شاناز حەسەن پهرلهمانتاران رایدهگهیهننن چاوهڕوانى داواى لیبوردنى پهرلهمانتارهکهى پارتین داواى لیبوردن بکات و شکۆ بۆ پهرلهمان بگهرێتهوه و پهرلهمانتارێکى یهکگرتوو رایگهیاند:" ههَلوێستى توندترمان" دهبێت. سێ شهممهى رابردوو حهوت فراکسیۆنى ناو پهرلهمانى کوردستان که زیاتر له 54 پهرلهمانتارن بایکۆتى دانیشتنى پهرلهمانیان کرد داوادهکهن پهرلهمانتارهکهى پارتى داواى لیبوردن بکات و "شکۆ بۆ پهرلهمانتاران و پهرلهمانى کوردستان" بگهرێتهوه. ئەو فراکسیۆنانە رایانگەیاندوە، کە پاراستنى شکۆى پەرلەمان ئەرکێکى پیشەیی و ئەخلاقییە پێویستە لە ئاست پاراستنى ئەو شکۆیەدا بن و نابێت هەڕەشەکردن بەرامبەر چەند پەرلەمانتارێک ببێتە هۆی سوکایەتیکردن. داواشیان کردوە ئەو پەرلەمانتارەى پارتى بە راشکاوی لەناو دانیشتنى پەرلەماندا داوای لێبوردن لە پەرلەمان و خەڵکى کوردستان بکات بۆ ئەوەى دۆخى دانیشتنەکانى پەرلەمان ئاسایی بێتەوە. ئاشنا عهبدوڵا، پهرلهمانتارى فراکسیۆنى گۆران له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:"سوپاسی ههموو فراکسیۆنهکان دهکهین که پشگیریان کردین راسته ئهو قسهیه ئاراستهى پهرلهمانتارى ئێمه کراوه، بهڵام ئهم بابهته تهنیا پهیوهندى به پهرلهمانتارێکهوه نیه، بهڵکو پهیوهندى به ههموو خهڵکى ههرێمى کوردستانهوه یه که بێرێزى کراوه و بهو پێیهى پهرلهمان نوێنهرایهتى سهرجهم خهڵک دهکات". پهرلهمانتارهکهى گۆران جهختى لهوهشکردهوه:" دهبێت شکۆ و قورسایى بگهرێنێتهوه بۆ ئهو دامهزراوهیه و کهبهداخهوه دهستهى سهرۆکایهتى پشکى شێریان بهردهکهوێت له بێ ئهرزشکردن لهو بیریزیهى کهبهرامبهر پهرلهمان و خهڵک کراوه". بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمانى کوردستان، ههفتهى داهاتوو ڕۆژى سێ شهممه، پهرلهمان کۆبونهوهى ئاسایى خۆى دهکات. ئاشنا عهبدوڵا، وتیشى:" لهکاتى ئاسایشدا لهلایهن دهستهى سهرۆکایهتیهوه کۆبونهوه دواخراوه، به مانگ دهرگاى پهرلهمان دادهخرێت کۆبونهوه ناکرێت چهندهها جاری دیکه وا کراوه بۆیه نازانرێت ئهم کۆبونهوهیهش دهکرێت یاخود نا". ئهم پهرلهمانتاره ئهوهشى دوپاتکردهوه:" پێکهوه لهگهڵ حهوت فراکسیۆنهکه ههڵوێستى دیکهیان دهبێت و وتى:"له ئهگهرى داواى لیبوردن نهکردنى ئهو پهرلهمانتارهدا ههڵوێستى دیکهمان دهبێت". شێرکۆ جهودهت، پهرلهمانتارى یهکگرتوو، لهپهرلهمانى کوردستان له لێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:" بهیاننامهکه له 54 پهرلهمانتاره و ئاراستهى دهستهى سهرۆکایهتیمان کردووه و ئهو پهرلهمانتارانهى بیریزیان کردووه دهبێت داواى لیبوردن بکهن". ئهم پهرلهمانتاره جهختى لهوه کردهوه له ئهگهرى وهڵام نهدانهوهیاندا "ههلوێستى توندترمان "دهبێت. رێبوار عهبدولرهحمان، پهرلهمانتارى پارتى، له لێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:" دانیشتنى پهرلهمانى ههفتهى داهاتووه و بهشێوهیهکى ئاسایى و یاسایى دانیشتهکان بهریوه دهچێت". ناوبراو ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد گرژیهکان کاریگهرى نابێت لهسهر کۆبونهوهکانى داهاتوو وتى:" گرژیى و ئاژاوهکان بههیچ شیوهیهک کاریگهرى ناکاته سهر ئهوهى دانیشتنهکانى پهرلهمان بهریوه نهچێت و لهههفتهى چاوهرین بهرنامهى تازهى راگهیهنرێت و تهوهرى تازه گفتوگۆ دهکرێت". پهرلهمانتارانى پارتى گهشهپێدانى تورکمانى، یهکێک بون لهو پهرلهمانتارانهى لهگهڵ فراکسیۆنى پارتى له کۆبونهوهکهدا مانهوه و بایکۆتیان نهکرد. محهمهد سهعدهدین، پهرلهمانتارى پارتى گهشهپێدانى تورکمانى بههاوڵاتى وت:" بایکۆت کردن لهناو ههموو پهرلهمانێکدا رودهدات و شتێکى کاتییه". پهرلهمانتارهکهى پارتى گهشهپێدانى تورکمانى ئهوهشی رونکردهوه:" حزبه سیاسیهکان و لایهنهکان نابێت روداوى بچوک و هۆکارى بچوک بکرێته بایکۆت و کۆبونهوهکان دابخرێت، بایکۆت کردن لهسهر پرسه نیشتیمانى و گرنگهکان دهکرێت بۆیه دهبێت له کۆبونهوهکان بهردهوا بین و تا پرسه گرنگهکان تاوتوی بکرێت" هەرچەندە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جەلال پەرێشان وتی:"شتی وام نەوتوەو بوختانم بۆکراوە".هاوکات ههر دوا بهدواى گرژیهکانى ناو پهرلهمان گرته ڤیدیۆى جۆراو جۆر بڵاوکرایهوه که جهلال پهرێشان پهرلهمانتارى پارتى "سوکایهتى"به پهرلهمانتارهکهى گۆران کردووه. رێواز فایهق، سهرۆکى پهرلهمان ڕۆژى دواتر رایگهیاند:" بە هیچ شێوەیەک گوێم لە جنێو نەبووە لەلایەن جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دانیشتنەکەی دوێنێ". سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "قسەی نەشیاو و جنێو لە هیچ پەرلەمانتارێک قبووڵ ناکرێت، بەڵام گوێم لە هیچ جنێوێک نەبووە، ئەگەر لە کاتی رووداوەکە پەرلەمانتاران راستەوخۆ پێیان گوتبام، لێپێچینەوەمان لەو قسەیە دەکرد".
شاناز حەسەن ماوەی زیاتر لەمانگێكە نرخی شمەك و كاڵاكان بەتایبەت بەرهەمە خۆراكییەكان بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی هۆكارەكەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و هۆیەكانی گواستنەوە دەگەڕێننەوە. مەحمود خدر، پیاوێكی 46 ساڵانە خێزانێكی هەشت كەسی هەیە، باس لەوە دەكات نرخی هەموو پێداویستیەكان زۆر بەرزبووەتەوەو وتی:» بووەتە بارگرانییەكی زۆر بۆمان، بەشێوەیەك ناتوانین وەك پێویست بەرهەمە خۆراكییەكان بكڕین». ئەم پیاوە كاری كرێكاریەو لەكاتی سەردانی بۆ ماركێت لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» وامان لێهاتووە تەنیا دەبێت رۆژانە ئەو بەرهەم و پێویستیانە بكڕین كە زۆر پێویستن و ناچارین، تا بتوانین بژێویی ماڵ و منداڵمان دەربكەین». سامان بەكر، خاوەنی ماركێتی لاز لەسلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» نرخی هەموو شتومەك بەتایبەت وشكە زۆر گران بووە، بەشێوەیەك هەر كلیۆیەك لەبەرهەمە وشكەكان هەزار بۆ سێ هەزار دیناری چووەتەسەر». ئەم خاوەن ماركێتە باسی لەوەشكرد كە لەماوەی رابردوو فەردەیەك ئارد بە 32 هەزار بوو، ئێستا بووەتە 39 هەزار، یاخود برنج بەگشتی پێنج هەزار دیناری چووەتەسەر بۆ هەر 25 كیلۆیەك. سەربەست عوسمان، بازرگانی هاوردەكردنی بەرهەمە خۆراكییەكانە لەناو شاری سلێمانی، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» هەموو ئەو بەرهەمانەی كە ئێمە دەیانهێنینە هەرێمەوە بەڕێژەی لەسەدا 20 بۆ 30 نرخیان بەرزبووەتەوە». ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە:» بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارو نرخی نەوتی خاو دووبارە كاریگەریی لەسەر زیادبوونی نرخەكان هەبووە». ئەو بازرگانە پێشیوابوو كە بەرهەمە رۆژانەییەكان و خواردەمەنییەكان نرخیان زۆر بەرزبووەتەوە. بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات كەنرخی گواستنەوەو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر بەدینار نرخی كاڵاو شمەكی بەرزكردووەتەوە. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» هەموو كاڵایەك بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەر لەو كاتەوە بەڕێژەی لەسەدا 18% بۆ لەسەدا 20% نرخی بەرزبووەوە». هەروەها ناوبراو وتیشی:» ئێستاش بەهۆی ئەوەی نرخی خۆراك لەجیهاندا بەڕێژەی لەسەدا 32% بەرزبووەتەوەو نرخی گواستنەوەش بەهۆی گرانی سووتەمەنیەوە زیادی كردووە، بۆیە بەكۆی گشتی نرخی هەموو خۆراكەكان بەرزبووەتەوە». سۆران عەبدولغەفور ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:»وشەكەساڵیش زۆر كاریگەری هەبووە و وایكردووە بەرهەمە وشكەكان بەتایبەت كەمببنەوەو نرخەكانیان گرانبێت». هاوكات، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كەمی خۆراك و بەرهەمەكانیان نیە. بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی نموونەی هەندیك كاڵاو شمەكی هێنایەوە كەنرخەكانی زۆر بەرزبووەتەوەو كرێی گواستنەوەش لەگەڵیدا بەرزبووەوە بەڕێژەیەكی زۆر بەرچاو. * ئارد فەردەیەك لە 32 هەزار دینار بووەتە 39 هەزار * نۆكی مەكسیكی هەر تۆنێك 400 دۆلاری زیاد كردووە * زەیت و رۆن هەر تۆنێك 500 دۆلار زیادی كردووە واتە زەیتێك بەهەزارو 250 دینار بوو، ئێستا نرخەكەی دوو هەزار دینارە.
