە بە خوێنمژ دادەنرێت، ئەوانەی ناشتوویانە ئەو ئامێرە کشتوکاڵییەیان خستووەتە گەردنییەوە، چونکە بەپێی بیروباوەڕی کۆن، پێیان وابووە ئەو خوێنمژە دەگەڕێتەوە و زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت. تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی نیکۆلاوس کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا ئەو دۆزینەوە ناوازەیەیان ئەنجامدا، لەگەڵ ئۆسکار نیلسۆنی شوێنەوارناس کە خەڵکی سویدە، تیمەکە بە بەکارهێنانی دی ئێن ئەی و شێوازی سێ ڕەهەندی، گڵیان بۆ دروستکردنەوەی ڕووخساری زۆسیا کۆکردەوە، بە جۆرێک وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بووبێت. نیلسۆن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بەڕاستی وەک شتێکی گاڵتەجارانە دەردەکەوێت! چونکە ئەو کەسانەی ناشتیان، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی لەمردنەوە بگەرێتەوە. کەچی ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان. لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نیلسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئەفسانەیەی باسی دەکات، زۆسیا تەنها بە قفڵەکەوە نێژراوە، بەڵام کاتێک خەڵکی گوندەکە هەندێک ڕووداوی خراپیان بەسەر هاتووە، بڕیاریانداوە پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بە جۆرێک بینێژن کە نەتوانێت زیان بە زیندووەکان بگەیەنێت. نیلسۆن دەڵێت: کاتێک گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، بینیویانە کە قوفڵەکەی دراوە لە پێیەکانی کراوەتەوە، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە تیغی تیژی داسێک دەخەنە سەر ملی؛ بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە. پۆلینسیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە ساڵی ٢٠٢٢، وتی دۆزینەوەی پاشماوەی زۆسیا پێویستە بێدەنگەی لێ بکرێت چونکە دۆزینەوەیەکی لەو شێوەیە لە پۆڵەندا و دوای چوار سەدە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە. ماگدالینا زاگرۆدزکا، کە هاوکات لەو تیمی توێژینەوەیەدا بووە کە زۆسیایان دۆزیوەتەوە، باسی لەوە کردووە، پاشماوەی ئەو ژنە سەرپۆشێکی ئاوریشمیشی پێوە بووە، کە بە تاڵێکی زێڕین یان زیوی تێوەی پێچراوە. زاگرۆدزکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرپۆشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ژنە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبووە. بۆ دروستکردنەوەی دەموچاوی ژنەکە، نیلسۆن کۆپییەکی سێ ڕەهەندی چاپکراوی کەللەسەرەکەی دروستکردووە بە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەن و کێش و وردەکارییەکانی دیکەی ژنەکە بۆ پەیکەرسازی ماسولکە و سیماکانی دەموچاو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی کارەکەیدا تۆمارکراوە. نیلسۆن دەڵێت: "من ڕاهاتووم بە دروستکردنەوەی دەموچاوەکان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدەم کە هەندێک شکۆ و سیمای مرۆییان بۆ بگەڕێنمەوە."
هاوڵاتی ئهمساڵ 2024 بهلاى نهتهوه یهكگرتووهكانهوه به ساڵى ئهنجامدانى ههڵبژاردن له وڵاتاندا پێناسهى بۆ كراوه، له 89 وڵات ههڵبژاردن ئهنجام دهدهن و نیوهى دانیشتوانى گۆی زهویش دهبنه دهنگدهر. بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان له راپۆرتێكیدا، ڕایگەیاند، ئهمساڵ سێ ملیار و 700 هەزار کەس، واتە 49%ی ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەنگ دەدەن، چونکە دهڵێت، له 89 وڵات هەڵبژاردن ئەنجام دراوە یاخود بڕیارە ئەنجام بدرێت.
هاوڵاتی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ڕووداوی هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەیاد بکرێت و ڕێگەش نادەن هەرگیز دووبارە ببێتەوە. کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هاوژینەکەی لەساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە واشنتن وەک ڕێزلێنان بۆ گیانی قوربانییانی ئەو ڕووداوە نەمامی یادەوەرییان ڕوواند و بەڵێنیدا هەرگیز کۆڵنەدات لەهەوڵەکانی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی دۆخەکە و گێڕانەوەی بارمتەکان. دەشڵێت، لەوپێناوەشدا دەبێت کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری فەڵەستینییەکان و هاوڵاتییانی سیڤیلی غەززە کە لە ئازارێکی زۆردان.