شاناز حەسەن نوێنەی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژە بەوە دەدات حكومەت دوو ملیار دینار قازانج دەكات لە بەهەمیشەیی كردنیان و دەشڵێت ژمارەیان 24 هەزار كەسەو چاوەڕێی كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم دەكەن. لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 24 هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە، زۆرترینی لەوەزارەتی شارەوانیە كەژمارەیان 14 هەزار فەرمانبەرەو دوای شارەوانی وەزارەتی تەندروستی دێت و كەمترین فەرمانبەری گرێبەستیش لەوەزارەتی ناوخۆیە. لەماوەكانی رابردوودا لەسەر خواستی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نووسراو ئاڕاستەی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بەژمارە 10432 لە رۆژی 2/9/2021 بەمەبەستی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست. سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 13/9/2021 لەنووسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە بەژمارە 10995 داوای تەواوی داتاو زانیارییەكانی تایبەت بەفەرمانبەرانی گرێبەستی كردووە، كە لەداواكارییەكەدا (ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست، خشتەی بەراوردكاری بڕی مووچە بەهەمیشەیی و بەگرێبەستی، رای وەزارەتی دارایی بۆ ئەم پرسە) تێدا جێگە كراوەتەوە. وەزارەتی دارایی لەنووسراوەكەیدا دەڵێت: «بۆ ئەوان تەرخانكراوە كە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن دەتوانرێت بكرێن بەهەمیشەیی و هیچ بارگرانیەكی دارایی دروست ناكات». ستار سەعید، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:»دامەزراندنمان وەك فەرمانبەری هەمیشەیی باری شانی حكومەت لەڕووی داراییەوە سووك دەكات، چونكە دوو ملیارو هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە». هەروەها فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێن: «ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە نەك بارگرانی بۆ حكومەت دروست ناكەین، بەڵكو لەڕووی دارایی و ئیداریشەوە ئەركی سەرشانی حكومەت ئاسانتر دەكەین». فەرمانبەرانی گرێبەست داوا دەكەین كە پرسی بەهەمیشەییكردنیان بەشێك بێت لەبەرنامەی كاری ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەسەر بدرێت». لەكۆتاییدا هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی دیكە دەكەن، ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە، لەوبارەیەوە دەڵێن: «لەكاتی بەدەمەوە نەهاتنی داوا رەواكانی فەرمانبەرانی گرێبەست بەدڵنیاییەوە رێگەی شەقام و گوشاری مەدەنی دەگرینەبەرو گردبوونەوەی سەرتاسەری لەتەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەكەین». ستار سەعید، باسی لەوەشكرد كەژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان 24 هەزار فەرمانبەرە، لەو ژمارەیە 14 هەزاریان لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانین. هەروەها جەختی لەوەشكردەوە فەرمانبەری گرێبەست هەیە كە لەنێوان چوار تا 15 ساڵە خزمەتیان هەیەو هێشتا نەكراوین بەفەرمانبەری هەمیشەیی، لەكاتێكدا هەموو ئەركەكانی فەرمانبەری ئاساییان لەسەر جێبەجێ دەكرێت. موچەكانی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان 300 بۆ 700 هەزار دینار دەبێت و پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رێنمایی هەبووە هەر فەرمانبەرێكی گرێبەست خاوەنی سێ ساڵ خزمەت بێت، دوای ئەو ماوەیە دەبێتە فەرمانبەری هەمیشەیی. نەسرین مەولود، ماوەی هەشت ساڵە فەرمانبەری گرێیەستە سەر بەوەزارەتی شارەوانی، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ماوەی زیاتر لەهەشت ساڵە وەك گرێبەست كاردەكەم، تائێستا حكومەت بڕیارێكی نەداوە بۆ هەمیشەییی كردنمان، لەكاتێكدا هەمان ئەركی فەرمانبەرەكانی دیكە بەڕێوە دەبەین». « ئەمە ناهەقیەو پێویستە حكومەت بمانكاتە فەرمانبەری هەمیشەیی، چونكە هەموو فەرمانگەكان پێویستیان بەئێمەیە، بۆیە هەمیشەیی كرنمان مافی خۆمانە «، نەسرین مەولود وای وت. دلێر جاسم یەكێكی دیكەیە لەفەرمانبەرانی گرێبەست و بۆ هاوڵاتی، ئەوەی خستەڕوو كە حكومەت نایەوێت بڕیار لەسەر بەهەمیشەیكردنیان بدات، بۆ حكومەت هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت». دلێر ئەوەشی دووپاتكردەوە كە بەردەوام دەبن لەسەر داواكردنی بەهەمیشەیی كردنیان وەك فەرمانبەرانی گرێبەست، وتیشی:» موچە لەحكومەت وەردەگرین، بۆیە كە بكرێینە هەمیشەیی زۆر سودی بۆ حكومەت تێدایە، نەك تەنیا بۆ ئێمەی موچەخۆران».
هاوڵاتی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لەهەولێر ئەوە ئاشكرا دەكات كە بەم نزیكانە كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان هەردوو هاوسەرۆكی یەكێتی ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت:» ئێستا لەناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دوای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان ئەوە روونبووەتەوە كە پاشەكشەی یەكێتی بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوە بووە». رەشاد گەڵاڵی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی 3ی یەكێتی لەهەولێر لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» تەسەور دەكەین لەماوەیەكی نزیكدا كە رەنگە لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا بێت هەردوو هاوسەرۆك كاك بافڵ تاڵەبانی و كاك لاهور شێخ جەنگی كۆبوونەوە ئەنجامبدەن، ئەگەر شتی دیكە روونەدات ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجامدەدرێت». ناوبراو وتیشی:» دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە یەكێتی هەم بەدەنگ و هەم بەكورسی پاشەكشەی كردووە، ئەوەتا كاك شاڵاو عەلی عەسكەری و كاك فەرید ئەسەسەردیش باسی ئەوەیان كردووە ئەگەر یەكێتی كێشەی ناوخۆیی نەبوایە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەم شێوەیە نەدەبوو كورسییەكان و ژمارەی دەنگەكانی یەكێتیش زۆر زیاتر دەبوو». رەشاد گەڵاڵی ئەوەشی دووپاتكردەوە یەكێتی كەهاوپەیمانێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان هەبووە، ئەگەر كێشە ناوخۆییەكانی نەبوایە 25 بۆ 26 كورسی بەدەستدەهێناو 150 هەزار دەنگیش زیاتری بەدەستدەهێنا، وتیشی:» ئێستا لەناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی تەسەورێك دروست بووە كە پاشەكشەی یەكێتی بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانەوە بووە، بۆیە كۆبوونەوەی هەردوو هاوسەرۆك خاڵێكی ئیجابیە بەئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان». بەرپرسەكەی یەكێتی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە جارێ نازانرێت كۆبوونەوەی هەردوو هاوسەرۆك دەرئەنجامەكەی چی دەبێت، بەڵام ئەوە بۆ یەكێتی و هەموو لایەك روونبووەتەوە كە كێشە ناوخۆییەكان زیانی گەورەی بەیەكێتی گەیاندووە.
ئارا ئیبراهیم پرسی كاندیدی سەرۆك كۆمارو پارێزگاری كەركوك لەناو پارتی و یەكێتی گفتوگۆی چڕی لەسەر دەكرێت و هەر لایەنەو كاندیدی خۆی بۆ دیاری كردووە، بەڵام هێشتا رێككەوتنیان لەسەر نەكردووە. لەساڵی 2005 لەو كاتەی جەلال تاڵەبانی بووەتە سەرۆكی كۆماری عێراق، پارتی پۆستی سەرۆكی هەرێمی وەرگرتووەو تائێستاش دوای كۆچی مام جەلال بەو شێوەیە بووە، بەڵام دوای دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە پارتی 33 كورسی بەدەستهێناوەو یەكێتی 16 كورسی بەدەستهێناوە، هەوڵێك لەنێو پارتی لەئارادایە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار. سەرچاوەیەكی باڵای پارتی كەتایبەت بۆ هاوڵاتی دوا ئەوەی راگەیاند كە پارتی كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاری كردووەو ناوەكەشی ئاشكرا دەكات. سەرچاوەكەی ناو پارتی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایكردووەتەوەو كاك وشیار زێباری دیاری كردووە». هەروەها باسی لەوەشكرد كە پارتی دەیەوێت كاندیدی سەرۆك كۆمار ببات، بەڵام لەنێوان پارتی و یەكێتی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، وتیشی:» لەناو یەكێتی مەلا بەختیارو عەدنان موفتی كاندیدن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار». هەروەها ئەو بەرپرسەی ناو پارتی وتیشی:»ئەگەر مەلا بەختیار لای یەكێتی مەقبول بێت ئەوا لەناو پارتیش كەسێكە مەقبولە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار». هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە ئەگەر یەكێتی جەخت لەپۆستی سەرۆك كۆمار بكاتەوە، ئەوكات پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت بۆ پارتی بێت، وتیشی:» رێبوار تاڵەبانی یەكێكە لەكاندیدەكانی پارێزگاری كەركوك، بەڵام لەوانەیە لای یەكێتی مەقبول نەبێت و پێی رازی نەبێت، یەكێتی گلەیی زۆریان لێی هەیەو لەناوچەوانی ئەوی دەزانن كە دوای 16ی ئۆكتۆبەر نەچووە ژێر داواكارییەكانی یەكێتی و دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا بكات، یەكێتیش رێبوار تاڵەبانی لەسەر پارتی حساب دەكات». سەرچاوەكەی ناو پارتی ئەوەشی خستەڕوو كە یەكێكی دیكە لەكاندیدەكانی پارێزگاری كەركوك فەرەیدون عەبدولقادر، كەسێكی مەقبولە لای یەكێتیش، وتیشی:» فەرەیدون عەبدولقادر بژاردە بەهێزەكە دەبێت و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی یەكێتیش كەسێكە زۆر نزیك بووە لە مام جەلال و هەموو ژیانی لەكەركوك بووەو خەڵكی ناو پێكهاتەكانی كەركوك باش دەناسێت». فەرەیدون عەبدولقادر لەساڵی 2004 لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان هاتۆتە دەرەوەو وەك كەسێكی بێلایەن خۆی دەناسێنێت. بەرپرسەكەی پارتی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە یەكێك لەو خاڵانەی كورد لەگەڵ لایەنی پێكهێنەری داهاتووی حكومەتی عێراق باسی دەكات ئەوەیە كە «وەرگرتنەوەی پارێزگاری كەركوك لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئەنجامبدرێت». بەرپرسەكەی پارتی پێشیوابوو ئەگەر سەرۆك كۆمار بۆ پارتی بێت، ئەوكات پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك مەرجی دەبێت بۆ كاندیدەكەی یەكێتی كە «بەشدارینەكردبێت لە 16ی ئۆكتۆبەردا»، ئەوكات ئامادەیە پشتیوانی لێ بكات. هاوڵاتی پەیوەندی کرد بەچەند ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتییەوە، یەکێک لەو ئەندامانەی سەرکردایەتی کە نەیویست ناوی بهێنرێت لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارو پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە بەهاوڵاتی وت: »پۆستی سەرۆك كۆمار لەبەرانبەر پۆستی سەرۆكی هەرێمدا لەنێوان پارتی و یەكێتیدا دابەشكراوە، بۆیە ئەگەر پارتی پۆستی سەرۆك كۆماری دەوێت، دەبێت پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆ یەكێتی بێت». هەروەها لەبارەی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، جەختی لەوەكردەوە كە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەی راگەیاندووە كە تاكە كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار»بەرهەم ساڵح» دەبێت، وتیشی:» هەندێ ناوی دیكە باس دەكرێت بەڵام پێویستی بەگفتوگۆو دانوساندنە لەنێوان كورد خۆیدا». دەربارەی پرسی پۆستی پارێزگاری كەركوك، ئەوەی دووپاتكردەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی دەبێت، وتیشی: »خالید شوانی یەکێکە لەکاندیدە بەهێزەکانی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام ئاساییە یەكێتی و پارتی گفتوگۆ بكەن و رێكبكەون لەسەر كاندیدێك، بەڵام دواجار دەبێت پارێزگار یەكێتی بێت». هاوكات، رەشاد گەڵاڵی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی لەهەولێر لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» پارتی حەق نییە باسی پۆستی سەرۆك كۆمار بكات، چونكە ئەو پۆستە بەرانبەر پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە، ئاساییە یەكێتی تەنازول لەپۆستی سەرۆك كۆمار بكات تا سەرۆكی هەرێم وەربگرێت». رەشاد گەڵاڵی پێشیوابوو كە پۆستی سەرۆك كۆمار لەبەرانبەر پۆستی پارێزگاری كەركوكدا نییە بۆ پارتی، وتیشی:» یەكێتی پێشتر هەوڵیداوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت». «یەكێتی هیچ كات تەنازول لەپۆستی پارێزگاری كەركوك ناكات، چونكە دەزانین داواكاری پارتی بۆ ئەو پۆستە داوای توركیایە كە عەرەب و توركمانەكانی كەركوكیش لەگەڵیدان»، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی یەكێتی وای وت. رەشاد گەڵاڵی جەختی لەوەشكردەوە كە «رێبوار تاڵەبانی و فەرەیدون عەبدولقادر بوونەتە پارتی و هەردووكیان راوێژكارن لەناو حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمدا».
شاناز حەسەن ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا و كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ هەر سێ وەزیری پەرەوردە و خوێندنی باڵا و دارایی بانگێشتی پەرلەمان دەكەین". ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" وەزیری خوێندنی باڵا تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكاندا بانگێشت دەكەین و بۆ چارەسەركردنی پرسی مامۆستای وانەبێژیش وەزیری پەرەوردە و دارایی بانگهێشت كراون". چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەندێک شاری هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و داوادەکەن بە فەرمی دابمەزرێن. کێشەکەیان ئەوەیە، کە لە ساڵی 2013ـەوە تاوەکو ئێستا هیچ مامۆستایەک دانەمەزرێندراوە. بەڵام سەبارەت بە كتی ئەناجمدانی كۆبونەوەی پەلەامن تائێستا هیچ زانیاریەك نیە كەی كۆبونەوە دەكرێت، كە بەپێی یاسا دەبێت بەر لە 72 كاتژمێر پەرلەمانتاران ئاگادار بكرێنەوە.
هاوڵاتی ئێران یەكەمین وڵاتی جیهانە لە رووی بونی سەرچاوەی غازەوە، بەڵام كەمترین هەناردەی هەیە، چونكە ئەو وڵاتە بەهۆی سزا ئابورییەكانەوە هەندێكجار بۆ دابینكردنی رێژەی غازی ناوخۆیشی رووبەڕووی كێشە دەبێتەوە. ئەو وڵاتە خاوەنی (1680) مەتر سێجا غازە كەدەكاتە زیاتر لە (44) ترلیۆن مەتر سێجا كە یەكسانە بە (16%)ی غازی هەموو جیهان و بەمەش یەكەم وڵاتی جیهان ئەژمار دەكرێت كە زیاترین یەدەگی غازی هەیەو دوای ئەو وڵاتی روسیا بە (1600) فوت سێجا دووەم وڵاتە كە زیاترین غازی یەدەگی لەجیهاندا هەیە. (80) وڵاتی جیهان خاوەنی گێڵگەی غازن و لەو ژمارەیە (20) وڵاتیان خاوەنی زیاترین بەرهەمهێنانی غازن و تەنها سێ وڵاتی (ئێران، روسیا، قەتەر) پێشەنگن لە رووی یەدەگ و توانای بەرهەمهێنانی غازو دابینكردنی بۆ وڵاتانی جیهان، چونكە ئەو سێ وڵاتە رێژەی (28%)ی غازی هەموو جیهانیان بەدەستەوەیەو دوای ئەوان وڵاتی سعودیە بە (4.1%)و وڵاتی ئیمارات بە (3.9%)و ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا بە (3.3%) خاوەنی زیاترین یەدەگی غازن و بەچاوخشاندنێك بەجیاوازیی نێوان رێژەی غازی ئێران لەگەڵ رێژەی غازی ئەمەریكا دەردەكەوێت كە دەكرێت غاز لەئێران ببێتە قوڵایی ستراتیژیی لەجیهاندا. ئێران خاوەنی (43) كێڵگەی غازەو رەنگە تاكە وڵاتی جیهان بێت كە زیاترین كێلگەی غازیی هەیە. ئێران زۆرترین غازی هەیەو كەمترینی هەناردە دەكات لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی غاز لەلایەن كۆمپانیای نیشتیمانی غاز لەئێران دەگاتە (830) ملیۆن مەتر سێجاو لەو رێژەیە (70) ملیۆن مەتر سێجای بۆ وێزگە كارەباییەكان و كارگەكان بەكاردەهێنرێت و بڕی (130) ملیۆن مەتر سێجای بۆ مەبەستی بەكارهێنان لەعەمبارەكانی نەوت و تەنها بڕی (15) بۆ (30) ملیۆن مەتر سێجای هەناردە دەكرێت و ئەو بڕەی كە دەمێنێتەوە بۆ دابینكردنی سوتەمەنی ماڵان لەو وڵاتە بەمەبەستی گەرمكردنەوە بەكاردەهێنرێت. تاساڵی (2007) زیاتر لە (62%)ی گێڵگە غازییەكانی ئێران بەبێ بەرهەمهێنانی غاز وەك خۆیان ماونەتەوەو بەپێی راپۆرتی كۆمپانیای نیشتیمانیی غاز؛ ئەو وڵاتە دەتوانێت تا (200) ساڵی دیكە سود لەكێڵگە غازییەكانی وەرگرێت و غازی سروشتی بەرهەم بهێنێت. تاساڵی (2011) زیاتر لە (42) مەیدان یان كێڵگەی غازیی لەئێران تۆمار كراوەو بەپێی بەراوردەكان ئەو وڵاتە خاوەنی (92) شوێنی راگرتن و عەمباركردنی غازە. ئێران رایگەیاندووە لەساڵی (1997) بۆ یەكەمجار غازی وڵاتەكەی هەناردەی توركمانستان كردووەو غازی بەو وڵاتە فرۆشتوە، دواتر لەساڵی 2001 گرێبەستێكی (25) ساڵەی كڕینی غاز لەلایەن توركیا لەگەڵ ئێران واژۆ دەكرێت كە لە رێگەی بۆریەوە لەشاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە غازی ئێران لەو بۆریە بەرەو پارێزگای ورمێ و دواتر بەرەو پارێزگای وان لەباكوری كوردستان و شارەكانی دیكەی توركیا رەوانە دەكرێت. بەپێی گرێبەستی (25) ساڵەی نێوان توركیا و ئێران دەبێت ئێران رۆژانە زیاتر لەهەشت ملیۆن مەتر سێجا غاز رەوانەی توركیا بكات لەكاتێكدا توركیا پێویستی بە رۆژانە زیاتر لە (48) ملیۆن مەتر سێجا غازە بەڵام ئەو وڵاتە چوار گرێبەستی دیكەی كڕینی غازی لەگەڵ وڵاتی ئازەربایجان هەیە. پێشتر سەرچاوەكانی هەواڵی نەوت و غازی ئێران لەساڵی (2011) بڵاویانكردبوەوە كە ئاستی هەناردەی ئاشكرای غازی ئێران بۆ توركیا دەگاتە رۆژانە (25) بۆ (30) ملیۆن مەتر سێجا و سەرەڕای ئەوەش رۆژانە چوار ملیۆن مەتر سێجا غازی ئێران رادەستی كڕیارانی توركیا دەكرێت كە پێدەچێت بەوڵاتانی دیكەی بفرۆشن. وەك لەژمارەكاندا دەردەكەوێت ئێران زیاتر لەنیوەی غازی توركیا دابین دەكات، بۆیە دەكرێت فرۆشتنی غاز لەلایەن ئێرانەوە وەك كارتێكی فشار لەبەرامبەر توركیا وەك ركابەرێكی دێرین بەكاربهێنێت بەتایبەت كە توركیاش بڕێك لەو غازە رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەكات و ئەویش تێڕوانینێكی سیاسی هەیە بۆ هەناردەكردنی غاز لەوڵاتەكەیەوە بۆ ئەوروپا. ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئێران (ئیسنا) لەساڵی (2017) بڵاوی كردەوە كە لەهەشت مانگی ئەو ساڵەدا ئێران بڕی (250) ملیۆن مەتر سێجا غازی رەوانەی وڵاتی ئەرمینیا كردووە و هاوكات هەر لەو ماوەیەدا بڕی زیاتر لەپێنج ملیار سێجا غازی رەوانەی توركیا كردووە و زیاتر لەیەك ملیار مەتر سێجای لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بۆ عێراق ناردووە. ئەو ئاژانسە روونیكردووەتەوە كە لەساڵی (2013) ئاستی هەناردەی غازی ئێران بۆ وڵاتانی دیكە (30) ملیۆن مەتر سێجا بووە لە رۆژێكدا و لەساڵی (2017) گەیشتوەتە (78) ملیۆن مەتر سێجاو لەساڵی (2020) رۆژانە (195) مەتر سێجای هەناردە كردووە. ئێران و ئەرمینیا گرێبەستێكی (20) ساڵەیان لەساڵی (2004)ەوە هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی غازی ئێران لەبەرامبەر كارەبای بەرهەمهێنراوی ئەرمینیا و بەپێی گرێبەستەكە ئێران ساڵانە (365) ملیۆن مەتر سێجا غازی بۆ ئەو وڵاتە ناردووە لەكاتێكدا ئێران دەتوانێ لە رێگەی ئەو بۆرییەی بۆ وڵاتی ئەرمینیا رایكێشاوە ساڵانە بڕی دوو ملیار و (300) ملیۆن مەتر سێجا غاز رەوانەی ئەرمینیا بكات و ئەو وڵاتەش غازی ئێران بۆ مەبەستی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێزگە كارەباییەكانی بەكاربهێنێت و دواتر كارەبای بەرهەمهێنراو بۆ ئێران بنێرێت. ئێران لە بەرامبەر هەر یەك مەتر سێجا غاز كە بۆ ئەرمینیای دەنێرێت بڕی سێ كیلۆوات كارەبا لەئەرمینیا وەردەگرێت و تەنها لەساڵی (2017)دا لەسێ مانگی وەرزی هاویندا بڕی (300) مێگاوات كارەبای لە ئەرمینیاوە هاوردە كردووە و هەر لەو ماوەیەشدار بڕی (150) مێگاوات كارەبای لەوڵاتی ئازربایجانەوە وەرگرتووە. ئێران رۆژانە بڕی (30) ملیۆن مەتر سێجا غازی لە ساڵی (2017)دا بە توركیا فرۆشتوە و ئێران جگە لەوەرزی زستان رۆژانە ئەو بڕە غازەی رەوانەی توركیا كردووە كە لە ساڵێكدا دەبێتە هەشت ملیار مەتر سێجا غاز، چونكە ئاستی هەناردەی غازی ئێران لەوەرزی زستاندا بەهۆی كەمبوونەوەی پاڵەپەستۆی بۆررییەكانی غازو بەرزبوونەوەی بەكارهێنانی غاز لەو وڵاتە بەمەبەستی گەرمكردنەوە ، بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و ئەوەش زۆرجار توركیا روبەڕوی قەیرانی غاز دەكاتەوە. عێراق دوای توركیا زۆرترین غازی ئێران بەكاردەهێنێت لەساڵی (2017)دا ئاستی هەناردەی رۆژانەی غازی ئێران بۆ عێراق لەحەوت ملیۆن مەتر سێجا بۆ (25) ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا بەرزبووەتەوە و دواتر ئەو رێژەیە لە ساڵی (2019) بۆ نزیكەی (48) ملیۆن مەتر سێجا زیادی كردو تا نیوەی ساڵی (2021) ئەو بڕە بەو شێوەیە مایەوە، بەڵام لەمانگی نیسانی (2021) بڕی غازی هەناردەكراوی ئێران بۆ نزیكەی هەشت ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە بۆ عێراق كەمی كرد و ئێران رایگەیاند بەهۆی نەدانی پارەی غاز لەلایەن بەغداوە ئاستی هەناردەی غاز بۆ ئەو وڵاتەی كەم كردووە. ئەگەرچی پسپۆڕان و شارەزایانی بازاڕی نەوت و غاز پێشبینیان كردبوو كە ئاستی هەناردەی غازی ئێران لەساڵی (2021) بگاتە حەوت هێندەی رابردووی خۆی و تەنانەت ئاستی هەناردەی ساڵانەی غاز بۆ عێراق بگاتە زیاتر لە (20) ملیار سێجا بەڵام كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمیی و سەپاندنی سزا بەسەر كەرتی نەوت و غازی ئەو وڵاتە لەلایەن كۆشكی سپییەوە ئەو پێشبینییەی پوچەڵ كردەوە. بەوتەی بەرپرسانی ئێران قەرزەكانی عێراق بەهۆی كڕینی غازو كارەبا لەئێران دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارو سزاكانی ئەمەریكاش هۆكارێكە بۆ ئەوەی عێراق نەتوانێت ئەو قەرزانە رادەستی ئێران بكاتەوە. ئێران دەتوانێت (20%)ی غازی ئەوروپا دابین بكات ئەمساڵ ئێران رایگەیاند؛ كێڵگەیەكی نوێی غازی لەدەریای خەزەر لەباكوری وڵاتەكەی دۆزیوەتەوە كە خاوەنی بڕی یەك لەسەر چواری غازی كێلگەی (پارسی جنوبی)یە لەكاتێكدا پارسی جنوبی بە گەورەترین كێلگەی غاز لەجیهان ئەژمار دەكرێت. ئەو كێلگە نوێیەی غاز لەئێران بەكێڵگەی (چالوس) ناو دەهێنرێت و لە بەراوردە سەرەتاییەكاندا دەركەوتوە كە تەنها ئەو كێڵگەیە دەتوانێت (20%)ی غازی سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا دابین بكات. بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوەكردوە چالوس كارتێكی بەهێزە لەبەرامبەر زیندوكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمیی لەدەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1)دا. هەندێك سەرچاوەش ئاماژەیان بەوە كردووە ئەو كێڵگە نوێیەی ئێران رادەستی روسیا كراوەو ئەو وڵاتە كاری بەرهەمهێنانی غازی تێدا دەكات، چونكە روسیا رێگە نادات ئێران ببێتە جەمسەرێكی هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا و جیهان. روسیا و توركیا رێگە بەئێران نادەن غاز بۆ ئەوروپا هەناردە بكات حەمیدڕەزا عێراقی، بەڕێوەبەری پیشوی كۆمپانیای نیشتیمای غاز لەئێران بەئاژانسی هەواڵی كاری ئەو وڵاتە (ئیلنا)ی راگەیاندووە هەناردەكردنی غاز لە رێگەی بۆرییەوە بۆ ئەوروپا كارێكی ئاڵۆزەو ماوەی پێنج ساڵ دەخایەنێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش روسیاو توركیا رێگە بەئێران نادەن غازەكەی هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا بكات. عێراقی ئاماژەی بەوەكردوە كەئێران دەبێت جارێكی دیكە دەست بەهاوردەكردنی غاز لەوڵاتی توركمانستان بكات تاكو لەهەناردەكردنی غازەكەی بۆ توركیاو عێراق رووبەڕووی كێشە نەبێتەوە. غاز هەناسە بەبەری ئابوریی ئێراندا دەكاتەوە؟! ئێران سێ ساڵە بەبەردەوامیی ئاستی ئابوریی لەدابەزیندایەو قورسترین قەیرانی ئابوریی مێژووی هاوچەرخی خۆی ئەزمون دەكات لەكاتێكدا بازاڕەكانی جیهان خۆیان بۆ كڕینی نەوت لەدوای تێپەڕبوونی قەدەغەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەدەكەن و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو لەساڵی (2020) كە (37) دۆلار بوو بۆ زیاتر لە (84) دۆلار بەرزبووەتەوە و ئاماژەكان دەریدەخەن بازاڕی دابینكردنی سوتەمەنی و وزە لەجیهان گەرم بووەتەوە. ئێران كە بەیەكەم وڵاتی جیهان لە رووی یەدەگی غاز ئەژمار دەكرێت و چوارەم وڵاتی جیهان بووە لە رووی فرۆش و بەرهەمهێنانی نەوتەوە، بۆیە هەموو بوارەكانی بوون بەزلهێزی وزەی لەجیهاندا هەیە، بەڵام ریزی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی كە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە بڕستی لەو وڵاتە بڕیوەو لەلێواری هەڵدێر نزیك بووەتەوە. بەرزبوونەوەی بەهای غازو نەوت جارێكی دیكە هەلێك و هەناسەیەكی نوێ بەبەری ئێراندا دەكاتەوە، چونكە ئەو وڵاتە پێشتر زیاتر لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكان دەكردو داهاتی ساڵانەی دەگەیشتە زیاتر لە (100) ملیار دۆلارو هاوكات ئاستی هەناردەی رۆژانەی غازەكەی لەساڵانی رابردوودا بۆ زیاتر لە (165) ملیۆن مەتر سێجا بەرز كردووە. ئێران لەئێستادا بەهۆی سزاكانی ئەمریكاو سزا نێودەوڵەتییەكانەوە رەنگە رۆژانە (400) هەزار بۆ (500) هەزار بەرمیل لەنەوتەكەی بفرۆشێت و ئاستی هەناردەی ساڵانەی غازەكەشی بۆ كەمتر لە (16) ملیار مەتر سێجا كەمی كردووە لەكاتێكدا خاوەنی (16%)ی یەدەگی هەموو غازی جیهانە تەنها دەتوانێت (1%)ی غازەكەی رەوانەی بازاڕەكان بكات، بەڵام ئەمریكا بە (3.3) یەدەگی غاز لەجیهاندا لەساڵی (2020) زیاتر لە (76) ملیار مەتر سێجا غازی هەناردەی بازاڕەكان كردووە و دوای روسیا دووەم وڵات بووە كە زۆرترین غازی فرۆشتووە. لەئێستادا كەنرخی هەر هەزار مەتر سێجا غاز لەبازاڕەكانی جیهان و بەتایبەت ئەوروپا لەنێوان (1700) بۆ زیاتر لە (1900) دۆلاردایە، دەكرێت دەلاقەیەك بێت بۆ ئێران كەخاوەنی زۆرترین غازە لەجیهانداو هەناسەیەك بكاتەوە بەبەری ئابورییە بێ بڕستەكەیدا.