هاوڵاتی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=154,000 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار €100=169,00 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار £100=200,250 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار 1000=126,500 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=119.000 نرخی تمن بەرامبەر دینار 1000,000=25,250 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=110$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=130$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=82$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=78$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=6,100,000 نرخی تمەن بە حەواڵە $100=6,170,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار $100=3,350
هاوڵاتی وەزارەتی تەندرووستی غەزە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا٤١ هەزار و ٨٠٢ کەس كوژراون و ٩٦ هەزار و ٩١٠ کەس بریندار بوون، هەروەها، وەزارەتى تەندروستى لوبنان دەڵێت، بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە زیاتر لە هەزار کەس کوژراون. لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی غەزەدا هاتووە، بە هۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٤١ هەزار و ٨٠٢ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٩٦ هەزار و ٩١٠كەس. ئاماژە بەوەش كراوە، بە هۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ كەس لە غەزە كوژراون. لە لایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە گەیشتووەتە هەزار و٤٠٠ کەس و نزیکەی ٧ هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارە بوون. لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستیپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە. هاوکات، ماوەی سێ هەفتەیە ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی لوبنان دەکات و هێرشەکانی بۆ سەر موڵگەکانی حزبوڵای لوبنانی بەردەوامی هەیە.
هاوڵاتی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، هۆشداریی بە ئێران دا لەوەی ئەگەر هێرشی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر ئیسرائیل، ڕووبەڕووی "لێکەوتی جیددی" دەبێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد،" ئێمە، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی لەنێوبردنی ژێرخانی هێرشبردن بەدرێژایی سنوور بۆ ئەوەی حیزبوڵڵای لوبنان نەتوانێت هێرشی هاوشێوەی 7ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە سەر کۆمەڵگەکانی باکووری ئیسرائیل". وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسی لە هەڵوێستی ئەمریکا کردەوە ڕایگەیاند، "چارەسەری دیپلۆماسی پێویستە" بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل "لە هەردوو دیوی سنوور" بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. لۆید ئۆستن، ئاشکراشیکرد، ئەمریکا "لە ئاستێکی ئامادەیی باشدایە بۆ ئەوەی بەرگری لە هێزەکانی ئەمریکا، هاوبەش و هاوپەیمانەکانی بکات لە دژی هەڕەشەکانی ئێران و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی سەر بە ئێران". وتیشی: ئەمریکا "پێداگرە لەسەر ڕێگریکردن لە هەر لایەنێک لە قۆستنەوەی گرژییەکان بۆ فراوانکردنی ململانێکە". جێگەی ئاماژەیە، یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشتر هۆشداریی دابوو، کە هێشتا هەنگاوە سەربازییەکانیان لەنێو لوبناندا کۆتایی نەهاتوون، دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵا ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا کوژرا، کە ئەوە گورزێکی گەورەی لە بزووتنەوەکە دا.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە و ئۆپەراسیۆنەكەش سنووردارە و تەنها ژێرخانی حزبوڵا بە ئامانج دەگرێت. ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەوانی لە ئۆپەراسیۆنێك ئاگادار كردووەتەوە و ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆیان كردووە و ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە سنووردارە و ژێرخانی حزبوڵا لە نزیک سنوورەکان بە ئامانج دەگرێت، “بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین سەبارەت بەو بابەتە.” ماتیۆ میلەر باسی لەوەشكرد، واشنتن هێشتا پشتگیری لە ئاگربەست دەكات لە لوبنان، بەڵام لە هەمانکاتدا فشاری سەربازیی هەندێکجار دەتوانێت دیپلۆماسییەت كارا بكات. لە لایەکیترەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، “دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیلە لە لوبنان” و داوای ئاگربەستی کرد. هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سوپای لوبنان بە قوڵای پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكانی نێوان لوبنان-ئیسرائیل كشاونەتەوە.
هاوڵاتی داڤید ئامۆیێڤی، تەمەن ١٢ ساڵان، منداڵێکی کوردی دانیشتووی ئەڵمئاتای کازاخستانە، دوێنی یەکشەممە لە پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتیی وەرزشی زۆرانبازی ئازاددا wolnik 11 wrestling league moscow پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. داڤید ئامۆیێڤی، سەرکەوتنی بەسەر تیگران بەگداسەریانی، ڕکابەرە ئەرمەنییەکەیدا بەدەست هێنا. جێگەی ئاماژەیە، داڤید، پێشتریش لە چەند پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و تا ئێستا دوو پشتێن و دەیان مهدالیا و نازناوی بهدهست هێناوه.