هاوڵاتی كورد لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لەناو خۆیدا ناكۆكەو شیعەش لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیران، ئەوەش گەورەترین گرفتی بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێیە، لەكاتێكدا ناوماڵی شیعە لەسەر ئەو پۆستە دابەشبوون. موقتەدا سەدر وەكو خاوەنی گەورەترین لیستی شیعە كە 73 كورسی هەیە، هەوڵی دانانی سەرۆكی حكومەت دەدات، بەڵام نوری مالكی بە 33 كورسیەوە هەوڵی كۆكردنەوەی بەرەكانی دیكە دەدات بۆ ئەوەیە سەر بكەوێت بەسەر سەدردا. كورد جگە لەوەی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار ناكۆكە، هاوكات پارتی و یەكێتی لەگەڵ یەكێك لەو گروپانە نزیكایەتیان هەیەو بەجیا گفتوگۆیان هەیە. هێشتا كورد و شیعە لەنیو خۆیاندا یەكلایی نەبوونەتەوە لە دیاریكردنی پۆستەكانی سەرۆكی حكومەت و سەرۆك كۆمار، بەڵام سوننە تا رادیەك بێكێشەن و پیدەچێت محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئیستای پەرلەمان پۆستەكە وەرگرێتەوە بەو پێیەی زۆرینەی كورسی سوننەكانی بەدەستهێناوە. سیناریۆكانی پێكهێنانی حكومەت بەپێی نەریتێكی سیاسی كە لەدوای رووخاندنی رژێمی سەدام لە ٢٠٠٣ لەعێراقدا پەیرەو دەكرێت، پۆستی سەرۆكی حكومەت بۆ شیعەكانەو سەرۆك كۆمار بۆ كوردو پەرلەمانیش بۆ سوننەكانە. ئەگەرچی شیعەكان مەرجەعێكی ئاینییان هەیەو زۆرجار بڕیارەكانی لەنیو ماڵی شیعەدا كاریگەری یەكلایی كەرەوەی هەیە، بەڵام لە ١٨ ساڵی رابردوودا ناوماڵی شیعە یەك نەبوون. دیارترین دووبەرەی شیعەی سیاسی لەعێراقدا هەن، كە رەوتێكیان بە حەوزەی نەجەف ناسراون و موقتەدا سەدر رابەرایەتیان دەكات، رەوتەكەی دیكەش بە نزیك لەئێرانن و حەوزەی قوم و سوپای پاسدارانی ئێران ناسراون كە مالكی و هادی عامری و قەیس خەزعەلی نوێنەرایەتیان دەكەن. لەم هەڵبژاردنەدا هەردوو بەرەكە زیاتر لە ١٣٢ كورسیان بەدەستهێناوە، كەزۆرینەیان رەوتەكەی موقتەدا سەدر بەدەستیهێناوە كە خۆی دەبینێتەوە لە ٧٣ كورسی، بەوەش نیوەی زیاتری دەنگی شیعەكانی بردووە، بەڵام نوری مالكی كە ٣٣ كورسی هەیە گەڵ ١٥ كورسی لیستی فەتح و بەنیازە هاوپەیمانێتیەك بكات بۆ ئەوەی كورسیەكانیان بگەیەننە ٩٠ كورسی و پێشی سەدر بكەون. بەڵام موقتەدا سەرد بەتوندی ئەوەی رەتكردەوەو رایگەیاند كە مالكی پێشتر تاقیكراوەتەوەو سەركەوتوو نەبووە. لەئێستادا سێ سیناریۆی دیار هەن بۆ پێكهێنانی حكومەت، كە رەنگە دیارترینیان سیناریۆی سازان بێت ئەوەش بۆ رێگریكردن لەشەڕو ئاژاوە لەنیوان رەوتە شیعییەكاندا. سیناریۆی یەكەم ئەوەیە كە موقتەدا سەدر لەگەڵ سوننەكان و یەكێتی و پارتی حكومەت پێكبێنێت و باڵە شیعەكەی ئێران دوربخاتەوە، كەبریتین لە مالكی و گروپەكانی سەر بەحەشدی شەعبی. لەم سیناریۆیەدا رەنگە یەكێتی رازی نەبێت چونكە لەژیر فشاری ئێراندایەو هەروەها نزیكە لەبەرەی مالكی و فەتحەوە. سیناریۆی دووەم ئەوەیە كە مالكی و سوننەكان و یەكێتی و پارتی حوكمەت پێكبێنن و سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن، پێشتر موقتەدا سەدر لەكابینەكانی پێشوودا چەندین جارێك وەزیرەكانی كشاندۆتەوە لەحكومەت و زۆرجار خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆن نیشانداوە. ئەگەرچی بەهۆی زۆری كورسیەكانیەوە پێناچێت ئەمجارە بەئۆپۆزسیۆن رازی بێت. سیناریۆی سێیەم كە پێشبینی دەكرێت لەهەموویان زیاتر بەرجەستە بێت ئەوەش پێكهێنانی حكومەتێكە لەنێوان كوردو سوننەو هەردوو باڵەكەی شیعە بەسازان، لەو كاتەشدا ئەگەری هەیە كەسێكی هاوشێوەی كازمی دابنرێتەوە كە سەرجەم باڵەكان و ئەمریكاو ئێرانیش پێی رازی بن. موقتەدا سەدر لەچەند رۆژی رابردوودا وتی: «حكومەتی داهاتوو نە سەر بە رۆژئاوا دەبێت نە سەر بە رۆژهەڵات» ئەمەش وەكو ئاماژەیەك بۆ ئێران و ئەمریكا، كە ئەم قسەیەش تا رادەیەك لەسیناریۆی سێیەمەوە نزیكە. سیناریۆی چوارەم بریتیە لەكورد و سوننەو سەرجەم هێزە شیعەكان و سەربەخۆكان و لیستی خۆپیشاندەرەكان، كە ئەم ئەگەرەیان تا رادەیەك دوورە، چونكە پێدەچێت لیستی خۆپیشاندەران بیانەوێت وەكو ئۆپۆزسیۆن بمێننەوە، لەكوردستانیش نەوەی نەوێ بانگەشە بۆ ئەوە دەكات كە دەبێتە ئۆپۆزسیۆن. سیناریۆی پێنجەمیش دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنە بەو پێیەی هەندێ لایەنی شیعە تا ئێستا دانیان بەئەنجامەكاندا نەناوە، بەڵام ئەم ئەگەرەیان ئەگەرێكی لاوازە. مەرجەعیەت دوو پێشنیار دەداتە هێزە شیعیەكان بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا هەموو سەركردەكانی شیعە بانگهێشتی نەجەف بكرێن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری گەورە مەرجەعێكی شیعە، عەلی سیستانی و پەیامی ئەوی پێدەبێت بۆیان، بۆ ئەوەی رای مەرجەعیەتیان پێ بوترێت لەسەر ئایندەی حكومەتی عێراق. بەو پێیەی حەشدی شەعبی بەفەتوایەكی عەلی سیستانی دروستبوو لەساڵی ٢٠١٤ دژی داعش، بۆیە ئەگەری بەشداریپێكردنی كارای هێزە شیعەكان لەحكومەتی دهاتوو بەهێزە، هەم لەلایەن مەرجەعیەت و هەم لەلایەن ئێران و هەروەها باڵی سەدریشەوە بۆ ئەوەی كێشە بۆ حكومەتی دهاتوو دروست نەكەن. بەپێی هەندێك میدیای عێراقی سەرجەم سەركردە شیعەكان بانگی ئەو كۆبوونەوەیە دەكرێن كە لەچەند رۆژی داهاتوودا سازدەكرێت و لەكۆبوونەوەكەدا دوو بژاردە دەخرێتە بەردەم كۆبوونەوەكە، یەكێكیان پێكهێنانی حكومەتە كەهەردوو سەركردەی شیعە موقتەدا سەدرو نوری مالكی رۆڵی گەورەی تێدا دەبینن، ئەویش پێكهێنانی حكومەتێكی تەوافقییە. هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەگەر ئەو كۆبوونەوەیە شكستی خوارد ئەوا حكومەتی كازمی تا شەش مانگی تر دەمێنێتەوە وەك حكومەتی كاربەڕێكەر و لەمانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ لەكاتی یاسایی خۆیدا هەڵبژاردن دووبارە دەكرێتەوە. وەك ئەو میدیایانە باسی دەكەن، ئامانج لەكۆبوونەوەكە چارەسەری ئەو ناكۆكیانەی نێوان شیعەیە كەهەڕەشە لەعێراق دەكەن و مەرجەعە گەورەكەی نەجەف دەیەوێت شیعە بەیەكگرتوویی بمێنێتەوە. مالكی شەڕی بردنەوە لەگەڵ سەدر دەكات هەریەك لە رەوتی سەدر بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدرو نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بەدوو ئاراستەی جیاواز هەوڵی پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی و پێكهێانی حكومەتی نوێی عێراق دەدەن. سەدر لیژنەی دانوستاندنی بۆ قسەكردن لەگەڵ لایەنەكان دیاریكردووە و چەندین جار جەختی لەوەكردووەتەوە، سەرۆكوەزیرانی داهاتوو سەدری دەبێت. نوری مالكی كە دووخول سەرۆكوەزیران بووە، چاوی لەوەیە جارێكی دیكە ببێتەوە سەرۆكوەزیران، ئەوەش لەڕێگەی پێكهێنانی لیستێك كە خاوەنی 92 كورسیی پەرلەمانی بێت، ئەوەش لەگەڵ هاوپەیمانیی فەتح و چەند لایەنێكی دیكە. هەروەها بەرەی فەتح پاڵپشتی ئەم لیستە دەكات و دەیەوێت یەكێتیش قەناعەت پێبكات بچێتە ریزەوە. محموود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە رووداوی راگەیاند «پشت بەخودا برایانی كوردیشمان لەگەڵ دەبێت و بەربژێریشمان بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز نوری مالكی دەبێت». لای سەدرییەكان، نوری مالكی كۆتایی هاتووە، تاقیكراوەتەوە و چی دیكە تاقی ناكرێتەوە. بەڵام دۆخەكە هەر جۆرێك بێت، هەوڵەكانیش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی لایەنەكان بگەنە سازان و لەسەر كەسێكی دیاریكراو رێكبكەون. د. تاڵب كەریم، مامۆستای زانكۆو شرۆڤەكاری سیاسی دەڵێت «پێموایە هێزە سیاسییەكان دەگەنە كەسێك بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران، بەڵێ رەنگە هەندێك دواكەوتن هەبێت، بەڵام دواجار دەگەنە رێككەوتن لەسەر كەسێك. پرسیارەكە ئەوەیە ئەو كەسە دەبێت كێ بێت و ئایا دەكرێت بەڕێز كازمی بێت، بەڵێ دەكرێت ئەو بێت. پێموایە كازمی جێگەی پەسەندنی لایەنە سیاسییەكانە، رەوتی سەدر لاری نییەو بەڕێز حەلبوسی كێشەی نییە؛ هەروەها رەزامەندی جەماوەریی و هەرێمیشی لەسەرە، بەڵام ناتوانرێت پێشبینی بكەیت لەدوایین چركە ساتەكاندا لەدۆخی سیاسیدا چی روودەدات، چونكە دۆسیەی عێراقی ئاڵۆزە.» لەم هەڵبژاردنەدا رەوتی سەدر بەبەدەستهێنانی 73 كورسی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن و هاوپەیمانی تەقەدوومی محەممەد حەلبوسی 37 كورسی و سەربەخۆكان 35 كورسی و دەوڵەتی یاسا 33 كورسیان بەدەستهێناوە. كورسییەكانی هاویمانی فەتحیش لە 48 كورسییەوە بۆ 15 كورسی كەمبووەتەوە. كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار؟ جگە لەبەرهەم ساڵح، هەریەكە لەمەلا بەختیار و لەتیف رەشید چاویان لەوەیە كە ببن بەكاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هەریەك لەئازاد بەرواری و فواد حسێن و هۆشیار زێباریش كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبن، ئەوەش بەپێی وتەی راوێژكارێكی پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق. عەبدوڵا عەلیاوەیی راوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، «پارتی پێداگری دەكات بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆكی كۆماری عێراق وەربگرێت، كاندیدەكانیشی پێكدێت لە ئازاد بەرواری و فواد حسێن و هۆشیار زێباری.» لەبارەی رێككەوتنی نێوان پارتی و رەوتی سەدریشەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، ئەو راوێژكارەی پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق باسی لەوەكرد، لایەنی رەوتی سەدر لەگەڵ پارتی كۆبووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە. وتیشی، پارتی یان هەر لایەنێكی تر نابێت خۆی بكات بەلایەندار لە نێوان كێشەی ماڵی شیعەداو «كورد دەبێت چاوەڕێی سەدرو مالكی بكات ئینجا گفوگۆ بكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.» ئەو راوێژكارەی پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، رەوتی سەدر لەسەرجەم گروپە شیعەكان كورسی زیاتری هێناوەو ئەگەر گروپە شیعەكان هاوپەیمانی پێكنەهێنن، ئەوا پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ موقتەدا سەدر دەبێت. لەبارەی رۆڵی ئێرانیشەوە، عەبدوڵڵا عەلیاوەیی ئەوەی خستەڕوو، ئێران و مەرجەعیەتی شیعە پشتگیری مالكی دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و مالكی شانسی زیاترە پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگرێت. دەشڵێت، «ئەگەر مالكی ببێتە سەرۆك وەزیران بۆ كورد باشە.» پاش كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هەردوو وتەبێژی یەكێتی و پارتی لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەشدارییان كردو رایانگەیاند كە ئامانجی هەردوولا «یەكڕیزییە». ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنفرانسەكەدا وتی: «پۆستی سەرۆك كۆماری هی یەكێتییە و باوەڕ ناكەم گرفتێك لەوبارەیەوە هەبێت و شایستە داراییەكان و مافەكانی خەڵك ئەولەویەتە بۆ یەكێتی نەك پۆست. « وتەبێژی یەكێتی وتیشی: «لەهەرێم و بەغدا پێویستمان بەیەكڕیزییە و لەوبارەیەوە سەردانی هەموو لایەنەكان دەكەین و هەموو هەوڵەكانمان ئەوەیە كە كورد یەكڕیز بێت و لەئێستاشدا وەفدێكمان لەبەغدایە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەكان». وتیشی: «هەموو هەوڵمان ئەوەیە یەكڕیزو بەیەك بەرنامەی كوردستانی بچینە بەغداو لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باسمان لەهەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی عیراق كرد.» هەروەها مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند «سەردانێكی دۆستانەی یەكێتیمان كرد بۆ رەوینەوەی نیگەرانییەكان و پێویستمان بەدانیشتن هەبوو و هەروەها سەردانی لایەنەكانی دیكەی كوردستانیش دەكەین» . وتیشی: «ئامانجی یەكێتی و پارتی یەكڕیزییە و گفتوگۆمان لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار نەكردووە، بەڵام پۆستی سەرۆك كۆماری پشكی كوردە.» مەحمود محەمەد وتیشی: «لیژنەی هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا پێكهاتووە بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك.» سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار، مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستابن رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەموو لایەنەكان كراوە لەساڵی 2003 بەردەوامە، ئەوەی یەكلابووەتەوە كە پۆستی سەرۆككۆمار بۆ كوردە، بەڵام بۆ كێ دەبێت «كەوتووەتە سەر گفتوگۆكانمان.» داوایشی كرد لایەنەكانی عێراق لێیان بگەڕێن كە كورد لەنێو خۆدا ئەو پۆستە یەكلابكاتەوە. سەبارەت بەوەی كە ئایا پۆستەكە دەدرێتەوە بەیەكێتی وتی: «ئەوە شیاوی گفتوگۆیە.» كێن ئەوانەی هەڕەشە دەكەن؟ هەندێك لایەنی سیاسی ئامادەن ئاسایشی وڵات تێكبدەن، ئەگەر لایەنێك بەتەنیا حكومەت پێكبهێنێت، ئەوەش بەپێی قسەی ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی بەرەی نیشتیمانی. ئەیاد عەللاوی، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: «ئەگەر دیالۆگ نەكرێت وڵات زیانی بەردەكەوێت. هەندێك لایەنی سیاسی ئامادەن ئاسایشی وڵات تێكبدەن، ئەگەر بێت و حكومەت لەلایەن یەك لایەنەوە پێكبهێندرێت، ئەوانە ئەوەیان بەمن وتووە.» عەلاوی ناوی لایەنەكەی نەهێنا، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی نزیك لەئێران كەشكستیان هێناوە لەهەڵبژاردن چەند جارێك رایانگەیاندووە ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكاندا كراوەو هەڕەشەیان كردووە. بەڵام كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا جەخت دەكاتەوە لەوەی ئەو دوا ئەنجامانەی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی هەفتەی رابردووی وڵاتەكە «ئاماژەیەكن بەپاكترین هەڵبژاردن بەپێی گەواهیدانی لایەنە سیاسییەكان و چاودێرانیش.» كۆمیسیۆن لەڕاگەیەندراوێكدا وتی «كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكەوتۆتە ژێر هیچ فشارێكەوەو هەموو لایەنەكان مافی تانە لێدانیان هەیە و ئەم دوا ئەنجامانەش كەبڵاوكراونەتەوە تا دادگای باڵای عێراق پەسەندیان نەكات، نابنە ئەنجامی فەرمی بۆ هەڵبژاردنەكەی 10ی مانگی 10ی ساڵی 2021.» هاوكات لایەنەكانی خۆیان بە «ئەنجومەنی هێزی بەرگریكار لەعێراق» ناوزەد دەكەن، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردۆتەوەو بەزمانێكی توند رەخنەیان لەكۆمیسیۆن گرت. لەڕاگەیەندراوەكەیاندا ئەو لایەنانە دەڵێن «دەستی دەرەكی لەئەنجامەكانی هەڵبژاردندا هەبووە و دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیش بەسەرپەرشتی حكومەت بووە و ئەمانەش بوونەتە هۆكاری شكستی كاری كۆمیسیۆن و نەتوانێت لەبەرامبەر خواستە دەرەكییەكاندا هەڵوێستی هەبێت، ئەمەش وڵاتەكە دەبات بەرەو كەناری داڕمان.» ئەو لایەنانەی ئەو راگەیەندراوەیان مۆر كردووە دەڵێن «وەها چاوەڕوانمان دەكرد كۆمیسیۆن ئەو رێبازە هەڵەیەی چاك بكردایەتەوە تا قەیران رووینەدایە، بەڵام پێداگرتنێكی سەرسەختانە دەبینرێت بۆ نانەوەی قەیرانی زیاتر لەڕێی سووربوون بەوەی درێژەبدرێت بەو رێبازە هەڵەیە.» ئەم هێزانەی خۆیان بەهێزی بەرگریكاری عێراقی ناودەبەن لەڕاگەیەندراوەكەشیاندا دەڵێن «عێراق هەمیشە رێگر بووە لەهەموو ئەو پڕۆژە قێزەونانەی گەلی عێراق بەئامانج دەگرن.» ئەم ئەنجومەنەش داوا لەخەڵكی عێراق دەكات و هانیشیان دەدات بۆ خۆپیشاندان و رژانە سەر شەقامەكان دژ بە وەكو دەڵێت «ئەو پیلانگێڕیانەی بەرامبەر خەڵكی عێراق دەكرێن.» ئەو لایەنانەی ئەم ئەنجومەنەیان پێكهێناوە، لەوانە، كەتائیبی حزبوڵا و عەسائیب ئەهلولحەق و نوجەبا و كەتایبی سەیدولشوهەدا، بەوە ناسراون كە سەر بەكۆماری ئیسلامی ئێرانن شیعە سەنگی جارانیان نەماوە و كوردیش یەك گوتار نییە پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردنەكە كەوتنە تانەلێدان و تاوانباركردنی كۆمیسیۆن كەهەوڵی ساختەكاری و گۆڕینی دەنگەكانیان دراوە. شیعەكان لەهەڵبژاردنی رابردودا خاوەنی ١٦٧ كورسی بوون، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەكان خاوەنی ١٣٢ كورسین، جگە لەوەش هاتنی سەربەخۆكان جیاوازییەكی تری ئەم هەڵبژاردنە بوو. بەرەی فەتح كەنوێنەری ئەو میلیشایانەیە كە نزیكن لەئێرانن، سەرەڕای ئەوەی كە ١٢٠ هەزار چەكداریان هەیە نەیانتوانی دەنگی چەك زاڵ بێت و كاریگەری لەسەر دەنگدەر هەبێت، فەتح بەو گۆڕانكاریانەش لەدەنگەكانیان كراوە ١٥ كورسیەكیان هێناوە كە لە رابردوو خاوەن ٤٨ كورسی بوون. كورد لەم هەڵبژاردنە زیاتر لە ٦٠ كورسی هێناوە، بەڵام خاڵی لاوازی كورد ئەوەیە یەك گوتاری سیاسی نیشتیمانی نیە. لەگەڵ ئەوەی كورسیەكانی زیادی كردوە، بەڵام كورد لەچاو ساڵانی رابردوو لاوازتر دەردەكەوێت، ئەگەر وەكو پێكهاتەیەك نەچنە نێو پرۆسەی دانوستان لەگەڵ لایەنە شیعەكاندا. دووشمەی رابردوو شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانیان كردو لەگەڵ هەریەكە لەیەكێتی و گۆڕان و سۆسیالیست كۆبوونەوە. وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی سەردانەكەیان بۆ سلێمانی وتی «ویستی ئێمە دروستكردنی یەكڕیزییە تاوەكو بتوانین ئەو مافانەی هەمانە بیانپارێزین و ئەوانەی بەدەستنەهاتوون، بەدەستیان بهێنین. كێ پارێزگاری لەمافی كورد بكات، بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ ئەو دەبین.» وتیشی «هەوڵی پارتی ئێستا بۆ ئەوەیە كەئەو شتانەی لەكارنامەی حكومەتی داهاتووی عێراق دەنووسرێن، لەبەرژەوەندیی خەڵكی هەرێمی كوردستان و هاونیشتمانیان بێت. ئەوەش پشتیوانیی هەموو لایەنەكانی هەرێمی كوردستانی پێویستە.» پێدەچیت لە رۆژانی داهاتوودا یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی دیكە ئەنجامبدەن، بەو پێیەی مەحمود محەمەد وتی «لەم كۆبوونەوانەدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەت شتێكی وامان باس نەكرد، چونكە ئامانج لەسەردانەكە، دۆستانە بوو و بۆ رەوینەوەی ئەو نیگەرانییانە بوون كە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن دروستببوون. بێگومان سەردانی دیكە دەبن و لیژنەی تایبەت دروست دەبن بۆ ئەوەی بزانین چۆن پێكەوە كاربكەین و لەسەر ئەو پرەنسیپانەی پێشتر دامانناون بەشداریی حكومەت بكەین.» مەحمود محەمەد پێی وایە كە عێراق بەلایەنێكی دیاریكراو بەڕێوەنابرێت، وتی «كورد دەبێت وەكو نەتەوەی دووەم بەشداربێت لەدەسەڵات و بڕیاردان، دەبێت هەموو لایەنەكان پێكەوە بەشداربین لەبەڕێوەبردنی عێراق.» گۆڕان لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێنا، لەبارەی مامەڵەی پارتی لەگەڵ گۆڕان، مەحمود محەمەد وتی: «گۆڕان ئەگەر كورسیی پەرلەمانیشی نەبێت، بزووتنەوەیەكە بوونی لەگۆڕەپانی سیاسیی كوردستان هەیەو قورسایی و جەماوەری خۆی هەیە... وەكو ئەوەی ئێمە رێككەوتنی ئیداری و سیاسیمان لەگەڵ گۆڕان هەبووە، تاوەكو ئێستا بەردەوامن و بۆیە پێكەوە دانیشتین و زۆر دۆستانە گفتوگۆمان كردو لەسەر كۆمەڵێك بابەتی گرنگ هاوڕابووین.» لەبارەی هەڵوێستی یەكێتیشەوە، مەحمود محەمەد وتی «هەردوولامان لەسەر ئەوە هاوڕابووین كە بەڵێ، دەبێت هەموو كوردستانییەكان پێكەوە لەم پرۆسەیەدا بەشداربن و پشتیوانی بكەن بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو ئاڵنگارییانە ببینەوە كە لەداهاتوودا رووبەڕوومان دەبنەوە.» تێڕوانینێكی باو هەیە كەدەڵێت، پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەدرەوە نزیكە و یەكێتیش لەمالكی و خەمیس خەنجەر، وتەبێژی پارتی لەم باریەوە وتی: «كام لایەن زیاتر نزیك بێت لەوەی پارێزگاری لەمافەكانی كورد بكات و باوەڕیان وابێت كەكێشە هەڵپەسێراوەكان چارەسەردەكرێن، لەگەڵ ئەو لایەنە بەشدار دەبین.»