هاوڵاتی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=150,650 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار €100=168,250 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار £100=200,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار 1000=124,500 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=117,500 نرخی تمن بەرامبەر دینار 1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=111$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=132$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=82$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=78$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,890,000 نرخی تمەن بە حەواڵە $100=6,000,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار $100=3,350
هاوڵاتی پرسی کۆچ و کۆچبەرانی نایاسایی، یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی کامالا هاریس لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانی ئەمریکا لەبەرامبەر رەتکردنەوەی دیاردەی کۆچی نایاسایی پشتگیری لە دۆناڵد ترەمپ دەکەن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پیێشووی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، پەنابەرە نایاساییەکان هەوڵ دەدەن هێرش بکەنە سەر هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ماڵەکانی خۆیاندا، هاوکات بەڵێنیدا هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆچی نایاسایی و داواکردنی مافی پەنابەری چڕبکاتەوە. ئەم وتانەی ترەمپ لەدوای سەردانەکەی ڕۆژی هەینی کامالا هاریسی ڕکابەری دێت بۆ سەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک و ڕایگەیاند، هاریس نەخۆشی دەروونی هەیە، پێویستە بەرپرسیارێتی کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتەکە لەلایەن ئەو تاوانبارانەوە لە ئەستۆبگرێت. لە بەرامبەریشدا کامالا هاریس سوورە لەسەر بۆچوونەکانی خۆی لە پشتگیریکردنی کۆچبەران و دەڵێت،"وتارەکانی دووبارەن و چەندین ساڵە گوێمان لە هەمان شت دەبێتەوە".
هاوڵاتی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر ناوچەی شیاح سەر بە بەیروتی پایتەختی لوبنان شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی حزبوڵای كوشت. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانێکیاندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، شێخ نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا کوژرا. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر نەبیل قاووق، سەرۆکی یەکەی ئەمنیی خۆپارێزیی و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵا و کوژرا. ئاماژەی بەوەشکرد، قاووق یەکێکە دیارترین سەرکردەکانی حیزبوڵا دادەنرا و ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە دانانی پلانەکان دژ بە ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا. دەشڵێن، نەبیل قاووق، لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنانەوە کردوە، شارەزا بووە لە بواری کارەکەیدا، پێشتر وەک جێگری بەرپرسی هەرێمی باشوور بەناوی ئەنجومەنی جێبەجێکردنەوە کاری کردووە، هەروەها بەرپرسی هەرێمی باشوور و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار بووە. ڕۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر چەند بارەگایەكی حزبوڵا لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدا، توانیان لەو هێرشەدا حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و چەند سەركردەیەكی دیكەی ئەو گرووپە بكوژن.
هاوڵاتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکدا لە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: "بە سەربڵندی ژیایت، شەهید بوویت و بە سەربڵندی رۆیشتیت. هەروەها وتیشی، سێ رۆژ لە عێراق ماتەمینی ڕادەگەیێنین." جێ ئاماژەیە، پێشتر ئیسرائیل كوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێكدا لە ڕۆژی هەینی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕاگەیاند.
هاوڵاتی جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتە دەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، بەداخەوە هیچ هێزێك نییە، بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە بتوانێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رابگرێت. ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەنجامیدەدەین دروستكردنی تەواوی فشارە دیپلۆماسیەكانە بۆ راگرتنی ئاگربەست، بەڵام پێناچێت كەس توانای راگرتنی ناتانیاهۆی هەبێت، نە لە غە.ز.زە و لە كەرتی خۆرئاوادا. وتیشی، پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی فەرەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەکەین بۆ راگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی (21) رۆژ لە لوبنان، بەڵام ئیسرائیل بە چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی لوبنان پشتگوێی خست. ناتانیاهۆ راشكاو بوو لەوەی ئیسرائیلییەكان ناوەستن تا حزبوڵا وێران نەكەن، هاوشێوەی ئەو جەنگە نزیكەی ساڵێكە بەردەوامە لە كەرتی غە.ز.زە دژی بزوتنەوەی حە.ما.س.