عەمار عەزیز نزیكەی هەفتەیەكە مامۆستایانی وانەبێژ لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا بایكۆتی دەوامیان كردووەو گردبوونەوە دەكەن و سوورن لەسەر بەردەوامیدان بەبایكۆتی دەوام تا فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەردەچێت. لەهەرێمی كوردستاندا 21 هەزار مامۆستای وانەبێژ لەخوێندنگاكاندا خزمەت دەكەن و وەزارەتی پەروەردەش بۆ پڕكردنەوەی كەمی میلاكاتی بەكاریاندەهێنێت. عەلی رەئووف ، نوێنەری گشتی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: " چەندین ساڵە داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین چارەنووسی وانەبێژان یەكلایی بكاتەوە، لەكۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پەروەردە بڕیاریان داوە كە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكەن، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك دەرنەچووە ، ئێمە تەنها بەدامەزراندن بایكۆت دەشكێنین". هەروەها عەلی رەئووف باسی لەوەشكرد، لەهەفتەی ئاییندە بڕیارە دوایین كۆبوونەوە لەنێوان هەرسێ نوێنەرانی وانەبێژان لەسەرتاسەری كوردستان ئەنجامبدرێت، ئەگەر لەو كۆبوونەوەیە بڕیاری كۆتایی كەدامەزراندنیانە دەرنەچێت ئەوا لەبەردەم بینای حكومەتی هەرێم لەهەولێر خێوەت هەڵدەدەن، وتیشی:" لەوێش دەبین تا چارەنووسی وانەبێژان یەكلایی دەكرێتەوە ، داواش لەهەموو پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە هەر پەروەردەیەك خێوەتی تایبەت بەخۆی هەبێت ، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافی خۆمان نابین". هاوكات، كاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و كەركوك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەكرد كە " رۆژانە مامۆستایانی وانەبێژ تووشی سوكایەتی و هەڕەشە دەبن، لەچەند رۆژی رابردوو لەیەكێك لەخوێندنگاكانی سلێمانی بەڕێوەبەرێك شەقێكی لەمامۆستایەكی ژن داوە كە هاوكات ئەو مامۆستایە دایكیشە، تەنها لەسەر ئەوەی كە مامۆستاكە وتوویەتی بۆچی جیاوازی لەنێوان مامۆستای وانەبێژ و مامۆستای دامەزراو دەكەی ، لەسەر ئەم كەیسە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی و وەزیری پەروەردە دەكەم ئەگەر هیچ هەڵوێستیان نەبێت كەیسەكەی دەدەم بەدەزگا راگەیاندنەكان ". كاروخ عەبدوڵڵا پێشیوابوو كە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن ، سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرانی خوێندنگاكان" هەڕەشە لەمامۆستایانی وانەبێژ دەكەن"، بەڵام خۆشبەختانە هەڕەشەكانیان هیچ كاریگەری لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ نەكردووە. نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی و كەركوك دەشڵێت كە لەكۆبوونەوەی هەرسێ لایەنی حكومەت پێشنیاركراوە بۆ هەر وانەبێژێكی بڕوانامەی دبلوم مانگانە 300 بۆ 350 هەزار خەرج بكرێت ، بۆ بەكالۆریۆس 400 بۆ 450 دینار خەرجبكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ دەرنەچووە. دژوار شەماڵ، ناوی وانەبێژێكە لەسنوری پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: " بەرپرسانی پەروەردە لەسنوری پارێزگای دهۆك هەڕەشەی فەسڵكردن لەدەوام لەئێمە دەكەن ، بۆیە ئێمە ناتوانین بایكۆتی دەوام بكەین یان بەشداربین لەخۆپیشاندان، بەدواداچوونی ورد لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ دەكەن ئەگەر نیازی خوپێشاندانیان هەبێت یان بایكۆتی دەوام بكەن رێگا نادەن كەمافی خۆمانە دامانبمەزرێنن". "داواكاری خۆمان ئاراستەی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كردووە ، ئەوان لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردە كۆدەبنەوە ، هیوادارین ئەمە دواینجار بێت و حكومەتی هەرێم چارەسەرێكی ریشەیی و لەبەرژەوەندی وانەبێژان بڕیار بدات تا ئێمەش لەم سەرئێشەیە رزگاربین"، دژوار شەماڵ وای وت. مەهدی خەلیل ، بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش بە( هاوڵاتی )ی وت " ئێمە هەزار و 650 مامۆستای وانەبێژمان هەیە، پەروەردەی ئاكرێش زیاتر لە 2 هەزار وانەبێژی هەیە ، پشكی شێری وانەبێژان سنوری پارێزگای دهۆك دكەونە سنوری پەروەردەی بەردەڕەش و ئاكرێ ، لەچەند رۆژی رابوردوو كۆمەڵێك مامۆستای وانەبێژ بایكۆتی دەوامیان كردبوو ، ئێمە هەڕەشەو فشارمان لەهیچ وانەبێژێك نەكردوە، تەنها لەڕێگای ئەنجومەنی باوكان و موختارەكان وتوومانە حەزدەكەین ئەو مامۆستایانە بگەڕێنەوە سەر دەوامی خۆیان ، ئەگەر هەر نەگەڕێنەوە ئێمە ئەوكات ناچاردەبین وانەبێژێكی تر بێنین، ناكرێت خوێندكاران بەبێ مامۆستابن ". مەهدی خەلیل وتیشی: " هەموو پەروەردەكانی سنوری پارێزگای دهۆك سێ بژاردەیان داوەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆك كەئەوانیش ، یەكەم ئەگەر لەتوانای حكومەتدا بێت وانەبێژان بكرێن بەهەمیشەیی، دووەم كرێی وانەبێژیان زیاد بكرێت ، سێیەم مانگانە بڕە پارەیەكیان بۆ دابین بكرێت بەشێوەی مەقتوعە، ئەو سێ بژاردەیە ئاراستەی وەزیری پەروەردە كراون، وەزیری پەروەردەش لەگەڵ وەزیری دارایی و ئەنجومەنی وەزیران تاووتوێی ئەو بژاردانە دەكەن ". "تائێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی بۆ وانەبێژان دەرنەچووە ، بەڵام هەموو دەزگا پەیوەندیدارەكان لەسەر خەتن تا ئەم كێشەیە چارەسەربكرێت ، ئێمە لەپێش هەموو كەسێك حەزدەكەین كێشەی وانەبێژان چارەسەربكرێت چونكە لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدایە". رۆژی 17ی تشرینی یەكەم وەزارەتی دارایی و ئابوری راگەیەندراوێكیان لەسەر چارەسەركردنی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوكردەوە، تێدا هاتووە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەك لەوەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووە، هەرسێ لەسەر ئەوە رێككەوتن ، كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری كۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی كێشەكە بەمیكانیزمێكی نوێ چارەسەربكرێت "
عەمار عەزیز زەید موحەمەد فارس، كەهاوكات ئاغای گوندێكە، لە 2010 تائێستا 103 پارچەزەوی بەبێ بەرامبەر لەسەر ئەو گەنجانەی تازە هاوسەرگیریان كردووە دابەشكردووە. گوندی دۆلیجان دوو هەزارو 250 كەس نیشتەجێن كە 410 خێزان دەكات كە سەر بەقەزای بەردەڕەشە لەسنوری پارێزگای دهۆك، ئاغای گوندەكە بۆ هەموو ئەوانەی ژیانی نوێی هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن 250 مەتر زەویان بەبێ بەرانبەر بۆ دابین دەكات. سەلمان موحەمەد چافشین ، موختاری گوندی دولێجانە لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « زەید موحەمەد فارس ، ئاغای گوندی دولێجان زۆر هاوكاری نیشتەجێبووانی گوندی دولێجان دەكات، هەر گەنجێك هاوسەرگیری بكات یان خێزانێك لەماڵدا شوێنەكەیان بەرتەسك بێت، ئەوا شێخ زەید پارچەزەویەكی 250 مەتری بێ بەرامبەریان پێدەدات». ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد لەساڵی 2010 تائێستا (103) پارچەزەوی بێ بەرامبەر بەسەر ئەو گەنجانەدا دابەشكردووە. «هەر گەنجێكی گوندەكە داوا لەشێخ زەید بكات بەبێ دوودڵی پارچەزەویەكی پێدەدات، شانازی بەو كارەی شێخ زەید دەكەین، ئێستا كێشەی سەرەكی لەبەردەم گەنجان بەتایبەت ئەوانەی تازە هاوسەرگیری دەكەن نەبوونی پارچەزەویەكە یان خانووە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەم كێشەیە لەگوندەكەماندا نیە»، سەلمان موحەمەد جاڤشین وادەڵێت. شڤان سادق، خەڵكی گۆندی دولێجانەو یەكێك لەو گەنجانەی كە پارچەزەویەكی بێ بەرامبەر وەرگرتووە بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە لەساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیریی پێكهێناوەو خانووی باوكی زۆر گەورە نیەو شوێنی هەموویان نەدەبووەوە، وتیشی:»دوای ماوەیەك حەزمكرد خانووەیەكی سەربەخۆ بۆ خۆم دروست بكەم، داوام لەشێخ زەید كرد تا پارچەزەویەكم پێبدات، بەخۆشحاڵییەوە پارچەیەزەویەكی 250 مەتری بەبێ بەرامبەر پێداوم ، لێرەوە زۆر سوپاسی ئەو دەكەین كە هاوكاری من و دەیان گەنجی تری كردووە ، هیوادارین نموونەیان زۆر بێت «. شڤان سادق ئەوەشی خستەروو كە «ئەگەرئەو پارچە زەویە وەرم نەگرتایە دەبوو بە پارە بیكرم یان گوندم بەجێبهێشتایە ئەوەش بۆ من زۆر قوڕس دەبوو، چونكە دایك و باوكم و تەواوی خزم و كەس وكارم لەناو گوندا دەژین ، دۆخی دارایی منیش رێگای نەدەدا بچم لە شارێك یان هەر شوێنێك پارچە زەویەك بە پارە بكڕم». زەید موحەمەد فارس، ئاغای گوندی دولێجان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «مێژووی دابەشكردنی پارچەزەوی بۆ سەر خەڵكی گوندەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باب و باپیرانم، ئێمەش هەمان رێبازی ئەومان گرتووەتەبەر، ئەمە ئەركی خۆمانەو تا لەژیاندا بین دابەشكردنی پارچەزەوی بێ بەرامبەر بۆ خەڵكی گوند بەردەوام دەبێت، پێكهێنانی هاوسەرگیری لەمكاتەدا بۆ گەنجان قوڕسە، بۆیە ئێمە دەمانەوێت ئەو بارە قورسە لسەر ملی ئەوان كەمێك سووك بكەین تابتوانین بەئاسانی و بێ كێشە ژیانی هاوسەری پێكبێنن». «هەر گەنجێك لەگوندی دولێجان بەتایبەت ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان پێكهێناوە داوا لەمن بكات پارچەزەویەكی پێبدەم ئەوا بێ دوودڵی پێی دەدەم ، بۆ من دڵخۆشكردنی ژن و پیاوێك لەهەموو ماڵی دونیا بەقیمەتترە ، زەید موحەمەد فارس وا دەڵێت
شاناز حەسەن بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی جەخت لەوەدەكاتەوە زیاتر لە 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم لەئێستادا خاوەنی كارتی ڤاكسینن و دەتوانن بۆ گەشتكردن بەكاریبهێنن و دەشڵێت:» لەئێستادا خەڵكی كەمتر ڤاكسین وەردەگرن». حەربی كەتۆ ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» لەئێستادا 40 هەزار هاووڵاتی هەرێم كارتی ڤاكسینیان بۆ دروستكراوە و نموونەیە، هەیە گەشتی وڵاتە ئەوروپیەكانیشی پێكراوە». ئەم بەڕێوەبەرە زیاتر روونیكردەوە و وتی:» هەر كەسێك دوای وەرگرتنی دوو ژەمە ڤاكسین لەهەرێمدا، كارتی ڤاكسینی بۆ دروستدەكەین و دەتوانێت لەگەشتكرندا بەكاریبهێنێت». وەزارەتی تەندروستی لەسەرەتای مانگی 9وە دەستیكردووە بەدروستكردنی كارتی ڤاكسین وەك زۆربەی وڵاتانی جیهان لەبری وەرگرتنی پشكنینی كۆرۆنا پشتی پێدەبەسترێت. حەربی كەتۆ، زیاتر شێوازی كارتەكەی روونكردەوەو وتی:» لەسەر كارتەكە كۆدێك هەیە لەهەر وڵاتێك ئەم كۆدە درایە كۆمپیوتەر، دێتەوە ناو سیستمەكەی ئێمەو زانیاری تەواو لەسەر كەسەكە رووندەكاتەوە وەك ئەوەی تەمەن و لەدایكبوون و لەچ پارێزگایەك ڤاكسینی وەرگرتووەو ژەمی یەكەم و دووەمی چۆن وەرگرتووە». لەهەرێمی كوردستان دوای ئەوەی ڤاكسین گەیشت و هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو روویان كردە ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین، تائێستا یەک ملیۆنو سەد هەزار کەس هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە. حەربی كەتۆ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەئێستادا خەڵكی بەڕێژەیەكی كەمتر روو لەناوەندەكانی ڤاكسین دەكەن و وتیشی:» ماوەیەك خەڵكێكی زۆر بەلێشاو ناوی تۆمار دەكرد، بەڵام لەئێستادا بەو ئاستە نییەو كەمتر بووەتەوە».
ئەندامێكی لیژنەی دارایی بۆ هاوڵاتی: مانگانە داهاتی حكومەت 290 ملیار دیناری زیاترە لە كۆی خەرجیەكان
شاناز حەسەن ئهندامێكى لیژنهى دارایی لهپهرلهمانى كوردستان رایگەیاند:" وەڵامەکانی حکومەت بۆ بودجەو داهاتو خەرجی پەسەند ناکەین". دهشڵێت:"هەرێمی کوردستان مانگانە 290 ملیار دیناری زیاترە لەخەرجییەکانی مانگانە بۆ هەموو بوارەکان". ئەمڕۆ چوارشهممه 20ی تشرینی یەکەمی 2021، عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"بهژماره (116) له 25ى 7ى 2021 داوام لەوەزارەتی دارایی کرد هۆکاری ئامادەنەکردنی یاسای بودجەو نەناردنی بۆ پەرلەمان بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەسەریەک ڕونبکاتەوە، بەنوسراویان وەزیری دارایی وەڵامی داوینەتەوە، لەوەڵامەکەدا لەلایەک کەمتەرخەمییەکە لەکۆڵی وەزارەت دەکاتەوەو ئەیخاتە ئەستۆی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو ئەڵێت ئێمە لە2017وە بەردەوام ڕەشنوسی یاسای بودجەمان ئامادەکردوەو ناردومانە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە". دهشڵێت:"لەلایەکی ترەوە هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بودجەی هەرێم پشت بەداهاتی پشکی هەرێم لەبودجەی عێراق دەبەستێت، ئەوەش چەند جارێکە گۆڕانکاریی تێدادەکرێت، بۆیە نەتوانراوە یاسای بودجە ئامادەبکرێت!". ئهو پهرلهمانتاره وتیشی:" ئهو دوو هۆکارە هیچیان هۆکارو پاساوی ڕاستەقینەنین، ئەوەی کەمێک شارەزایی لەیاساو بواری ئابوریو دارایی هەبێت، دەزانێت ئەم هۆکارو پاساوانە پەسەندنین بۆ نهبونی یاسای بودجه، چونکە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران لەسەرەتای تشرینی یەکەم، واتە مانگی (10)ی هەر ساڵێکی دارایدا پڕۆژەیاسای بودجەی خۆی بنێرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکرێتو پەسەندبکرێت، بەڵام جگە لەساڵانی ڕابردوو، وا ئەمساڵیش لەکۆتایی مانگی (10) نزیکدەبینەوەو هیچ باسێک لەپڕۆژەیاسای بودجە نییە". گوڵپى ئاماژه بهوهشدهكات، "لەساڵی 2014وە هەرێم خۆی بەرپرسیاری سیاسەتی ئابوری خۆی لەئەستۆگرتوە، هەروەها چاوەڕوانی بەشە بودجەی بەغدا ڕاست نییە، چونکە ئەنجومەنی وەزیران دەتوانێت بەداهاتی خۆی (کە ئێستا داهاتێکی گەورەیە) یاسای بودجە دابڕێژێتو لەپەرلەمانەوە پەسەندبکرێت، پاشان هەر بڕە پارەیەکیش لەبەغداوە گەیشتە هەرێم بەپاشکۆیەک بۆ بودجەی هەر ساڵێک لەپەرلەمانەوە پەسەندبکرێت یان هەمواربکرێت، یان وەک وەفر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت". سهبارهت بهداهاتى مانگانهى ئێستاى ههرێم ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت:"حکومەتی هەرێم بەشێوەی کرداری داهاتی خۆی هەیە کە تەنها خۆی بەرپرسیارێتیو بەغدا هیچ ئاگاداری داهاتو خەرجییەکانی نییە، لەئێستادا نرخی جیهانی نەوت نزیکەی (85) دۆلارە، واتە نەوتی هەرێم بەنزیکەی (70) دەفرۆشرێت، بەمجۆرە داهاتی نەوت نزیکەی (700 ملیار دینار)ی مانگانەیە پاش لێدەرکردنی خەرجییەکان". ئهو پهرلهمانتاره جهختیكردهوه، "هەرێمی کوردستان مانگانە داهاتی زیاترە لە(یەک ترلیۆنو دوو سەدو چل ملیار دینار)ی مانگانە، کە (290 ملیار دینار)ی زیاترە لەخەرجییەکانی مانگانە بۆ هەموو بوارەکان کە (950 ملیار دینار)ن بەموچەی تەواویشەوە، ئیتر بۆ ناکرێت ئەم داهاتو خەرجیانە لەچوارچێوەی یاسای بودجە ڕێکبخرێن؟ چی ڕێگرە؟ کێ ڕێگرە؟ ئەنجومەنی وەزیران پارەی کوردستان چی لێدەکات؟".
شاناز حەسەن لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی لەبەنداوی دوكان هۆشداری دەدات كە بەهۆی نەبارینی بارانەوە ملیارێك مەتر سێجا بەنداوەكە كەمیكردووەو دەشڵێت:» تەنها بەبەرزی دوو مەتری بەنداوەكە شیاوە بۆ خواردنەوە دوای ئەوە رەنگ و تامەكەشی دەگۆڕێت». بەنداوی دوكان ئاوەكەی نزیك دەبێتەوە لەپیسبوون بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی ئاو لەو بەنداوەداو لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوەكەش ئاماژە بەوە دەدات گەر زوو باران نەبارێت لەو مەترسییە گەورەیە نزیك بووینەتەوە. سەلام نەجم، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی لەبەنداوی دوكان، لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:»لەئێستادا رەنگی ئاوەكە جێگیرەو كێشەی نیە، بەڵام رێژەكەی بەشێوەیەك كەمبۆتەوە كەڕۆژانە پێنج سانتیمەتر كەمدەبێتەوە و ئاستی ئاوەكە دادەبەزێت، بۆیە تەنیا بەبەرزی دوو مەتری ماوە بگاتە ئەو حاڵەتەی رەنگەكەشی و بۆنەكەشی بگۆڕێت و بۆ خواردنەوە نەشێت». ناوبراو ئەوەشی دووپاتكردەوە ئاوی بەنداوەكە رەنگەكەی و بۆنەكەی دەگۆڕێت، كە ئەو ماددانەی لەژێر ئاوەكەدان رێژەی ئۆكسجینی تێدا كەمەو دەئۆكسێت و گازی كبریتیتی هایدرۆجین دەردەكات و بۆنەكەی وەك غازی ماڵانی لێدێت و بۆن و رەنگەكەشی بەهۆی جۆرە قەوزەیەكەوە كە لەبنكی ئاوەكەدا دروست دەبێت ئەو حاڵە لەئاوەكەدا دروستدەكات. بەبەراورد بەساڵانی پێشوو لەئێستادا ئاوی دوكان ملیارێك مەتر سێجا ئاوی كەمترە لەساڵانی رابردوو، واتە ئێستا 2,3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە، كە پێنج مەترو نیو ئاو كەمتری تێدایە بەراورد بەساڵانی دیكە لەم وەرزەدا
شاناز حەسەن مامۆستایانی وانەبێژ لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە گردبوونەوە و داوایانکرد حکومەتی هەرێم بە دەم داواکارییەکانیانەوە بچێت و بەهەمیشەیی دابمەزرێندرێن و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەماژبکرێت، دەشڵێن، بەپێچەوانەوە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن. ئەمڕۆ سێشەممە ، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، دەستەی سەرپەرشتیاری مامۆستایانی وانەبێژ لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەش دەکەن، داوا دەکەن حکومەتی هەرێم بێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچون، هەلی دامەزراندنی هەمشەییان بۆ بڕەخسێنێت. ئەوەش هاتووە، داواش دەکەن لەکاتی دامەزراندنیاندا بەهەمیشەیی پێویست دەکات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربکرێت و وەڵامی هەردوو داواکارییەکانیان لە زوترین کاتدا بدرێتەوە. یەكێك لە مامۆستا ناڕازییەكانی سونری پارێزگای سلێممانی بۆ هاوڵاتی دوا و وتی:" تەنیا داواكاری ئێمە دامەزراندنی هەمیشەییە چونكە دەزانین هەموو ناوەندەكان پێویستیان بە ئیمەیە و داواكاریەكەمان ڕەوایە". ماردین جەزا، 6ساڵە مامۆستای وانەبێژە، جەختی لەوەكردەوە: ناچنەوە هۆڵەكانی خوێند و وتی:" تا حكومەت وەڵاممان نەداتەوە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن و لەسەر مانگرتنی خۆمان بەردەوام دەبین". مامۆستایەكی دیكە لە سنوری رانیە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد:" تەنیا بە هەمیشەیی كردن دەیانگێڕێتەوە ناوەندەكانی خوێندن و وتی:" حوكمەت پێویستی بە ئێمەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی دینارێك بۆ گرفانی خۆیان كەمنەبێتەوە نایەوێت بمانكاتە هەمیشەییی". هاوكات پێشترعومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوە، پاشئەوەی وەڵامدراونەتەوە کە بەهۆی خراپی دۆخی داراییەوە حکومەت مامۆستایانی وانەبێژ دانامەزرێنێت، "بۆیە داوا لەحکومەت دەکەین وەڵامی نوێو چارەسەری گونجاو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بدۆزێتەوە، بەجۆرێک هاوتابێت لەگەڵ باشبونی دۆخی دارایی هەرێمو ئەو داهاتەی ئێستە دەگاتە دەست حکومەت". ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەاندراوێكدا رایگەیاند:" کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت." چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن. ئەمڕۆ لە بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، هاوکات لە سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادقیش ئەو مامۆستایانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا جەختیان لەوە كردۆتەوە چارەسەری ئەوان تەنیا " دەمەزراندنە".
هاوڵاتی ئێران كەخاوەنی (18%)ی یەدەگی نەوتی جیهانە دەكەوێتە ریزبەندی سێیەم گەورەترین وڵاتی نەوتیی، بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی بەنزین لەناوخۆی وڵاتەكەی ماوەی (15) ساڵ ئەو سوتەمەنییەی لەدەرەوە هاوردە كردووە، بەڵام سزا نێودەوڵەتییەكان وای كرد ببێتە یەكەم هەناردەكانی بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێران تاساڵی (2018) ناچار بووە رۆژانە بڕی (27) ملیۆن تا (40) ملیۆن لیتر بەنزین لەدەرەوە بۆ وڵاتەكەی هاوردە بكات لەكاتێكدا لەناوخۆی وڵاتەكەشیدا بڕی زیاتر لە (52) ملیۆن لیتر بەنزینی بەرهەمهێناوە، بۆیە بۆ دابینكردنی بەنزینی پێویست بۆ وڵاتەكەی پەنای بۆ توركیا بردووە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە لەساڵی (2020) سەرەڕای سزاكانی ئەمریكا، وڵاتی ئێران بەبەهای نزیكەی (20) ملیار دۆلار بەنزین و ماددەی پتڕۆكیمیایی لە رێگەی دەریاو وشكانییەوە رەوانەی وڵاتانی (پاكستان، ئەفغانستان، عێراق، ئیمارات) كردووە لەكاتێكدا بەرپرسانی ئێران تەنها دانیان بەوەدا ناوە كە تەنها بەبڕی سێ ملیار دۆلار بەنزین لە سنورە وشكانییەكانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق و ئەفغانستان و پاكساتان رەوانە كراوە. رۆیتەر ئاماژەی بەوەكردوە ئێران بەبەرزكردنەوەی ئاستی پاڵاوگەكانی بەرهەمهێنانی بەنزینی بە رێژەی (600%) بەرز كردووەتەوە و بەوەش بووە بەیەكەم هەناردەكاری بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕست و ئێران ئەوەی بەشۆڕشی بەنزین ناوەزەد كردووە كەوەرچەرخانێكی گەورەیە لەمێژووی وڵاتەكەیدا چونكە پێشتر بەهۆی قەیرانی بەنزین و گرانبوونی ئەو سوتەمەنییە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیی لەئێران سەریهەڵداو سەرەڕای گیانلەدەستدانی ژمارەیەك خۆپیشاندەر، دەسەڵاتی ئێرانی تالێواری هەڵدێر برد. بەپێی بەراوردەكان ئێران تاساڵی (2018) ناچاربووە ئەو بڕە بەنزینەی كەهاوردەی وڵاتەكەی كردووە بەنرخێكی هەرزانتر لەتێچووەكەی رادەستی هاووڵاتیانی بكات، بەڵام بەبەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین بە رادەیەك كەهەناردەی دەرەوەی بكات توانیویەتی داهاتی ناوخۆو دەرەوەی ساڵانەی بەهۆی بەنزینەوە كەپێشتر نەیبووە بگەیەنێتە زیاتر لە (23) ملیار دۆلارو ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ حكومەتی وڵاتەكە. تڕەمپ و بەرهەمهێنانی بەنزین لەئێران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا لەساڵی (2018) رایگەیاند كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) دەكشێتەوە و بەسەپاندنی سزای نوێ دژی تاران ئاستی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە دەگەیەنێتە سفر، واتە رێگریی دەكات لەهەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان، بەڵام ئەو هەڕەشەیەی ترەمپ بووە مایەی خێر بۆ ئێران، چونكە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كەمكردنەوەی سزاكان و خۆدورخستنەوە لەكڕینی بەنزین بە تایبەت كە بەهای دراوی تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو، بڕیاری دا ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین لە رۆژانە (59) ملیۆن لیترەوە بۆ رۆژانە (120) ملیۆن لیتر بەرزبكاتەوە واتە دوو هێندەی رابردوو. بەرپرسانی ئێران روونیان كردووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی سزاكانی ئەمەریكا و بەرزبوونەوەی ئاستی بەكارهێنانی بەنزین لەناوخۆی وڵاتەكەدا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ناچاربوون رۆژانە نزیكەی (40) ملیۆن لیتر بەنزین لەدەرەوە هاوردە بكەن، بەڵام بڕیاریان داوە بەبەرزكردنەوەی ئاستی پاڵاوگەكان بەتایبەت پاڵاوگەی (ستارەی خەلیجی فارس) كەپێشتر رۆژانە سێ ملیۆن لیتر بەنزینی بەرهەمهێناوە، بۆ (107) ملیۆن لیتر بەرزبكەنەوە و ئەمەش بەگەورەترین بازدان لەبەرهەمهێنانی بەنزین ئەژمار دەكرێت كە بۆ سوككردنی باری قورسی سزا نێودەوڵەتییەكان و سزاكانی ئەمەریكا ئەنجامدراوە. بەنزینی ئێران لەهەرێمی كوردستان و لوبنان و ڤەنزوێلا بەپێی ئامارەكان، هەرێمی كوردستان (80%)ی بەنزینەكەی لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكرێت لەكاتێكدا بەنزین لەو وڵاتە نرخێكی زۆر هەرزانی هەیەو نرخی هەر لیترێكی ناگاتە (200) دینار، بەڵام ئەو بەنزینەی لەئێرانەوە رەوانەی هەرێم و عێراق دەكرێت و كواڵیتییەكەشی بەجیاوازییەكی زۆرە لەبەنزینی ناوخۆی ئەو وڵاتە كەمترە، نرخەكەی دەگاتە زیاتر لە (800) دینار بۆ هەر لیترێك. ئەو بەنزینەی ئێران لەناوخۆی وڵاتەكەیدا بەكاری دەهێنێت كوالێتییەكەی لەئاستی پێوەرەكانی ئەوروپادایە بۆ ژینگەو بزوێنەرەكانی ئۆتۆمبێل، شارەزایانی سوتەمەنی ئەو وڵاتە دەڵێن كوالێتیی بەنزینی ناوخۆی ئێران خاوەنی بڕوانامەی كوالێتیی و ستانداردی (یۆرۆ4) و (یۆرۆ 5)ە. ئێران كەخاوەنی هەرزانترین بەنزینە لەجیهاندا لەماوەی رابردوو ئاستی هەناردەكردنی بەنزینەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردووەتەوە و ئەوەش كاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان. لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە نرخی بەنزین لەهەرێمی كوردستان بەبەردەوامی لەبەرزبوونەوەدا بووە بەجۆرێك نزخی هەرلیترێك بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە (700) بۆ (800)دینارو هۆكارەكانی ئەو بەرزبوونەوەی نرخەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی بەنزین لەلایەن ئێرانەوە، چونكە ئەو وڵاتە ئاستی هەناردەی رۆژانەی بەنزینی خۆی لە (160) هەزار بەرمیلەوە بۆ هەشت هەزار بەرمیل كەمكردووەتەوە. نەسرەتوڵا سەیفی، راوێژكاری وزەی ژووری بازرگانیی ئێران لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی كاری ئێران (ئیلنا) رایگەیاندووە ئەزموونی وڵاتەكە ئەوە دەردەخات كە هەموو ساڵێك لەوەرزی سەرماو زستاندا ئاستی توانای پاڵاوگەكانی ئێران دادەبەزێت و ئەوەش وا دەكات بەرهەمهێنانی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكات، چونكە ئاستی هەناردەی بەنزین لە (1/4/2021) زیاتر لەیەك ملیۆن (174) تۆن بەنزین بووە، بەڵام ئەو بڕە لە (1/10/2020) بووە بە سفرو نەتوانراوە بەردەوامیی بەهەناردەكردنی بەنزین بدرێت. لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئاستی هەناردەی بەنزینی وڵاتەكەیان بە روونی ئاشكرا ناكەن بەڵام لەمانگی (9)ی ئەمساڵدا سایتی ناشناڵ نیوز (thenationalnews) ئاشكرای كرد كە كەشتییەكی گەورەی ئێران بڕی (33) هەزار تۆن بەنزینی لە رێگەی بەندەری بانیاس لەسوریاوە بۆ لوبنان گواستوەتە وەك هاوكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ حزبوڵای لوبنان. بەپێی پێوانە جیهانییەكان هەر تۆنێك بەنزین هەزارو (351) لیترەو ئەو (33) تۆن بەنزینەی كەئێران بۆ لوبنانی ناردووە دەكاتە (44) ملیۆن و (583) هەزار لیتر كەدەبێتە یەك لەسەر سێی ئەو بڕە بەنزینەی كەئێران رۆژانە هەناردەی دەكات، بۆیە دوور نییە ئێران لەجیاتی هەناردەی بەنزین بۆ هەرێم، یارمەتیی حزبوڵڵای لوبنان بدات بۆ چارەسەریی قەیرانی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەتایبەت كە حزبوڵڵا گەورەترین هاوپەیمانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئێران دوای وڵاتی ڤەنزوێلا خاوەنی هەرزانترین بەنزینە لەجیهاندا كەنرخی هەر لیترێكی دەگاتە (10) سەنت، بەڵام ئەو وڵاتە تاساڵی (2019) بۆ دابینكردنی بەنزین پشتی بەوڵاتی توركیاو چەند وڵاتێكی دیكە بەستوەو توانیویەتی لەكۆتایی ئەو ساڵەدا ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینی بە رێژەی 620٪ بەرزبكاتەوە و سەرەڕای دابینكردنی بەنزینی ناوخۆی وڵاتەكە، بەنزینەكەی بۆ وڵاتانی عێراق، پاكستان ، ڤەنزوێلاو ئیمارات و ئەفغانستان و پاكستان هەناردە دەكات و بەیەكەم هەناردەكاری بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەمدرا. ئەگەرچی ئێران لە رووی بەرهەمهێنانەوە بەسێیەم وڵاتی نەوتیی جیهان ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەو وڵاتە لەماوەی (15) ساڵدا رۆژانە (27) ملیۆن لیتر تانزیكەی (40) بەنزینی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی، لەوڵاتانەوە بەتایبەت لەتوركیاوە هاوردە كردووە. بەكارهێنانی رۆژانەی بەنزین لەئێران دەگاتە رۆژانە (85) بۆ(86) ملیۆن لیتر لەكاتێكدا سیستمی سوتەمەنی بزوێنەری زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو وڵاتە بۆ بەكارهێنانی غاز رێكخراوەو بەرپرسانی سوتەمەنیی لەئێران ئاماژەیان بەوە كردووە، ئاستی بەكارهێنانی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین لەسەردەمی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە كەمی كردووە، بەڵام پێشتر رۆژانە (115) ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێنرا، بۆیە ئاستی هەناردەی بەنزین لەسەردەمی كۆرۆنادا بۆ هەشت هێندەی رابردوو بەرزبووەوە. ئێران لەساڵی رابردوودا بەبەهای دوو ملیارو (900) ملیۆن دۆلار بەنزینی بۆ وڵاتانی دەرەوە، بەتایبەت عێراق و هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، بەڵام لە چوار مانگی ئەمساڵدا تەنها بەبەهای (700) ملیۆن دۆلار بەنزینی رەوانەی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە لەكاتێكدا نرخی بەنزین بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوەو ئەوەش ئاماژەیە كەبڕی هەناردەی بەنزینی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە زۆر كەمی كردووە. سایتی ئارگۆس كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵەكان و شیكارییەكانی نەوت و سوتەمەنی لەبازاڕەكانی جیهان ئاشكرای كردووە ساڵی (2020) ئاستی هەناردەی بەنزینی ئێران حەوت ملیۆن و (800)هەزار تۆن بووە كە دەكاتە(160) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەڵام ئەو بڕە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە بۆ رۆژانە هەشت هەزار بەرمیل دابەزیوە. گومان دەكرێت ئێران دوور لەچاوی ئەمەریكاو وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی نهێنی بڕێكی بەرچاو لەبەنزینی بەرهەمهێنراوی وڵاتەكەی رەوانەی لوبنان و ڤەنزوێلا بكات بەتایبەت كە ئەو دوو وڵاتە لەقەیرانی قوڵی سوتەمەنیدان و ئەمریكاش ئێران تۆمەتبار دەكات كە بەهۆی هەناردەكردنی سوتەمەنی بۆ ئەو دوو وڵاتە دەبێتە هۆی سەپاندنی سزای زیاتر لەلایەن واشنتۆنەوە بەرامبەر حزبوڵڵای لوبنان و دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا. راگرتنی هەناردەی بەنزین و گازئۆیل لەئێرانەوە لەماوەی رابردوودا هەواڵێك لە میدیاكانی ئێران بڵاوبووەوە كە بەپێی فەرمانێكی نووسراوی عەباس میرزایی، جێگری بەرێوەبەری هەناردەو هاوردەی سوتەمەنیی كۆماری ئیسلامی ئێران؛ هەناردەی سوتەمەنی لە رێگەی وشكانییەوە بۆ ماوەیەكی كاتی رادەگیرێت و هەواڵەكەش لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە بڵاو كرایەوە كە هەناردەی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین لەئێرانەوە بۆ هەرێم رداگیرێت و قەیرانی بەنزین روو لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە، لەكاتێكدا بەپێی ئەو نووسراوە « راگرتنی هەناردەی سوتەمەنی لە رێگەی سنورە وشكانییەكانەوە بەتەواوەتی چاوەڕەوان نەكراوە» واتە دوای ماوەیەكی كاتی هەناردەكردنی سوتەمەنی بەردەوام دەبێت و لەبەشێكی دیكەدا روون كراوەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خواستی بەنزین لەناوخۆی ئێران پێویستە لە سێ رۆژی داهاتوودا بەرپرسان بەهەماهەنگی و رێكخستنەوەی ئاستی خواست و بەكارهێنان و هەناردەكردنی سوتەمەنی چارەسەری دۆخەكە بكرێت. لەو نووسراوەدا كە لە رێككەوتی (30/9/2021) دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە لەماوەی سێ رۆژی دوای كۆبوونەوەی بەرپرسان لەسەر چۆنیەتی هەناردەی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین بڕیارو رێكاری نوێ رادەگەیەنرێت ئەمەش ئاماژەیە كە فەرمانەكە بەشێوەیەكی كاتییە ئەگەرچی قەیرانی گرانبوونی بەنزین لەهەرێمی كوردستان لەمانگی نیسانەوە بەردەوامەو تائێستاش چارەسەر نەكراوە بەڵام هۆكارە سەرەكییەكانی گرانبوونی بەنزین یان قەیرانی سوتەمەنی ناگەڕێتەوە بۆ ئەم بڕیارەو فەرمانەكانی بەرپرسانی سوتەمەنی ئێران سەبارەت بە هەناردەكردنی بەنزین. ئێران بەهۆی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی لەسەریەتی ناچارە بۆ دەستخستنی داهات و قەرەبووكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی بەردەوام بێت لەفرۆشتنی سوتەمەنی بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت كەسنورێكی هاوبەشی زۆری وشكانیی هەیە بۆیە پێناچێت ئەو وڵاتە دەستبەرداری فرۆشتنی بەنزین بێت، چونكە ئاستی بەرهەمهێنانی لەزۆربەی پاڵاوگەكانی خۆی بەرزكردووەتەوە ئەویش لەپێناوی تێپەڕاندن و سوككردنی باری قورسی سزاكانی ئەمەریكا لەدژی وڵاتەكەی.